٢٧\١٢\٢٠٠٩
بیره‌وه‌ریه‌کانی
پێشمه‌رگه‌یه‌ک.
کاره‌ساتی کانی خه‌یاران.
گێڕانه‌وه‌ی: شوانه وله‌ژێری
نووسینی: ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی دوو -
کۆتایی مانگی پووشپه‌ر له هاوینی 1366 هه
تا ویی بوو، سه‌ر له ئێواره یه‌کی زودا که هێشتا ئه‌ستێره‌کان له
ئاسمانی ئه‌م نیشتیمانه به دره‌وشاوه‌یی خۆیان نیشان نه‌دابو، باڵنده‌کان
هه‌ریه‌که‌و بۆ لانه‌کانیان له شه‌قه‌ی باڵیان ئه‌دا، چه‌وساوانی
کوردستان به جه‌سته‌ی ماندویانه‌وه رو به خانه خۆێ سارد‌و سره‌کانیان
بوبونه‌وه، پۆلێک له هاورێیانی شاره‌زا له سنووری مه‌ریوان بۆ شاره‌زور،
له‌لایه‌ن (ک . ن . م) ، بانگهێشت کراین، ئێمه له په‌لی شه‌هیدانی
کۆماسی سه‌ر به‌گوردانی کاک فوادبوین.
دوای کۆبوو نه‌وه یه‌کی چه‌ند خوله‌کی پێیان راگه‌یاندین 2 له‌هاوڕێیانی
پێشمه‌رگه‌ی ناوچه‌ی سنه و مه‌هاباد بریندارن، به برینداری ده‌یان
هێننه پشت گاگل، ئه و‌بریندارانه پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن له
تیپی11سنه وگوردانی 24 ی مه‌هاباد، ده‌بێ ئێمه به زووترین کات ده‌ربازیان
بکه‌ین و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی کۆمه‌ڵه یان بکه‌ین له‌باره‌گای
ناوه‌ندی له باشوری کوردیستان.
ئێمه‌ش وه‌ک پارتیزانێکی رێگای سه‌ر فرازی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌وتینه
خۆریکخستن بۆ به‌ره‌وپیره‌وه چونی ئه‌و ده‌سته پیشمه‌رگه‌یه‌ی که
له ناوچه‌ی سنه و مهاباده‌وه برینداره‌کانیان گه‌یاندبووه پشت
ئاوایی گاگل، که خۆشبه‌ختانه و بێ ده‌ردی سه‌ری ئه‌رکی خۆمان ئه‌نجام
دا‌و خۆمان گه‌یانده ئه‌و واحدانه‌ی برینداره‌کانیان پێ بوو.
دوای وه‌رگرتنی 2 برینداره‌که به‌ره‌و سه‌رسنوور رێکه‌وتین،7 پێشمه‌رگه
بوین، هه‌ردوو برینداره‌که ناویان ئه‌حمه‌دبوو، ده‌بوا هه‌م ئاگامان
له به‌رینداره‌کان بوایه هه‌م له وه‌یش که نه‌کا بکه‌وینه نێو
بۆسه‌ی خوفرۆشانی کۆماری ئیسلامی، برینی یه‌کێ له هاورێیان سه‌خت بوو
ده‌بوابه وڵاخ بمان گواستایه‌ته‌وه، دوای3 شه‌و ورۆژ رێگابڕین گه‌یشتینه
نزیک چیای سوورێن، له‌به‌رزاییه‌کانی به‌رانبه‌رئاوایی سیانا‌و به‌ره‌و
دوڵه‌ناو تێپه‌ر بوین.
به‌هۆێ شه‌ڕی نێوان ئێران‌عێراقه‌وه هێزیکی زۆری ر‌ژیم له‌و ناوچانه
دامه‌زرا بوون ده‌یان موڵگه‌و باره‌گایان له‌سه‌ر رێگاکان لێدابوو،
ڕێگای هاتوو چۆ زۆر ئاسته‌م بو ، به‌ڵام ئێمه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی گیانی
ئه‌و دوهاورێ برینداره ئه‌بێ هه‌رچیمان له ده‌ست بێ درێغی نه‌که‌ین،
به‌ڵام به‌هۆی زۆری مۆڵگه‌ی رژێم له ناوچه‌که‌دا ده‌بو له سه‌ختترین
ڕێگاکه‌ڵکمان وه‌رگرتایه.
ئیراده‌ی پێشمه‌رگانه، باوه‌ر به‌رێبازی کۆمه‌ڵه، باوه‌ڕ به‌تێکۆشان
بۆ رزگاری هه‌ژاران و چه‌وساوانی کوردستان، وه‌فاداری وگیانی هاوڕێیه‌تی
و رۆحی شۆرشگێری و په‌یمانی دڵسۆزی بۆیه‌کتر له‌نێوان هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه
ره‌نگێکی دابویه‌وه که بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه ده‌بو
هه‌موو شاخه سه‌خت و چیاگه‌ردن که‌شه‌کانی سورێن وهه‌ورامان ببرین و
لاشمان ببێته پانتایی ده‌شتێک، هه‌رواش بو چونکه هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه
نه‌ی ده‌توانی سه‌ختی رێگا‌و هه‌ورازی کێوه‌کان به‌ر به ئیراده‌مان
بگرێ له پێناو سه‌ندنه‌وه‌ی رۆحی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌مان .
چونکه په‌روه‌رده‌ی رێبازی رزگاری چه‌وساوه‌کانی کوردستان بوین و له
فێرگه‌ی مقاوه‌مه‌ت و قوتابخانه‌ی کۆمه‌ڵه گۆش کرابوین ، له‌وێوه فێر
بوین که‌چلۆن خه‌م خۆری هه‌ژاران وچه‌وساوه‌کان بین، چلۆن خۆ نه ویست
بین، به‌وه فێر کرابوین که له کاتی سه‌ختی دا گیان و ژیانمان
له‌گه‌ل گیان وژیانی هاوڕێکانمان به‌ش که‌ین، راسته رێگامان دژوار
بوو ماندوی ده‌کردین، به‌ڵام کاتێک بیرمان له‌وه ده‌کرده‌وه که
ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌ودوهاوڕێیه بگه یه نینه نه‌خۆشخانه‌کانی کۆمه‌ڵه
و ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکرێن ئه‌وا ئێمه‌ش ماندوویی له شماندانامێنێت.
له ئاخرین شه‌وی بڕینی سنووری مه‌ریوان بو شاره‌زوور چه‌ند جارێک
چوینه چه‌ند میتری باره‌گاکانی هێزی داگیرکه‌ر به‌ڵام به‌هوشیاری و
شاره‌زایی نه‌مان ده‌هێشت هێزه‌کانی ر‌ژیم پێمان بزانن وخۆمان له‌چاوی
ئه‌وان ده‌پاراست، له به‌ر ئه‌وه‌ی چیێای سورێن زۆرسه‌خته ورێگای
هاتووچونی لێ ئاسان نیه، له شوێنه ئاسانه‌کانی له لایه‌ن پاسدار‌و
سه‌ربازه‌کانی ئێرانه‌وه باره‌گایان لێ دانا بوو، بۆیه ناچار ده
بوین خۆمان له سه‌ختترین هه ورازو نشێو بده‌ین ، زور شۆ ێنیش به
مین چێنرا بو، ده‌بوا زۆر به هۆشیاریه‌وه رێگامان بگرتایه.
له لایه‌ک نه ک به‌رچاوی دوژمن بکه‌وین، له لایه‌ک ترس له‌مین و له
لایه‌ک سه‌ختی رێگا ده‌ستیان دابوو به ده‌ستی یه‌که‌وه که
نه‌توانین به ئاسانی و به‌خێرایی رێگاببڕین .
یه‌ک له برینداره‌کان که دوای چاک بونه‌وه‌ی و گرانه‌وه‌ی بۆ مه‌ریوان
و سنه هاورێ شه‌هید ئه‌حمه‌د بو، که به داخه‌وه له شه‌ری داسه
پاوی حیزبی دیموکرات به سه‌ر کۆمه‌ڵه‌دا له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ئه‌و
حیزبه‌وه شه‌هید ده‌بێ و گیانی به‌خت ده‌کا، شه‌هیدئه‌حمه‌د مرۆڤێ
خودان هه‌ڵوێست وهه‌میشه ده‌م به پێکه نین و خۆش روو بوو.
هاوڕێ ئه‌حمه‌د برینه‌که‌ی زورسه‌خت بوو، هه‌ر2 قاچی به تیری دوژمن
شکابوو، منیش زوو زوو پێم ده‌وت کاک ئه‌حمه‌د باشه بو ئه‌وه‌نده
قورسی، یادی به‌خێر کاک ئه‌حمه‌د زۆر به خویه‌وه‌بو ده‌بوایه به شان
و به کوڵ بمان بردایه، له به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتبوێنه شوێنیک ئیتر نه‌مانه‌توانی
له هیسته‌رکه‌ڵک وه‌رگرین به بۆنه‌ی سه‌ختی شوینه‌که‌وه هه‌رچۆن بوو
گه‌یاندمانه سه‌رچیێای سورین.
من له و ناوچه‌یه زۆر شاره‌زابووم به‌ڵام له به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
شوێنه‌کان پر کرابوون له‌مین ده‌بوا بۆ خۆپاراستن له ته‌قینه‌وه به سه‌ر
به‌ردا درێژه به‌رێگا بده‌ین ، ده‌مه‌و به‌یانی بوو، هێشتا ئه‌وه
نده دوور نه که‌و تبوینه وه له چاوی دوژمن له سه‌ر سنور، خۆر به
ره‌و هه‌ڵاتن ده‌هات، هه‌وڵمان دا به‌خێرایی له‌چاوی دوژمن خۆ ون بکه‌ین
که خۆشبه‌ختانه هه‌وڵه‌که‌مان سه‌ر که‌وتو بو خۆمان له‌چاوی دوژمن
بزر کرد.
گه‌یشتینه نێو دوڵی جۆمه‌ره‌سی، پێشتر به بێ‌سیم خه‌به‌رمان دابوو به
هاوڕێیانی ناوه‌ندی وله کاتی گه‌یشتنمان بۆ جۆمه‌مه‌ره‌سی و ئه‌و شوێنه‌ی
که ما شینه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌توانن به‌پیرمانه‌وه بێن ، ئاگادارمان
کردبون بۆیه له دوڵی جومه‌ره‌سی هاورێیان به2 ماشینه‌وه له چاوه‌روانی
ئێمه‌دا بون.
به بینینی ئه‌و هاوڕیێانه که به‌ره‌و پێشوازیمان هاتبوون زۆرخۆشحاڵ
بوین، خواردن وخوارده‌مه‌نی پێویستیان له‌گه‌ڵ خۆ بۆ هێنابوین، سواری
ماشین بوین وبه‌ره و باره‌گاکانی خۆمان ڕێکه‌وتین، هاوریێانی
بریندارێان به‌ره‌و نه‌خوشخانه به‌رێکرد، ئێمه‌ش رو به باره‌گای
گوردانی کاک فواد.
دوای چه‌ند رۆژێک حه‌سانه‌وه جارێکی دیکه پێیان راگه یاندین ده‌بێ
بگه‌رێنه‌وه بۆناوچه‌ی مه‌ریوان، ئێمه‌ش زۆرمان لاخۆش بوو، نه‌ک ئێمه
به‌ڵکو هه‌موو هاوڕێیان پێیان خۆش بو که له ناوچه بن تا له
ئۆردوگاکان، بۆیه قه‌ت مانه‌وه‌ی نێو ئۆردوگامان لا خۆش نه‌بوو، پێیان
راگه‌ێاندین2 ڕۆژی تر هێزیکی زۆرده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه، ئه‌م هێزه
سه‌ر به ناوچه جۆراو جۆره‌کانن و هیچ شاره‌زاییه‌کیان له ورێگا نییه،
هه‌ندێکیان پیشمه‌رگه‌ی تازه‌ن و چه‌ند ڕۆژه فیرگه‌ێان ته‌واوکرده‌وه.
سه‌ر له‌به‌یانی کاتژمێری 10 بوو سواری ماشین بوین و به‌ره‌و شاره‌زوور
رێکه‌وتین، له لایه‌ک خۆشحاڵ بووم که ده‌گه رێمه‌وه بۆ ناوچه و
له لایه‌کیش ناره‌حه‌ت له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مزانی ئه‌و ڕێگاچه‌نده سه‌خته،
زۆرێک‌له هاوڕێیان ڕه‌نگه توانای بڕینی ئه‌ورێگا سه‌خته‌ی سوورێنیان
نه‌بێت، هیزه‌که‌یش زۆره‌و ده‌مزانی به‌و هێزه زوره‌وه ناتوانین به‌گه‌ینه
ئه‌و شوێنه که دیاری کرابوو.
گه شتینه شوێنی مه‌به‌ست که ئیترده بوا به پێ رێگامان بکردایه،
چونکه ئیدی ریگای ماشین نه‌بو، دوای خواردنی نانی نێوه‌ڕو ده‌سته‌ی
ئێمه پێش که‌وتین و هاوڕێیانیش له دوومان، به‌ڵام هیچ د‌ڵ خۆش نه‌بووم،
چاوم له‌کاروانه‌که ده‌کرد لێم رون بو له نیوه‌ی رێگادا ده‌مێنینه‌وه،
کاتێک ڕێکه‌وتین نزیکه‌ی کاتژمێر2 ی دوانیوه‌رۆ بوو ئێمه به بێ‌سیم له‌گه‌ل
چه‌ند هاوریێه‌ک قه‌سه‌مان ده‌کرد، من له‌گه‌ل برایه‌کی خۆم قسه‌م ده‌کرد
که له‌سه‌ر چییای سوورین بوو، بۆ تاقیکرده‌نه‌وی ڕیگا به‌ده‌م ئێمه‌وه
هاتبوو، پرسیاری ڕێگام لێکردو باسی خۆمان و زۆری وچۆنایه‌تی هێزه‌که‌م
بۆ کرد.
براکه‌م له جواب‌دا گوتی: برا باوه‌ر که‌ن رێگاکان زۆر سه‌خته، له
زۆر جێگا مینی تێدایه، ئاو نییه جییا له چه‌ند کانی که له سه‌ر ئه‌و
کانیانه‌ش هێزه‌کانی ر‌ژیم باره‌گایان لێداناوه، به‌شکم به فه‌رمانده
ی هێزه‌که راگه‌یه‌نی، براکه‌م پێی وابوو که ئێمه به‌و هه‌موه هێزه‌وه
ده‌رناچین یان ده بێت بگه‌ڕێینه‌وه یان ده‌بێت ببین به چه‌ند واحده‌وه
به‌چه‌ند قۆناغێک تێپه‌ڕ بین، ده‌نا ئه‌و هێزه مه‌زنه مه‌حاڵه
بتوانێت بێ هه‌ڵامه‌ت له‌و رێگایه‌وه ده‌ر بچێت.
هه‌وا به‌ره‌و تاریکی ده‌چوو، هێشتا چاره‌کێ له بناره‌که‌مان بریبوو،
تاسه‌رده‌که‌وتین پێشمه‌رگه ماندووترو داوای ئاویان ده‌کرد، من له
چۆمه‌که کاتێ ڕێکه‌وتین وتم هاوریێان ئاو له گه‌ل خۆتان هه‌ڵگرن،
باوریان نه‌ده‌کرد له رێگادا ئاونییه، رێگاوبان زۆر ناخۆش بوو،
رێگانه بوو، ده‌بوا به سه‌ربه‌ردو گه‌ونا بڕ‌ویشتینایه، زۆرجار ده‌گیشتینه
به‌گابه‌ردی‌وا ده‌بوا یه‌ک کاتژمێر بخولاینایه‌ته‌وه تا شوێنیکی
ئاسان ترمان بدۆز یبایه که له‌و به‌رده تێپه‌ڕین.
چیای سورێن چیایه‌کی سه‌ختو به‌رداوییه، په‌یتا په‌یتاش ده‌بوادووباره‌و
سه‌د باره هاوڕێیانمان هۆشیار بکردایه له‌وه به سه‌ربه‌ردا بڕ‌ۆن و
لاقتان له‌سه‌ر به‌رد دابنێن، هه‌ر چه‌ند شاخی سورین هه موی به رده
به‌لام به هۆی شه‌ری ئێران و عێراقه‌وه مین رێژ کرابو ، پێشتر چه‌ند
جارێک له‌م رێگادا شه‌هیدو بریندارمان دابوو، ئه‌بوا زۆر خومان
بپاراستایه، کاتی وا بوو ده‌مان بینی نه‌فه‌ری پێش ئێمه تێپه‌ڕیوه
به‌ڵام له دوامانه‌وه مین به هاورێماندا ده‌ته‌قییه‌وه ، که
ئاوڕمان ده دایه‌وه به داخه وه هاوڕێیه‌کمان یان بریندار بوه یان
گیانی به‌خت کردوه ئه وکات ده‌مان زانی لاقی له‌سه‌رمین ناوه، بۆیه
هه‌میشه ئه ودڵه‌راوکێیه‌مان هه‌بوو.
ئیدی هێدی هێدی شه‌و به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌ڕۆێشت، هیچ د‌ڵ خوش نه‌بوم
هاوڕییان زۆرماندو برسی وتونی بون ئه‌وه‌نده تونی بون ئه‌و که‌مه
نانه‌ش که له گه‌ل خوێان هه‌ڵیان گرتبو نه‌یان ده‌توانی بیخون،
زۆریشیان تازه پێشمه‌رگه بوون ئه‌زموونی خۆڕاگڕییان له به‌رانبه‌ر
سه‌ختیدا نه‌بوو، دیسان به‌بیسیم له‌گه‌ل براکه‌م قسه‌م کرد گو‌تم
مامه تۆ بزانی قومه گه‌نه‌که‌ی کانی خه‌یاران ماوه؟
وتی کوره کاکه چی ده‌ڵێی پڕ له‌کرم و حه‌شه‌راته، ده شمزانی له‌و
ناوچه ئاوزۆره به‌ڵام هێزی دوژمن باره‌گایان له سه‌رئاوه‌کان د‌روست
کرده‌وه.
من و براکه‌م پێشمه‌رگه بوین، براکه‌م ته‌مه‌نی له‌من زۆرتر بو ئه‌و
ژن‌و منداڵی هه‌بوو، هه‌مو هاوڕێیان بانگیان لێده‌کرد مامه، منیش و
باقی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌مان له‌زمان هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌وه
هه‌ر به مامه ناومان ده‌هێنا.
کاتێ گه‌یشتینه خواره‌وه شه‌و ته‌واوبو، له شوێنێکی نزیک به باره‌گاکانی
ر‌ژیم ماینه‌وه به‌چه‌شنێک سه‌یری‌هه‌رلایه‌کت ده‌کرد مۆڵگه‌و قه‌رارگای
گه‌وره‌ی دوژمن بوو، له‌چه‌ند100میتری تۆپخانه ی کانی خه‌یاراندا بوین،
کاتێ سه یری پێشمه‌رگه‌ی ماندوو برسی‌و توونی و نه خه‌وتووم ده‌کرد
زۆر نائومید ده‌بووم، ده‌ترسام که‌تووشی شه‌ڕێک ببین، بۆ بینینی کاکم
چوم بۆلای، دوای ئه‌حواڵپرسی دیتم زۆرمانده‌وه.
سڵاوم لێکرد و له ئه‌حواڵیم پرسی.
کاکم وڵامی سڵاوه‌که‌ی دامه‌وه‌و له ئامێزی گرتم وگوتی: باشی چی؟ وا 3
شه‌و و ڕوژه نه ئاو نه نان هیچم نه‌خوارده‌وه، وتم نانم پێیه وتی
نه برا هیچم بۆ ناخورێ، ئاو له له‌شما نه‌ماوه ئه‌زانی من چه‌ند
رۆژه له‌م ناوه ده‌خولیمه‌وه؟ بۆ دوزینه‌وه‌ی رێگای ئاسان بونارده‌نه‌وی
ئه‌وبه‌رینداره‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تازه خوازیاری پێشمه‌ر گایه‌تین؟
منیش پرسیم کام بریندار؟؟!!
باسی کرد بۆم، هاوڕێ حوسه‌ینی بێلو برینداره، منیش به په‌له روێشتم
بودۆزینه‌وی کاک حوسه‌ین، دیتم له پاڵ به‌ردێکا له سه‌رپه‌تویه‌کدا
دایان‌نابوو و چه‌ند هاورێیه‌ک ده‌وریان داوه، له هاورێ ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
که به‌ر پرسی ده‌رمانی ئه‌و واحده بوو له ئه‌حواڵی کاک حوسه‌ینم
پرسی وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه، له‌سیمای ئه‌و هاوڕێیانه‌دا خه‌مێکی قورس
به‌دی ده‌کرا، بێده‌نگییان له‌وڵامی پرسیاره‌که‌ی من خورپه‌ی خسته
دڵمه‌وه، ویستم دووباره پرسیار بکه‌مه‌وه له هاوڕێ ئیبراهیم بڵێم
بۆ وڵام ناده‌یته‌وه؟
هاوڕێی گیان به‌ختکردو حوسه‌ین هوشیاری ناسراو به حوسه‌ین بێلو.
دیتم چاوی هاوڕێ ئیبراهیم پرله فرمێسکه‌و ناره‌حه‌ت بوو، زانیم که
برینه‌که‌ی سه‌خته وبه‌ره‌و ماڵئاوایی کرد‌ن لێمان ده‌روا، دوای چه‌ندجارێک
گوشینی ده‌ستی و دانیشتن لای، به داخه‌وه ئاخرین ساته‌کانی ژیانی له
پاڵ چه‌ند هاورێیه‌کی و دوور له بنه‌ماڵه‌و که‌سوو کاری، برده‌سه‌رو
چوه نێوکاروانی گیانبه‌ختکرده‌وانی کۆمه‌ڵه وه، یادی به‌خێر.
پاش گیان له‌ده‌ست دانی کاک حوسه‌ین چه‌ند هاورێیه‌ک به‌په‌له بێ ئه‌وه‌ی
که که‌ره‌سته‌یه‌کمان پێ بێت ده‌ستمان کرد به هه‌ڵکه‌ندنی شوێنیک
بۆ شارده‌نه‌وی ته‌رمی کاک حوسه‌ین، پاش شارده‌نه‌وی کاک حوسه‌ین بیستم
وتیان چه‌ند که‌سێک له ناوچه‌ی خۆمانه‌وه هاتون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
منیش بۆ بینینێان ڕۆێشتم، لای ئه‌وان بووم که هاوڕێیانی دیده‌بان له
رێگای بیسیمه‌کانیانه‌وه جه‌ماعه‌تیان ئاگادار کرد که ده‌ورمان
گیراوه، ئێمه له راستیدا به‌مۆڵگه‌ی دوژمن ده‌ورمان گیرابو، به‌ڵام
ئه‌م جاره پێیان زانیبوین یه‌کێ له‌و تازه پێشمه‌رگانه که کاتی
خۆی لای موجاهیدینه‌وه هاتبوو بۆ نێو کۆمه‌ڵه له وێ به هه‌لی
زانیبو و هه‌ڵاتبوه نێو مۆڵگه‌کانی ر‌ژیم.
|