١٨\١\٢٠١٠
بیره‌وه‌ریه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌ک:
کاره‌ساتی کانی خه‌یاران.

ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
- به‌شی
پێنج -
شانسی گه‌وره‌ی ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌دا له‌وه دا بوو که
پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژیم ته‌قه‌مان لێبکه‌ن به بار‌و دۆخی خۆمان
زانی و هه‌ستمان به‌شتێک کرد و که‌وتینه خۆ، به خێرایی ئارایش گیردرا
و دیاری کرا کام واحد به‌ره‌و کوێ بڕوات و کام به‌رزایی بگرێت وئه‌رکی
واحد و تاکه‌کان دیاریکرابوون.
له‌شی کردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کان له لایه‌ن به‌ر پرسانی نزامی واحده‌که
ته‌ووا بوبوین و هه‌ر واحده‌ی به‌ره‌و شوێنی بۆ دیاری کراوی خۆیان ئه‌رۆیشتین،
له‌م کاتی خۆ رێکخستن و رێکه‌وتن به‌ره‌و شوێنه دیاری کراوه‌کاندا بوو
که له‌گه‌ل گه‌مارۆی هێزه‌کانی رژیم به‌ره‌و روو بوین و زانرا که ده‌ورمان
گیراوه، تا کاتی شی کردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که هێشتا هه‌مو شتێکمان له
روی وه‌هم وگومانه‌وه بوو، دڵنیا نه بوین که هێزی دوژمن زانیبێتی به
بوونی ئێمه له‌و ناوچه‌یه، هه‌ر وه‌ها له بێ ئاگایی دوژمنیش سه‌باره‌ت
به خۆمان دڵنیا نه‌بوین، ئه‌م خۆ رێکخستنه‌ی ئێمه ته‌نیا بواری ئه‌حتیاتی
هه‌بوو، چوون به راستی نه‌مانه زانی ڕه‌شی خۆی ته‌حویل داوه، یان چی
به سه‌ر هاتوه، ئه‌وه‌ی که ئێسته لێره‌دا ئه‌نووسم خۆی ته‌حویل
دابوه‌وه و هه‌مو زانیارییه‌کی سه‌باره‌ت به ئێمه به هیزه‌کانی
رژیم دابوو کۆمه‌ڵێک زانیاری بوون که دوای ئه‌و کاره‌ساته وه ده‌ستمان
که‌وت و لێی ئاگادار بووین.
واحده‌کان به وریایی به‌ڵام له ئه‌و په‌ڕی ماندویه‌تی و تونیه‌تیدا
هه‌ر کامه‌و به‌ره‌و شوێنی پێسپێردراو وه‌رێ که‌وتین، دڵخۆش بوین به‌ڵکو
کاره‌ساتێک و رووداوێک روو نه‌دات تا دره‌نگانێک له رۆژ و کاتی فێنک
داهاتن یان تاریک داهاتنی رۆژگار، بار‌و دۆخی ته‌ندروستیمان به‌رگه‌ی
رووداوێکی نه ئه‌گرت، له‌م کاته‌دا هه‌ر واحده‌ی که‌به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ک
ئه‌رۆیشت له‌گه‌ل دونیایه‌ک له‌هێزه‌کانی رژیم ڕوبه‌ڕو ئه‌بوه‌و و ئه‌که‌وتنه
به‌ر شاڵاوی ته‌قه‌و هێرشی هێزه‌کانی رژیم.
شه‌ڕێکی سه‌خت و ده‌سته‌و یه‌خه ده‌ستی پێ‌کرد، هاوڕێیان له‌هه‌مو
قۆڵێکه‌وه له دوژمن هاتنه ده‌ست، دوژمن له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی زۆری
ئه‌دا که له‌یه‌که‌م هێرشه‌کاندا ته‌فرو تونامان بکات، به‌ڵام
هاوڕێیان لێیان وه ده‌ستهاتن، به چه‌شنێک که هێزه‌کانی رژیم له
خۆڕاگری‌دا له‌به‌رانبه‌ر په‌لاماری پێشمه‌رگه‌کاندا توشی سه‌ر لێشێواوی
ببون.
تا دوانیوه‌رۆ شه‌ڕی سه‌خت ودولایه‌نه به به‌ربڵاوی ناوچه‌که به‌ر
ده‌وام بو، هه‌ر دوولا له‌به‌رانبه‌ر یه‌کدا خۆڕاگری زۆریان ئه‌کرد،
دوژمن هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێمه‌ی ئه‌داو هاوڕێیانی ئێمه‌یش هه‌وڵی
شکاندنی گه‌مارۆکه‌و پاشه‌کشه کردن به هێزه‌کانی رژیم، که بتوانین
له‌و دۆڵ و ناوه‌دا ده‌ر باز ببین، ماندویه‌تی تینی له‌به‌ر هه‌موومان
بڕی بوو، من خۆم و له زۆر هاوڕێی تریشم ئه‌بیست که ئه‌ی وت له‌شم له‌برسان
وله تونێتیدا ئه‌له‌رزێت، توانا‌مان نه‌مابوو زۆر به سه‌ر پێوه ڕاوه‌ستین،
توانای جموو جوڵ‌ی له‌شمان که‌م ببوه‌وه، ده‌مو پلمان وشک ببوه‌وه.
له کاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆ لای دابوو که هاوڕێیان هه‌ر واحده‌و له‌شوێنی
خۆیه‌وه هێرشێکی هه‌مو لایه‌نه‌یان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی رژیم ده‌ست
پێ‌کرد، ئه‌م هێرشه‌ی هاوڕێیان توانی به‌شێک له‌به‌رزاییه‌کان له‌چنگی
دوژمن ده‌ر بهێنێت ومه‌ودای گه‌مارۆکه به‌ر بڵاو تر بکاته‌وه، ده‌ره‌تانمان
زۆرتر بوو ئه‌م جاره.
هاوڕێیان له درێژه‌ی په‌لاماری خۆیان بۆ تێکشاندنی گه‌مارۆکه توانیان
له قۆڵێکه‌وه هێزه‌کانی رژیم رووبه ناو قه‌رارگاکه‌یان ڕاو بنێنه‌وه،
ئه‌و هاوڕێیانه له درێژه‌ی په‌لاماره‌که‌یان هێرشیان برده سه‌ر قه‌رارگایه‌کی
رژیم و ئه‌توانم بڵێم له چه‌ک وبنیام وماشین وسه‌نگه‌ر وهه‌مو بوونی
ئه‌و قه‌رارگایه له سێ به‌شی به‌شێکی له‌به‌ین چوو، ورده ورده
نیشانه‌کانی سه‌ر که‌وتنی هاوڕێیان له‌و شه‌ڕه‌دا و زاڵبوونیان به سه‌ر
دوژمن‌دا ده‌ر ئه‌که‌وت، له‌بواری تێکهه‌ڵچوونی نیزامییه‌وه هه‌ل که‌وتبوه
ده‌ستی هاوڕێیانی ئێمه، ته‌نیا مابوه‌وه رێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه که
له‌نێوانه‌دا ده‌رباز بین و له‌و گه‌مارۆیه بێینه ده‌ر، گه‌رما
وماندویه‌تی هێنده‌ی تر تونیه‌تییه‌کی گشتمانی خێراتر ئه‌کرد و بێهێز
تری ئه‌کردین، ورده ورده سه‌ره‌تای په‌ک که‌وتنی هاوڕێیان له تونیه‌تیدا
ده‌ستی پێ‌کرد، من و هاوڕێیانی تری پزیشکیار ئه‌بوا به ده‌م هاوڕێیانه‌وه
بوایه‌تین، هه‌ندێک له هاوڕێیان تونیه‌تی وای لێ کردبوون که قورگیان
ده‌لکا به یه‌که‌وه‌و به هاسانی نه‌یانه توانی هه‌ناسه بده‌ن، ئه‌مه
مه‌ترسی خنکاندنی له سه‌ر هاوڕێیانی توونی دروست کردبوو بۆیه، ئێمه
به‌خێرایی خۆمان ئه‌گه‌یانده سه‌ریان و یه‌ک شیشه ئاو مقه‌ته‌ری
چکۆله که له ده‌رزییه‌کی پنی سیلین ئه‌کرا لای هاوڕێی توونی ببوه
ئاوه‌که‌ی زرێبار وئه‌و ئاو موقه‌ته‌ره‌مان له تۆزێک لۆکه‌وه ئه‌دا و
له ده‌م وقوڕگی هاوڕێی تونیمان ڕائه‌دا که لانیکه‌م له تونیه‌تیدا
نه‌خنکێت. ئه‌توانم بڵێم به‌و شێوه‌یه توانیمان زۆرێک له هاوڕێیان له
خنکاندن نه‌جات بده‌ین.
به داخه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا تا ئێره جیاواز له هاوڕێ حوسه‌ین که پێش
ده‌ست پێکردنی شه‌ڕه‌که به هۆی برینه‌کانی که له شه‌ڕێکی پێشتردا
هه‌ڵیگرتبوو به‌ڵام لێره‌دا گیانی به‌خت کرد، دوهاوڕێی دلێر وفیداکاری
ترمان دوو رۆڵه‌ی ئازیز و زۆر خۆشه‌ویست له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا،
هاوڕییان موحه‌مه‌د موحه‌مه‌دزاده ناسراو به حه‌مه‌ی میرائاو خه‌ڵکی
میرائاوی بۆکان و هاوڕێ قادر ناسراو به قادر ماراو خه‌ڵکی ئاوایی
ماراو له ناو چه‌ی کامیاران به‌گوله‌ی دوژمنانی داگیر که‌ر گیانیان به‌خت
کردبوو.
ئێواره داهات و هه‌وا ورده ورده فێنکی کرد، هیواو هومێدێک که‌وته‌وه
دڵی هه‌موان، هه‌مومان دڵمان به تاریکی هه‌واو به فێنکی هه‌واکه خۆش
بوو، ئه‌ورۆژه جیاواز له‌وه‌ی دوژمن سه‌ر قاڵی شه‌ر بوو له‌گه‌لمان به‌ر
ده‌وام له‌رێگای دورو نزیکه‌وه سه‌ر قاڵی هێنانی هێزی کۆمه‌کیتر بوو
بۆ شوێنی شه‌ڕه‌که.
ئه‌و رۆژه زه‌بری گورچک بڕ له هێزه‌کانی دوژمن درابوو، شه‌و کاتێک هه‌وا
تاریک داهات، بڕیار درا که له‌تاریکی هه‌وا که‌ڵک وه‌ر بگرین و له ته‌نیا
رێگایه‌که‌وه که له ناو قه‌رارگایه‌که‌وه تێپه‌ڕی ئه‌کرد به‌ره‌و
به‌رزاییه‌ک که که‌وتبوه پشت قه‌رارگاکه بڕۆین، له‌گه‌ل
بمانتوانیبایه‌ت ئه‌و قه‌ارگایه ببڕین وبگه‌ینه ئه‌و کێوه‌ی پشت قه‌رارگاکه
به مانای ئه‌وه بوو که هێزه‌کانی دوژمنمان ناوه‌ته پشت سه‌ر وگه‌مارۆکه‌مان
به‌جێ هێشتوه‌و گه‌یشتوینه‌ته‌وه ناو ناوچه ئاوه‌دانه‌کان که خه‌ڵک
وئاوه‌دانی لێ بوو.
په‌لی شه‌هیدانی تاڵه‌سوار دیاری کرا که سه‌ره‌تا له‌ناو ئه‌و قه‌رارگایه‌وه
به وریایی بڕۆن وده‌ست بده‌نه کێوه‌که‌ی ئه‌وبه‌ر و پاشان ئه‌وه‌لای
واحده‌که به بێ خشپه، یه‌که یه‌که ئه‌رۆین وله‌و نێوانه‌وه تێپه‌ڕ
ئه‌بین. هه‌موو واحده‌کان له شوێنێک کۆبوینه‌وه، په‌لی شه‌هیدانی
تاڵه‌سوار رێکه‌وتن ئه‌وان توانیان مه‌ودای قه‌رارگاکه ببڕن وبکه‌ونه
پشت سه‌نگه‌ره‌کانی دوژمن و ده‌ست بده‌نه به‌ره‌و ژورکایی کێوه‌که،
له دۆخی خۆیان ئاگاداریان کردین وپێیان وتین که له سه‌ر رێگاماندا
کاناڵ وسه‌نگه‌ری دوژمنی لێیه که واته ئه‌بێت زۆر وریا بین و
زانیاری پێویستیان سه‌باره‌ت به رێگاکه‌مان پێداین.
ده‌نگی ته‌قه‌ی پرژو بڵاو له لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام
بوو، شه‌و بوو ئه‌وانیش زۆر نه‌یانه وێرا خۆیان ده‌ر خه‌ن، ئاخر ئه‌و
رۆژه توشی زه‌ره‌ری گیانی و ماڵی زۆر ببون، ئه‌و ره‌فێقانه‌ی که
هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی ته‌حویل په‌له‌که‌ی ئێمه درابوون که ئێمه
وریایان بین و ئاگامان لێیان بێت، په‌لی دووهه‌م که ئه‌بوا له‌و
رێگایه‌وه برۆیشتایه‌ت په‌له‌که‌ی ئێمه بوو، ئێمه‌یش رێکه‌وتین،
رێگامان بڕی تا ناوه‌ڕاستی قه‌رارگاکه رۆیشتین، له پڕ هێزه‌کانی
دوژمن ده‌نگیان داین و له ئاکۆ ده‌ستیان کرد به ته‌قه، له‌گه‌ل ده‌نگدانه‌که‌ی
ئه‌وان و ته‌قه کردنه که‌یان ئه‌و که‌سانه‌ی که هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
هه‌ر یه‌که‌و به‌لایه‌کدا ده‌ر چوون، بوو به ته‌په ته‌پی پێ وخشه‌ی
گه‌ڵا و ده‌نگه ده‌نگ، که هێزه‌کانی رژیم به ته‌واوی وریا بوونه‌وه
و به ناچار ئێمه‌یش که‌وتینه ناوشه‌رێکی سه‌خت ئه‌ویش له‌شوێنێکی
پاکاییدا له ناوه‌ڕاستی قه‌رارگاکه‌دا، گیرمان کرد، نه بۆ پێش و نه‌بۆ
دوا نه‌مانه توانی به‌گه‌ڕێنه‌وه.
هاوڕێیانی په‌لی شه‌هیدانی تاڵه‌سوار که له هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌ک
نه‌جاتیان ببوه هاتنه‌وه به هاوارمانه‌وه وپاش چه‌ند کاتژمێر شه‌ڕێ
سه‌خت توانیان ئێمه له‌چنگ ئه‌و هێزانه نه‌جات بده‌ن به‌و هۆیه‌وه
له‌ویا ماینه‌وه ونه‌مانتوانی به‌ره‌و پێش بڕۆین، له ناچاریدا به‌ره‌و
دوا یانی به‌ره‌و شوێنی پێش رێکه‌وتنمان بۆ ناو ئه‌و قه‌رارگایه گه‌ڕاینه‌وه،
هاوڕێیانی تریش به‌م هۆیه‌وه که‌وتبوونه ناوشه‌ڕێکی سه‌خته‌وه، ئه‌وه‌ی
که ئێمه گیرمان کرد و هه‌ر وه‌ها ئه‌وانه‌ی که تازه هاتبوون بۆ
پێشمه‌رگایه‌تی لێمان دابڕابوون و هه‌ر کامه‌یان به‌ره‌و لایه‌ک که که‌س
نه‌یه زانی بۆ کوێ رۆیشتون، ببونه هۆکارێک که ئه‌وشه‌وه نه‌توانین
بکه‌ینه ئه‌وبه‌ر وله‌گه‌مارۆ که ده‌ر باز ببین، چه‌ند واحد دیاری
کران به‌دوای ون بوه‌کاندا بگه‌ڕێن و به‌و کاره‌وه سه‌ر قاڵ بووین تا
رۆژمان لێ بوه‌وه.
رۆژی دووهه‌م رۆشنایی رۆژ تاریکایی شه‌وی ره‌وانده‌وه‌و و خۆر دونیای
خسته به‌ر تیشکی خۆی، گه‌رما ده‌ستی پێکرده‌وه، شه‌ڕ وپێکدادا ن هه‌ر
به‌ر ده‌وام بوو، رژیم له دوێنێه‌وه له‌په‌سا هێزی کۆ کردبوه و هێزی
تازه نه‌فه‌سی زۆری هێنابوو، هاوڕێیانی ئێمه‌یش ئیتر له‌پێ که‌وتبون
زۆر که‌س له هاوڕێیان له بنه ده‌وه‌نه‌کاندا له‌به‌ر تونیه‌تی، گه‌رما،
برسێتی، ماندویه‌تی له سه‌ر خۆ چوو بوون.
ئه‌م رۆژه شه‌ڕێکی سه‌رو ماڵی تر ده‌ستی پێکرده‌وه، هه‌ر چه‌ند هاوڕێ،
به جیا که‌وتبوونه گه‌مارۆ وبه‌ر په‌لاماری هێرشی هێزی تازه نه‌فه‌سی
دوژمن، به ده‌م شه‌ڕ و پێکدا دانه‌وه ئه‌وه‌مان که گیان وحاڵێکی تیا
بوو رۆژمان برده سه‌ر، منیش وهاوڕێیانی تر هه‌ر بنه ده‌وه‌ن به‌بنه‌ده‌ون
و بنه به‌رده‌کان ئه‌گه‌ڕاین، له زۆر شوێن هاوڕێی بێ هۆش بوومان ئه‌بینی
وبه ئاو موقه‌ته‌ر که هه‌مو کانییاوی ئێمه بوو تۆزکاڵێک ده‌میانمان
ته‌ڕ ئه‌کرده‌وه، برێک له هاوڕێیان ده‌ستیان کرد به خواردنه‌وه‌ی
گمیزی خۆیان، ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته ناو قوڕگیان ته‌ڕ بێت و رێگای هه‌ناسه
دانیان بۆ بکرێته‌وه.
به ده‌م شه‌ڕ کردنه‌وه، گه‌ران به دوای هاوڕێیاندا به‌ر ده‌وام بوو،
هه‌ندێک له هاوڕێیان دۆزرانه‌وه، هه‌ندێکیش به هۆی ئه‌وه‌ی بێهۆش که‌وتبوون
و له بنه ده‌وه‌نه‌کاندا له فێنکایی و سێبه‌رێکدا له ناو گرمه‌ی ئه‌و
ته‌ق و پۆقه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا به بێهۆشی سه‌ریان نابوه‌وه و ده‌نگیان
لێوه نه ئه‌هات، بۆیه دۆزینه‌وه‌یان ئاسان نه‌بوو، ناوچه‌که جگه
له‌وه‌ی شاخ وبه‌رده‌ڵان بوو دار وده‌وه‌نی زۆریشی لێ‌بوو.
ئه‌و رۆژه تا ئێواره خۆڕاگریمان کرد، شه‌و که داهات به نیه‌تی ده‌ربازبوون
خۆمان کرده‌وه به ناو قه‌رارگاکه‌ی دوێشه‌وماندا، بڕیارمان دا شه‌ڕێکی
سه‌رو ماڵی بکه‌ین، یان تیا ئه‌چین یان ئه‌بێت ئه‌مشه‌و ده‌رباز ببین،
چوون به راستی بماینایه‌ته‌وه به مانای تیاچوونی سه‌د له سه‌دمان
بوو، ئه‌گه‌ر ده‌ر باز نه‌بوینایه‌ت ڕه‌نگه هێزه‌کانی دوژمن کارێکیان
له‌هه‌مبه‌ر ئێمه پێ نه کرایه‌ت به‌ڵام گه‌رما وتونیه‌تی له سه‌دا
سه‌د ئه‌ی فه‌وتاندین.
یه‌کێک له هاوڕێیان ئه‌ی وت ئه‌وه‌نده گمیزی خۆمم خواردوه‌ته‌وه
ئیتر گمیزیشم نایه‌ت، خۆیشم وه‌ک قومه‌که ئاوم تیا نه‌ماوه، به
راستی تونیه‌تی و گه‌رما و عاره‌ق کردنه‌وه ته‌ڕایی له‌به‌یندا نه‌هێشتبوه‌وه،
یه‌کێکیتر له‌و هاوڕێیانه که له‌و شه‌ڕه‌دا بوو له‌و بابه‌ته‌وه
ئاوه‌های باس ئه‌کرد، وتی من تونیم بو، خه‌ریک بوو ئه‌خنکام، لێوانه‌که‌م
که پاکه‌تی ساندیسێک بوو ده‌ر هێنا و گمیزی خۆمم تێکرد بیخۆمه‌وه،
رووم نه‌هات خوڵکی هاوڕێکه‌م بکه‌م، چون به راستی خۆیشم قیزم نه ده‌هات
بیخۆمه‌وه، به‌ڵام له‌ترسی ئه‌وه بوو که نه خنکێم به ناچاری ئه‌و
کاره‌م ئه‌کرد، له پڕ هاوڕێکه‌م زۆر به عاجزی لێم پاڕایه‌وه و وتی
هاوڕێ، ماوه‌یه‌که ئه‌م هه‌وێت گمیز بکه‌م و بیخۆمه‌وه به‌ڵام باوه‌ڕم
پێبکه ته‌ڕایی له به‌یه‌نمدا نه ماوه، بۆیه تکات لێ ئه‌که‌م له‌و
گمیزه‌ی خۆت تۆزێکم بۆ بێڵه‌وه وا خنکام، با بیخۆمه‌وه.
ئه‌و حاڵه‌تانه هیچی ئه‌فسانه نه‌بوون، ده‌ست کرد وپیا هه‌ڵوتن نیه،
هه‌ر له‌و کاته‌دا به سه‌دان وهه‌زاران مرۆڤی تر له سه‌ر گه‌نج
ونازی نیعمه‌تدا خه‌وتبوون و خه‌ریکی رابواردن وژیانی ئاسایی خۆیان
بوون، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ بیر وباوه‌ر نه‌بوایه‌ت، به‌ڕاستی کێ ئه‌توانێت
له کاتی ئاسایی‌دا شتی واو و به‌سه‌ر هاتی وا ته‌حه‌موڵ بکات؟؟؟؟؟؟
به هه‌ر حاڵ ئه‌و شه‌وه خۆمانکرد به ناو قه‌رارگاکه‌دا به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی
زۆر چاوه روان نه‌کراو به بێ موشکل توانیمان بکه‌ینه ئه‌و به‌ر و ده‌ست
بده‌ینه به‌ره‌و ژورکایه‌که، له‌و به‌ر قه‌رار گاکه بیرێکی ئاوی لێ
بوو که تایبه‌تی ئه‌و قه‌رارگایه بوو، هاوڕێیان چوونه سه‌ری و تێر
ئاویان خوراده‌وه، هه‌ر ده‌سته که ده‌چوه سه‌ر ئه‌و بیره تێر
ئاویان ئه‌خوارده‌وه.
نۆبه‌ی ده‌سته‌که‌ی ئێمه گه‌یشت، ده‌مه‌و به‌یان بوو، ئێمه ئاخرین ده‌سته
بوین، گه‌یشتینه سه‌ر بیره ئاوه‌که، دۆڵچه ئاوێکمان هه‌ڵکێشا، ئه‌م
ره‌فێق له‌به‌ر ئه‌و، ئه‌و له‌به‌ر من، من له‌به‌ر ئه‌ویتر ده‌ستمان
کرد به خوڵک کردنی یه‌ک و هه‌ر ره‌فێق حه‌زی ئه‌کرد به‌رله‌وا ره‌فێقه‌که‌ی
تری ئاو بخواته‌وه، سه‌رقاڵی ئه‌م خوڵک کردنانه بوین که له‌پڕ
دراینه به‌ر هێرشی ئارپیجی وچه‌کی جۆراو جۆر.
ئێمه له سه‌ر ئاوه‌که‌دا بوین، ئاو به ده‌ستمانه‌وه بوو نه‌مان
توانی بیخۆینه‌وه، باوه‌رتان بێت، بینینی ئه‌و ئاوه که نه‌مان توانی
بیخۆینه‌وه به قه‌ده‌ر ئه‌و چه‌ند رۆژه ئازاری ئه‌داین، ده‌مه‌و به‌یان
بوو، زۆرێک له هاوڕێیان که‌وتبوونه پشت قه‌رارگاکه، بۆیه ئه‌وان به
خێرایی هاتنه ده‌ست وشوێنی ته‌قه‌که‌یان دایه به‌ر ده‌ست رێژ،
توانیان شوێنی به‌ره‌و پێش چونی ئێمه له‌هێزه‌کانی دوژمن پاک بکه‌نه‌وه،
ئه‌بوا به‌په‌له به‌و به‌ره‌و ژورکه‌دا برۆیشتینایه‌ت به‌ره‌و سه‌ر
لوتکه‌ی کێوه که، چون مه‌ترسی ئه‌وه‌بوو له کاتی رۆژ بونه‌وه‌دا له
به‌ره‌و ژوکایه‌که ببینرێن و له ناو قه‌رارگاکانه‌وه بمان ده‌نه به‌ر
ته‌قه و ئه‌و کات ده‌رباز بوونمان ئاسته‌م ئه‌بوو.
به‌ر هه‌ر چه‌رمه سه‌رییه‌ک بوو خۆمان گه‌یانده نزیک لوتکه‌ی کێوه‌که
وهه‌ندێکیشمان گه‌یشتبوونه سه‌ر به‌رزاییه‌که واته له‌مه‌ترسی
رزگاریان بوبوو.
من سه‌رم گێجی ئه‌خوارد، هه‌موو بنیام، دارێک، ده‌وه‌نێک یان هه‌ر
شتێکم به چه‌ند دانه ئه‌بینی و، هه‌مو شتێک له‌به‌ر چاومدا ئه‌بوونه
چه‌ند شت وتار ئه‌م بینین، ئاگام له دونیا و له خۆم نه‌مابوو، نه‌هه‌واڵی
به‌ره‌و ژورکه‌م ئه‌زانی ونه ده‌نگی ته‌ق و پۆق کاریگه‌ر بوو له‌مێشکمدا،
لێوم قڵیشابوو، ده‌مم وشک، بێ تین، ئه‌ژنۆم ئه‌له‌رزی و دڵم ئه‌هات به‌یه‌کدا،
هێڵنجم ئه‌دا که بڕشێمه‌وه به‌ڵام چون هیچ له ناو دڵمدانه‌بوو ته‌نیا
هێڵنجێکی ئازاراوی بوو، به‌ر چاوم رێشکه‌و پێشکه‌ی ئه‌کرد ڕه‌نگه په‌نجا
تا سی مه‌ترێکم مابوو بۆ سه‌ر لوتکه‌ی کێوه‌که، ئیتر ئاگام له خۆم نه‌ما.
کاتێک به هۆش هاتمه‌وه، کاتێک چاوم هه‌ڵهێنا، دیم چه‌ند هاوڕێی خۆمان
ئاویان کردوه به ده‌مو چاومدا وبه‌هێواش ته‌کانم ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
بێمه‌وه سه‌ر هۆش، که زانیم من وهاوڕێیه‌کی ترم پێکه‌وه له‌ویا له
سه‌ر خۆ چوو بوین وهاوڕێیانی تر به دواماندا گه‌ڕابوونه‌وه، ئێمه‌یان
به بێ هۆشی دۆزیبوه‌وه و ئاویان بۆ هێنابووین، ئێمه‌یش تۆزێک تینمان
تێهاته‌وه‌و خۆمان گه‌یاند به‌و هاوڕێیانه‌ی وا توانیبویان ده‌ر باز
ببن وبگه‌نه سه‌ر لوتکه‌ی کێوه‌که.
که گه‌یشتمه سه‌ر لوتکه دیم، هاوڕێیان زۆربه‌یان نه‌خۆشن و هێڵنج
ئه‌ده‌ن، له خواره‌وه هه‌ر ده‌نگی ته‌قه به‌ڵام یه‌ک لایه‌نه به‌ر
ده‌وام بوو. جاش و پاسداره‌کان به ئامبوڵانس و ماشینی تره‌وه به ناو
دار وده‌وه‌نانه‌دا ئه‌گه‌ڕان بۆ که‌لاک وکوژراوه‌کانی خۆیان جاری وایش
بوو هاوڕێیانی ئێمه‌یان به بێ هۆشی له بنه ده‌وه‌نه‌کاندا
ئادۆزییه‌وه به بێ ده‌نگ دان وته‌قه‌یه‌ک به‌رزیان ئه‌کرده‌وه‌و وه‌ک
دیل له‌گه‌ل خۆیان ئه‌یان برد.
خه‌ڵک نان وئاو و ئازوقه‌یان تا ڕاده‌یه‌ک بۆ هێنابوینه ئه‌و شوێنه‌و
توانیمان تۆزکاڵێک خواردن وخواردنه‌وه بخۆین، چه‌ند که‌س له‌هاوڕێیان
که بار‌و دۆخی ته‌ندروستیان باشتر بوو له وێ دانران تا به‌دوای ئه‌و
هاوڕێیانه‌دا به‌گه‌ڕێن که دیاریان نیه. ئێمه‌ش بۆ دورکه‌وتنه‌وه
له‌شوێنی رووداوه‌که به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان که‌وتینه رێ.
له‌و کاره‌ساته‌دا هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که هاتبوون بۆ پێشمه‌رگایه‌تی
به دیل ئه‌گیرێن وهاوڕێیان حوسه‌ین هوشیاری، قادر ماراو و موحه‌مد
میرائاوا گیانیان به‌خت کرد، چه‌ند هاوڕێیتریش که ژماره‌یه‌کیان تازه
پێشمه‌رگه بوون له‌لایه‌ن هێزه‌کانی دوژمنه‌وه به‌دیل گیران، چه‌ند
پێشمه‌رگه‌و کادری لێهاتویش به دیل گیران که به داخه‌وه دواتر له
زیندانه‌کانی رژیمدا تیر باران کران، ئه‌وانه‌ی که تازه هاتبوون بۆ
پێشمه‌رگایه‌تی پاش ماوه‌یه‌ک له زیندان ئازاد کران، ئه‌وانه‌ی وا
تازه ببونه پێشمه‌رگه یه‌کی چه‌ند ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاو
پاش کێشانی حوکمه‌کانیان له زیندان ئازاد کران که ژماره‌یه‌کیان
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هێزی پێشمه‌رگه، له کادره‌کانیش ئه‌وانه‌ی که
به‌دیل گیران که‌سێکیان له زیندان هه‌ڵهات وخۆی گه‌یانده‌وه
به‌هاوڕێیان ژماره‌یه‌کیشیان له زیندانه‌کاندا تیرباران کران.
|