په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٢\٢٠٠٩

کاره‌ساتی کانی‌خه‌یاران.


ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی

- به‌شی یه‌ک -


هاوینی ساڵی 66 ی هه‌تاوی بوو، ماوه‌یه‌ک بوو له ناوچه ی مه‌ریوان جه‌وله‌مان ئه‌کرد، له‌ ئاکامی حزووری هێزی‌ پێشمه‌رگه ‌‌له‌ ناوچه‌ له‌نێوان ‌ئێمه ‌و هێزی‌ داگیرکه‌ر زۆر ده‌رگیری  شه‌ر و پێکدادان ، گرتنی مقه‌ڕ و پایه گاکانی رژیم، شه‌ڕ له چیاکان، له ناو شار و ناوچه‌ی مه‌ریوان، هاتبووه ‌ئاراوه‌.


جارێک چووین بۆگرتنی مۆڵگه‌ی هیزههکانی رژیم له‌ئاوایی که‌ڵکه‌جان هه‌ڵکه وتوله7 کیلومیتری مه ریوان له بناری زرێبار، له‌به‌رهه‌ندێک‌هۆکار نه مان توانی ئه ومۆڵگه یه بگرین، هیزه کانی رژیم له ئاماده‌باشدا بوون و هێزێکی زۆری له ئاواییه کانی‌ده‌ورووبه‌ری که‌ڵکه‌جان‌وه‌ک وله ژێر، نێ و کاڵ و رێخه ڵان جێگیر کردبوو، به شه ڕوتێک هه ڵچوون له گه ل هێزه کۆمه کییه کانی رژیم به3برینداره وه پاشه کشه‌مان کرد، له وشه ڕه دا 3 هاوڕێمان برینداربوون، یه کێک له هاوڕێیان ته رکشی نارنجۆک له ناوسکی دابوو، که پاش تیمارکردنی له لایه ن به شی پزشکییه وه له مه ترسی نه جاتی بوو، برینداری دووهه م له کاتی پاشه کشه دافیشه کی قه ناسه له چه ناکه ی دابوو که ئه ویش له لایه ن به شی پزشکییه وه چاره‌سه رکرا، به ڵام برینداری سێهه م هاوڕی حوسه ین هوشیاری کوری موحه مه د ئه مین خه ڵکی ئاوایی باشماخ که له ناو کۆمه ڵه دابه حوسه ین بیلو ناسرابوو زۆ به توندی برینداربووبوو.


هاوڕی حوسه ین23 تیکه ی نارنجۆک لێی دابوو، ده نگی ته قینه وه ی چه ندنارنجۆکی هێزه کانی رژیم پێکه وه زه ره ری به مێشکی گه یاندبوو، هاوڕێ حوسه ین ده ست به جێ به هۆی زه ربه‌که وتن به مێشک وده‌ماره‌کانی مێشکییه‌وه‌ بینایی چاوێک وجموو جوڵی لاقێک و ده ستێکی له ده ست دابوو، جیاواز له وه یش 23 تیکه ی نارنجۆک به ربه یه نی که وتبوو که‌ هه‌موتیکه‌ نارنجۆکه‌کان‌له‌ به‌یه‌نیدا بوون.


ئاگای له خۆی نه بوو، له پڕ به ده م ئازاره وه‌ده ی ناڵاند، به شی پزشکی ئه وه ی توانی ئه نجامی دا، به ڵام برینه کانی هاوڕی حوسه ین زۆر کاریتر له وه بوون که‌به‌ئاسانی تیمار بکرێن، به‌مه‌به‌ستی کۆمه‌ک وه‌ر گرتن وکه‌ڵک وه‌ر گرتن له‌ ئه‌زموونه‌کانی پزشکی کۆمه‌ڵه‌،من وه‌ک پزشکیاری واحده‌که‌ که له گه ل‌ناوه ندی رێکخراوی پزشکی کۆمه ڵه به بێسیم پیوه ندیم گرت، پاشان رێنوێنیه کانی ئه وانیشم جێ به جێ کرد، هاوڕێ حوسه ین ته نیا ده‌زانراکه زیندوه وبه س، بارو دۆخی ته ندروستی زۆرناله باربوو، له سه ربڕیاری کۆمیته ی ناوچه ی مه‌ریوان ئه بوا به خێرایی هاوڕێ حوسه ین بگه یه‌نینه وه ئۆردوگای ناوه ندی و نه خۆشخانه کانی کۆمه ڵه بۆ چاره سه رکردنی.


بۆ ئه‌م مه‌به سته واحدێک له هاوڕێیانی گوردانی کاک فواد دیاری کران، ئه بوائه وئه رکه مان به په له جێ به جێ بکردایه ت، ته نیا رێگایه ک که شکمان ئه برد بۆزووگه یشتن به خاکی کوردستانی باشووروله وێش به ئۆردوگاکانی کۆمه ڵه، رێگایه ک بووله نزیک ئاوایی دزڵی له هه ورامانی سه ربه ناوچه ی مه‌ریوان .


ته ختێکی پێشمه رگانه به دار وگه ڵامان درووست کردبووبۆئازوگوێزکردنی هاوڕی حوسه ین، زۆربه په له تیمێک بۆدۆزینه وه ی رێگا دیاری کران، ئه وتیمه به خێرایی کاری خۆیان ده ست پێ کرد، تیمه که پاش 2رۆژ گه ڕانه وه بۆلای گوردان و شوێنیان بۆرۆیشتنه‌وه ‌بینیبوه‌وه، ئه ودورۆژه ئێمه له پشت ئاوایی وله ژێربه‌وبرینداره وه مابووینه وه، له گه ل گه ڕانه وه ی واحدی شناسایی، دیاری کراکه‌ کێ له گه ل ئه وکاروانه بڕوات به ره وباشوور، ژماره ی18که سیش له لاوانی ناوچه ی مه ریوان‌که‌خوازیاری پێشمه رگایه تی بوون له گه ل مان بوون، به بڕیاری ک ن ئه بوا ئه‌وانیشمان له گه ل خۆ ببردایه ت بۆ گه یاندنیان به فێرگه ی ناوه ندی کۆمه ڵه.


شه وی یه که م که له پشت وله ژێره وه رێکه وتین تابه رانبه رئاوایی تووتمه رله نزیک سوورێن رێگامان بڕی، له شوێنێک به ناوی ناڵه شکێنه له به رانبه رئاوایی تووتمه رماینه وه، ئه ورۆژه زۆرماندوو بوین، واحده که مان تایبه تمه‌ندی تایبه‌ت به‌خۆی هه بوو، بریندارێکمان پێ بووکه ئه‌بوابه په له بمان گه یاندایه ته نه خۆشخانه، ژماره یه کی زۆرخوازیاری پێشمه رگایه تیمان پێ بوو که ده‌نگی ته قه یان له نزیکه وه نه بیستبوو، خاوه ن هیچ جۆره ئه زموونێکی پێشمه رگانه نه بوون، برینداره‌که یشمان تاو نه تاوێک به ده م ئازاره وه هاورێکی ئه کرد، ئه بوا وریابین که‌که‌س پێمان نه زانێت، وریابین خوازیارانی پێشمه‌رگایه‌تی رێگا گوم نه‌که‌ن و به لارێدا نه رۆن، ئه بوا ئاگامان له خۆیشمان بوایه ت، یه که م رۆژی حه سانه وه مان ئاو مان ده ست نه‌که وت بیخۆینه وه، دڵمان به شاره زاکان خۆش بووکه دڵخۆشییان ئه داینه وه له پشووگای دووهه م داکه‌له کانی خه‌یاران دیاری‌کرابوو ئاوی لێیه وشه وبه‌ئاوده گه ین‌له‌وێ ئاو ئه‌خۆینه‌وه‌، گرینگتر ئه‌وه‌ بو هه‌موومان نگه‌رانی‌بارودۆخی برینداره‌که‌مان بوین ‌بۆیه‌ بیری تونیه‌تی‌ زۆرکاری لێ نه ئه کردین، هێنده ده‌ردی ئه وهاوڕێیه مان بوو که زۆر جاران خۆمان له بیرئه‌ چوه‌وه.


نزیک خۆرئاوا بوو، له حه شارگه که‌مان رێکه وتین، برینداره‌که مان به سه ر هێسترێکه وه له سه ر برانکاردێکی پێشمه رگانه دامان به ست، وامان دانابوو که تا داوێن کێوی سوورێن برینداره که مان به وهێستره ببه ین وله وێ تیمێک که پێک هاتبو له من وه‌ک پزشکیار و چه ند هاوڕێیه‌کیتر برینداره که‌وجه ماعه تی خوازیاری پێشمه رگایه تی ته حویلی واحدی مه رزی کۆمه‌ڵه بدرێن که له وشوێنه‌چاوڕه ڕێمان بوون وباقی هاوڕێیان بۆدرێژه ی هه ڵسووڕان وچالاکییه کانیان بگه ڕێنه وه بۆ ناوچه.


به ڵام پاش2تا3کاتژمێر رێگابڕێن گه یشتینه شوێنێک که چه ندین قه رارگای گه وره ی رژیمی لێ بوو، توشی موشکل بوین، ده نگی سمی هێستره‌که ده هات، ئێمه زۆر نزیک بوین له دوژمن، ئه بواله ناوقه رارگاکه وه تێپه‌ ڕمان کردایه ت، به جۆرێک که س پێمان نه‌زانێت، کاتێکیش که ئه‌رۆیشتین چاومان له‌نگابانی قه‌راگاکه وه بوو، ئه و نگابانه له سه ر پۆسته که ی داقه‌ده می لێ ئه دا، تاوێک رووبه ئێمه و تاوێک به ره و دوا له هاتوو چوون دا بوو، ئه بوا کاتێک ئه ونگابانه به ره و لای ئێمه ئه هات، ئێمه خۆمان مات ومت کردایه ت، کاتێک ئه وئه گه رایه وه به ره و دوا ئه بوا زۆر به خێرایی چه ند که سێکمان له وهه له که ڵکی وه ربگرتایه ت وتێپه ربوایه‌ن، بۆیه هه رچیمان کردنه مان توانی برینداره‌که به هێستر بگوێزینه وه، ناچاربوین درێژه ی رێگاکه برینداره که به کۆڵ ببه ین، جێی ئاماژه یه له به ر ئه وه ی ناوچه که شوێنێ نزامی بوو خه ڵکی ئاسایی نه یانتوانیبوو سه ردانی ئه وشوێنانه بکه ن، له ئاکام دادار وگژوگیاو گه ڵای وشکی چه ندین ساڵه به زۆری ناوچه که ی داگرتبو، هه رلاقی لێ ده‌که‌وت ده بوو به خشه خشێک که‌رێگاکه ی چه ندین قات لێ دژوارتر ومه ترسیدارترئه کردین.


ئیتر به‌ ناچارمه جبوور بوین که له ویا هێستره که مان به هاوڕێیه ک دا به ره و لای باقی هاوڕێیانی ترکه له ده ورووبه ری مه ریوان بوون بنێرینه‌وه، فه رمانده ی گشتی واحده که‌ ئه بواخۆی بگه یاندبایه ته شوێنێکی به رزکه بتوانێت به‌بێسیم‌پیوه ندی له گه ل هاوڕێانی گوردانی له ده‌وروبه ری مه‌ریوان بگرێت و ئاگاداریان بکات که‌وا ره‌فێقێکمان به ره و لای ئه وان گه ڕاوه ته‌وه ئه وانیش برۆن به ده‌میه وه، به ڵام خۆیشی به هۆی چڕو پڕی شوێنه‌که، دوورکه وتنه وه‌ی له ئێمه‌، ئه وه ی که‌که س نه ی ئه توانی ده نگی لێوه‌بێت تا بانگ بکرێت یان به‌بێسیم پیوه‌ندی له گه‌ڵ بگیرێت، له ئێمه گووم بوو و ئیتر کاروانه که وفه رمانده که‌یه‌کمان نه گرته وه.


‌من‌له گه ل هاوڕی حوسه ین ره‌فێقی منداڵی یه ک بوین، بنه‌ماڵه‌کانمان پێکه‌وه دۆستایه‌تییان هه‌بوو، دراوسێ دێ بووین و زه‌وی و زاری کشت وکاڵی ئاواییه‌که‌ی ئێمه‌و ئه‌وان تێکه‌ڵ بوو، خۆشه‌ویستییه کی تایبه‌تمان بۆ یه‌ک بوو، بۆیه‌ئاسایی بوو که زۆرتر نگه‌رانی بم، تابه یانی رێگامان بڕی، ئێمه‌وامان دانابوو که ئه وشه وه ئه‌که وینه پشت هێزه کانی رژیمه وه، هه رئه‌و شه وه‌ئه گه‌ینه شوێنی مه‌به ست، هیوادار بوین که‌به‌یانی هاوڕی حوسه ین له نه‌خۆشخانه بێت، به هۆی ئه وه ی که به رنامه ی چۆنیه تی رۆیشتنه که مان توشی ئاڵو گۆر بوو، ناچار بوین برینداره که به کۆڵ ببه‌ین نه‌مان توانی‌ئه‌و رێگایه که دامان نابوو بی بڕین، له شوێنێک به ناوی کانی خه یاران له ناوچیا سه رکه شه کانی سوورێن ودزڵی ماینه وه، له وێ بێسیمه کانمان هه ڵ کردزانیمان واحدێکی گه وره ی کۆمه ڵه له باشووره وه به ره‌وکوردستانی ئێران دێن، هه ر دوولا له وێ پێک گه یشتین، ئه وان ژماره یان زۆر بوو، واحده‌که ی ئه وان تایبه ت مه ندی زۆرجیاوازی له گه ل ئێمه هه بو، ئه وان چه ندین په ل بوون، په لێک له هاوڕێیانی گوردانی شاهۆسه ر به تیپی11ی سنه، 2 په ل له هاوڕێیانی گوردانی کاک فواد، په لێکیش هین شوێنه کانی دیوانده ره، سه قز و موکریان بوون، ئه وان بڕیاریان وا بوو که گه یشتنه ناوچه ی مه ریوان هه رواحده ی بڕاوته وه بۆ لای گوردان وتیپه که ی خۆی، له کۆی گشتییاندا ژماره یه کی به رچاویان تازه پێشمه رگه تێدا بوکه یه که م جار بوو ده هاتنه وه بۆ ناوچه، دیار بوو واحده که‌گه‌وره بوو به ڵام بوونی تازه پێشمه رگه‌ی زۆر ونابه ڵه ویی وشاره زانه‌بوون له‌وناوچه‌که‌و ئه وه‌ی که‌دووکه‌س له ئه ندامانی کۆمیته ی ناوه ندیشیان له گه ل بو، هه ر وه هائه وانیش رۆژێک بوو ئاویان نه خوارد بوه وه، ‌هۆکارگه‌لێک بوون که‌ هیزی ئه وهێزه زۆره ی لاواز کردبوو.


ده مه وبه یان پێش رووناک بوونه وه ی ته واوی هه وا دوو واحده که پێک گه یشتین، نه‌ ئه‌وان ئه‌یان توانی بگه‌نه‌ناوچه‌ی مه‌ریوان ونه‌ ئێمه‌ ئه‌مان توانی بگه‌ینه‌ باشوور، پێکه وه له ودۆڵه داماینه وه و هیچ لایه کمان به ره و هیچ کوێ نه ئه گه یشتین، وه ک ره واڵی هه میشه یی هێزی پێشمه رگه بۆ ئاسایش‌وپاراستنی‌واحده که به خێرایی دیده بان له به رزاییه ک و نگابان له ده وروبه‌ری واحده که دیاری کران.


پێکه وه پشوویه کی کورتمان دا، ئێمه به لای هاوڕی حوسه ینه وه بووین، هه موومان تینوێتی هیزی له به ربڕیبووین، رۆژی دووهه می تونیه تی ده ستی پێ کردبوو، تونیه تی وای لێ کردبوین که سمان له بیری ئه وه دا نه بوین که دورۆژه نانیشمان نه‌خواردوه.


هاوین بوو، هه وازۆر گه رم بوو، هیواداربوین ئه وشوێنه ئاوی لێبێت، به داخه وه قومه یه کی لێ بووتایبه ت به مه ڕوماڵات، جاروبار چێواره کانی ناوچه‌که ئاویان له وقومه ئه‌کرد بۆمه ڕووماڵاتیان، ئه م جاره له به و شانسی ئێمه دائاوی تێدانه بوو، ڕه نگه له ناو ئه وقومه داچه‌ند په رداخ ئاوی تێدا بووبێت، ئه ویش له به ر ئه وه ی هێنده له وقومه دامابوه‌وه‌ڕه نگه سه دان کرمی‌هه‌ڵهێنابوو، له ئاو ناهۆمێد بووین، هیوادار بووین زوورۆژگارئاوابێت و به ره وشوێنی مه به ست رێکه وین، هه وارووناک بووبوو، خۆر هه ڵهاتبوو، زه وی گه رم داهاتبوو، هه موتف له ده مماندا وشک بوو بوو، به ڕه حه‌ت نه مانه توانی تفی ده ممان قووت بده ین.


هاوڕێ حوسه ین حاڵی زۆرخراپترله جاران بوو، به ته واوی باروودۆخی رووبه خراپی ئه رۆیشت، ئاخر بیری لێ بکه وه، زه ربه مه غزی بووبو، چاوێکی بینایی له ده ست دابوو، ده ست ولاقێکی به هۆی ئه وزه ربه له مێشکی که وتبوو فه له ج بووبوو، 23 تیکه ی نارنجۆک له به ده نیدا بوو، نه ی ئه توانی قسه بکات، ئاگای له خۆی نه بوو، نه ی ئه توانی خورد وخۆراک بخوات، ته نیاله رێگای شلنگێکه وه **سۆندی معده** که له لوتی هاوڕی حوسه ینه وه بردبوومه ناو مێعده ی خوارده مه نی ئاوه کیم پێده گه یاند ئه ویش ئێسته ئه وخوارده مه نییه نه مابوو، ده واوده رمانێکی وامان به ده سته وه‌نه‌مابوو، ئه‌وانه هه موله لایه ک له ولاکه یشی نه مانه توانی له شوێنێک دایبنێن که ئیستراحه ت بکات، له به رئه وه ی به ده نگی به رزله پڕئه ی ناڵاندبه چه شنێک هه رکه س له‌50 میتریشیه وه بوایه ت گوێ لێ ئه بوو، به دار و ده وه ن ته ختێکمان وه ک برانکاردی بیمارستان بۆ درووست کردبوو، به وه ئازو گویزمان پێ ئه کرد، له لایه کی تریشه وه، گه رمی هه وا، ئاره ق کردنه وه بۆ بنیامی ساق وبێ ئێش وزه یه کی نه ئه هێشته وه ئێسته چ بگات به هاوڕی حوسه ین به و وه زعه وه.


کاتێک به ته‌واوی خۆر هه ڵات سه یری ده رووبه رمان کرد، زانیمان ئێمه له دۆڵێک داین له نێوان 3 به رزایی سه ختی به رداوییدا، له به ین به رازاییه کانیشدا له سێ لامانه وه مۆڵگه **قه رارگا**ی گه وره ی هیزه کانی ئه رته شی لێیه، شوێنه که مان تۆزێک داروده وه نی تێدابوو ئه مانتوانی به جوانی خۆمانی تێدا حه شار بده ین، به وه یش که زانیمان 3 قه رارگای ئه رته ش له نزیکمانه زۆر بایه‌خمان نه دا، ئه وان نه یان ئه زانی به ئێمه، ئێمه ش له و بابه ته‌وه ئاسوده بوین .


هێزێکی‌بێ‌هێز، شپرز، نابه‌ڵه و، بریندارمان پێ بوو، ئه ندامی کۆمیته ی ناوه ندیمان پێ بوو، زۆر که س هاتبوون بۆ پێشمه رگایه تی له گه لمان بوون که ئه وانه خۆیان هێزێکیان ئه ویست هۆشی پیانه وه بێت، ماندووی رێگا، تونیه تی، گه رمای هاوین، له ناو پێشمه رگه کانیشدا ژماره یه ک تازه ده وره ی فێرگه یان ته واو کردبوو که هیچ ئه زموونێکیان له شه ر وبه سه ر هاتی پێشمه رگانه نه بوو، بۆیه نه ئه کراوه ک پێشمه رگه یه کی شه ڕ که ری کارامه له سه ریان حساب بکه ین له‌گشتی گرینگتریش دڵه‌ڕاوکێ ونگه‌رانی بۆ وه‌زعی هاورێ حوسه‌ین به‌ سیمای هه‌موانه‌وه‌ دیاربوو.
کاتژمێر8 ی سه ر له به یانی کاتی گۆڕینی دیده بانه که بوو، که سێک به ناوی ره شی تازه پێشمه رگه و یه که م رۆژی بوو ئه هاته وه بۆ ناوچه، له لایه ن به رپرسی ئه وده سته یه ی که ئه ورۆژه ئه رکی نگابانی ودیده بانی له سه رشان بوو وه ک دیده بان دیاری کرابوو، ره شی ئه رواته سه ر پۆستی دیده بانییه که ی، بێسیم له دیده بانی پێشوو وه ر ئه گرێت، دیده بانی پێش له ڕه شی گه رایه خواره وه.


کاتژمێر8و نیو یان9 بوو ئه ونه مان زانی بڵه ندگۆی قه رارگاکان ناوی فه رمانده کانی ئه رته‌ش ده‌خوێنێته وه‌که برۆن بۆ ستادی فه رمانده یی ئه وقه رارگایانه، لای ئێمه زۆر گرینگ نه بوو، ئێمه به حوکمی کاره که مان رزۆرتر ئاگامان له هاوڕێ حوسه ین بوو، رۆیشتم‌به دوای هاوڕێیه ک که دۆکتۆر بوو له گه ل ئه وواحده ی به ره وئێران ئه هاتنه‌وه تازه گه یشتبوه لامان، داوام لێ کرد بێت چاویی به هاوڕی حوسه ین بکه وێت و بزانین چی لێ بکه ین، ئاخر هاوڕێ حوسه ین ئیتر حاڵی زۆر زۆرخراپ بووبوو، له لای هاوڕی حوسه ین که هه ستام تا شوێنی هاوڕێی دۆکتۆربه رۆیشتن وهاتنه وه له وانه بوو چه ند ده قه یه کم پێ چووبێت، ئێمه له گه ل ئه و واحده به رێکه‌وت به‌یه ک‌گه یشتین بۆیه‌زۆرئاسایی بوئه وان گشتیان نه یانه زانی که ئێمه برینداریشمان پییه.


له گه ل هاورێی دوکتور به یه که وه گه ڕاینه وه بۆ لای هاوڕی حوسه ین، به ڵام چ گه ڕانه وه یه ک، که سه یرم کردچه ند هاوڕێیترله لای هاوڕی حوسه ین دانیشتبون وفرمێسک به چاویانه وه یه، ئه وه نده ی ترتف له قورگم داوشک بوو.
وتم چی بوه؟
هیچیان نه‌وت، کاتێک سه یری هاوڕێ حوسه‌ینم کرد زۆر به‌داخه وه ماڵ ئاوایی له ژیانکردبوو، ده مم ناناو ده‌می به‌گریانه‌وه به ونیه ته ی به شکم زیندووبێته وه تا توانیم هه ناسه م پێدا، به ڵام چ فایده، به ده م گریانه وه به ناچاری باوه ڕمان کردکه گیانی له پێناو ئامانجی رزگاری هه ژاران وچه وساوه کانی کوردستان و رزگاری نه ته وه ی بنده ستی کورد به خت کردوه، به‌ڵێ ئیتر ئه‌ویش چوبوه‌ ریزی ئه‌و گیانبه‌ختکردوانه‌وه‌ که‌ درێژه‌ی رێگاکه‌یان به‌ ئێمه‌سپاردبوو.
له‌گه‌ل‌هاوڕێیان‌ماوه یه ک‌به دڵ گریاین، خه مێکی قورس دایگرتم ، ‌ئاخر له نزیکه وه ئه مزانی که هاوڕی حوسه ین به چ چه رمه سه ری وبه د به ختییه ک گه وره بوه، حوسه ین کاتێک هاته ناو کۆمه ڵه ده رسی نه خوێندبوو، له به رگرینگی سه وادوبایه خ دانانی بۆشت خوێندنه وه و فێر بوون له‌ماوه‌یه‌کی کورت داتوانی له‌خوێندنگاکانی کۆمه‌ڵه ‌ده‌رس‌بخوێنێت ‌و فێرخوێندنه وه نووسین ببێت، دواتریش2جار ناردرا بۆ خولی ئینفجارات که ئه وخولانه یشی زۆرسه رکه وتوانه ته واوکرد، به هه رحال هاوڕێ حوسه ین تازه ماڵ ئاوایی له ژیان کردبوو، چوبوه ریزی گیانبه ختکردوانه وه.
هه مو هاوڕێیان کۆبوونه وه، هه مو نگه رانی گیانبه خت کردنی ئه وهاوڕێیه بوون، له ولایش ده نگی بڵه‌ند گۆی قه رارگاکانی ئه رته‌ش مێشکی ئازار ئه‌داین، کاتژمێرله9ی به‌یانی تێپه ڕیبوو، له‌گه‌ل‌هاوڕێیان پێکه وه ته رمه که ی هاوڕێ حوسه ینمان شارده وه‌تا شه‌وبه ره وشوێنێک بیبه ین، له شاردنه وه ی ته رمی هاوڕێ حوسه ین ته واو بووین به ماندوویه تی وتونیه تی و خه مه وه گه راینه وه.


گه مارۆ درابوین خۆمان نه مان زانیبو، هێزێکی زۆری رژیم ده‌رووبه ری گرتبوین، ئێمه ئاگامان له خۆمان نه بوو، ئاخردلنیا بوین که دیده بانه‌که مان له شوێنێک دایه هه مو جموجوڵێک ئه بینێت وئه توانێت ئاگادارمان بکاته وه، هه‌موو جار لانیکه‌م دووکه‌س بۆ دیده‌بانی به‌ڕێ ئه‌کران ئه‌و جاره‌ تا ئه‌و جێگایه‌ی له‌بیرم بێت بڕیار بوو له‌و دۆڵه‌دا کۆبوونه‌وه‌یک بگرین بۆیه‌ بۆ ئه‌و پۆسه‌ ته‌نیا یه‌ک که‌س ئه‌ویش ڕه‌شی ناردرابوو بۆ دیده‌بانی.
‌ره‌شی کاتێک پۆستی دیده‌بانییه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێت و کاتێک دڵنیا ئه بێت که دیده بانه‌کانی پێشوله خۆی دوور که وتونه ته وه، راست ئه روات خۆی ته سلیم به هێزه کانی ئه رته ش ئه کات، ئێمه بێ خه به ر له ده وروبه رمان، نه مانه زانی ڕه شی خۆی ته‌حویل داوه‌و هه ر چی زانیاری بوو سه باره ت به ئێمه، به هێزه‌کانی رژیمی دابوو، وه ک ئه وه ی هێزه کانمان ماندوه، شپرزین، بریندارمان پێیه، خوازیاری پیشمه رگایه تیمان پێیه، تازه پێشمه رگه و ئه ندامی کۆمیته ی ناوه ندی مان له گه له، خه ڵکه که‌مان ناشاره زای ناوچه که ن هه‌ریه‌که‌خه ڵکی شوێنێکن، چه‌ند رۆژه‌که س ئاوی نه خواردوه ته وه، جۆر وته نانه ت راده ی خۆمان وچه کو چۆل و ته نانه تی تریش ئه وه ی که شه‌وی پێشتر فه‌رمانده که ی ئێمه گوم بووبوو، هه موئه وزانیارییانه ی به هێزه کانی ئه رته ش دابوو.


هه موو رۆژێک ده سته یه ک ئه رکی پارێزگاری پێ ئه سپێردرافه رمانده ی ده سته که یان جێگره که ی ئه بوا هه ر15 ده قه جارێک به بێسیم له گه ل دیده بان پێوه ندی بگرتایه ت، به ر پرسی ئه و واحده پاش تێپه ڕ بوونی2جار15ده قه یی که هه رجاره تێکۆشابوو له گه ل ره شی پێوه ندی بگرێت به ڵام ره شی وڵامی نه دابوه وه، 2که س بۆ ئاگادار بوونه وه له وه زعی ره شی ئه نێڕێت بۆ شوێنی دیده بانییه‌که، ئه ودوو که‌سه ئه زانن ره‌شی له‌سه‌رپۆسته‌که‌ی نییه و رۆیشتوه، ئه وانیش به خێرایی واحده که یان ئاگادارکرده‌وه، هه‌موو هاوڕێیان که وتنه خۆ، ئاماده ی رووداوێک بوین، ئاوابووکه‌ زانیمان گه مارۆ دراوین له لایه ن هێزێکی یه ک جار زۆری رژیمه وه، ئاخر ماوه یه ک بوورژیم مه ترسی هێرشی عێراقی بۆ سه رخۆی هه ست پێ ئه کرد بۆیه هێزێکی زۆر زیاترله جارانی له وشوێنانه جێگیر کردبوو.


نزیک کاتژمێر10ی سه رله به یانی بوو که له گه ل هێزێکی یه ک جار زۆری رژیم هه رله جاشه کانی ناوچه ی خۆمانه‌وه بگره تاپاسداره کانی مازه‌نده‌ران وهیزه‌کانی ئه‌رته‌ش که گه‌مارۆیان دابووین به‌ره‌ورووبوین، ئه‌وهێزانه‌زۆرتربه ونیه‌ته هاتبوون که گشتمان به دیل بگرن، کاتژمێری10 به یانی شه‌ڕوبه‌ره‌نگاری له‌نێوان هێزێکی تینوووماندو، ناشاره زا له ناوچه که‌، له گه ل هێزێکی دڕنده‌ی ته یارو ئاماده‌وتا ددان به‌‌هه موکه ره سه یه ک چه کدارده ستی پێ کرد.

 


com.yahoo@baiewe