میدکار و
سیاستەکارە بە ناو ئەکادیمیی و
پڕۆفێشناڵەکان بەردەوام رەخنە و گللەییان
لە نووسەران و میدیاکارە ئازاد و
سەربەخۆیەکان هەیە لە دەربڕینی راستییەکان
لە نێو نووسینەکانیان
کە گوایە هێرش دەکەن و سووکایەتیی
بە دەسەڵاتداران و حیزبەکان و کەسە
بەرپرسەکانیان دەکەن!
تا ئێستا
ژمارەی گیان لەدەستدانی کارەساتەکەی کانە
خەڵوزەکەی ''سۆما''ی
تورکیا لە ٣٢٠ کەس تێپەڕی کردوە کە هێشتاش
ژمارەکە بە تەواوی دیار نییە و بە
پێی راپۆرتی
پزیشکیی
و قسەی شارەزایان لەوانەیە لەو ٧٠٠
کرێکارەی کە لە کانەکەدا هەیە ژمارەی
ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ ٥٠٠ کەس
بەرز ببێتەوە ئەوە بێجگە لە برینداران!
ئەگەر ئێستا لە
بەرانبەر ئەو کارەساتەدا بڵێین (ئەردۆغان
و هاوکارەکانی لە حیزبە ئیسلامییەکەیان و
حکومەتەکەیان) دز و درۆزنن، خوێنمژ و
چەوسێنەرن، هیچوپوچ و سەختەچیین، نامرۆڤ و
دڕندەن، بێ رەوشت و بێ ئابڕوون، ستەمکار و
دیکتاتۆرن و هەرچی رەوشتی چاکی مرۆڤ هەیە
نیانە، بۆ دەبێ ئەو وشانە بۆ ئەو جۆرە
دەسەڵاتدارانە راست و رەوان نەبن!؟!؟!؟!
ئێمە پێمانوایە
ئەو وشانە ئەگەر بە جنێویش دابندرێن زۆر
زۆر کەمە لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتدارانە و
هێشتا ناتوانن بە تەوایی گوزارشت
لە ستەم و خراپەکارییەکان بکەن بۆیە
پێویستە وشەگەلێکی
زۆر توندتر و ریسواکەرانەتر لە
بەرانبەریان بەکاربهێندرێن، جا ئەو
میدیاکار و سیاسەتکارانەش
کە پێیاندەگوترێ ئەکادیمیی و پڕۆفێشیناڵ
با هەر ملی خۆیان بشکێنن و با هەر نەرم
بنوێنن و با هەر ملی خۆیان شۆڕ بکەنەوە
هەر ملی خۆیان شۆڕ بکەنەوە تا لووتیان
دەگاتە ئاستی سەری نووکی پێڵاوی ئەو
دەسەڵاتدارانە کە پێیەوە بەسەر پشتی
میللەتدا دەڕۆن.. کە بێ گومان دەسەڵاتدارانی
دوێنێ و ئێستای کوردستانیش زۆر لە
ئەردۆغان و دارودەستەکەی چەوسێنەرتر و
کۆنەپەرستترن!
|