کارگەران دژی
پەرلەمان, یان کارتی سپی.
ئامادەکردنی: ئهحمهد
هاورێ
هەرکاتێک پێکدادانی نێوان چینەکان گرژ دەبێتەوە ململانێ شێوەیەکی دیار
وەردەگرێت ، بەو پێیەش چەپ ڕەغنەکانی توندتر دەکاتەوە لەبەرامبەر
ڕاستەکاندا و تەکان بەوئاڕاستەکردنە دەدات هۆشداری بەکرێکاران دەداو
پۆگرامەکەی خۆی هەڕاج دەکات ، بەو وەسفەی کەپرۆگرامەکەی زیاتر
دیموکراسیترەو زیاتر یەک دەگرێتەوە لەگەڵ رێکخستنی کۆمەڵگادا کەتیایدا
دەستکەوتە دیموکراسیەکان پارێزراوە ،.. پێشبڕکێکردنیش لەگەڵ ڕاستدا
لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمان و ، بۆکردنی
پەرلەمان بەدارعاسایەکی زیاترکارا بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندیەکانی
کارگەران و دەرکردنی یاساو دەستوری پاکو بێگەرد کە بگونجێ لەگەڵ
بەرژەوەند و ئامانجی چینی پرۆلیتاریادا ، یاسایانێک کەبەڕاستی
دیموکراسی و مرۆییانەیە ، چونکە هەر وەک چەپ بانگەشەیدەکات ، توانانیە
تێپەڕکردنی کۆمەڵگای ئێستا ، بەبێ سەرکەوتن بەپەیژەی کۆمەڵایەتی
دانەبێت کەئەویش ناودەبرێت بە
دیــــمــوکـــــراســـــــی .
هەروەها، دوای دەیان ساڵ و زیاتریش لە ململانێی نێوان پرۆلیتاریا ! و
پەرلەمان ، لەو کاتەدا کە پەرلەمان لەسەردەمی ناپوت بونو گریانە پەنگ
خواردووەکانی ناخی خۆیدایەتی ، چەپەکان زیاتر ئاڕاستەکردنی خۆیان
لەبانگەوازەکانیاندا بۆ کارگەران تازەدەکەنەوە ، لە پێناو زیاتر
داواکردنی دیموکراسی و خەباتی نەپساوە لەپێناو گەیشتن بە لوتکەی
پەرلەمان ،، . بەواتایکی تر ، گەیشتن بەشوێنێک کەتیایدا ، کۆیلەیەتی
کارگەری زیاتر تێدا زامن بێت وە تیاشیدا هەموو یاسایەکی پاک وبێگەرد کە
مەرجەکانی کۆیلەیەتی دەپارێزێت ،کە بەتەواوەتی، دژە بە بەرژەوەندی
پرۆلیتاریاو ئامانجی بزووتنەوەکەی . .....
بەڵام ئەو مەرامە مێژووییە
چییە بۆ ئەم ئاڕاستەکردنە ؟
بالێگەرَیین و بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ، یەکەم جار لێرەوە دەست پێبکەین؟
لێکدابڕانی میژوویی نێوان پرۆلیتاریاو
بۆرجوازیەت :
... (( 25 شوباتی 1848 کۆماری بەخشی بەفەرەنسا ، 25 حوزەیران شۆڕشی بە
سەراسەپاند . بەڵام شۆڕش دوای حوزەیران بوبە : ڕوخانی کۆمەڵگای
بۆرجوازی ، لەکاتێکدا پێش ، شوبات : واتای لەناوبردنی شێوەی دەولەت بو
.. _ مارکس )) . ،
بەم پێەش ، هەنگاوی یەکەم ، بەرەو دابڕانی مێژوویی نێوان بۆرجوازییەت و
پرۆلیتاریا ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە پرۆلیتاریا دەستیکرد بە،
تەعەداکردرن ، لە کۆماری و پەرلەمانی تازە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵە
سەرەتاییە شۆڕگێڕییەکانی پرۆلیتاریا کە درووشمە شۆڕشگێریەکی :- بڕوخێ
دەوڵەت بەهەموو شێوەکانییەوە تیا بەرزکردەوە .
کاتێکیش پرۆلیتاریا هەستی بەوەکرد پەرلەمانی نوێ ، هیچ نییە وەسیلەیەکی
ترنەبێت بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگای چینایەتی و سەروەرێتی چینایەتی لەوێنەی
سەروەرێتی :- یەکسانی ، ئازادی ، برایەتی .، .... ، هەرئەوکاتە خۆبەخۆ
دەستی دایە هەوڵە خۆ خۆییە شۆڕگێڕییەکانی ، دژی دەوڵەتی ، نوێێ و
سەرجەم شێوەکانی ، کەنەبو ن و، ناشبن بۆ نوێنەرایەتی و بەڕێوەبردنی
چەوسانەوەی مرۆڤەکان نەبێت .
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەمێژوو پێشنیاریکی نوێی بۆ مەسەلەی نێوان
چینەکان هێنایە گۆڕێ :- لەناوبردنی دوڵەت بە هەموو شێوەکانیەوە ،
ئەوکاتەش مەسەلەکە بوبە ، مەسەلەی لەناەبردنی چینەکان یان مانەوەی
سەروەرێتی بۆرجوازیەت و دادپەروەرییە بەربەرییەکەی و مەدەنییەتە
گڵاوەکەی.
مارکس دەڵێ : {لەکودەتای ئایاری 1848 دا، پەرلەمان لە فەرەنسادا گەیشتە
کۆتای و، دواین قۆناغ و تەواوی کرانەوی ،... وەلەسایەی کۆماری
پەرلەمانیدا ، دەسەڵاتی دەڵەت بو بە ئەداتێکی ئاشکرای جەنگ ، کە چینە
خاوەندارەکان دژی جەماوەری بەرهەم هێنەر بەکاری دەهێنێ ... }
لەسەرەتای ئەم مێژوو وەشەوە ، واتا سەرەتای سەرکەوتنی کۆماری پەرلەمانی
و سەروەرێتی مەبادیئە ئاشکراکانی : ئازادی ،
یەکسانی ، برایەتی . .. پرۆلیتاریا بونی نیە لەکۆمەڵگای تازەدا
تەنیا بۆ دژایەتی کردنی بۆرجوازیەت و بەرژەوەنیەکانی و هەڕەشەکردن
نەبێت لە کییانە مێژووییەکەی .چونکە گەر ئازادی
و یەکسانی و برایەتی ، قڵیشێکی مێژوویی بوبێت بۆ دەربازبون و
سەیترەکردن بەسەر چینە باوو زەمەنە کۆن و بەسەرچووەکاندا ، ئەوا لە
هەمان کاتدا هەڵگیرسانی جەنگیشە دژی چینێکی تر –پرۆلیتاریا - ، چینێک
کەناتوانێت هەستێ بە جێ بەجێکردنی ئەرکەمێژووییەکەی ، دوای وازهێنانن
نەبێت لەرێزگرتن لەدیموکراسیەت و ئازادی و پەرلەمان .
پەرلەمان چیە ؟
چەپ و ڕاست پێمان دەڵێن ، دەغیلەیەکە بۆ زامنکردنی دواڕۆژی خۆت ،
بابزانین ئەو دواڕۆژە چیە؟! شەڕی ، ئازادی و
یەکسانی و برایەتیە ، چەپ ئەبێت بەڕاست ،ڕاستیش دەبێت بە چەپ ،
بەپێچەوانەشەوە هەر تەواوە ،... لە پێناو تەواوترین و ڕاقی ترین شێوە
بۆ دەوڵەتی چینایەتی ، کە تەواوترین و دوواین وێنەیە لەدیموکراسیەت ،
هۆیەکی چینایەتی باڵایە بۆ بە کۆیلەکردنی چەوساوان ، هێزێکی ڕیکوپێکە
کە سەرمایەداران و سامانیان دەپارێزێت ، هێزێکە لە یەکگرتویی بۆرجواکان
بە ، ڕاست و چەپەوە لەپێناو پارێزگاریکردنی کۆمەڵگای ئێستا و
چارەسەرکردنی لایەنە نەخۆش و پەک کەوتووەکانی بەبەردەوام .... جا هاوڕی
یان ، ڕەش یا سپی ناو ئەو دەغیلەیە پاساوی ماهیەتی مێژوویی ئەوەی
سەرەوە ناکات !!!!!!!!! .
ئەی پرۆلیتاریا کێیە ؟
ئەو چینەیە کەشەڕی خاوەندێتی بۆرجوازییەت دەکات ، لە ڕێگەی
دژایەتیکردنی پەرلەمانەکەی و دیموکراسیە سێ قوچەکی یەکەیە
ئــــــــــــــــــــــــازادی
یــەکســــانی
بـــــرایـــەتی
کەیەوە ، واتا ، دژایەتی کردنی ئەو
بەڕێوەبردنەی ، کە خاوەندێتی بۆ فراوان بون و بوژاندنەوە و جرکردنی
هەتاهەتای خۆی ، دوێنێ تا ئەمڕۆ هەڵسوکەوتی دەکات . بەم پێیەش پێوەندی
نێوان پرۆلیتاریاو پەرلەمان ، پێوەندی نێوان دوو هێزی شەڕکەرە لە پێناو
پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگای مەدەنی ، ئازادی ،
یەکسانی ، برایەتی . یان لــــەنـــاو چـــون و
تــــەفــروتــونــابــونی . .... .... .
مارکس دەڵێ {{ کۆماریە بۆرجوازییەکان کەدەستیانگرد بەسەر دەسەڵاتی
دەوڵەتدا بەناوی شۆڕشی شوباتەوە ، مەرامیان گێڕانی قەسابخانەکەی
حوزەیران بو ، بۆئەوەی چینی کارگەر تێبگەیەنن ، کە کۆماری ((
کۆمەڵایەتی )) ، هیچ نییە بێ لەو کۆمارییەی کە زامنی کویلایەتی
ئەوچینەیەوهیچی زتر .... }} ،
بەم شێوەیش ، ڕۆژهەڵهاتنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی ، سوتفەی کاتی پەرلەمانی
تازە دەکات ، کاتێک دەسەڵاتی هێزێکی چینایەتی بە تەنیا کۆیلایەتی
پرۆلیتاریا بکاتە ئەمرێکی واقیع و ، هەوڵە شۆڕشگێڕیەکانی پرۆلیتاریاش
لەکات و دوای سەیتەرەکردنی پەرلەمانی تازە ، بەڵگەن بۆ هاوشاننە بون و
هاوجوتنە بونی بەرژەوەندی پرۆلیتاریاو پەرلەمانیستەکان ،چونکە
پەرلەمانیستەکان ، پەرلەمانیستن لەپێناوی بەکۆیلەکردنی پرۆلیتاریاکان ،
. هەربۆیەش دوای سەرکەوتنی تەواوی پەرلەمانی تازە بۆ بەکۆیلەکردنی
پرۆلیتاریەکان . هەڵوێستی دژایەتی خۆی هەڵسوکەوت کرد :-
لە حوزەیرانی 1848 دا ، کرێکاران لە پاریس دا هەستان بەڕاپەڕینێکی
گەورە و ، پێنج ڕۆژی خایاند ، هەرچۆن مارکس ، نەک گێڕانەوەی ڕەسمی ،
باسی دەکات ،دەڵێت :{ یەکەمین شەڕی گەورە بو لەنێوان ئەو دووچینەی کە
کۆمەڵگای تازەی دابەشکردووە ، ئەوەش خەباتیک بو لە پێناو مانەوەو
لەناوبردنی ڕژێمی بۆرجوازی و ، شەڕوشیتاڵکردنی ئەو پەچەیەی کە کۆماری
لەخۆوەی ئاڵاندووە .
ئاشکراشە .. بەچ ئازایەتییەک و خۆڕاگریەکی بێ وێنە کارگەران توانیان
پێنج ڕۆژ خۆڕاگری بکەن، ...... ، بۆرجوازیەتیش ، هەروەک ئاشکرایە ،
تۆڵەی خۆی دەکاتەوە ، لەو کارە تۆقێنەرە مردو بەخشە ، بەوەحشیانەترین
شێوە کە پێشتر نە بیسراو بو ، هەستا بە سەربڕینی زیاتر لە3000 دیل}} .
ئابەم شبَوەیە پێوەندی نێوان پرۆلیتاریاو پەرلەمان دەستی پێ کرد ،
یەکەمین قوربانییە گەورەکانی پرۆلیتاریا ، سودفەی هیچ کاتێکی نەکرد
سیادەی تازەی پەرلامان نەبێت ، لە کاتی سەروەرێتی تازە ی پەرلاماندا ،
دەسکرا بەڕاودونانی پرۆلیتەریەکان ، لەدەستپێکردنی ئەومێژووەشەوە ،
پێوەندی نێوان پرۆلیتاریاو پەرلەمان هیچ نەبووە پێوەندی نێوان دوو چینی
ناکۆ نەبێت بەیەک و هیچ بەرژەوەندییەکیش کۆیان ناکاتەوە ، مەگەر هەر لە
ئەدەبی بۆرجوازیدا .
ئەوکاتەشی بۆرجوازیەت بۆنی شنەبای شۆڕشی کۆمەڵایەتی کرد و مەیلی
پرۆلیتاریای بۆکۆمۆنیزم هەستپێکرد ، ڕاستگۆیانە ئاشکرایکرد :-
پەرلەمانەکی واتا ئەودەسڵاتەی کە کرێکاران دەبەستێتەوە بەبەرچەوەندی
چەوسێنەرانێوە و ملکەچیاندەکات لەبەرامبە یاسادا ، دیموکراسیەتەکەشی
کردنی کرێکارە بەکۆیلەیەکی ئازاد بۆ گەڕان بەشوێن کاردا لەهەرشوێنێک
بێت و هاونیشتیمانیەکی بێوەی و دڵسۆز بۆ وڵات و نیشتمانەکەی .
جا کارگەران هەرچۆن دژی پەرلەمانە بە پێکهێنەرەکانیەوە : ڕاست و چەپ ،
ئاواش دژایەتی هەرجۆرە بەژدارییەکیش دەکات ، تەنانەت بە کارتی سپیش ،
هەمووش زۆرچاک ئەوە ئەزانین کارتەسپیەکانیش دواتر ئەخرێنە سەر لیستی
براوەی پەرلەما ، هەربەپێی یاسای هەڵبژاردن خۆی!!
بۆیە دەگی کارگەران تەنیا لەناوبردنی ئەم سیستەمەیە کە دەوڵەت
بەپەرلەمانەکەیەوە ئامێرە کۆمەڵایەتییەکەیەتی ........
Ahmad.hwre@hayoo.com
|