٢٢\٦\٢٠١٠
کارگەى بیرە
و هەڵچوونى مەلاکان.
پشتیوان کەریم گەڵاڵى
لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵى دامەزراندنی سێ کارگەى بیرە دروستکردن لە
هەولێر و سلێمانى مەلایانى ئاینى بە ئیلهام وەرگرتن لە
حیزبە ئیسلامیەکانى کوردستان دژایەتى خۆیان
ڕاگەیاند و کەوتنە هەڕەشەکردن لەوەى ئەگەر ئەو کارگانە دابمەزرێت هانى
خەڵک دەدەن .
لە بەشێکى بەیاننامەکەی کۆمەڵیک مەلادا
هاتووە ئەم کارگەى بیرە دروستکردنە زیان بە ئابوری وڵات دەگەیەنێت
وادیارە دەیانەوێت بڵێن کە بەهۆی ئەم کارگانەوە خەڵک فێری خواردنەوە
دەبێت .
لێرەدا پێویستە بوترێت ڕێک پێچەوانەى وتەی ئەو بەڕێزانە درووستە
بەبەڵگەوە .
یەکەم شت ئەوەیە ئەگەر کارگەى بیرە درووستکردن لە کوردستان هەبێت یانا
ئەوا بەپێی سەرفى ئەو مەوادە کحولیانەی کە لە کوردستان سەرف دەبن و
دێنە کوردستانەوە نزیکەى دوو ملیون لیتر سەرف دەبێت بەمەش دیارە کە
بەکارهێنەرێکى زۆری هەیە سەرچاوەى بەرهەمهێنانى ئەو خواردنەوەکحولیانە
بەشێکى زۆری لە تورکیایە .
دووەم ئەگەر کارگەیەکى بەرهەمهێنانى خۆماڵى خۆمان هەبێت لە کوردستان
ئەوا ئەو قازانجە مادییە زۆرەی دەڕژێتە تورکیاوە لەناو کوردستان
دەمێنێتەوە دواتریش چەندین کەس لەم وڵاتەی خۆمان بەهۆی ئەم کارگانەوە
کاریان دەسدەکەوێت و لەبەتاڵى نەجاتیان دەبێت جگە لەوەش ئێرانى ئیسلامی
بەکاربەرێکى زۆری بیرەن لێرەوە ئاودیوی ئێرانیش دەبێت و دوبارە لەمەش
قازانج دەکەین .
ئیتر نازانم ئەم قسەیان لەکوێوە هێنا کە زەرەر لە ئابوری وڵات دەدات.
لایەنێکى تری بێبنەما و زۆر لاواز کە مەلاکان دەستیان بۆ بردووە گوایە
لەڕوی تەندروستییەوە زیان بە خەڵک دەگەیەنێت .
ئەمیش پێچەوانەکەی ڕاستە چونکە ئەو خواردنەوانەی کە لە وڵاتانەوە دێن
بەتایبەت وڵاتى تورکیا کەس نازانێت چۆن درووست دەکرێت بەچ فلتەرێکدا
تێپەر دەبێت بەڵام ئەگەر بیرە لێرە دروست بکرێت دڵنیام لەوەى کە
کۆنترۆڵى جۆریەکەی باشتر دەبێت . جا ئەگەر بەڕێزتان لەخەمى تەندرووستى
خەڵکى کوردستاندان پێشنیار بکەن با کارگەکان لێرەبن و دکتۆرە
دڵسۆزەکانى خۆشمان چاودێربن لەدروستکردنەکەیدا .
لەلایەکى ترەوە ئەو بەڕێزانە دەڵێن ڕەوشتی کۆمەڵایەتى دەشێوێنێ ئەم
قسەشتان لەجێی خۆی نیەو ڕەوشتی کۆمەڵگا چۆن بەبیرە دەشێوێنرێ دەیان
ساڵە لە کوردستان بیرە دەخورێتەوەو کەسیش ڕوشتى نەشێواوە ئەگەر
بەراوردێک بکەین لە نێوان کوردستان و وڵاتانى عەرەبی دەبینین ئەوان
کەوڵاتى ئیسلامین هەتا لە زۆربەى بەها مرۆڤایەتیەکانیش دابڕاون
گەورەترین بازاڕی سێکس فرۆشی بەپیاو و ژنەوە لای ئەوانە .
لەکۆتایدا هیوادارم ئەو کەس و لایەنانە سنوری خۆیان بزانن .
لەبەر ئەوەی کە کوردستان وڵاتێکى فرە پێکهاتەیە و تەنها یاسای
مەدەنیانە دەتوانێت ڕێکیبخات نەک بەمیزاجی چەند حزب و لایەنێکى شمولی .
Pshtiwan_gashbin@yahoo.com
|