١٧\٦\٢٠١٢
کاریگه‌ریی
دڵپیسیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی.

سه‌لوان مه‌حمود
دڵپیسیی دیارده‌یه و له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا بوونی هه‌یه، دیاره
تاکی کوردیش له‌م دیارده نه‌گریسه بێبه‌ش نه‌بووه، وا تێده‌گه‌ین که
ئه‌م دیارده‌یه نەخۆشیی بێت نه‌ک دۆخ و حاڵه‌تێکی ئاسایی، چونکه که‌سی
دڵپیس گومان له هه‌موو که‌سێک و شتێکی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌کا، جاروبار
ده‌شێ که هاوسه‌رێک پێکه‌نینی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌کدا
قبوڵ نه‌بێ یان چوونه ده‌ره‌وه‌ی به ته‌نیای قبوڵ نه‌بێ،
خۆڕازاندنه‌وه و خۆجوانکردنی ژنه‌که‌ی نیگه‌رانی بکا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام نه‌بوو زوو هاته‌وه دۆخی جاران و به دیالۆگ
کردنی نێوانیان دووباره نه‌بۆوه ئه‌وا ئه‌م دڵپیسییه جۆرێکه له
غیره‌ی سروشتی و گوزارشته له خۆشه‌ویستی، به‌ڵام دڵپیسیی گوماناویی
له هه‌موو شتێکی هاوسه‌ر ئه‌وا ئه‌مه نه‌خۆشییه‌و ماڵوێرانییه،
چونکه متمانه‌و بڕوابوون به‌یه‌کتر ناهێڵێ، دڵپیسیی ده‌شێ روو بدا له
نێوان دوو که‌س چ له خێزاندا بن چ له قۆناغی دڵداری و ده‌زگیرانێتیدا
بن، که ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو نه‌گه‌یشته حاڵه‌تی گومانکردن و
بێباوه‌ڕیی و بێمتمانه‌یی، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی هه‌فته یان دوو هه‌فته‌ی
خایاند، ئه‌وا ده‌کرێ به دۆخ یان حاڵه‌تێکی سۆزداریی و پاسه‌وانێتی
پێوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی دابنرێ و ره‌نگه له‌به‌ر جوانیی و
شۆخوشه‌نگیی که‌سی به‌رامبه‌ر بێ. ره‌نگه له‌به‌ر ترسی فه‌وتاندن و
مه‌یسه‌رنه‌بوونی پرۆسه‌ی هاوسەرگیریی بێ.
دڵپیسیی دوو جۆره، یه‌کێکیان ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که گومان له که‌سی به‌رامبه‌ر
ده‌کرێ، به‌ڵام بنه‌مای هه‌یه و هۆکاره‌که ئاشکرایه، چونکه ره‌فتار
یان قسه یان شتێک بینراوه‌و له‌سه‌ر بناغه‌یه‌ک دڵپیسیی له که‌سی
نزیک یان خۆشه‌ویست دە‌کرێ و ئه‌مه‌ش ناکرێ به نەخۆشیی ناو ببرێ، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی که دەبێتە دیارده‌یه‌کی ناوازه یان که‌سه‌که نەخۆشیی
پارانۆیای له‌گه‌ڵدایه که رۆڵێکی گه‌وره دەگێڕێ و دڵپیس وا لێده‌کا
که گومان له هه‌موو شتێک بکا، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌ک له
ئارادا بێ، له هه‌موو که‌سێک یان ره‌فتارێک یان شتێکی نزیک به ئه‌و
گومان و شکی هه‌یه، وا دە‌زانێ هه‌موو قسه‌و کرده‌وه‌یه‌ک دژ به‌و ده‌کرێ
و ئاڕاسته‌ی ئه‌و ده‌کرێ ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی که‌سایه‌تی نه‌خۆشی
پارانۆیایه. هه‌روه‌ها له‌و پرسه‌دا که ده‌ڵێ، ئایا دڵپیسیی لای
کامیان زۆرتره، لای پیاو یان ژن؟ هه‌ندێک ده‌ڵێن، لای پیاوان زۆرتره،
چونکه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه پیاوسالارییه و مێرد خۆی به ئاغای
ژنه‌که‌ی و ماڵه‌که‌ی ده‌زانێ و ده‌یه‌وێت فه‌رمان ده‌رکا و له هه‌موو
ره‌فتارێکی ژنه‌که‌ی بپرسێته‌وه، هه‌ندێک جاریش پیاوان ئافره‌تان به
دڵپیس ده‌زانن.
ده‌روونناسان پێیانوایه دڵپیسیی حاڵه‌تێکی ده‌رونییه و پێویستی به
چاره‌سه‌ر هه‌یه به تایبه‌تیش کاتێک دە‌گاته نه‌خۆشییه‌کی
رووخێنه‌ر، کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر خودی نه‌خۆشه‌که و که‌سانی ده‌روروبه‌ر،
به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌موو سنووری په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ببه‌زێنێ و رێ له‌و ئازادییانه بگرێ که ته‌نها
موڵکی تاکن، ئه‌وه‌ی به لامه‌وه ئاسایی نییه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی
تووشبوون به دڵپیسیی به‌رده‌وام ئازاری ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر دە‌ده‌ن
وه‌ک (هاوسه‌ر، خوشک، دایک، کچ) که ئه‌مانه نزیکترین که‌سن له پیاو
هه‌رهه‌موویان ته‌نها مێ ڕۆڵیان دەبینێ و به‌پێچه‌وانه‌ش له‌وانه‌یه
ئه‌و حاڵه‌ته هه‌مان کاریگه‌ریی هه‌بێ له‌سه‌ر ژن و موماره‌سه‌ی
دڵپیسیی له‌گه‌ڵ پیاو بکا، به‌ڵام له خاڵێکدا جیاوازییان هه‌یه ئه‌ویش
ڕه‌گه‌زی مێ ناتوانێ ئه‌و دڵپیسییه له‌گه‌ڵ که‌سی نزیک بکا وه‌ک باوک
یان برا یان کوڕ به‌ڵکو ته‌نها به‌رانبه‌ر هاوسه‌ر دڵیپیسه.
پرسیاری گرینگ ئه‌وه‌یه ئایا چاره‌سه‌ری دڵپیسیی چییه؟ به ڕای کۆمه‌ڵناسان،
پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هیچ له‌و هاوسه‌رانه دڵپیسیی له
یه‌کتر قبوڵ نه‌که‌ن، چونکه چاره‌سه‌ری نییه و ژیان له یه‌کتر ده‌که‌ن
به دۆزه‌خ، بگره ته‌ڵاق و قسه‌وقسه‌ڵۆکی خه‌ڵکی زۆر باشتره له‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ که‌سی دڵپیس یان ره‌زیل و پیسکه‌دا ژیان به‌ریته‌سه‌ر. چاره‌سه‌ریش
ئه‌وه‌یه که بڕوا و متمانه‌ی زۆرتریان به یه‌کتر هه‌بێ، هیچ شتێک له
یه‌کتر نه‌شارنه‌وه و پرس به یه‌کتر بکه‌ن، خۆشه‌ویستیی زیاتریش بۆ
یه‌کتر ده‌رببڕن، نه‌ک زوو زوو شه‌ڕ بکه‌ن. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که
به تایبه‌ت کچه‌کانمان ئه‌وه‌یان بۆ روون ببێته‌وه که ئایا ئه‌و
کوڕه‌ی شووی پێده‌که‌ن ئه‌گه‌ر دڵپیسه ئه‌وا به هیچ جۆرێک شوو نه‌که‌ن
و پرچی سپی بهۆننه‌وه زۆر باشتره. دڵپیس پێویسته چاره‌سه‌ری خۆی
بکات یان با هاوسەرگیریی نه‌کا باشتره. تاکی دڵپیس پێویسته بچێته
لای پزیشک و ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی چاره بکا بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به
ته‌واویی تووشی ئیفلیجیی نه‌کا. زۆرێک هه‌ن ده‌ڵێن، ئه‌م دیارده‌یه
پێی ناوترێ نەخۆشیی و شتێکی ئاساییه و ئیتر چاره‌سه‌ر بۆچی؟ به‌ڵام بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌و دڵپیسییه‌ی گرێدراوه به نەخۆشیی پارانۆیا، له‌به‌رئه‌وه‌ی
راده‌ی گومانی زۆر به‌رزه و بڕوای به هاوسه‌ره‌که‌ی نییه، پێویسته
که سه‌ردانی پزیشکی دەروونیی بکا.
|