٣٠\١٢\٢٠١٠
کاریگه‌ری پرۆسه‌ی
خانه‌نشینی کادیران له‌سه‌ر هه‌لوێسته‌کانی حیزب.

دلشاد خدر
ئه‌گه‌رچی خانه‌نشین بـــــۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه، کـــه مرۆڤ ئه‌و هێز
و توانایه‌یه نامێنی وه‌ک جاران بتوانی کار بکات. یان له ته‌مه‌نی
کارکردن‌دا دووچاری نه‌خۆشییه‌ک ده‌بێت و توانای کارکردن لـــه‌ده‌ست ده‌دات.
بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات داهاتێک به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشووی
پێبدرێت تا بتوانی ئــه‌م ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی پێی بژێت، ته‌مه‌نی خانه‌نشین
له ولاتێکه‌وه بـــۆ ولاتێکی تر جیاوازه، به‌لام له زۆریک لـــه‌و
ولاتانه‌ی کـــه به شێوه‌یه‌کی ته‌ندروستی مــامه‌له لــه‌گه‌ل
داهــات و خه‌رجی حکـــومه‌ت ده‌که‌ن، لــــه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌ست سالی
یــه. زۆریک لــــه ولاتانــی دونیا به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه که
ده‌ستکاری ئه‌م ته‌مه‌نه بکـــه‌ن و به‌ره‌وو سه‌روه‌تری هه‌لکێشن،
بیانوشیان ئه‌وه‌یه کــه لــه دوای ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی بواری ته‌ندروستی،
مرۆڤه‌کان ته‌مه‌نێکی درێژتر ده‌ژین و ئه‌و کاته‌ش رێژه‌ی خانه‌نیشینان
زیاتر ده‌بێت و ئه‌م رێژه به‌رزه‌ش گران له‌سه‌ر ئابوری حکومه‌ت ده‌که‌وێت.
ئه‌گـــه‌ر چی سیسته‌می خانه‌نیشین هه‌ر لــــه‌سه‌ره‌تای دروست کردنی
ده‌وله‌تی عیراقه‌وه هه‌بووه، به‌لام لــــه‌سه‌ره‌تا تــا راده‌یه‌کی
زۆر به شێوازێکی ته‌ندروست به‌کـــار ده‌هات. لـــه‌گه‌ل تێپه‌ربوونی
کـــات بووه دیاری ده‌سه‌لات بـــۆ ئه‌وانه‌ی به‌شێوازیک له شێوازه‌کان
پالپشتی و یارمه‌تی ده‌سه‌لات ده‌که‌ن و تا گه‌یشته ئاستی به‌کارهێنانی
یاسای خانه‌نیشنی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لـــه دام و ده‌زگایه
هه‌ستیاره‌کانی میری کـــارده‌که‌ن و جێگای گــومانن له وه‌لایان بۆ
بـــه‌رێو‌به‌رانی ده‌سه‌لات ( کــه‌سه‌که له‌هه‌ر ته‌مه‌نێک بوایه)،
ئــه‌م دیارده‌یه زیاتر له ده‌ورانی کومار ته‌شه‌نه‌ی کرد و لــه سه‌رده‌می
به‌عس گه‌یشته لوتکه.
ئێستا له عیراق به‌گشتی و له کوردستان بـــه تایبه‌تی پرۆسه‌ی خانه‌نیشینی
به شێوازیک په‌یره‌و ده‌کرێت، کــــه نه سنوری هه‌یه نه یاسایه‌ک
هه‌یه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێوه ببات. به‌لکو به شێوازیکی میزاجی و
لــه پێناو پاراستنی بـــه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌مــــاله و
تێرکردین ئه‌وانـــــه‌ی وه‌لایان بۆ ده‌سه‌لات هـــه‌یه و کـرینی
ویژدان، ئه‌نجام ده‌درێت. به‌بێ لــــه‌به‌رچاوگرتنی بودجه‌ی ولات و
دارایی گشتی، سه‌دان کـــــه‌س به ناوی پێشمه‌رگه و تێکوشه‌ر خانه‌نیشین
کراون کــــه یه‌ک تاکه رۆژیش لـــــه‌م سه‌نگه‌ره نه‌بوونه‌و ژماره‌یه‌کی
زۆریش له‌مانه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ته‌مه‌نییان لـه‌سه‌نگه‌ری
داگیرکه‌رانی کوردستان بوون!! هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر
بــــه پلــه‌یه‌کی فـــه‌رمانبه‌ری خانه‌نیشین کراون کــه بۆیه‌ک
رۆژیش ئه‌م کـــاره‌یان نه‌بووه، هه‌ندێکیان له ته‌مه‌نی خۆیان لـــه
ده‌زگایه‌کانی میری فـــه‌رمانبه‌ریش نه‌بوونه!! ئێستا لـــه هیچ
ولاتێکی ئــه‌م جیهانه خانه‌نشینی به‌قه‌د ئه‌و رێژه‌یه‌ی کــوردستان
نیه!! لـــه‌وه سه‌یرتر ئــــه‌م پرۆسه‌یه کــه‌سانێکی گرتۆته که
هێشتا ته‌منیان لــــه سیه‌کـــانه!! بێجگــه لــه که‌س و کاری به‌رپرسه‌کان
که له ژماره سنوری نییه، له پێوه‌ریش نمونه‌ی نیه!!! ئه‌م پرۆسه‌یه
لــه کوردستان گه‌یشتوته ئاستیک کــــه لــه داهاتوه‌یه‌کی نزیک ده‌بێته
بارگرانیه‌کی گه‌وه‌ره بۆ حکومه‌ت و زه‌حمه‌تێکی زۆریش بۆ دانییشتوانه‌که‌ی،
چــــونکه رێژه‌یه‌کی زۆر لــه داهاتی حکومه‌ت ده‌چێته ئه‌م به‌شه
و له واقیعیشدا هیچ به‌رهه‌مێکیان نیه.
په‌یره‌وکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا لـــه کوردستان به‌رێوه
ده‌چێت، به‌شێکی به‌رچاوی پرۆسه‌ی گه‌نده‌لیه کــه لـــه‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه
په‌یره‌و ده‌کرێت، چونکه ئه‌مه به‌فیرودانی دارایی گشتیه بۆ به‌رژه‌وه‌نی
شه‌خسی و حیزبی بنه‌ماله‌یی. به‌لام به‌داخه‌وه پرۆسه‌که لــــه
حیزبی ده‌سه‌لات په‌ریوه‌ته‌وه و زۆرێک لــــه حیزب و رێکخراوه‌کـــانی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیشی گرتۆته‌وه!!! بۆته سه‌ره‌کیترین ئامراز له
لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه بۆ ده‌سته‌مۆ کردنی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی
نیو کۆمه‌لگای کوردستان. لــه نیو حیزبه‌کانیش ده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌ندامه‌کان.
پرۆسه‌که‌ش به‌گشتی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کومه‌لانی خه‌لکی کوردستان
به‌رێوه‌ده‌چیت. چــونکه ئــــه‌م بره پاره‌ییه‌ی لــــه داهاتی
حکومه‌ت ده‌درێته ئــــه‌م ژماره زۆره‌ی کــه به‌بێ پێوه‌ر خانه‌نشین
کراون، مانگانه دتوانرێت ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ دانیشتوانی
کوردستان ئه‌نجامدرێ.
لـــــه‌دوای به‌رفره‌وان بوونی ئه‌م دیارده‌یه، به شێوه‌یکی به‌رچاو
هه‌ست بـــه ئــــــه‌وه ده‌که‌ریت زۆریک لــــه دیارده‌کانی نیو
کــــــومه‌لگا گورانکاری به‌سه‌ردا هاتووه زۆرێک له‌م یاسانه‌ی پێشتر
ئه‌م دیاردانه‌یان به‌رێوه‌ده‌برد یان نـــــه‌ماوه‌ن یان کال بوونه‌ته‌وه،
پێش هـــه‌موویان ژیانی حیزبایه‌تی و په‌یوه‌ندی ئه‌ندامـــه‌کان به
حیزبه‌وه و پـــه‌یوه‌ندی حیزب بـــه ده‌سه‌لاته‌وه!! ئێستا ئه‌ندام
بوون له حیزب ته‌نیا نزیک بوونه‌وه‌یه لــه ده‌ستکه‌وت و حیزبیش
ئامرازیکه بۆ مسوگه‌ر کردنی ده‌ستکه‌وت بۆ ئه‌ندامه‌کانی!!! ئه‌م
هاوکیشه‌یه خالی سه‌ره‌کی مانه‌وه‌ی کومه‌لیک حیزبه لـــــــه گوره‌پانه‌که.
هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین ئه‌و کاته‌ی حیزب( به تایبه‌تی حیزبه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کیتی) کاریان زامنکردنی ده‌ستکه‌وت بێت بۆ ئه‌ندامه‌کانییان
هیچ گــۆشه‌یه‌ک نامێنێته‌وه بـــۆ به‌رگری کردن لـــه‌و ئازارانه‌ی
جه‌ماوه‌ر، که له ئه‌نجامی گه‌نده‌لیی ده‌سه‌لات دووچاری بــوونه.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م حیزبانه ناتوانن بنکه‌کانیان به‌رفره‌وان بکـــه‌ن و
ته‌نیا له‌و بازنه‌یه ده‌مێنێنه‌وه که ده‌سه‌لات له رێگــای دانی
بری ده‌ستکه‌وت سنوریان بۆ داده‌نێت. به‌شێوه‌یه‌کی تر ده‌توانین بلێن
ده‌سه‌لات بــــه شێوازیک لــه شێوازه‌کان کــۆنترۆلی بریار و
بیرکردنه‌وه‌ی ئــــــه‌م حیزبانه‌ی کــــردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی
ئـــــه‌م حیزبانه لـــــه نیو جه‌ماوه‌ر ره‌خنه لـــــه گه‌نده‌لی
و هه‌لسوکه‌وتی حیزبی ده‌سه‌لات بگـــــرن.
به‌لام له کوتاییدا، موچه‌ی خانه‌نیشین و
وه‌رگرتنی ده‌ستکه‌وتی ناره‌وا بریاری یه‌کلاکره‌وه ده‌دات لـــه
شێوازی په‌یوه‌ندیان لــــه‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدا. ئه‌مــرۆ کۆمه‌ک و یارمه‌تی
ده‌سه‌لات بۆ هه‌ندێ حیزب بۆته ( حه‌بلی مه‌شیمه)، کــــه‌چون کۆرپه‌له
به‌بێ بوونی ئه‌م حه‌بله له نیوان خۆی و دایکی ناتوانی ژیان بکات.
ئـــه‌م حیزبانه‌ش به‌بێ بوونی ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه ناتوانن ژیان بکه‌ن.
به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌لات توانیبی که‌سه ده‌ست رویشتوه‌کانی
نیو ئه‌م حیزبانه به شێوه‌یه‌کی نا راگــه‌یاندراو ناره‌وا خستبێته
لیستی خانه‌نشینی وه‌زیرییه‌وه. ئـــه‌و کاتی ده‌سه‌لات، هــه‌رکاتێ
هه‌ست بکات ئه‌م حیزبانه ته‌واو گـــوی رایــه‌لی بریاره‌کـــانی ئه‌و
نین، ته‌نیا فرێدانی چـــــه‌ند دیکـــومێنتێک بــــۆ نیو روژنامه ئه‌هلیه‌کان
به‌سه کـــه داهاتویان له نیو جه‌ماوه‌ر بسوتێنی، بــۆیه ئه‌مانیش
بۆ پاراستنی نهێنیه‌کان و به‌رده‌وامی ئه‌م داهاته ناره‌وایه، ناچارن
توند ئــه‌م هێله بگرن، که ده‌سه‌لات بۆیان دیاری ده‌کات. هه‌موو
سوودمه‌نده‌کانی نیو حیزبیش به‌رامبه‌ر هه‌رده‌نگێکی ناره‌زایی ناوخۆش
یه‌کگرتوون!!!! ئه‌گه‌ر لــــه نیو خویان ده‌یان ململانێی لابه‌لایان
هــــه‌بێت. لــــــه هه‌مان کاتدا هــــه‌زار پاساویش ئاماده‌یه،
بـــــۆ ئه‌و پاشه‌کشه‌ییه‌ی ئه‌مــــرۆ روبه‌رووی حیزبه‌که ده‌بێته‌وه،
لــــه ئه‌نجامــــی وابــــه‌سته‌یان به‌ده‌سه‌لاته‌وه. بــــۆیه
گه‌مژه‌ییه گه‌ر چاوه‌روانی ئه‌وه‌بین ئه‌و حیزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌م
شێوه‌یه ژیان بکه‌ن له داهاتوو ببنه حیزبی جه‌ماوه‌ری و بتوانن
ململانێ لـــــه‌گه‌ل حیزبی ده‌سه‌لات بکه‌ن لـــــه پێناو که‌م
کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی جه‌ماوه‌ر که له ئه‌نجامی ئه‌م گه‌نده‌لییه
ده‌سه‌لات دوچاریان بووه.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|