١۴\٦\٢٠١٠
کاریگەریەکانى
جیهانگەرایى لە نێوان ئەرێ و نەرێدا.

و: ئەمیر ئەحمەد عەبدولقادر
سەرەڕاى زۆرى بەکارهێنانى دەستەواژەى جیهانگەرایى لەناو ڕۆشنبیرانى
جیهان بەم دواییە بە شێوەیەکى بەرفراوان و ئەو کتێبانەى دەربارەى
بڵاوکراونەتەوە و چەندین کۆڕ و کۆنفرانس گیراون کە باس لە چەمک و
لایەنەکانى دەکەن و مەترسیەکانیانى ڕوون دەکەنەوە، بەڵام تاکو ئەم
ساتەوەختەش دەستەواژەکە بە تەواوەتى ڕوون نەبۆتەوە. بەتایبەتیش کە
جیهانگەرایى چەند لایەنى ئابوورى و ڕامیارى و ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى
هەیە، لێرەوە پێویست دەکات ڕۆشناییەک بخەینە سەر ناوەڕۆکى جیهانگەرایى
و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەرێیەکانى و سود وەرگرتن لە ئەرێیەکانى.
چەمکى جیهانگەرایى بۆ باسکردنى هەموو پرۆسەیەک بەکار دەهێندرێت کە
پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بەجۆرێکى ئەوتۆ لە یەکدى نزیک دەکاتەوە و
جیاوازییان لە نێواندا ناهێڵێت، چونکە ژیان لە جیهاندا وەکو یەک شوێن
بەڕێوە دەچێت- گوندێکى بچووک. (ڕۆناڵد ڕۆبرتسون) بیریارى بەریتانى بەم
جۆرە پێناسەى جیهانگەرایى دەکات (( ئاڕاستەیەکى مێژووییە بەرەو
بچوککردنەوەى جیهان و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى تاک و کۆمەڵگا بەم
بچووککردنەوەیە)). هەروەها دانەرى کتێبى جیهانگەرایى (مالکوم واترز)
وەها پێناسەى دەکات: ((هەموو تازەگەر و پێشکەوتنێک کە هەوڵدەدات بە
مەبەست یاخود بى َ مەبەست بۆ تێکەڵکردنى دانیشتوانى جیهان لە یەک
کۆمەڵگاى جیهاندا)).
هەروەها دەتوانرێت بەم جۆرە پێناسە بکرێت: سانایى جموجۆڵى خەڵک و
زانیارى و شتومەک لە نێوان ووڵاتان لە چوارچێوەى گەردوونى. هەندێ کەس
چەمکى جیهانگەرایى و چەمکى جیهانى بوون تێکەڵ دەکەن، جیهانى بوون
گەیاندن لە نێوان مرۆڤەکان پتەوتر دەکات بۆ هێنانەدى ئامانجە مادى و
مەعریفییەکان بۆ تەواوى ئادەمیزاد، وە پشتگیرى تایبەتمەندیەکان و
ناسنامە جیاوازەکان دەکات و دەوڵەمەندیان دەکات و گرنگى بە مافەکانى
مرۆڤ و ئازادییە ڕۆشنبیرى و دیموکراسیەکان دەدات. بەڵام جیهانگەرایى
دان بە وڵات یان نیشتمان بوون یان نەتەوەدا نانێت و گرنگى بە بازاڕ و
گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا و زانیاریەکان دەدات. بەم چەمکە جیهانگەراییە
چەکێکى دوو سەرە، سوودبەخشە کاتێک پەیوەندى لە نێوان شارستانیەکان و
گەلان و وڵاتان دروستدەکات و سنورى جوگرافى دەبەزێنێ، و جیهان دەکات بە
گوندێکى بچوک، ئادەمیزاد لە زۆر کۆت و بەند ڕزگار دەکات بە هۆى
بڵاوبونەوەى میدیاو دەستکەوتنى زانیارى لەلایەن هەموو کەسێکەوە کە
دەتوانێت لە ماڵەکەى خۆیدا ئاگادارى سەرجەم ڕووداوەکانى جیهانبێت، بۆیە
بەهۆى جیهانگەرایى ئابوورى و ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن بەتایبەت ڕۆشنبیرى
گەلان ئاشکراو بڵاوبۆتەوە . لەلایەکى دیکەوە زیانبەخشە چونکە بۆتە هۆى
ئەوە زلهێزەکان زاڵبن بەسەر لاوازەکان و زەنگینەکان بەسەر هەژارەکان،
بەم شێوەیە کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان دەستیان بەسەر جیهاندا گرتووە،
ئابوورى جیهانى نوێ کاردەکات بۆ تێکشکاندنى بەربەستە ئابوورى و
داراییەکان لە نێ،ان گەلان، ئەویش نەک بۆ ئامانجێکى مرۆیى بەڵکو لە
پێناو بەرژەوەندى کۆمپانیا جیهانیەکان بە تەنها. لە سایەى ئابوورى
جیهانى نوێ جیاوازیەکى گەورە لە ئاستى پێشکەوتن ڕەنگ دەداتەوە لە زیاتر
پەراوێزخستنى ژمارەیەکى زۆرى ووڵاتانى جیهان بۆ بەرژەوەندى ووڵاتە
پیشەسازییە زلهێزەکان، وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان کە ڕەگەزەکانى هێز و
هۆکارەکانى پەرسەندنى ئابوورى لە تەکنەلۆژیا و پسپۆڕییان بەدەستوە نییە،
بوونەتە نێچیرى جیهانگەرایى هەژارى و سەرچاوەى زانیاریەکانى نەتەوە
یەکگرتووەکان و دەریانخستووە کە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ جیاوازى لە نێوان
دەوڵەمەندترینى 20%ى دانیشتوانى سەر زەوى و هەژارتین 20%ى ئەوان
فراوانتر دەبێت و ساڵى 2001 گەیشتۆتە 74 ئەوەندە. وە بە پێى
پێدراوەکانى ساڵى 2002 ، 40% ئاڵوگۆڕە بازرگانییە جیهانیەکان کۆمپانیا
فرەڕەگەزەکان پێى هەڵدەستن و ئەوان 44%ى پارەى بەروبومى جیهانیان
لەدەستدایە لەکاتێدا بەشى ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتى ناوڕاست و ئەمریکاى
لاتینى تەنها لە 6و4%ى تێکڕاى بەروبومى جیهانییە، و بە گوێرەى
پێدراوەکانى بانکى نێودەوڵەتى ڕێژەى هەناردە و هاوردەى وڵاتە
تازەگەشەسەندووەکان بەردەوام لەدابەزیندایە، ئەوە بوو لە 6و7% ساڵى
1991-1993 دابەزى بۆ 9و1 هەروەکو پێسبینى کراوە بۆ ساڵى 2004.
(360) ملیاردێرى جیهانى دەستیان گرتووە بەسەر سامانێک کە هى 3 ملیار
کەسە یاخود نزیکەى سامانى نیوەى دانیشتوانى جیهانە و زۆرترینى ئەو
دەوڵەمەندانەش لە وڵاتەپیشەسازییەکان دەژین و لە سەروشیانەوە ویلایەتە
یەکگرتووەکانى ئەمریکایە.
هەروەها خێرایى پێشکەوتن لە سیستمى گەیاندنى نێودەوڵەتى، و بەرەو
پێشچونى سیستمى زانیارى و مانگە دەسکردەکان کرانەوەى جیهانى خێراترکرد،
و بەهۆى شۆڕشى گەیاندن و پێکگەیاندن جیهان بۆتە گوندێکى بچووک لە
نەخشەى گەردوون، هەروەها دەستەڵاتى ڕۆشنبیرى لەلایەن ووڵاتانى زلهێزەوە
بەسەر وڵاتانى دیکەوە شتێکى مسۆگەرە.
جیاوازى لە مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانگەرایى ڕۆشنبیرى بە تەنها ووڵاتانى
عەرەبى و ئیسلامى نەگرتۆتەوە، تەنانەت وڵاتێکى پێشکەتووى وەک فەڕەنسا
چەند ساڵێکە لەسەر ئاستێکى باڵاى ڕەسمى کۆشش دەکات بۆ وەستاندنى ئەو
شاڵاوەى ناوى دەبات بە داگیرکارى ڕۆشنبیرى ئەمریکى کە سەرتاسەرى جیهانى
داپۆشیوە لە میانى فلیمە سینەمایى و پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنى و مۆسیقا و
پڕۆگرامەکانى کۆمپیوتەردا، کە واى لێهاتووە کایگەرى هەبێت لەسەر چێژ و
ئایندەى نەتەوەکان و هەڕەشى لە ناسنامەى ڕۆشینبیرى گەلان دەکات.
ئەمە و کەنەدا چەند یاسایەکى دەرکرد کە بڵاوکرنەوە و گواستنەوەى بابەتى
ئەمریکى وەرگیراو لە مانگە دەسکردەکان لە سنورەکانیەوە، قەدەغەبکات،
هەروەها زۆرێک لە ووڵاتانى ئاسیایى و ڕێگە نادەن بە گەیشتنى
پڕۆگرامەکانى کۆمپیوتەرى ئەمریکى بۆ ووڵاتەکانیان، ئەوەش بەمەبستى
دوورخستنەوەى ئەو شتانەى ئەمریکیەکان بڵاوى دەکەنەوە لە تێڕوانینى
سیاسى و خوونەریت و ئەوەى بە خراپە دادەنرێ. ئێستاش خالە نەرێیەکانى
جیهانگەرایى دەژمێردرێن کە زۆر کەس ڕاى لەسەریان
((خاڵە نەرێ یەکانی جیهانگەرایی)).
• شکست هێنان لە هێنانە دی ڕێژەیەکی باش
لە گەشەسەندن، و بەرزبونەوەی کێشەی بێکاری لە جیهان دا پێشبینی دەکرێت
ڕێژەى بێکاری لە جیهاندا بگاتە دووئەوەندە لە ماوەی چەند ساڵی ئایندەدا.
چونکە کێبەرکێ لە ئابووری داجیهانگەرایدا بەزەیی ناناسێ، و هیچ دەرفەتی
کار نەماوە ، بەشێکی زۆر لە کێکاران و فەرمانبەران لە گرێبەستی کاری
فەرمی یەوە دەچنە گرێبەستی کاری کاتیەوە لەڕووی ژمارەی ساتەکانی
کارکردن و لەڕووی ماوەی گرێبەستەکە. هەروەها بەردەوامیش کرێکان لە
کەمبونەوەدان. لەمیانەی ئەو قەیرانە دارایی یەیی بەرۆکی مەکسیکی گرت
لەساڵی 1995 3ملیۆن کرێکار بێکار مانەوە و هێزی کرین بۆ نیوە دابەزی .
هەروەها لە ئەڵمانیا زیاتر لە 4ملیۆن هەلی کار هەڕەشەی ونبونی لێدەکرێ.
• نەمانی چینی ناوەند و گۆڕانی بۆ چینی
هەژار، ئەم چینە چالاکە لە بواری ڕۆشنبیری و ڕامیاری و کۆمەڵایەتی لە
کۆمەڵگا مەدەنیەکان، هەر ئەم چینەش ڕوبەڕوی تەوژمی توندڕەوی بونەتەوەو
دژی هێزە چەوسێنەرو داگیرکەرەکان وەستاون لە مێژوودا . هەڕەشەکردن لە
سیستەمی دیموکراسی لە کۆمەڵگا هەژارەکان و ملکەچ بوونی زۆرینەی ووڵاتە
تازە گەشە سەندوەکان لە ژێردەستی ڕێکخراوە دارایی یە نێودەولەتیەکان و
سەرقاڵ بوونی پیاوانی دەسەڵاتدار بە قەڵاچۆکردنی بێکاری و توندوتیژی و
تاوان و نەخۆشیە کوشندەکان
گەورەبونی بۆشایی لە نێوان وڵاتە زەنگین و ووڵاتە هەژارەکان لە
بوارەکانی ئابووری و ڕۆشنبیری و تەکنەلۆژیادا. لە حالی حازردا جیهان
گەورەترین ڕێژەی هەژاری تێدایە لە تێکرای دانیشتوانی زەووی کە لە
مێژوودا بەرزترین ڕێژەی هەژاریە.
• پشتگوێ خستنی ژینگەو قوربانی دان پێی.
پێشبینی دەکرێت بڕی ئەو گازە ژەهراویانەی ژینگە پیس دەکەن بە رێژەیەک
بەرز بێتەوە لە نێوان 45 بۆ 09 % هەروەها بەرز بونەوەی ئاستی ئاوی
دەریاکان هیچ چارەیەکی نیە ئەگەر بێتو بڕی دوەم ئۆکسیدی کاربۆن بەم
رێژەیە بەرز بێتەوە ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر شارەکانی کەنار دەریا، چونکە
چوارپێنجیەکی چری دانیشتوان کە ژمارەی دانیشتوان لە نیو ملیۆن کەس
زیاترە کە دەکەونە نزیک کەناراوەکان.
_ ئەگەری هەڵایسانی شەڕی ناوخۆ و هەرێمی وڵاتانی باشوور بە هۆی
ناسەقامگیری لە سیستەمی جیهان و سیستەمی ناوخۆی ئەم ووڵاتانە.
• پەرەسەندنی ململانێ ی توندوتیژی،
گەشەکردنی گرووپە نازی و فاشیەکان لە کۆمەڵگاکانیخۆرئاوا، کە ئاراستەی
کۆچبەرە بیانیەکان دەکرێت بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتە
هەژارەکان.
• بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوان و تاوانی
کوشتن لە جیهان دا بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی نەتەوە یەکگرتوەکان
دەربارەی تاوان و دادپەروەری لە ساڵى 1999 دەری کردوە فشاری کۆمەڵایەتی
و ئابوری کە بێکاری و جاوازی و ڕازی نەبوون بە داهات دە پێورێ.
• فاکتەرێکیرێکی سەرەکیە لە بەرزبوونەوەی
ڕێژەی تاوان . هەروەها بڵاوبوونەوەی فلیمەکانی هۆلیۆد و فلیمە
توندووتیژیەکان لە ناو بەشی فلیمە کارتۆنیەکان هاوکاری بڵاوبونەوەی
کاری توندوتیژیەکان کردوە. دەرکەوتنی چینێکی خراپی دەوڵەمەند کە لەچەند
گەڕەکێکی تایبەت دا نیشتەجێ بوون لە سایەی پاسەوانێتی یەکی تونددا
لەسەر حسابی هەژارو چینەکانی ناوەند پەرەیان سەندوەو بەرز بونەتەوە.
• زاڵبونی ڕۆشنبیری بەکار و پەراویز
خستنی ڕۆشنبیریەکانی ترو هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ئەو ڕۆشنبیریەی
گەلان. بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەو خاڵە نەرێ یانە دەکرێ هەندێڕێ و شوێن
بگریتە بەرلەوانەش:
ئەنجامدانی چاکسازی پێویست وەکو چاکسازی کارگێڕی و رامیاری و فێرکردن،
چاکسازی شێواوی کارگێری لە دامودەزگاکانی دەولەت و بەرزکردنەوەی ئاسی
پیشەیی و ڕاهێنا ن بۆ بەرزکردنەوەی تواناو شارەزایی چینی کرێکار بۆ
ڕوبەڕونەوەی پێشهاتەکانی جیهانگەرایی. وە بنیات نانی بنکەیەکی زانستی
تەکنەلۆژییای ناوخۆیی. هەروەها ئەنجامدانب چاکسازی ڕامیاری و قوڵ
کردنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری و کۆمەڵایەتی وپێداگری سەروەری یاسا.
• بە هێزکردنی بوون بە دەستەبەری یەکتری
هەرێمی لە نێوان ووڵاتە تازە گەشەکردوەکان لە پێناو پتەو کردنی هێزو
توانای ئەم ووڵاتانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بەرەنگاریەکانی جیهانگەرایی
بەیەکەوە . بەڵام دەربارەی خاڵە ئەرێیەکانی جیهانگەرایی دەتوانین بڵین
ئەگەر مامەڵە لەگەڵ لایەنە نەرێکاندا نەکرێ ناتوانرێ سود لە لایەنە
ئەرێیەکانی جیهانگەرایی وەربگرێت و دەتوانین ئەو لایەنانە جیا بکەینەوە:
• جیهانگەرایی وابەستەی شۆرشی زانیاری هاوچەرخ و شۆرشی زانست و
تەکنەلۆژیایە ، کە وای لە جیهان کردوە کە زیاتر نزیک لەیەک وتیکەڵاو بن
و کاریگەریان لەسەر یەکتری هەیە، جیهانگەراییجموجۆڵی تاک و بەرهەم و
سەرمایەو زانیاری و خزمەت گوزاری خێراو ئاسان کردوە ، هەروەها هاوکاری
گواستنەوەی رۆشنبیریەکان دەکات.
• سەر لەنوێ جیهانگەرایی متمانەی بەزانست
و تەکنەلۆژیا دایەوە . و دووپاتی کردەوە کە ئەمڕۆ سەردەمی زانیاری و
شۆرشی زانستیە ، لە هەردوو خولەکێک دا داهێنانێ یان دۆزینەوەیەک بەدی
دێت وە هەروەها دووپاتی کردۆتەوە کە نهێنی پێشکەوتن و کلیلی سەرکەوتن و
بەرەو پێش چوون و گەیشتن بە ڕەوتی وڵاتانی پێشکەوتوو بەتوانا لە زانست
دایە.
• قوولڕ کردنەوەی پەیوەندیە بازرگانیەکان
لە نێوان وڵاتان و هاریکاری بەکاربردنی زۆرترین شتومەک لە میانی
کرانەوەی بازارە جیهانیەکان بەسەر یەکترداو گواستنەوەی شتوومەک بە
ئازادانە .
• گەرم وگوڕ کردنی وەبەر هێنان لە وڵاتە
تازە گەشەکردوەکان و هێنانی تەکنەلۆژیا بۆ ئەم ووڵاتە بە هۆی هەرزانی
دەستی کاروو پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان.
• هەڵنانی وڵاتە تازە پێگەیشتوەکانی بۆ
ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستمە جیاوازەکانیاندا بۆ بەرز کردنەوەی
تواناکانی لەسەر ڕکابەری لەبازارەکانی جیهانی لە سایەی توندبوونی تای
ڕکابەرێتی لە سەردەمی جیهانگەرایی.
• ههەڵنانی وڵاتانی تازە گەشەکردوو بۆ
بەروپێش بردنی بەرهەمەکانیان و چاک کردنی جۆرەکانیان و کەمکردنەوەی
تێچوون بەهۆی لابردنی پاسەوانێتی لەسەر بەروبومە نیشتمانیەکان، چونکە
ئەو کەسەی ئەرکی پاسەوانێتیەکان دەدات تەنها بەکاربەری نیشتمانیە.
amirkoy@yahoo.com
|