به ناوی کوردستانی گه‌وره
کاری هونه‌ری شاز، تیاچوونی عه‌سته‌مه.
ح.س.سۆران
له خولقاندنی شوێنه‌واره جۆربه‌جۆره‌کانی هونه‌ری دا ، وه‌ک هۆنراوه، په‌خشان، نووسراوه ، کتێب ، شێوه‌کاری ، په‌ه‌یکه‌رسازی و هتد ، هه‌میشه چۆنایه‌تی به‌رهه‌م گرنگه ، نه‌ک زۆرایه‌تی . بۆ وێنه ، هۆنه‌رێک ده‌توانێ به نووسینی تاقه هۆنراوه‌یه‌کی شاز ، خاوه‌ن هه‌ست و په‌یامی باش ، ناوی له په‌ڕتووکی مێژوی ئه‌ده‌بی دا ، به چه‌شنی نه‌مر و هه‌رماو ، بۆ هه‌تاهه‌تایه تۆمار بکا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پڕ چه‌ند کتێب هۆنراوه‌ی ده‌ره‌جه سێ و چوار و سواو بنووسین ، نه له ته‌رازوی وێژه‌یی دا سه‌نگێکی ئه‌وتۆی ده‌بێ ، نه له دڵی خه‌ڵک دا جێگه ده‌کاته‌وه و نه که‌ڵکێکی وای هه‌یه . ره‌نگه ئه‌و چه‌شنه هۆنراوانه ، له پێش هۆنه‌ره‌کانیان داکۆچی دوایی بکه‌ن و به جارێ له‌بیر بچنه‌وه .
به‌ڵام هۆنراوه و به گشتی کاری هونه‌ری سه‌رکه‌وتو و شاز و باش ، وه‌ک زێڕ وان ، قه‌ت له ژێر شێ ، له‌نگێزه و که‌شوهه‌وای جه‌رخانی ته‌گه‌ری مێژودا ، ژه‌نگ ناهێنن و ناڕزێن .
بۆ وێنه ، مه‌گه‌ر هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستا ناڵی ، له کاتی خودی خۆیدا چاپ بوه ؟ یا ته‌نانه‌ت هۆنراوه‌کانی ماموه‌ستا هێمن خۆی پاره‌ی داوه و چاپی کردوه ؟ ئه‌م چه‌شنه هۆنراوانه ، وه‌ک شمشی زێڕ وان ، هه‌ر نووسران و که‌وتنه ده‌ستی کۆمه‌ڵگه ، خه‌ڵک کۆیان ده‌که‌نه‌وه ، رێک و پێکیان ده‌که‌ن و له‌وانه‌یه بڵێم ، به پیتی زێڕ له چاپیان ده‌ده‌ن .
کاکڵ : لێره‌دا ،به‌م ئاکامه ده‌گه‌ین : که گرنگ ئه‌وه نیه ، کۆڵێک هۆنراوه‌ی ره‌مه‌کی (گۆتره) و ناشاز بنووسین ، چاپیان بکه‌ین و بیبڕین به سه‌ر خوێنه‌ر دا ، گرنگ ئه‌وه‌یه - با به بارستایی و ئه‌ژمارده زۆریش نه‌بێ - ، ئه‌گه‌ر له ده‌ستمان دێ و ئه‌و مرخ( زه‌وق) ه‌مان هه‌یه ، هۆنراوه و شتی وێژه‌یی باش ، پڕ په‌یام، سوودمه‌ند و له‌به‌ردڵان بنووسین ، که ئه‌گه‌ر خۆشمان له چاپی نه‌ده‌ین ، به‌و مه‌رجه‌ی بگاته ده‌ستی کۆمه‌ڵ ، خه‌ڵک له چاپیان ده‌ده‌ن و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه . به کورتی : خوێنه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نیه که هۆنه‌ر خێرا خێرا و به‌په‌له هۆنراوه هه‌ڵبه‌ستێ ، به‌ڵکه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ، که با که‌میش بێ ، هۆنراوه‌ی باش ، شاز و پڕ په‌یامی سوودمه‌ند بنووسێ ، جا له هه‌ر چوار چێوه‌یه‌کی وێژه‌یی دا بێ . بۆ هۆنراوه چۆنایه‌تی گرنگه ، نه‌ک زۆرایه‌تی ته‌نیا .
تاران 14/3/2709
|