کاریکاتێرێکی بچووک راچه‌نینێکی گه‌وره!
سه‌ردارعه‌بدوڵلا
روداوێکی بچووک و گه‌وره‌کردنی کاریکاتێرێکی قه‌باره A4 ی لاش ڤیلکسی سویدی به قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ها که ته‌نانه‌ت له توانای کارگه‌ی به‌ناوبانگی درووست‌کردنی کاغه‌زی (پاپیرۆس)ی سویدیشدا نه‌بێت، ئه‌و مه‌قوله‌یه به‌درۆده‌خاته‌وه که ده‌ڵێت: ئیتر سنوور و هێڵێکی سوور بۆ هونه‌ر نه‌ماوه.
به‌بڵاوکردنه‌وه‌ی کاریکاتێره‌که‌ی لاش ڤیلکس له‌سه‌ر محه‌مه‌د، ئه‌لارمی به‌زاندنی سنووری تابۆکان گوێی دونیای که‌ڕکرد، ئیسلامی سیاسی شمشێری له کێلان هه‌ڵكێشراوی هه‌زارساڵ له‌مه‌وبه‌ریان راوه‌شانده‌وه و ئامادده‌ییان بۆ خۆێنڕشتن و ئاژاوه‌یه‌کی گه‌وره‌تر نیشاندایه‌وه، لیبرالیزمی کۆنزرڤاتیڤی رۆژئاواش که هه‌میشه ده‌ستێکی له‌سه‌ر‌کڵاوه‌که‌یه‌تی تا با نه‌یبات، ئه‌مجاره ناوه‌ڕۆکی ئاشکراتر که‌وته‌وه روو که ئازادی وشه‌ی به نرخی رۆژ ده‌وێت!
بڵاوبوونه‌وه‌ی کاریکاتێره‌کانی یولایدن پۆستن و دواتریش سێ کاریکاتێری لاش ڤیلکس له‌سه‌ر محه‌مه‌د، ناکرێت ته‌نیا وه‌ک کارێکی په‌یوه‌ست به جیهانی هونه‌ر وه‌ربگیرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی خودی هونه‌رمه‌ند لاش ڤیلکس رایده‌گه‌یه‌نیت!
هونه‌ر وه‌ک به‌شێکی سه‌رخانی کۆمه‌ڵ دوور و نزیک، ناتوانێت خۆی له کاریگه‌ری په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌دووربخات، به‌تایبه‌ت کاریکاتێر وه‌ک به‌شێکی گرنگ له هونه‌ری شێوه‌کاری به فیکر و تێروانینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرێی خواردووه و ئاشکرا وبێ په‌رده دێته‌گۆ، گه‌ر مه‌قوله‌ی (هونه‌ر بۆ هونه‌ر) به‌سه‌ر لق و شێوه‌کانی تری هونه‌ردا گونجاوبێت، ئه‌وا ناتوانێت به‌سه‌ر هونه‌ری کاریکاتێریدا بگونجێت، هونه‌ری کاریکاتێر هونه‌ری ره‌خنه و لایه‌نگیرییه، ئه‌م هونه‌ره ناتوانێت له‌ژێر سێبه‌ری ره‌نگ و هێله‌کان فیکر، دیدگا و جیهانبینی خۆی بشارێته‌وه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ی هێڵکاری و ره‌نگه‌کانه‌وه فیکر و دیدگا و جیهانبینی خۆی به‌یان ده‌کات. ئه‌وه‌ی لاش ڤیلکسیش کردویه‌تی کارێکی هه‌مان چه‌شنه، کاریکاتێرێک هه‌ڵوێستی له‌به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا گرتبێت، ناتوانێت ته‌نیا له جیهانی هونه‌ردا گیربخوات، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له مه‌یدانی كێبرکێکه‌دایه! کاریکاتێره‌که‌ی محه‌مه‌د له شێوه‌ی سه‌گێک که گیانی چه‌ندین بۆمبی پێوه‌یه، ئاینی ئیسلام وه‌ک دینێکی به‌ربه‌ی و ئینسانکوژ نیشانده‌دات، ئاینێک که وه‌ک سه‌گێکی هار له‌دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆ به‌ربووه! ئه‌م کاره‌ی لاش نه سووکایه‌تیه‌کی گه‌وره و نه دۆزینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌شه، به‌ڵکو ئه‌مڕۆ جیهان پڕبووه له‌که‌سانی چه‌شنی لاش ڤیلکس، ژماره‌ی ئه‌و نوکته و کاریکاتێرانه‌ی له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام و ئیسلامی سیاسی له لایه‌ن خه‌ڵکانی وڵاتانی به‌ناو ئیسلامزه‌ده‌وه ده‌رده‌چن چه‌ن سه‌دجارێک زیاتره له‌و نوکته وکاریکاتێرانه‌ی وڵاتانێک که هێزه ئیسلامییه‌کان به ئه‌هلی کوفریان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن!
له هونه‌ری کاریکاتێریدا چه‌ندین ئامراز و کۆد هه‌ن بۆ درووست‌کردنی به‌رهه‌مێکی هونه‌ری، ئه‌م ئامراز و کۆدانه‌ش له هونه‌رمه‌ندێک بۆ یه‌کێکی تر یاخود له کلتورێک بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆرێت، که زۆرجار به‌رداشتی جیاواز و خۆێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌کرێت، بۆ نموونه کونده‌په‌پوو له فه‌رهه‌نگی رۆژهه‌ڵاتیدا نیشانه‌ی شه‌ڕ و وێرانه‌ییه، به‌پێچه‌ونه‌وه له کلتوری خۆرئاوادا نیشانه‌ی ئاشتییه، گه‌ر وێنه‌که‌ی محه‌مه‌د له شێوه‌ی شێردا یاخود پلنگدا درووستبکرایه، ئیسلامییه‌کانی نه‌ده‌هێنایه سه‌رجاده ، چونکه له فه‌رهه‌نگی ئیسلامدا جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌و دوو گیانداره له‌به‌رچاوه نه‌ک دڕنده‌یی و نه‌سلی ئاژه‌ڵییان! سه‌گیش گیاندارێکی مافخوراوه له‌م کلتوره‌دا به‌وه‌فایی بۆ مرۆڤ له‌به‌رچاوناگیرێت و به گڵاو ده‌زانرێت، به پێچه‌وانه‌ی کلتوری رۆژئاوا که نه‌رمتر وبه‌ڕه‌حمانه‌تره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م گیانداره‌دا، هه‌ر به‌م هۆیه ئاساییه که چمکی سووکایه‌تی له‌م پێکدادانه کلتورییه‌دا بێته ئاراوه و فورم وشیوه‌ی جۆراوجۆر به‌خۆیه‌وه‌بگرێت.
ئه‌م که‌مپینه‌ی ئیسلامی سیاسی بۆ کوشتن وقه‌ساسکردنی لاش ڤیلکس به‌ته‌نیا له‌سه‌ر سووکایه‌تیکردن به محه‌مه‌ده‌وه نییه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆته به‌شێک له شه‌ڕی ئیسلامی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانیدا، له‌لایه‌کی تر ناته‌بایی و بێگانه‌یی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌رده‌خات له‌به‌رانبه‌ر ره‌خنه و ئازادی وشه‌ودا! گه‌ر چاوێک به ماڵپه‌ڕه ئیسلامییه‌کاندا بگێڕین سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه هه‌ڵوێست و بۆچوونی ئیسلاممان سه‌باره‌ت به ئازادی وشه به ئاشکرا له زمانی خۆیانه‌وه بۆ روونده‌بێته‌وه، هێنانه‌وه‌ی چه‌ند روداوێکی مێژوی ئیسلام و چه‌ند حه‌دیسێکی محه‌مه‌د له باره‌ی ره‌خنه و سوکایه‌تی، ئه‌و راستییه دوپاتده‌کاته‌وه، که هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ک له‌م ئاینه‌دا ده‌چێته قاڵبی سووکایه‌تیه‌وه و سوکایه‌تیش ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌مان حوکم و فتوای نوێنه‌ری قاعیده ئه‌بو عومه‌ر البغدادیه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت:
عن جابر بن عبد الله - رضي الله عنهما - أن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال: "من لكعب بن الأشرف فإنه قد آذى الله ورسوله؟ قال محمد بن مسلمة: أتحب أن أقتله يا رسول الله؟ قال: نعم، قال فأتاه فقال: إن هذا - يعني النبي - صلى الله عليه وسلم - - قد عنانا وسألنا الصدقة، قال: وأيضاً والله لَتَمُلَّنّه، قال: فإنا اتبعناه فنكره أن ندعه حتى ننظر إلى ما يصير أمره. قال فلم يزل يكلمه حتى استمكن منه فقتله" لقد أرسل نبينا صلى الله و عليه و سلم صحابة لاغتيال الأنذال الذين تطاولوا على خير البرية , و اليوم يصلون إلى رسول الله صلى الله عليه و سلم و قد غاب جسده عنا ...
لقد أمر النبي صلى الله عليه و سلم باغتيال
كعب بن الأشرف
عندما هجاه ,
ئه‌وه‌ی به‌گشتی له‌و تێکستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، تیرۆرکردنی ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌کانه به فه‌رمانی خودی محه‌مه‌د به بیانووی سووکایه‌تی و هه‌جوکردنه‌وه! هجو، گاڵته پێکردن به‌شێکی گه‌وره له شیعر و ئه‌ده‌بییاتی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌می ناسراو به جاهیلی و پاشان دوای ئه‌ویش داگیرده‌کات، شاعیرانی هه‌جو که‌سانی ره‌خنه‌گری به‌توانا و خاوه‌ن ئۆتۆریته و قسه‌ڕۆشتووی سه‌رده‌می خۆیان بوون، شیعره‌کانیان ده‌ماوده‌م بۆ نه‌وه‌کانی دوای خۆیان ده‌گوێزرایه‌وه، توانایی ئه‌ده‌بی و به‌لاغی هه‌ندێک له‌و شاعیرانه به راده‌یه‌ک به‌رزبوو که ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری به‌سه‌ر تێکسته‌کانی قورئان و خودی محه‌مه‌دیشه‌وه دیاربوو، هه‌ڵوێستی ئیسلام ته‌نیا به مه‌قوله‌ی ( شعر‌أ یقولون مالایفعلون)ه‌وه ناوه‌ستێ، ئه‌وه‌ی له دژی پیرۆزییه‌کانی ئه‌م ئایینه زمانی هه‌ڵهێنابێ مه‌حکوم به مه‌رگ کراوه!
ئاینه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای پیرۆزڕاگرتن و پرسیارنه‌کردن درێژه‌یان به‌ته‌مه‌نی خۆیان داوه، ئاینی مه‌سیحیش تاکو ئه‌وکاته‌ی له‌لایه‌ن زانست و بزووتنه‌وه پێشکه‌وتووخوازه‌کان ته‌نگی پێهه‌ڵنه‌چنرابوو، تاوانی گه‌وره‌ی له دژی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان و ئازادییه فه‌ردییه‌کان ئه‌نجام ده‌دا، کوشتنی زانایان و سووتانی ژنانی حه‌کیم به‌ناوی جادووگه‌رییه‌وه ره‌فتاری رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته میتافیزیکییه بووه له ئه‌وروپا،
ره‌خنه‌گرتن له ئیسلام و پیرۆزییه‌کانی له دنیایه‌کدا که ئیسلامی سیاسی به پاڵپشتی ئایدۆلۆژیکی ئیسلام و ئاینی محه‌مه‌د ده‌چه‌رخێت، رۆژبه‌ڕۆژ مه‌وداکانی فراوانترده‌بێت و لاش ڤیلکس، و سه‌لمان روشدییه‌کان... له هه‌موو سوچێکی ئه‌م جیهانه قوتترده‌بنه‌وه، چونکه ئیتر ئیسلام له‌ماڵ و مزگه‌وت هێنراوه‌ته‌ده‌رێ وحکومه‌تی بۆ پێکده‌هێنرێت، بۆمبی ئه‌تۆمی دروستده‌کات، ژنان له‌توره‌که هه‌ڵده‌کێشی وبه ئاشکرا فتوای کوشتنی نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ده‌دات و فیلمی کوشتن و سه‌ربڕینه‌کانی به شانازییه‌وه به‌دنیادا بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌و ره‌خنه و به‌ناو سووکایه‌تییانه‌ی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کانی ئه‌مڕۆ که به‌ره‌وڕووی ئیسلام ده‌بێته‌وه ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و سووکایه‌تیانه‌یه که ئیسلامیسته‌کان به پراکتیکی له دنیای واقیعیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌م ره‌خنانه کاردانه‌وه و به‌رگریه‌کن بۆ نه‌سووتان له‌و ئاگره‌ی که ئیسلامی سیاسی کردویه‌تییه‌وه!
ئیسلامی سیاسی به چه‌شنی ئه‌مریکا ده‌ست بۆ سنووره‌کانی ئه‌ودیو خۆی ده‌بات، به چاوسوورکردنه‌وه له باڵوێزخانه و دانانی فشار له‌سه‌ر حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا، هه‌ندێک له‌م هه‌وڵانه‌شیان ئامانجی پێکاوه و له‌لایه‌ن باڵوێزخانه ترسنۆک و سودپه‌رسته‌کانی سه‌رمایه‌دارانه‌وه، چه‌ندین نامه‌ی لێبوردن و پاکانه‌یان بۆ نێردراوه، به هه‌مان مێتۆدی ئیسلام و به‌بیانوووی سوکایه‌تیکردنه‌وه به پیرۆزی ئاین و ئه‌تنییکه‌کان، له ئه‌وروپای دیموکراتیدا وێنه‌کانی محه‌مه‌د به‌بێ پرس له پێشانگه تایبه‌تیه‌که‌ی لاش ڤیلکس ده‌رده‌کێشنه‌ده‌رێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له یاساکانیش بده‌نه‌وه!
کاردانه‌وه‌ی ئێکستریمیستی ئیسلامی له‌به‌رانبه‌ر خۆرئاودا و فتوای کوشتنی کاریکاتێریسته‌کانیان وه‌ک هێرشێک بۆسه‌ر ئازادییه فه‌ردییه‌کان و ده‌خاله‌تکردن له باری ناوخۆی ئه‌و وڵاتانه دێته حساب، که فرسه‌تی هێرشێکی فراوانی تر ده‌داته راسیزمی وڵاتانی ئه‌وروپی بۆ چاندنی تۆوی دوبه‌ره‌کی زیاتر و هێرش بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانێک که باکگراوندێکی ئیسلامی‌یان هه‌یه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئینتیگراسیۆن و تێکه‌ڵبوونی په‌نابه‌ران به کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و وڵاتانه داده‌نێت!
قسه‌کردن له‌سه‌ر بابه‌تێکی وه‌ها و دورنماکانی زۆر هه‌ڵده‌گرن که ده‌کرێت چه‌ندین نووسراوی له‌سه‌ر بنووسرێت، به‌ڵام ئه‌و پرسیارانه‌ی که‌ده‌کرێت بکرێن، له‌سه‌ر ئه‌نجام و داهاتووی ئه‌م دۆزه‌یه، کێ مل به‌وی دی ده‌دات؟ ئازادی پڕ قه‌ید و شه‌رت یاخود ده‌ستکۆتاکردنی ملهوڕی ئایینی له‌سه‌ر ئازادییه‌کانی مرۆڤ؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه گرێدراوه به ئاستی خه‌باتی به‌ره‌ی سیکۆلار و پێشکه‌وتووخواز له ته‌واوی جیهان بۆ ته‌مبێ کردنی ئیسلامی سیاسی و ده‌ستکۆتاکردنی ئایین له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری! تاکو کۆتایی ئه‌م جه‌نگه‌ش نه چاوسوورکردنه‌وه‌ی ئیسلامیسته‌کان و نه فشاری حکومه‌ته لیبراله‌کانی خۆرئاوا ناتوانێت کۆڵ به لاش ڤیلکسه‌کان بدات!
|