په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

كاری نوسەر و ڕۆژنامەنوس

لەم تەنگژە سیاسیەی هەرێمی كوردستان

لەگەڵ توركیادا.

 

خەبات لاوباخ    

 

لەگەڵ هەموو ئەو كەموو كوڕی و دزی و گەندەڵییەی كە لە ناو دەسەڵاتدارانی كوردستاندا هەیە ، بەرەوپێشچوونێكی چاوەڕوان نەكراو لە كوردستاندا بەرچاو دەكەوێت و هەنگاوی زۆر نراوە لەلایەن چەند دڵسۆز و خەمخۆرێكەوە ، نابێ چاو پۆشی لێ بكرێت ، ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ ووڵاتانی وەك توركیا و سوریا،كە لە تاكێكی ئاساییەوە تاكو سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ووڵاتەكەیانەوە  دز وگەندەڵن ،كەچی هێندە ئێمە لە ڕۆژنامەكانیاندا ڕەخنەیان لێ نایگرێت و هەموو یەكدەنگن و چاوپۆشیان لێ دەكرێت و تەنها بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەكەنەوە و ئامادەییان تێدایە هەرچییەكیان لە دەست بێ  بۆ ووڵاتەكەیان بیكەن.

هەروەكوو دوژمنایەتی كردنی نەتەوەی كوردو بزاڤەكەی بە هەموو شێوەیەك ،

  دوژمنانی كوردستان كەوتونەتە پەلەقاژی و ئۆقرەیان لێ بڕاو و كەوتونەتە بیانوو گرتن بۆ تێكدانی ئەو  بارودۆخەی كە لەكوردستاندا دەبینرێت.

بۆ نمونە ، ئەگەر چاوێك بە 46 ڕۆژنامەی ناوخۆیی و 26 ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی توركیادا بخشێنین، دەبینین نوسەر و ڕۆژنامەنوسەكانیان پشتگیری سیاسەتمەدارە ڕەگەزپەرست و شۆڤینی وگەندەڵەكان و سوپا خوێنمژ و دڕندەكانیان دەكەن و كەوتونەتە هەڕەشە و سوككردنی نەتەوەی كورد و هانی  سوپا و دەسەڵاتدارانیان دەدەن بۆ وێرانكردنی كوردستان و لەناوبردنی نەتەوەی كورد ، هەرچەندە ئەوانە خەوی كاڵ و كرچەكانیانن و دەبێت بەو ئاواتەوە سەر بنێنەوە.جارێك داوای گرتنی سەرۆكی هەرێم دەكەن و جارێك داوای تەختكردنی پایتەختی كوردستان دەكەن و سەرۆكە دیموكراتخوازە ئیسلامیەكەشیان هەڕەشەی دوای گەڕانەوەی سوپای ئەمەریكامان لێ دەكەن ،كە گرفتەكانیانمان لەگەڵدا  یەكلایی دەكەنەوە  ،یان داوای ڕاگرتنی پێشكەوتن وئاوەدانكردنەوەی كوردستان دەكەن  ...تاد ، ئە ئەمانەن ڕۆشنبیران و دیموكراتخوازانی توركی خۆ بە ئەوروپی زان .

بەداخەوە بە دەگمەن دەبینرێت لە لایەن نوسەر و ڕۆژنامەنووسی كوردەوە  وەڵامێكی ئەوجۆرە هەڕەشانە بدرێتەوە و   خوێنەر هوشیار بكرێتەوە و میللەت ئاگاادار بكرێتەوە ، لە زۆر سایتی ئینتەرنێدا هەر خەریكی ڕەخنەو وەڵامدانەوەی یەكتری و سوككردنی سەركردەی كورد و چەواشەكردنی خوێنەر ن . پێویستە لەم كاتەدا هەموو شتێك لابخرێت و بەیەك دەنگ و یەك ‌هەڵوێست دژی هەڕەشە و پڕۆپاگەندەكانی  توركیا ببینەوە و ناوەڕۆك و مەبەستی چڵكن و ژەنگ هەڵگرتووی نەتەوەی تورك بخەینە ڕوو  و چالاكی بنوێنین چی بە نوسین و خۆپێشاندان و

واژە كۆكردنەوە و بەڕەنگاری ئەو فاشیست و ڕەگەزپەرستانە ببینەوە و هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆ شۆڕشگێڕانی پارچەكانی تری كوردستان دوپات بكەینەوە ، چونكە لە دوای لەناو چوونی ئەوان ، لەناوچوونی ئێمەش مسۆگەرە.

بۆیە ئەركی پیرۆزی هەر تاكێكی كۆمەڵە ،لەم ڕۆژگارەدا بەتایبەتی نوسەر و ڕۆژنامەنوس، یەكبگرین و دەست لە سوككردنی یەكتری و سەركردەی كورد هەڵبگرین و دەنگی كورد لەهەر چوار پارچەی كوردستان یەكبخەین ، وەك دوژمنان چۆن یەكیان خستووە لە دژی ئیمە.

با پێنوسەكانمان بخەینە خزمەتی بزاڤە ڕەواكەمان و دووركەوتنەوە لە بابەتی ناپێویست  ، هەوڵدان بۆ ووشیاركردنەوەی كۆمەڵ لەو هەڕەشە ترسناكەی لەسەرمانە .

بابەیەكدەنگیش داوا بكەین و زۆر بۆ ئەمەریكی و دەسەڵاتداران و پەرلەمانی عێڕاقی بهێنین بۆ نەهێشتنی ‌هەڕەشەكانی تورك و ئێران و سوریا و داخستن و دەركردنی ئەو چوار بنكە سەربازییەی توركیا كە نزیكەی 1300 سەرباز و سیخوڕ و بەكرێگرتەی توركن و لە كوردستاندا خەریكی كۆكردنەوەی زانیاری و ئاژەوەگێڕین. با چیتر خاكی پیرۆزی كوردستان پیس نەكەن و پاك بكرێنەوە لە میكرۆب .چیتر پێویست ناكات بەهەر هۆیەك بێت بمێننەوە لە كورد ستان،ئێمە پێویستمان بەدۆستە نەك دوژمن .

 

Kardo961@yahoo.de