١١\١٠\٢٠١٠
کاری
رزگارکردنی کرێکارانی گیربووی کانه زێڕی
سان له شیلی نزیک بۆته‌وه.

ئاراس
رەشید
که‌ش
و هه‌وای پڕ له خۆشی، دڵی کرێکارانی
رزگارکه‌ر و خانه‌واده‌ی کرێکارانی گیربوو
له کانه زێڕی سان خوسیه ی شیلی داگرت.پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه 9ی
ئۆکتۆبه‌ر ئامێری کونکەر،
تونێڵێکی کرد له به‌ینی ئه‌و شوێنه‌ی که کرێکاره‌کانی تێدا
گیربووه له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه.
وه‌زیری کانه‌کانی شیلی" لۆرانس غولبۆرن" له‌به‌رچاوی ڕاگه‌یاندنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه دا که کرێکارانی گیربوو له قوڵایی 700م له
ژێر زه‌وی، ده‌توانن رووناکی
ببینن له سه‌ره‌تای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی
داهاتوو. هه‌روه‌ها گووتی که کرێکارانی
گیربوو له حاله‌تێکی زۆر باشدان، ئه‌وه‌شی
زیادکرد که کرێکاره‌کان ئارامن، به
جۆرێک قسه‌یان له‌گه‌ڵ خۆی و ئه‌ندازیاره‌کان
وه‌زیری ته‌ندروستی شیلی کردووه.
ئه‌وه یه‌که‌م تونێله که لێیان داوه،
له سێ تونێلدا،
بۆ ده‌رهێنانی کرێکاره‌کان، به یارمه‌تی
لووله‌کێکی مه‌عده‌نی گیرکراوه به هه‌ڵگرێکه‌وه(رافعه).
که‌واته له ڕۆژانێکی که‌مدا ده‌ستده‌کرێ به ده‌رهێنانی کرێکاره
گیربووه‌کان، به‌مه‌ش
کاره‌ساتێک که ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که
هه‌ناسه‌ی زۆرێک له دنیای بڕیبوو کۆتایی دێ.
______________________________
سەرچاوە: سایتی: (الحوار
المتمدن) ، (euronews).
xara.aras@gmail.com
|