په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٩\٢٠١١

رێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین و

پشتگیریی حکومەتی خۆماڵی کوردەکان لە باکووری عێراق دەکەین.
 

 

وەڵامی وەزیری دەرەوەی سوێد بۆ پەرلەمانتاری سوێد ئامینە کاکە باوە:


ئامینە کاکە باوە پرسیاری لێکردم کە هەڵوێستی سوید و یەکێتی ئەوروپا چییە لە سەر بۆردومانکردنی ناوچەی قەندیل لە لایەن تورکیاوە، سوێد رێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرێ و پشتگیریی حکومی خۆمالی کوردەکان دەکات لە سەرووی عێراق، زۆر گرنگە سەروەری خاکی عێراق و سنوورەکەی رێزی لێ بگیرێ لە لایەن وڵاتە دراوسێکانیەوە.


لە دژایەتی کردنی تێرۆڕیستدا مافی خەڵکی بپارێزرێ. مافەکانی مرۆڤ، پێشێل نەکردنی یاسا بەبەردەوام ئێمە وڵاتە تێوەگلاوەکان لە دژایەتیکردنیان لە تێرۆڕیستدا ئاگادار دەکەینەوە.


لە پەیوەندیی بەردەوامماندا لەگەل تورکیادا مەبەستمە مافی کەمە نەتەوەکان بپارێزرێ و هەوڵێکی ئاشتیانە بدات بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
 


کارل بیلد
وەزیری دەرەوەی سوێد

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک