١٤\٥\٢٠٢٣
كاروباری وشه.

نەژاد عەزیز سورمێ
وا پێده‌چێ - كاروباری وشه - له‌ناو هه‌راو
ژاوه‌ژاوی كاروباره‌كانی تردا خه‌ریكه ون ده‌بێ.. هه‌نووكه و هه‌نووكه‌یی
و حاڵی حازر و - من خۆم و ئه‌وانیتر بۆ دۆزه‌خ - له بارودۆخێكی وه‌ك
ئه‌مڕۆدا - بێجگه له كاتی پێویست - یا بۆ ته‌واوكردنی ویقاری ئه‌وانه‌ی
به كاروباری تره‌وه خه‌ریكن، وا ده‌رناكه‌وێ وشه ئه‌و به‌ها و
نرخه‌ی لا مابێ پێویسته هه‌یبێ یا به‌لانی كه‌مه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌وانه تێی ده‌گه‌ن به كاروباری وشه‌وه خه‌ریكن..
- بازاڕ و پیشانگاكانی كتێب له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ده‌ر له هه‌ندێ
هۆكاری بابه‌تیی دیكه ئه‌وه‌یان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه
-.
جێی سه‌رنج له‌وه‌دایه ئه‌وانه‌ی كاروباری وشه هه‌ڵده‌سووڕێنن
له هه‌ر بوارێكیدا بێ به‌تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه و ناوه‌ندی وه‌ك هی
خۆمان هه‌میشه كاوبا - وهم -ێكیان كردووه به قیبله‌نووما گوایه
ده‌خوێندرێنه‌وه، كه له هه‌قیقه‌تیشدا ئه‌مه له كاوبا و تراویلكه
زیاتر نییه... سه‌یرایه‌تی (پارادۆكس)ە‌كه‌یش له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌یش مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه وشه زۆرجار نانی پێ بڕاوه و سه‌ری
پێ چووه‌ته قوڕ و ماڵی پێ وێران بووه..
سه‌نگدڵیی ئه‌م ڕۆژگاره له‌وه‌دایه سپی و ڕه‌ش و بۆری تێكه‌ڵ
كردووه، ئاكام وشه‌ی زه‌نگئامێز وه‌ك ده‌بینی ده‌سلایه‌ز و بێده‌ره‌تان
و كه‌وتووه‌ته په‌راوێزانه‌وه.
ئینجا ئه‌وه من لێی حاڵیم، تۆیش و ئه‌وانیش ده‌یزانن كه ده‌خوازێ
حسابێك بۆ ئه‌و بێ حسابیه بكرێ... به‌ڵام قسه‌كه لێره‌دایه كاممان
بیكه‌ین و چۆن و له چ هه‌لومه‌رجێك و كامه
كاوداندا.
تۆ بڵێی - وشه - ئه‌وه‌نده نه‌هێنێ؟
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|