Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 ئەڵمانیا 13-11-2007


کاروانی مافەکان بۆ پەنابەران و کۆچبەران خۆپیشاندان دەباتە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس.

 
کاروانی مافەکانی پەنابەران و کۆچبەران و رێکخراوی گەنجانی بێ سنور لە ووڵاتی ئەڵمانیاوە بەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیان راگەیاندن لەدریژەی کەمپینەکەیان بۆ بەرگری لە پەنابەرانی کوردی عیراقی خۆپیشاندان دەبەنە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس لە شاری فرانکفۆرت .
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین چالاکی جۆرجۆریان ئەنجام داوە دژ بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ کوردستان لەوانە ئیمزا کۆکردنەوە وپۆستکارت دروستکردن، وکۆرو کۆبوونەوە، پەیوەندی بەرێکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکان بەرامبەر بە سیاسەتی دژی ئینسانی حکومەتی ئەڵمانیا و هەروەها هێڵی ئاسمانی زاگرۆس کە بەردەوام تیکت دەفرۆشێ بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی پەنابەرە کوردەکان بۆ کوردستان :هەمان سەرچاوە بەفیدراسیۆنیان راگەیاند لەماوەی مانگی یەکەوە تا مانگی 8 ی ئەمساڵ زیاتر لە 8 پەنابەری کوردی عیراقی لە شاری فرانکفۆرتەوە راستەوخۆ دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کراونەتەوە وە تائێستا هەموو هەفتەیەک 1 پەنابەر بەو رێگایەدا دیپۆرت دەکرێتەوە.
هاوکات بەرپرسی ئەم کەمپینە بە سکرتیری فیدراسیۆنی راگەیاند ئەوان چەند جار رێگای دیالۆکیان لەگەڵ هێڵی ئاسمانی زاگرۆس بەکار بردوە و داوایان کردوە:
1-هێڵی ئاسمانی زاگرۆس رازی نەبن تیکت بفرۆشن بە حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران
2-دەست بەجێ هەر تیکتێک بۆ گێرانەوەی بەزۆری پەنابەران فرۆشراوە هەڵبوەشێنەوە..


بەڵام بێ سود بوو بۆیە ناچارن کەمپینی ناوبراو رۆژی 16-11-2007 لەشاری فرانکفۆرت خۆپیشاندان بەرنە بەردەم هێڵی ئاسمانی زاگرۆس لەپێناو دەستهەڵگرتن لە هاوکاری حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران.
ئەدرەسی:
in Frankfurt am Main، Wilhelm-Leuschner-Strasse 7 (in front of the Zagros office

کاتژمێر 3 پاشنیوەرۆ


IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK:CONTACT Dashty Jamal، d.jamal@ntlworld.com، Mobile:00447856032991 ،Aso Goran: asobalabarz116@hotmail.com
Jasm_rg@yahoo.co.uk Burhan Fatah : burhanfatah@aol.com Mobile: Jasim Gafur:
07877489626 or 07929010257 Office: 0161 234 2784 Aram Hama 07729182083
www.csdiraq.com