٢٩\٩\٢٠١١
کاروانی
ئۆتۆمبێله‌کانیان.

شوان سدیق
ئۆتۆمبێله‌کانیان جامیان ره‌شه
و له ته‌رافیکلایته‌کاندا به نا یاسایی ده‌په‌ڕنه‌وه.
که‌سمان نازانین ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی که‌وه‌ک کاروانی ئۆتۆمبێلی هه‌ندێ
له به‌رپرسان ده‌رده‌که‌ون ژماره‌یان چه‌نده؟ به‌ڵام ده‌زانین جامیان
ره‌شه! که جامیشیان ره‌ش بوو ئاشکرایه هی کێیه؟ شانسیان باشه وه‌کو
ئۆتۆمبێلی خه‌ڵکی فه‌قیر و فه‌قه‌را یاسا بۆی له به‌رانبه‌ردا به‌کار
ناهێنن. دیاره به‌ده‌رله رێنمایین!
کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی ئه‌وان، ئه‌وکاتانه‌ی که نزیکیش ده‌بنه‌وه له
ته‌رافیک لایته‌کان، شۆسته‌و شه‌قامه‌کانیان بۆ چۆڵ ده‌کرێت، به
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف و یاسا و رێسایه‌کی مه‌ده‌نی ئۆتۆمبێلی خه‌ڵک
راده‌گرن له‌پێناو به‌ڕێکردنی به‌رپرساندا.
ئه‌وان باشترین جۆری ئۆتۆمبێلیان هێناوه‌ته وه‌ڵاته‌وه، نرخی
ئۆتۆمبێله‌کان نازانرێت، دیاریش نییه چ جۆره به‌نزین و رۆنێکی بۆ به‌کاردێنن،
تا نهێنییه‌کانیان ئاشکرا ده‌بێت، یان خوانه خواسته وه‌ک به‌رپرسه
هه‌ڵهاتووه‌کانی دنیا نازانین، گران به‌هاترین ئۆتۆمبێلیان کڕیوه، ئه‌مه‌ش
بۆ هه‌موولایه‌کمان ناخۆشه، چونکه ئه‌وانیش تا دوێنی وه‌ک خه‌ڵکی چه‌وساوه
و فه‌قیر ژیاون، که‌چی ئه‌مڕۆ ده‌ربکه‌وێت، له‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵک به
ره‌زامه‌ندی کۆشکی ئیلیزێ فه‌ره‌نسی گرانترین ئۆتۆمبێلیان هێناتبێته
وڵاته‌وه جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه!
وڵاتێک نه سامانی گشتی له سامانی تاکه‌که‌سی و بنه‌ماڵه و گروپێکی
حزبی جیاکرابێته‌وه و وڵاتێک که به‌رپرسه‌کانی پێیانوابێ سه‌رزه‌مینی
سیاسی و ئه‌خلاقی ته‌نیا هی حزبه و هه‌رکاتێکیش بیانه‌وێ به‌خه‌ڵک
بڵێن "هه‌ر که‌سێک پێی لار دانا ده‌ری ده‌که‌ین و جێگه‌ی نابێته‌وه".
ئه‌و وڵاته هه‌ر بۆ ئه‌وه باشه جێبهێڵیت، به‌ڵام خه‌یاڵیان خراپه
هه‌رگیز وڵات به‌جێناهێڵدرێت!
به‌هۆی سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا و نه‌بوونی چاودێرێک به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی
به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، له ئێستادا خه‌رجکردنی داهاتی گشتی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه‌که‌سی یان بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵ و گروپ گه‌لێک له کوردستان بووه
به‌شتێکی ئاسایی که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه، زۆرجار ئه‌و به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی
تا له‌سه‌ر کورسین به‌ویست و خواستی خۆیان سامانی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان به‌کاری دێنن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یده‌ن به‌ئۆتۆمبێلی مۆدێل
به‌رز و به‌ته‌نیشتماندا هاتووچۆ ده‌که‌ن!
زۆرێک له‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مڕۆ به ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز هاتووچۆ ده‌که‌ن،
ره‌نگه به قسه‌کانیاندا بڕوانین، ئه‌وان زۆر ساده‌ن ته‌نانه‌ت له ته‌رافیک
لایته‌کانیشدا وه‌ک خه‌ڵکی تر را ده‌وه‌ستن، به‌ڵام نه‌خێر زۆرێکیان به‌دیار
گڵۆپی ته‌رافیک لایته‌کان راناوه‌ستن. بۆنموونه وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێم
هه‌یه زۆربه‌ی جار که بۆ ده‌وام به‌ڕێ ده‌که‌وێت، کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی
له ته‌رافیک لایه‌ته‌کاندا راناوه‌ستن، ئه‌مه‌ش پێشێلکردنی یاسایی
هاتووچۆیه.
من ئه‌م حاڵه‌تانه‌م زۆر بینوه له هه‌ولێر، هه‌ندێ جار به‌جۆرێک سه‌ر
له شۆفێری پاس و ته‌کسی و ئۆتۆمبێله‌کانی دی هاوڵاتیان ده‌شێوێنن، وا
هه‌ست ده‌که‌ی ئاگرێکی گه‌وره که‌وتۆته‌وه یان ئامبوڵانسی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک
بریندارێکی پێیه ده‌یه‌وێت به‌زووترین کات رێگه‌ی بدرێت. که‌چی ئاوڕ
ده‌ده‌یته‌وه، به‌رپرسێکی حکومییه یان حزبی.
ئایا هاوڵاتییه‌ک له گڵۆپی سوربدات. پۆلیسی هاتووچۆ غه‌رامه‌ی ناکات؟
ئه‌ی بۆچی هاتووچۆ به‌شداری ئه‌م یاسا شکێنیه ده‌کاو به‌رپرسه‌کان به
نایاسایی ده‌په‌ڕێنێته‌وه؟ که‌واته که‌سانێکیش هه‌ن به‌ناوی هاتوچۆوه
ئه‌وانیش به‌رپرسن له ئاست ئه‌م پێشێلکردنی یاسایه‌دا!
سه‌ره‌ڕایی ئه‌مه‌ش کێشه‌کانی گواستنه‌وه به‌تایبه‌تی هێڵی پاس له
ناوشاردا، رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، له شارێکی وه‌ک هه‌ولێر
له‌ڕووی گواستنه‌وه، هێڵه‌کانی هاتووچۆی ئه‌م شاره شکستیان هێناوه،
به‌شێک له ئۆتۆمبێله‌کانی هی سه‌رده‌می یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و مه‌لیکی
عێراقن، چونکه تا ئێستاکه هێڵه‌کانی هاتووچۆ به‌تایبه‌تی ئه‌و پاسانه‌ی
که کار ده‌که‌ن ئاستێکی زۆر نزمیان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له
رێنماییه‌کان زۆرێک له گه‌راج و پاسی نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌کانیش خه‌ڵک
ماندوو ده‌که‌ن. هیچ سیمایه‌کی شارستانی و سه‌رده‌میانه‌یان پێوه دیار
نییه!!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|