١٩\١٢\٢٠١٣
کاروان، کاڵایه‌ک
بۆ خۆ پاککردنه‌وه.

گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پوور
سه‌رۆکێک
ده‌یه‌وێ خۆی پاک بکاته‌وه، خۆپاک کردنه‌وه له‌و هه‌موو تاوانه‌ی که
له مێژووی ژیانی سیاسی خۆیدا کردوونی کارێکی زۆر قورسه.
تاوانه‌کانی ئه‌وه‌نده زۆرن ژماردنیان کاتێکی زۆری ده‌وێ و خوێنه‌ر
بێزار ده‌کات، ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌ل بقۆزێته‌وه‌و له سه‌ر برینی گه‌له‌که‌ی
خۆی له هه‌ندێک تاوان پاک بکاته‌وه، خۆ پاککردنه‌وه به پاکێتی که‌سی
ئه‌و قوربانییانه‌ی که قوربانی ده‌ستی مافیاکانی ئه‌ون.
سه‌رۆک، ئه‌و کاته‌ی که مافیاکانی حیزبه‌که‌ی گوله پرژێنی گه‌نجانی
سلێمانییان ده‌کرد و گیانیان لێده‌سه‌ندنه‌وه، دڵی پاکی باوکه شه‌هیدێکی
ده‌قۆسته‌وه بۆ پاککردنه‌وه‌ی ده‌ستی سووری، به‌ڵام هه‌ر زوو ده‌ستی
پیسی به‌ناوچاویا درایه‌وه.
له‌ناوجه‌گه‌ی پایته‌ختدا مافیاکانی ئه‌و گیانیان له سه‌رده‌شت سه‌نده‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ته‌نها به‌خه‌یاڵ خۆی له بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌رۆک
نزیک کرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌یاڵه‌شیان پێ ڕه‌وا نه‌بینی.
کاوه گه‌رمیانی له باوه‌شی دایکیدا له‌لایه‌ن مافیاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه
شه‌هید ده‌کرێت، که‌سوکاره‌که‌ی به‌جۆرێک تووشی شۆک هاتوون که ئه‌و
برینه‌ی له جه‌سته‌یان دروستکراوه، هێنده پڕ ئازاره که ته‌نانه‌ت
باشه‌و خراپه‌شیان لێ تێکچووه‌و بۆیان جیاناکرێته‌وه! نازانن چی بکه‌ن؟!
ئێستا سه‌رۆک ئه‌وان بانگهێشت ده‌کات!! به‌ڵام بۆچی و چی‌یان پێده‌ڵێ؟!
هه‌رچی بێت بانگکردنی ئه‌وان بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵی جگه‌له
نیشاندانی وه‌ک سه‌رۆکی وڵات و خه‌مخۆری ئه‌و دۆسیه و ڕاکێشانی سۆزی
که‌سوکاره‌که‌ی و به‌شێک له خه‌ڵکی خۆش بڕوای کوردستان شتێکی ترنییه.
کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی کاوه‌و دۆسیه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه چاوپێکه‌وتی ئه‌و
سه‌رۆک و ئه‌م به‌رپرس نییه، کێشه‌ی ئه‌وان کێشه‌یه‌کی یاساییه، ئه‌گه‌ر
بڕیاره کوردستان وڵات بێت و دام و ده‌زگای حکومی هه‌بێت و شتێکی هه‌بێت
به ناوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی جێبه‌جێ کردن و دادوه‌ری، ئه‌وه هیچ پێویست
به چاوپێکه‌وتنی که‌س ناکات و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن که ئه‌بێ بکوژ
بدۆزنه‌وه‌و ده‌سته‌کانی پشتی بکوژ ئاشکرا بکه‌ن و له چوارچێوه‌ی
یاسادا سزای تاوانباران بده‌ن.
ئه‌ی خۆ کاوه گه‌رمیانیش له هه‌موو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی
بۆ شه‌هیدانی تری قه‌ڵم له‌گه‌ڵمان ئه‌یکرد هه‌ر هه‌مان شتی ئه‌وت، مه‌گه‌ر
بارزانی هه‌ر بۆ خۆی دادوه‌رو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنیشه که
بانگهێشتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شه‌هیده ده‌کات؟
خه‌ڵکی تر زۆر ئه‌و پرسیاره‌یان کردووه، که سۆران و زه‌رده‌شتیش به
هه‌مان ده‌ردی کاوه چوون، ئه‌ی بۆ به خه‌می دۆسیه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه‌و
ناش بێت؟
من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یان قسه‌یه‌ک ناکه‌م چونکه ئاشکرایه بۆ؟
به‌ڵکو من لێره‌وه چه‌ند وشه‌یه‌کم بۆ کاکه کاروان هه‌یه، ئه‌و کوڕه
دڵسۆزه دڵ شکاوه‌ی که دڵه پاکه‌که‌ی خه‌ریکه ئه‌بێته کاڵایه‌ک بۆ
پاککردنه‌وه‌ی ده‌ستی پیسی به‌رپرسان.
کاروان گیان..
من له‌و هه‌سته‌ی تۆ ده‌گه‌م که له ئێستادا له ژێر چ فشارێکی ده‌روونیدایت،
له‌وه‌ش ده‌گه‌م که چۆن هه‌ر ڕۆژه‌و چه‌ند که‌س خۆی کردووه به موده‌ڕیسی
تۆ‌و وانه‌ت پێ ده‌ڵێ و ئامۆژگاریت دەکەن، ده‌زانم که ئه‌وه‌نده‌یان
قسه بۆ کردوویت لێت وون بووه کامه قسه‌ی ڕاسته‌و کامه‌یان بۆ به‌رژوه‌ندیی
که‌سانێکی هه‌لپه‌رسته.
کاکه گیان..
وه‌ک چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌و پێش پێت وتم "کاوه ئێستا ته‌نها کوڕی ئێوه
نییه‌و هه‌زاران خاوه‌نی تری هه‌یه"، ئێستا هه‌زاران که‌س له ناوه‌و
ده‌ره‌وه‌ی وڵات کار له سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ی کاکه کاوه ئه‌که‌ن، هه‌مووان
شه‌و و ڕۆژ لە جوڵه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌کانی پشتی ئه‌و تیرۆره
ئاشکرا بکه‌ن، فشاره‌کان به‌رده‌وامن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان خامۆش نابن،
ئێمه له جوڵه ناوه‌ستین، به‌ڵام به‌م ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مڕۆتان زۆر
که‌ستان نیگه‌ران کرد، نیگه‌ران له‌وه‌ی که ئێوه بۆچی ده‌تانه‌وێ سه‌رۆکی
پارتی ببینن؟ له پێناوی چیدا؟ چی پێ ده‌کرێت له‌و دۆسیه‌دا؟ ئه‌ی
دۆسیه‌ی سه‌رده‌شت بۆچی ئاوا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتییه‌وه گرنگی پێ
نه‌درا؟
کاکه گیان..
ئه‌م بانگهێشته پلانێکی سیاسییه‌و ئێوه کاڵان بۆ پاک بوونه‌وه له
تاوان، پاک بوونه‌وه له تاوانی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شت عوسمان و ده‌یانی
تر.
ئێوه کاڵان بۆ ئامانجێکی سیاسی، سیاسه‌تێک که له ڕێگه‌ی ئێوه‌وه سه‌رۆکی
حیزبێک له هه‌وڵی خۆ جوان کردن و خۆ گه‌وره کردن و خۆپیرۆز کردن و ئه‌و
شتانه‌یه به‌رامبه‌ر به حیزب یان چه‌ند حیزبێکی تر به‌وه‌ی ئه‌و له
خه‌می قووڵی دۆسیه‌که‌دایه.
تکایه وه‌ک چۆن پێشتر دڵی پڕ گریان و چاوی پڕ فرمێسکتان بۆ مه‌رامی
سیاسی به‌کار هێنرا، ئیتر ڕێگه مه‌ده‌ن که‌سی تر به‌کارتان بێنێت،
ئێوه خاوه‌نی قه‌زیه‌یه‌کن که ته‌نها یاسا ده‌توانێت مافتان بدات، بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافیشتان گه‌لێکتان به هه‌موو هێزه‌وه له پشته،
تکایه گه‌لێک له ده‌ست مه‌ده‌ن بۆ شه‌خێسک که له خه‌می خزمه‌تکردنی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی به برینی پڕ ئازاری ئێوه.
ماڵپه‌ڕی گه‌رمیانی حه‌مه‌ی
پوور
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|