٢٣\١١\٢٠٢١
کات دەمانباتەوە.

فه‌رهاد مازێ
کات بدە ژیان
هەموو کاتەکانت بدە بە ژیان
لە بوونی ژیان ئاماده‌به
سوپاسگوزاربه ئه‌و به‌یانیه‌ش له خه‌و هه‌ستای
رۆژێکی نوێیه ئه‌مڕۆ، پێشتر لێی نه‌ژیای
پێویست ناکا بڵێی کاتم نییە، کاتت زۆره له ناو کاتدای
رۆژەکانی هەفتە و مانگەکانی ساڵ
هەفتەکانی مانگ و وەرزەکانی ساڵ
هه‌موو ساڵەکانی به فیرۆچوونی تەمەن
پێویست ناکا کاتت نییە، له بێکاتیی دواده‌کەوی لە پرسەی خۆت
ئەو بەیانیە ڕۆژ باشت لە ژیان نەکرد نەتگوت ڕۆژهه‌ڵاتنت جوان
نەتگوتە نیوەڕۆ ئاسمانت بێ بارانه و جوانییت ئه‌مڕۆ
بە ئێوارەت نەگوت ئەو ئاوابوونەت له شه‌پۆڵی زێڕ ده‌چێ
به شه‌وت نه‌گوت ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه هه‌ر له خۆت دێ
به‌یانی و نیوه‌ڕۆ ئێواره و شه‌وت بدوێنه، ئه‌مرۆت ده‌ڕوا و نایێته‌وه
کاتت نییه و پێویست ناکا
پێویست ناکا و کاتت نییه
تۆ لە نەهەنگی شین دەچی
دەخۆی و گەورە دەبی
نازانی ئاسمان چ ڕه‌نگه
دره‌ختی حه‌وشه‌که‌تان سه‌وزه یا زه‌رده
کات بدە دەمت
کات بدە دەستت
کات بدە قاچت
کات بدە چاوی برسیت
کات بدە سەری هەژارت، دەخۆی و گەورە دەبی کاتت نییە
تەمەن تەنیا ژمارەیە، کات دەڕوا و ناگەڕێتەوە
منداڵی گەورەو گه‌نجی پیر
تۆ لەو باڵندیە دەچی بەڕوو دەشاریەوە بۆ کاتی برسیەتی
کەچی نایبینیه‌وه و هەمیشەش دووبارە
خەمی نان لە خەمی مێشک گەورەترە
پڕبوونی گیرفان باڵاترە لە ژیان
کاتت نییه به کات بڵێی ئه‌م کاته‌ت باش
بێ سه‌ریت بۆ ژیان خه‌ونت نییه
کاتت نییه بۆ ئه‌شق
ژیانت نییه کاتت نییه بۆ ژیان
تۆ مردوویت و ئاگات لێنیه و کاتت نییه
تۆزێ ده‌ست به کاته‌وه بگره
له‌و جه‌نجاڵییه وه‌ره ده‌ره‌وه گه‌ر ده‌ته‌وێ بژی
کات ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه ناو ژیان
پێویست ناکا، کاتم نییه
کاتم نییه و پێویست ناکا
کاتت نییه هیچ وانه‌یه‌ک له سروشت فێرنه‌بووی
به به‌تاڵیی هاتیت و به به‌تاڵیی ده‌ڕۆی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|