٢٧\٤\٢٠١٣
کاتێ ژنایەتی وەک
سزا دەبیندرێ.
شههلا دهباغى
کەسێک لە مەریوان بە تاوانیک حوکمی دراوەتێ. نازنین تاوان چییە، بەڵام
دەزانین "سزا" چییە. بە جلی ژنانەوە سواری ماشیێنی دەکەن و بە ناو
شاردا دەیگێڕن. لەو دوو ڕۆژەدا تەنیا کارێک کە لە لایەن پیاوان و سیاسیکاران
و بە ناو ڕۆشنبیرانی کورد کرا بڵاوکردنەوەی
هەواڵەکە بوو. پرسیارێکی زۆر جیدی و بناخەیی ئەوەیە کە: چەند
پیاوی کورد ئامادەیه بۆ پاراستنی شکۆمەندیی
مرۆیی ژن و خۆی جلی ژنان دەبەربکا بۆ بەرپەرچدانەوەی
ئەو رەفتار و حوکمە ناشایستەییە که دەڕحەق
به شارومەندێکی کورد له مەریوان کرا؟ بۆ دەبێ تەنانەت ئەگەر تاوانێک
کرابێ ئەو تاوانە بە هیما و جلی ژنان گرێ بدرێ؟
گەرچی هیما و نوێنەرەکانی فکری من ئێرانییەکان نین بەڵام زۆر بە جێیە
کە نمونەیەک لەوان بێنینەوە و بڵێین کە هەر کات پیاوی کورد وەک ئەو کات
که فارسەکان بۆ پشتیوانی له" مجید توکلی" لەچکەییان بەسەردادا، ئامادەی
وەها کارێک بوون ئەوه توانیوییانە کردەوەی کۆماری
ئیسلامی. پووچەڵ بکەنەەوه.
کوان سیاسیکاران و بە ناو ڕۆشنبیران و کوا هەڵوێستتان. بۆ تەنیا وەک
هەواڵێک باسی دەکەن و هیچی دیکە.
خاڵێکی گرینگی دیکە ئەوەیە کە ئەگەر ئێستا لە لایەن
کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەری حیزبیک یان کەسێکی
ناودار بێ ڕێزیی
کرابا، هەموو دەنگمان بڵیند دەکرد بەڵام
هاوڵاتییەکی نەناسراو، کەس نییە لەسەری بە
وەڵام بێ، تازە خوا دەزانێ بە خاتری کام بەدبەختی دەستی بۆ کام
تاوان بردووە (گەرچی من نازانم تاوانێک کراوە یا نا و تازە ئەگەریش
تاوانێک کرابێ ئەوە ڕێگای نییە) . تا کاتێک ڕێز و
شکۆمەندیی هەر مرۆڤێک بۆ هەموو لایەک
و خەڵک و حیزبەکانی گرینگ نەبێ ئێمە هەر لەو دۆخەدا دەبین کە هەین.
حیزبەکانی ئێمە و چالاکان زۆر جار باسی ئەوە دەکەن ڕۆژهەڵات نووستووە،
باشە لە کاتی وادا ئێوە لە کوێن؟ بۆ دەنگتان دیار نییە؟ بۆ پشتیوانی
لەو چەند ژنە ناکەن کە تەنیا لە مەریوان هاتنە سەر شەقام؟ تەنانەت ئەو
بە ناو "اوباش"ە مرۆڤێکی کورد
و و لە لایەن سیستەمێک بێ ڕێزیی
پێکراوە کە بە شەقام دا بیگەڕێنن. ئەو باسەکە کە چ تاوانێک کراوە و چ
سەزایەکی دەبا بۆ دیاری کرابا، جێگای ئێرە نییە بەڵام ئەوەی کراوە لە
ژێر پێنانی شکۆمەندیی، هۆویەت و شناسەی
نێوەی کۆمەڵگا، تاکێکی کورد و بێ ڕێزیی بە
نەتەوەی کورده لە بەرامبەر چاوی ئێمەدا.
لەو دوو رۆژەدا هیچ پیاوێکی بە ناو فێمینیست و بە ناو ڕۆشنبیران مرتەقی
لێنەهاتووە بێجگە بڵاوکردنەوەی
هەواڵەکە، هیچ تیڤییەک
یان ڕێکخراوێکی ژنانە یان حیزبێک باسێکی جیدی نەکرد. بێگومان ئێوە
باوەرتان بە مافی مرۆڤ و ماڤی ژن و منداڵ نییە و زیاتر خەریکی
کۆبوونەوەی پیاوانە و وێنەگرتنی خۆتانن.
ئەو کارەساتە لە چەند ڕوانگەوە جێگای تێڕامانی
قوڵە:
یەکەم: کارێکی وا تەنیا لە کولتووری
تاڵەبانی و کۆماری ئیسلامیدا ئەنجام دەدرێ. هەر نەبا بە خاتری گرینگی
سیاسی حیزبەکان دەبا خۆیان لەو کێشەیە دابا.
دووەم: ئەو رووداوە، کێشەیەکی یاساییە و هیچ کەس مافی نییە کەسایەتی
تەنانەت تاوانبارێک بخاتە ژیر سەرنوشتێکی وا
کە بەیانی ئەو مرۆڤە لە بەر کۆمەڵگا نەتوانێ
خۆی ڕابگرێ.
سێیەم: هەموو پیاوان دەبا تا ئێستا جلی ژنانیان لەبەرکردبا بۆ ڕێز لە
شکۆمەندیی خۆیان و ژنان.
چوارەم: حیزبەکانی ئێمە دەبێ لە کردەوەدا نیشان بدەن کە لایەنگری مافی
مرۆیی تاکەکان و گرووپەکانن کە لە رووداوی
وا دا خۆدەنوێنێ نەک لە دروشمی سیاسی کە خۆشیان باوەریان پێ نییە.
پێنجەم: ڕێکخراوەکانی ژنان دەبا تا ئێستا زۆر بە جیدی هەڵوێستیان گرتبا.
شەشەم: ئەو رووداوە نیشاندەدا کە چۆن کۆمەڵگای ئێمە لە کردەوەدا ژنی پێ
کەمە و دەتوانێ تەنانەت بە یاسای نووسراو و
نەنووسراو و کولتوور هەر تاوانێک بە هێمای
ژنانەوە گرێ بدا.
حەوتەم: چ تاوانێک ئەنجام دراوە و چ
سزایەک دەبا دیاری کرابا، ئێرە جێگای باسی
نییە. بەڵام ئەوەی لە لایەن ڕژیمەوە کراوە لەژێرپێنانی شوناسی نێوەی
کۆمەڵ، مافی تاک و بێ رێزیی بە
شکۆمەندیی نەتەوهی کوردە.
هەشتەم: منی ژن لە کاتی وادا شیعرم ناوێ،
کردەوە و هەڵوێستم دەوێ. من گوڵ و شیلە نیم، لە ڕاستیدا بوونەوەرێکی بێ
مافم کە ڕۆژێ هەزار جار دەشکێم. ڕۆڵی تاک و هەڵوێستی لە
کێشەیەکی وەها دا زۆر گرنگە و هیوادارم چیدی پیاوان نەڵێن هەموومان بە
یەک چاو چاولێمەکەن. ئەگەر ئێوە بەشێک نین لەو ستەمە فەرموون وەرن دەنگ
هەڵبڕن.
تا ئەو کۆمەڵگایە و پیاوانی ڕێزی ژن و بێکەسان نەگرن کۆمەڵگای ئێمە
ڕەنگی مرۆڤایەتیی بەخۆوە نابینێ. وەک
هاوڵاتییەکی کورد لە تاراوگە هیچ باوەرم نە
بە پیاوی ناوەوە و نە بە پیاوی تاراوگە هەیە.
ئایا هاوژینەکەی خۆم کە خۆی پێ فێمینیستە ئامادەیە دەنگ هەڵبڕێ و جلی
ژنان لەبەر بکا؟ دڵنیام باوک و مێرد و برا و تەنانەت خوشکانیش زۆر لەو
کاروانە دوورن... دەبینم، دەبیسم، هەست
دەکەم بەڵام باوەڕتان پێناکەم..
٢٣\٤\٢٠١٣
|