٩\٨\٢٠١٣
شەپۆلەکانی دەریا.

دەریا
١
کاتێک بانگت کردم
بۆ یه‌که‌م دیدارى ئه‌وین
ده‌ستم نه‌خسته نێو ده‌ستت و
نه‌هاتمە لات،
تکام وایه
نه‌فره‌ت نه‌که‌ى
له بوونى من
چونکه زۆر کات
نه‌فره‌تى مه‌رگ
به تامه‌زرۆوه
پێشوازیی لێکردووم،
تکام وایه
سه‌رزه‌نشتم نه‌که‌ی..
چونکه زۆر کات
باڵنده‌ى ماندوو و شه‌که‌ت
له‌سه‌ر شانم نیشتۆته‌وه.
٢
زۆر کات ئه‌و وێنانه‌ى
که بۆنى تۆیان گرتوه
دێنه پێش چاوم
له ته‌کیاندا ده‌که‌ومه ده‌مودوو.....
٣
زۆر جار...
لێوی سوورم
تێنووی ئه‌وینی تۆیه
هه‌ر ده‌نگێ ده‌بیستم
وا ده‌زانم
ئاوازی خەمگینی
دڵی تۆیه به‌ره‌و
ژووره‌که‌م دێ
بێده‌نگ ده‌بم
گوڵه‌کانی نێو ئینجانه
خۆیان ئارایشت ده‌که‌ن
وا ده‌زانن
ترپه‌ی پێی باران
هه‌نگاوه‌کانی تۆیه به‌ره‌و
ژوان دێ
له ده‌رگا راده‌مێنم
ته‌نها ''با''
له ده‌رگا ده‌دا.
٤
هه‌ر که‌سێ
به لای ده‌ریا تێپه‌ڕێ
ده‌زانێ
شه‌پۆلە‌کان
ئاوازێکی چه‌ند خەمگینن
بۆ هاتنی که‌شتی دڵ ده‌ژه‌نن
تۆ.. نه‌بی
نه شه‌پۆلی ناخی ده‌ریا ده‌بیستی
نه هه‌نگاوێک نزیک ده‌بیته‌وه!
٥
باڵنده‌کان دێن و
هه‌واڵی هاتنی که‌شتیم پێده‌ده‌ن
نازانن چاوه‌ڕوانم
له بری که‌شتی
تۆ.. ده‌رکه‌وی
ئه‌ی بڕیار نه‌بوو
ئێواره‌یه‌ک..
تێنوێتی دڵی ده‌ریا
به شیرینیی
ماچێک
بشکێنی؟!
٦
وه‌ره...
ره‌نگه‌کان بدۆزه‌ره‌وه
زۆر ره‌نگ ماون
له ده‌ریا بدۆزرێنه‌وه
حه‌ز ده‌که‌م
تۆ بێی و
جیهان به جوانیی
ده‌ریا
سه‌رسام بکه‌ی و
تا هه‌تایه ناوی تۆ
له‌گه‌ڵ ده‌ریا ئاوێته بێ
چه‌ند خۆش ده‌بێ
ده‌ستی ''با''
بگری و
ده‌ریا به سه‌ما بێنی؟!
٧
حه‌زم ده‌کرد
په‌روانه‌یه‌ک بی
هه‌موو سپێده‌یه‌ک
شیله‌ی لێوم
له بری شیله‌ی
گوڵ هه‌ڵمژی
چه‌ند خۆش ده‌بوو
شه‌وت له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی لێوم
به رۆژ ئاشنا بکردایە!
٨
توانه‌وه
له پیتەکانی
ناوی تۆ
وه‌ک مانگ دەبینم
له ئاسمانێکی بێ
سنوور
شانازیی به خۆی
بکا
منیش ئاسمانێکی فراوانم
ته‌نیا تۆ شک ده‌به‌م
بدره‌وشێیته‌وه!
٩
جارێکی تر
لێکدانەوەی خه‌ون
بۆ ئه‌و ماسیانه ناکه‌م
به بێ مۆڵەتی تۆ
لێم ده‌ڕوانن!
١٠
چى ده‌بوو
گه‌ر کراسه‌که‌ى به‌رم
رێی کردایه
خۆ من وه‌ک دارستانى (ئه‌مازۆن)م
گه‌لێ چڕم
پڕ له دارى باڵابه‌رزم
هه‌رچه‌ند به رۆژ و شه‌و
ده‌سوڕێمه‌وه و ده‌گه‌ڕێم
شوێنپێی خۆم نادۆزمه‌وه
وه‌لێ بیر و بۆچوون
و خۆشییە‌کانم
هه‌ر زیندوون!
کەنەدا
ماڵپه‌ڕی دەریا
|