کاتێک ژن وەک
مانگاو بزن مامەڵەى پێدەکرێت؟
رزگار کۆچەر
بە هۆى زال بوونى کەلتورى ژن مولکى پیاوە زۆرجار ژنان بەبێ رەزامەندى
خۆیان لەبرى خوێن و ناکۆکیەکانى عەشیرەت و بنەماڵە مامەلەیان پێ دەکرێت
وەک ئاشکرایە لە کوردستان قوربانى یەکەمى ئەم کەلتورە بە شێوەى سەرەکى
تەنیا رەگەزى مێینەن کە هەرچى گرفت و ناکۆکیەکانى پیاو هەیە دەکەوێتە
سەرشانى کە ئەنجامەکەى دەبێتە هۆکارێکى سەرەکى بۆ زنجیر کردنى حەزوو
ئارەزووى ژنان بەبێ رەغبەت و رەزامەندى خۆیان .
برادەرێکم بۆى باس کردم لە گوندێک دوو بنەماڵە لەسەر برینى کەلکى
مانگایەک ئەبێت بەشەریان پاش ناوبژی کردن و هەولێکى زۆر دوو بنەماڵەکە
رێک دەکەون لە برى برینى کلکى مانگایەکەیان ژنێک بەبێ رەزامەندى خۆى
بدەن بە بنەماڵەکەى تر ، یان خۆم گوێم لە پیاوێکى لادێى بوو کاتێک بۆ
برادەرکەى قسەى دەکردوو دەیووت ئەگەر ژنى سێیەمیشم بمرێت خۆ مانگاو
بزنەکانم نەمردوون ئەو کات دوو مانگا دەفرۆشم و ژنێکى تر ئەهێنم !!
مامەلە کردن و گۆرانى ئەم بیرکردنەوەیە کاتێکى زۆرى دەوێت چونکە گۆران
لەسەر هەزرى پیاوێک کە شێوازى ژیانى عەشایرى و گوندنشینى بەسەرى زاڵە و
ژن لاى ئەو تەنیا بۆ ماڵ پاک کردنەوە و ئاو هێنان و منداڵ بەخێو کردن و
بزن دۆشینە........ە دەرئەنجامەکەى زال بوون و مولکداریەتى تەواوى
رەگەزىى پیاوەکە دەبێت بەسەر ژنەکە ، لێرەش بریارى مامەلەکردن تەنانەت
بە جل پۆشینى ژنانیش بە تەواوەتى دەکەوێتە ئەستۆى پیاوان چونکە بەهۆى
وا نیشان دانى نێرینەکان هێزى جەستەیان بەهیز ترە زۆرجار ژنان عەقل و
بیرکردنەوەشیان لەلایەن رەگەزەکەى تر کۆنترۆل دەکرێت ، چونکە زۆرجار لە
کۆمەڵگاى ئێمەدا ژنان وەک کۆیلەیەک دەشوبهێندرێن و لە دادگا و میرات
دوانیان بە پیاوێک حسێب دەکرێن و هیچ بریارێکى خێزان لەدەستیان نابێت ،
تەنانەت ژیان و چارەنوسى ئەویش کە مەرگ و ژیانە دەکەوێتە ئەستۆى
بیرکردنەوە و بریاردانى پیاوان کە زۆرجار ئەم جۆرە ڵیک دانەوەیە
ئازادیەتیەکەى بۆ پیاوان دەگێرنەوە ، یان زۆرجار لەناو خودى خێزان
بریارى کوشتنى ژنانیش بە هۆى ناموس پەرستى ژنان بى رەزامەندى خۆیان
تێێدا بەژدار دەبن ، ئەمەش بەهۆى بەهێز بوونى دەسەڵاتى پیاوە لە
بوارەکانى ئابوورى و کەلتورى و ئاینى بۆیە هەمیشە ژنان پێگەیان
دەکەوێتە مەترسى و پەراوێزەوە ئەوکاتەش ژنان وەک کالایەکى بێ نرخ
مامەلەیان پێ دەکرێت و کەلتورى ژن مولکى پیاوە بەسەریان زاڵ دەبێت ، تا
ئێستاش ئەو شێوە کەلتورە لە کوردستان و هەندێ وڵاتى ترى خۆرهەڵاتى
ناوەراست وەک بنەمایەکى نەگۆر خۆى بەسەر هەموو بنەماکانى ئابورى و
کۆمەڵایەتى و ئاینى خەڵک زال کردووە ، هەرچەندە ژنان لە نێو بزوتنەوە
فیمینیستەکان تا ئێستا رۆڵێکى چاکیان گێراوە لە قبول نەکردنى ئەو
کەلتورە بەڵام بە هۆى زۆر کێشەى لابەلاو هەندێ دەستکەوتى تایبەت زۆر
جار کاسایەتیە دیارەکانى نێو ئەم بزوتنەوانە نا توانن ئەو دەنگە هەقەى
ژنان بن بۆ گۆرانى عەقل و بیرکردنەوە و زال بوونى کەلتورى خێلەکى لەسەر
رەگەزى نێرینە کە بەراى من زۆرجار هەندێ لە پیاوەکانیش لە مانگاو بزن
خرابتر بیر دەکەنەوە ......
Rzgar_prees@hotmail.com
|