١۴\٥\٢٠١٠
کاتێک کار
ده‌گاته درۆ و
ده‌له‌سه‌کردن بۆ به‌زۆرسه‌پاندنی بیری (غه‌یبی).

عه‌با‌س
رۆسته‌م
له ماڵپه‌ڕی fosta.net دا هه‌واڵی ده‌رهێنانی سێ کۆرپه‌له‌ی نه‌به‌کامی
نێر له سکی منداڵێکی ته‌مه‌ن چوار رۆژی‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه ، که
پزیشکێکی ئه‌رده‌نی له شاری پزیشکی حسین ئه‌نجامیداوه . ئه‌و پزیشکه‌ش
که ناوی ناجح العمریه ئه‌ڵێت ئه‌م کاره‌مان کارێکی زۆر ده‌گمه‌ن و
ئاڵۆز بوه‌و دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌که بۆمان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌و
منداڵه‌ی دوای بونی ناوینرا (ریان) ئه‌م سێ کۆرپه‌له نه‌به‌کامه‌ی له
سکی خۆیدا هه‌ڵگرتوه به‌درێژایی بونی له سکی دایکیاو تا رۆژی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که
له‌ته‌مه‌نی چوار رۆژی‌دا .
دکتۆر ناجح له دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که وتویه‌تی که
دایکی ریان له کاتی دووگیانی‌دا له باریکی ئاسایی‌دا بوه‌و هیچ ده‌رمانێکی
قه‌ده‌غه‌کراوی وه‌رنه‌گرتوه له‌و ماوه‌یه‌دا ، به‌ڵام ئه‌و ئاوساویه‌ی
سکی منداڵه‌که وایلێکردین که ناچاربین به نه‌شته‌رگه‌ری ( قه‌یسه‌ری
) منداڵه‌که له سکی دایکی ده‌ربهێنین و ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ش که بۆ
منداڵه‌که کردمان دوای چوار رۆژ له دایکبونی ده‌ریخست که سێ کۆرپه‌له‌ی
نه‌به‌کامی له سکدایه .
دکتۆر ناجح العمری وتی که بونی کۆرپه‌له‌ی نه‌به‌کام له ناو سکی مه‌لۆتکه‌ێیه‌کی
دیکه‌دا دیارده‌ێیه‌که رویداوه له‌مه‌وبه‌ر له جیهاندا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که سه‌رنج ڕاکێشه‌ر بوه ئه‌وه‌یه که سێ کۆرپه‌له‌که له سکی یه‌ک
مه‌لۆتکه‌دا بێت که ئه‌مه‌ش دیارده‌ێیه‌که تا ئێستا روینه‌داوه‌و
تۆمار نه‌کراوه .
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا سه‌رنجڕاکێشه‌ره هه‌مان ئه‌م هه‌واڵه له (ماڵپه‌ڕی
دوورگهdwrga.com) دا‌و له‌رۆژی 9/5/2010 دا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
بڵاوکراوه‌ته‌وه به نیازی خۆڵکردنه چاوی خوێنه‌رو سه‌پاندنی بیری
بڕوابون به جن و جنۆکه .
تیمێکی پزیشکی ئوردنی له شاری حوسێنی پزیشکی به هۆی نه‌شته‌رگه‌ری سێ
جنۆکه‌ی نێریان له ناو سکی منداڵێک ده‌رهێناوه که ته‌مه‌نی ته‌نها
ـــ چوار ساڵه ـــ تیمه‌که نه‌شته‌رگه‌رییه ناوازه‌که‌یان به‌سه‌رکه‌وتویی
ئه‌نجامداو ئێستا باری ته‌ندروستی منداڵه‌که جێگیره . له‌مباره‌یه‌وه
( ناجح عوموری ) سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌ندامانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که له
لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی ئه‌نجامیانداوه زۆر
ده‌گمه‌ن و ئاڵۆزه ، به‌ڵام تیمه‌که‌ی توانیویانه به‌سه‌رکه‌وتویی ئه‌نجامی
بده‌ن ، هه‌روه‌ها عومه‌ری له لێدوانێکیشدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئوردنی
گووتی که ئه‌وان سێ جنۆکه‌ی نێریان له سکی منداڵه‌که ده‌رهێناوه‌و
ئه‌و سێ جنۆکه‌یه‌ش یه‌کێکیان ته‌واو بوه‌و یه‌کێکی تریان نیمچه ته‌واوبووه‌و
ئه‌وی سییه‌میان له قۆناغی گه‌شه سه‌ندن بوه .
کاکی وه‌رگێڕو نوسه‌ری ئه‌و هه‌واڵه ، هه‌ر له پێناوی ئه‌وه‌ی که به
زۆر بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر خوێنه‌ری هه‌واڵه‌که‌دا که جنۆکه بونی هه‌یه‌و
ئه‌وه‌تا له سکی ئه‌و منداڵه‌دا سێ جنۆکه‌یان ده‌رهێناوه ، ( ڕجنە )
ی عه‌ره‌بی کردوه به جنۆکه‌و ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌شی له چوار رۆژه‌وه
کردوه به چوار ساڵ . لێره‌دا وا باشه به‌و براده‌ره بڵێین له‌بێخه‌بران
که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات ، خه‌ڵک وان له کوێ‌و ئێمه‌ش تازه به تازه به
دوای جنۆکه‌دا ئه‌گه‌ڕێین ! .
12\5\2010
|