کاتێک که ؛ متمانه ده‌کوژرێت...!
کامه‌ران عه‌زیز
کاتێک متمانه ده‌کوژریت ، ڕاستگۆیی ده‌مرێت .. په‌یوه‌ندی و دیالۆگ هه‌ڵده‌وه‌شێت
... ئینتما مانای نامێنێت ... سۆز و دڵسۆزی ده‌بێته ڕق ... هیوا و
ئامانجه هاوبه‌شه‌کان ون ده‌بن ... ، ڕێڕه‌وی ململانێ ده‌گۆرێت به شه‌ڕ
و جه‌نگ ، فه‌زای جه‌نگ هه‌موو سات ئاماده ده‌بێت..! په‌یوه‌ندیه‌کان
بۆنی خوێن ده‌گرن ، هه‌موو به‌رامبه‌ر به یه‌کدی ده‌بنه جه‌نگاوه‌ر
بۆ جه‌نگێکی بێ ده‌نگ یان ده‌نگدار ، بۆ جه‌نگێکی بێ چه‌ک و چه‌کدار ،
بۆ جه‌نگێک که تێیدا دۆست و دوژمن یه‌ک ڕوخسار و یه‌ک ڕه‌نگ وه‌رده‌گرن
، جه‌نگێک له تاریکیدا ، جه‌نگێکی کوێرانه ، جه‌نگێکی بێ ئامانج، جه‌نگێکی
بێ ناونیشان ، جه‌نگێکی ئهناشی ، جه‌نگێک به‌بێ ئاراسته و به‌بێ به‌رامبه‌ری
ئه‌سڵی ..!
متمانه وه‌ک هه‌ستێک :
متمانه ئه‌و هه‌سته‌یه ، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه ئه‌و ڕۆحه‌یه که
مرۆڤه‌کان له په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیاندا ده‌یبه‌خشن به یه‌کدی ، بۆ
دروستکردنی گیانی سۆزداری و هاوکاری و لێبورده‌یی ، تا بتوانن ژیان بۆ
یه‌کدی ئاسان و شیرین بکه‌ن ، متمانه پیشاندان و سه‌لماندنی هه‌ست و
نه‌ستی هاوژیانی نێوان هاوڵاتیانه ، متمانه کاردانه‌وه و پیشاندانی
هه‌ستی ڕێزداری مرۆکانه به‌رامبه‌ر به نرخی مرۆیی یه‌کدی ،
متمانه دڵنیاییه‌کی ڕه‌هایه له نێو چوارچێوه و سنوری په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئه‌مڕۆدا ، به‌بێ بونی ئێستا‌و ئاینده متمانه مانای نییه ، واتا
بونی متمانه له ئێستادا گه‌ره‌نتی ئاینده‌یه‌کی ئارام و جێگیر ده‌دات
، متمانه پردێکی توندی به‌رینه بۆ په‌ڕینه‌وه و گۆڕینه‌وه ی به‌رده‌وامی
گفتوگۆ و ململانێی نێو په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به گشتی ، وه په‌یوه‌ندی
نێوان سه‌رۆک و ده‌سته‌ڵات و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی ، متمانه
ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی هاوپشتی وهاوچارهیی له پێناو پاراستن و به‌رگری
له مه‌هام و به‌ها هاوبه‌شه‌کانی ههرمیللهت و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ،
متمانه زامنی ڕێگا گرتنی توند و تیژی و توڕه‌یی و بهگژاچونی نێوان هه‌موو
په‌یوه‌ندیه‌کانه ...! متمانه ده‌بێته هۆی نه‌مانی ترس و گومان و
دڵه‌ڕاوکێ له ده‌روونی هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌کانی نیو کۆمه‌ڵگا ،
به کورتی متمانه به‌شێکه له بزوێنه‌ر و هاندانی مرۆکان بۆ به‌رده‌وامی
ژیان .
چۆن متمانه ده‌کوژرێت ؟!
هه‌ر گروپێک .. خێڵێک .. میئللهتێک و نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌ک .. کۆمه‌ڵێک
مرۆ که له هه‌ر ژینگه‌یه‌ک .. له هه‌ر وڵاتێک له هه‌ر نیشتمانێکدا
نیشته‌جێ ده‌بن ، ئه‌وا ( سامانی هاوبه‌ش ، ده‌سته‌ڵاتی هاوبه‌ش ،
مێژووی هاوبه‌ش ، زمانی هاوبه‌ش ، ئاین و باوه‌ڕ و کولتور‌و نه‌ریت و
مۆڕالی هاوبه‌ش ، کاری هاوبه‌ش ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ، ئامانجی
ئێستا و ئایندهی هاوبه‌ش ، یاسای هاوبه‌ش ، پڕ نسیب و نۆرمی هاوبه‌ش ،
ترسی هاوبه‌ش ، هێزو به‌رگری هاوبه‌ش ، دوژمنی هاوبه‌ش ، ململانێی
هاوبه‌ش ، به کورتی ژیانی هاوبه‌ش...هتد ) کۆیان ده‌کاته‌وه له
پێناوی مانه‌وه و ژیان کردن ، ئه‌م ژیان کردنه‌ش پێویستی به پلان وبه‌رنامه
و ڕێکخستن و به‌ڕێوه بردنی هاوبه‌شه ، له تاکێکه‌وه بۆ گروپ بۆ
کۆمه‌ڵگا و ده‌سته ڵات ، چونکه به شێوه‌یه‌کی گشتی ژیانی هاوبه‌ش له
ژینگه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ، واتا به‌هره‌مه‌ند بونی هاوڵاتیان له بهرژه
وهندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری هاوبه‌ش ، بێ به‌ش بونی هه‌ر
تاک و گروپێک له‌و چوارچێوه هاوبه‌شیه‌دا ده‌بێته هۆی دروستبونی
پرسیار و گومان ، کینه ، نامۆیی ، بێ ئومێدی ، بێ متمانه‌یی ، بێ
متمانهیهیش ده‌بێته نا دڵنیایی ، وه نا دڵنیاییش ده‌بێته هۆی
پشێوی و شێواوی و نا ڕێکخراوه‌یی و تێکچونی شیرازه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه
گشتییه‌کان .
به‌ڵام مه‌رج نییه متمانه ته‌نها له نێو په‌یوه‌ندی گروپه مێژوویییه
لێکچوهکاندا دروست ببێت ، گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له نێو گورپه
جیاوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان به‌دی بکرێت و بدۆزرێته‌وه ئه‌وا
ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ دروست بونی متمانه و
متمانه کردن به یه‌کدی و دروستبونی هاوده‌نگی و نزیکی و په‌یوه‌ندی و
پساندنی دیوار و سنوری نێوانیان . وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر له
نێو گروپه لێکچوهکاندا هه‌ست بکرێت که به‌شێک ، هه‌ندێک ، تاکێک دژ
به مه‌هامی ئه‌وانی دی ده‌جووڵێته‌وه له و چوارچێوه‌دا ، ئه‌وا
متمانه‌ی نێوانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌ڵقه‌ی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیان
ده‌پچڕێت و له یه‌کدی دوور ده‌که‌ونه‌وه و ده‌بنه دوو ئاراسته‌ی دژ
به یه‌ک ، ئه‌وکات له جیاتی نزیکی و په‌یوه‌ندی ، سنور و دیوارێکی ئه‌ستور
له نێوانیاندا دروست ده‌بێت . که‌واته له په‌یوه‌ندی هه‌موو ئاست و
پێگه جیاوازه‌کان و لێکچوه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگادا ده‌توانرێت متمانه
دروست ببێت و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵبوه‌شێنرێت .
جۆری کۆمه‌ڵگاکان ، گه‌وره و بچوکی کۆمه‌ڵگاکان ، وه په‌یوه‌ندیه‌کانی
شار و دێ و ناوچه، ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کان دیاری ده‌که‌ن ، وه په‌یوه‌ندیه‌کانی
هه‌ر یه‌کێک له په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه جۆرێک له پێوانه
و کۆدی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، که به نه‌کردن و و کردن و پاراستنی ئه‌و
پێوانه و کۆدانه که بونه‌ته باو، متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کان
دروست ده‌بێت و ده‌کوژرێت ، وه پێشکه‌وتن و شارستانی هه‌ر یه‌کێک له‌م
کۆمه‌ڵگایانه بنه‌ما و شێوه و ئاستی بون و نه‌بونی متمانه دیاری ده‌کات
. بۆ نمونه له هه‌ندێک په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی خێڵه‌کی و به کۆمه‌ڵیدا
( شه‌ڕه‌ف و ئه‌خلاق ) به پێوه‌ری یه‌که‌م دێ ، بۆ بون و نه‌بونی
متمانه ، واته هه‌ر تاکێک هه‌ر گروپ و خێزان و خێڵێک بتوانێت به پێی
ئه‌و کولتور و نه‌ریته ، شه‌ره‌ف و ئه‌خڵاقی خۆی بپارێزێت ده‌بێته
خاوه‌نی شه‌ره‌ف و ئه‌خلاق ، ئه‌م خاوه‌نداریه‌تیه ده‌بێته هۆی په‌یوه‌ندی
زیاتری کۆمه‌ڵایه‌تی و بونی که‌سایه‌تیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه بون و
به‌خشینی ئه‌م که‌سایه‌تییه به هه‌ر تاک و گروپ و خێزان و خێڵێک له
لایه‌ن په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵاتیه‌کانه‌وه ، واتا بون و وه‌رگرتنی
متمانه له نێو سنوری په‌یوه‌ندیه‌کانیدا ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه
واتا له‌ده‌ستدانی شه‌ره‌ف و ئه‌خلا قی باو و نه‌ریتی ده‌بێته هۆی له
ده‌ستدانی متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کانیدا . وه له هه‌ندێ کۆمه‌ڵگای
دی کراوه و دیموکرات و سکۆلاردا ڕاستگۆیی و شه‌فافیه‌ت و پاراستنی
یاسا گشتی و هاوبه‌شه‌کان یان گه‌نده‌ڵی و بێ یاسایی ، ده‌بێته پێوه‌ری
دروستکردن و کوشتنی متمانه له نێو په‌یوه‌ندیه‌کاندا .
به‌ڵام پێوه‌ری متمانه له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان جیاوزتره له
پێوه‌ری په‌یوه‌ندی ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگا ، مادام ده‌سته‌ڵات هێزێکه
له سه‌روی کۆمه‌ڵگا و حوکوم ده‌کات ئه‌وا جۆره کۆدو پێوه‌رێکی دی هه‌یه
بۆ پاراستن و کوشتنی ( متمانه ) له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا . پێوه‌ری ئه‌سڵی
له نێوان کۆمه‌ڵگاو ده‌سته‌ڵات ( نان و ماف و خوێنه ) واتا به‌خته‌وه‌ری
و نا ئاسودهیییه ... عه‌داله‌تی و ناعه‌داله‌تییه ... به کورتی (
ژیان و مردنه ) ، کاتێک ده‌سته‌ڵات توانی ژیانی کۆمه‌ڵگا ئاسوده بکات
و به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشیان ببات و به مافه‌کانیان بگه‌یه‌نێت
و له ئازار‌و کاره‌سات و خوێن ڕشتن بیانپارێزێت ، ئه‌وا متمانه‌ی خۆی
له لای کۆمه‌ڵگا به‌هێز و به‌هێزتر ده‌کات ، وه هه‌ر کاتێکیش له ژێر
سایه‌ی ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتداران ، ژیان و به‌شی هاوڵاتیان ناخۆشی
و بێ مافی و ترس و هه‌ژاری و کو شتن و توندوتیژی بێت ، ئه‌وا متمانه‌ی
خۆیان له لای هاوڵاتیان له ده‌ست ده‌ده‌ن .
وه دروست بون و له‌ده‌ستدانی متمانه له نێوان ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌ڵاتداران
و کۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیان ، بایه‌خی زیاتری هه‌یه و کاریگه‌ری خۆشی و
ناخۆشی خۆی به ته‌واوی ده‌دانێت ، واتا بونی متمانه‌ی ته‌واو له
نێوان ده‌سته‌ڵات و کۆمه‌ڵگادا ده‌بێته هۆی خۆشی و دڵنیایی و به‌ره‌وپێش
چوون ، وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌مان و کوشتنی متمانه له نێوان ده‌سته‌ڵات
و هاوڵاتیاندا ده‌بێته هۆی ناخۆشی و پشێوی شێواوی و وه‌ستا ن و دواکه‌وتن
و نادڵنیایی و دابڕان و دوورکه‌وتنه‌وه و دژوه‌ستانه‌وه‌ی ( کۆمه‌ڵگا
به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵات ) ، واتا کاتێک هاوڵاتیان هه‌ستیان به له‌ده‌ستدانی
متمانه کرد له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی ئانیدا ، ئه‌وا هاوڵاتیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن
و خه‌بات ده‌که‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سته‌ڵاتێکی
متمانه پێکراو که بتوانێت به‌ڕێوه‌یان ببات و دڵنییایان پێ ببه‌خشێت
، له کاتێکدا که ده‌سته‌ڵات نه‌توانێت متمانه‌ی خۆی بگه ڕێنێتهوه
بۆ هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگا .
وه متمانه‌ی نێوان په‌یوه‌ندیه‌کان به پێی کات و سه‌رده‌مه‌کان ده‌گۆڕیت
و هه‌مان پێوه‌ری ڕابوردووی نییه ، بۆ نمونه ؛ گه‌ر سه‌رده‌مێک هه‌ر
گروپ و ڕێکخراوێک .. تاکێکی سیاسی له سه‌رده‌می شاخدا ته‌نها به چه‌ک
و هێز و دروشم هاوده‌نگی و هاوپشتی خۆی پیشان دابێت به‌رامبه‌ر به
کۆمه‌ڵگا ، ئه‌وا له ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ڵاتیدا ، یان له شاردا ناتوانێت
هه‌مان پێوه‌ر و ستایل به‌کاربهێنێت بۆ دروست کردنی متمانه به‌رامبه‌ر
به هاوڵاتیان ، چونکه ئه‌و پێوه‌ره کۆن بوه و پێویستیه‌کی نه‌ماوه
و مانای خۆشی له ده‌ست داوه به حوکمی جیاوزی سه‌رده‌م و زه‌مه‌نه‌کان
و بونی دیدو تێڕوانینی نوێ و بۆ ژیان و بونی نه‌وه‌یه‌کی نوێی به
مۆدێلێکی نوێی جیاواز ، واتا ئه‌و پێوه‌ره متمانه دروست ده‌کات که
ده‌توانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ویست و پێداویستییه‌کانی ئێستا و ئه‌مڕۆی
ژیانی هاوڵاتیان و نه‌وه‌ی نوێ بێت ، واتا کاتێک بون و به‌خشینی متمانه‌ی
دوێنێ گه‌ر نه‌بێته هۆی دروست کردنی متمانه له ئه‌مڕۆدا ، ئه‌وا ئه
و متمانه‌یه ده‌مرێت و ناتوانێت متمانه‌یه‌کی مێژوویی و به‌رده‌وام
بێت له په‌یوه‌ندیه‌کاندا .
گه‌ر سه‌رنجێکی کورت بده‌ین له ده‌سته‌ڵاتی ئێستای کوردوستان ، وه به
پێی به‌ها هاوبه‌شه‌کان هه‌ڵیسه‌نگێنن ، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته دژ به زۆربه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌کان و به‌ڵێنه‌کان وه‌ستاوه‌ته‌وه
، ته‌نها یه‌ک ڕایه‌ڵی هاوبه‌ش ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی له گه‌ڵ هاوڵاتیانی
کوردوستاندا درێژه پێداوه ، ئه‌ویش بونی ترس و دوژمنی هاوبه‌شی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م جوگرافیایه، ئه‌م ترسه‌یه وا ده‌کات که ده‌سته‌ڵات جار جار
ئاوڕێک له دوای خۆی بداته‌وه و بگه‌ڕیته‌وه ته‌نها بۆ هێز و ئیراده‌ی
خه‌ڵک ، وه خه‌ڵکیش له ترسی ئه‌م ترسه ده‌ره‌کییه‌یه که به ده‌نگ
دیعایه و دروشم و وتاری له ناکاوی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ده‌چن و هێزو
و به‌رگری خۆیان له‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا کۆده‌که‌نه‌وه . وه هه‌لومه‌رجی
ئه‌مڕۆی کوردوستان و په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگا و ده‌سته‌ڵات له
کوردوستان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن و ده‌سه‌لمێنن که متمانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی
ئێستا هێنده‌ی نه‌ماوه به ته‌واوی له‌لای هاوڵاتیان کۆتایی بێت ، وه
زۆر له‌وه ده‌چێت که زه‌مه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه
بۆ هاوڵاتیان به‌سه‌رچوبێت و ئه‌و خۆشخهێالییه ماوه‌یه‌کی زۆر کورتی
مابێت..! ، که ده‌سته‌ڵاتی ئێستای کوردوستان ناتوانێت فریای بکه‌وێت و
ئه‌و متمانه‌یه بۆ هاوڵاتیان بگه‌ڕێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌دیل و هێزێکی
دی متمانه پێکراو و گۆڕانکار بێته ئاراوه و له دایک ببێت ، ئه‌وا
ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر کز‌و لاواز و لاوازتر ده‌بێت له ئێستا ، واتا
به بونی ئه‌م به‌دیله تا چه‌ند ده‌سته‌ڵاته کۆنه‌که وه‌ڵامی
داواکانی خه‌ڵک بداته‌وه و تا چه‌ند بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی خه‌ڵک
ئه‌وه‌نده ده‌توانێت متمانه‌ی خۆی به‌هێز و لاواز بکات و ده‌توانێت
هاوڵاتیان له خۆیی و ئه‌و به‌دیله نوێیه دوربخاته‌وه یان نزیک
بکاته‌وه . به مانایه‌کی تر به‌هێزی و لاوازی متمانه له نێوان
ده‌سته‌ڵات و هاوڵاتیاندا هاو ته‌ریب و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن ، له‌گه‌ڵ
ژیان و گوزه‌ران و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێستادا ..!
کڕینه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه له لای
ده‌سته‌ڵات :
ده‌سته‌ڵاته تاکڕه‌و و دیکتاتۆر و خۆ سه‌پێنه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌کان خۆیان
له سه‌ر مه‌تنی متمانه‌یه‌کی وه‌همی دروستکراو ده‌گه‌نه ده‌سته‌ڵات ،
بۆیه ناتوانن متمانه‌ش ببه‌خشن چ به نێو خۆیان و چ به کۆمه‌ڵگا .. !
وه کاتێک هه‌ست به بێ متمانه‌یی به‌رامبه‌ر به هاوکار و ئه‌ندامی
حیزب و ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن یان هه‌ست بکه‌ن که گروپێک ،
ڕێکخراوێک و حیزبێک و میلله‌تێکی جیاواز له به‌ر بێ متمانه‌یی
خه‌ریکبن خۆیان ڕێکبخه‌ن دژ به ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وان ، ئه‌وا زۆر به
وه‌حشیانه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن به ته‌واوی
بیانسڕنه‌وه و کۆتای‌یان پێ بهێنن ، وه کاتێک هه‌ست به نامۆیی و بێ
متمانه‌یی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا ، یان
کاتێک هه‌ست به دروسبونی که‌لێن و سنورێکی گه‌وره‌و فراوان بکه‌ن له
نێوان خۆیان و کۆمه‌ڵگادا ، یان هه‌ست بکه‌ن که به‌شێکی زۆر له
کۆمه‌ڵگا ده‌نگی ناڕازی و ڕه‌خنه‌یان دژ به ئه‌وان به‌رز بۆته‌وه و
خه‌ریکن به ته‌واوی دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه ، گه‌ر نه‌توانن به هێز و
تۆقین وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و هه‌موو خه‌یاڵێکی دژایه‌تی له بیر و
زهنیاندا بسڕنه‌وه ، ئه‌وا چه‌نده‌ها ڕێگای جۆرا و جۆر ده‌گرنه به‌ر
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆیان بۆ نێو خه‌ڵک ..! ، تا نه‌کا ڕۆژێک ڕوو
به‌ڕوویان ببنه‌وه و ده‌سته‌ڵاتیان له ده‌ست ده‌ربهێنن .
یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که ئه‌م جۆڕه ده‌سته‌ڵاتانه بیری
لێده‌که‌نه‌وه ، ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن و پراکتیزه‌ی ده‌که‌ن ،
دۆزینه‌وه و دروستکردنی وه‌همی ( خاڵه هاوبه‌ش و به‌ها
هاوبه‌شه‌کانه ) له نێوان خۆیان و کۆمه‌ڵگادا ، ئه‌م جۆره
ده‌سته‌ڵاتانه که بڕوایان وایه وه‌ک ( خودا ) تا ئه‌به‌د له
ده‌سته‌ڵاتدا بمێننه‌وه ، له و وڵاته‌ی که پاوانیان کردوه ، ده‌بێت
هۆکارێکی گه‌وره و به‌رده‌وامیی بدۆزنه‌وه که ئه‌م ئه‌به‌دیه
مشه‌خۆرییه مسۆگه‌ربکات ، ئه‌ویش کرنی ده‌سته‌ڵاته به فریاد ره‌س ،
وه به سه‌رچاوه‌ی هێز ، بۆ ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ی هه‌موو ترسێک و
دوژمنێک که له‌ده‌ره‌وه ئاماده‌یه ، واتا یه‌که‌م هۆکار که
ده‌یانه‌وێت به‌کاری بهێنن بۆ مانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌یی خۆیان له
به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگادا دروستکردن و به زیندوو هێشتنه‌وه و
به‌رده‌وامی پیشاندانی وێنه‌ی ( ترس و دوژمنی ده‌ره‌کییه ) . وه
ئه‌م جۆره ده‌سته‌ڵاته به وریایه‌وه ئه‌م ( دوژمنه ده‌ره‌کیه )
وه‌ک ئامرازێک ده‌قۆزێته‌وه و به‌کاری ده‌هێنن و له کاتی پێویستیدا
ئیبرازی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکیدا ، تا وێنه و تێڕوانینی
دوژمنایه‌تی به‌رامبه‌ر به ده‌سته‌ڵاتی خۆیان له زهن و بیری خه‌ڵکیدا
بسڕێته‌وه..! ڕێگای دووه‌م که به‌کاری ده‌هێنن دروست کردنی پلان و
دروشم و به‌ڵێن و خه‌یاڵی وه‌همییه ، خه‌یاڵ و وههم و درۆیه‌ک که
زۆر نزیک بێت له داوا و بیرکردنه‌وه و ژیانی واقیعی خه‌ڵک . وه
ڕێگای سێیه‌م : به‌کارهێنانی به‌شێک له سه‌رمایه‌کانیان بۆ به‌خشین و
ڕه‌نگ کردن و دیکۆرکرد ن و جوانکردنی ڕوخساری ناشیرینی گه‌نده‌ڵی و نا
عه‌داله‌تی و کاولکاری ده‌سته‌ڵاتیان . چواره‌م : سات به سات له گه‌ڵ
ئه‌م کارانه‌دا ده‌سته‌ڵات خۆی پیشانی خه‌ڵک ده‌دات ، وه ده‌یه‌وێت
بیسه‌لمینێت که سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی پاره و زه‌وی و هێز و نان و
ئاو و هه‌ناسه‌یه ، بۆیه خه‌ڵکیش ، ده‌بێت ئاماده‌ی تاعه‌ت و قوربانی
و په‌یمان و هاوده‌نگی و خوێن به‌خشین بێت بۆ ئه‌وان ، واتا ئه‌م جۆره
ده‌سته‌ڵاتانه که وڵات و نیشتمان پاوان ده‌که‌ن و داگیری ده‌که‌ن و
هه‌رچی خێر و بێر و سامان و زه‌وی و ئاسمانی هاوبه‌شی ئه و وڵاته‌یه
به ڕێگای دزی و گه‌نده‌ڵی ده یفرۆشن و ده‌یکه‌ن به پاره و کۆی
ده‌که‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه سندوق و بانکه تایبه‌تیه‌کانیان ، واتا
سامانی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاته که به زۆر و داگیرکاری کردویانه‌ته
موڵکی تایبه‌تی خۆیان ، ئه‌وا جارێکی دی هه‌مان سامان و پاره‌ی هاوبه‌ش
و گشتی وڵات و هاوڵاتیان ، ڕێژه‌یه‌کی لێ به‌کار ده‌هێننه‌وه بۆ
به‌رده‌وامی ده‌سته‌مۆکردن و به‌سیج کردنی هاوڵاتیان و کڕینه‌وه‌ی
متمانه‌ی خۆیان به ناوی خزماتگوزاری و هاوکاری کردنی هاوڵاتیان ، بۆ
به‌هێزکردنه‌وه و درێژ بونه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتیان .
به‌ڵام له دوا ویستگه‌ی بنبه‌ستدا به هۆی هوشیار بونه‌وه‌ی خه‌ڵک ،
ده‌سته‌ڵات که نه‌یتوانی به تاقی کردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌زمونه‌کان
به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان به ته‌واوی متمانه بکڕێته‌وه و بگه‌ڕێنێته‌وه
، ئه‌وا له ڕێگایه‌کی دییه‌وه ده‌سته‌ڵات هه‌موو هه‌وڵیک ده‌دات به‌شێک
له خه‌ڵکه خۆشخهیاڵهکان و هێز و ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ده‌وری
ده‌سته‌ڵات به‌کاربهێنێت بۆ په‌رش و بڵاوکرنه‌وه‌ی بێ متمانه‌یی به
نێو پیوه‌ندیه‌کانی هاوڵاتیاندا ، وه هه‌موو هێزێک ده‌خاته گه‌ڕ بۆ
چاندنی بێ متمانه‌یی له نێو په‌یوه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی و ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سته‌ڵاتی خۆی ، تا خه‌ڵک نه‌توانن ده‌نگه‌کانیان دژ به ده‌سته‌ڵات
ڕێکبخه‌ن ، واتا ده‌سته‌ڵات ئه‌مجاره خۆی بێ متمانه‌یی له‌سه‌رتاپای
کۆمه‌ڵگا دروست ده‌کات و وه‌ک ئه‌نفلۆنزا له نێو گشت په‌یوه‌ندیه‌کانی
کۆمه‌ڵگادا بڵاوی ده‌کاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سۆز و دڵسۆزی ڕاستگۆیی و
دیالۆگ و ئینتمای جیاواز له ده‌سته‌ڵات و یه‌کبون و یه‌ک هێزی دژ به
خۆی دروست نه‌بێت ، وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و دژی ئه‌سڵی له
هاوڵاتیان تێکبدات و بشێوێنێت ، به دروست کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بێ متمانهیییه ده‌یه‌وێت ئاراسته‌ی ده‌ستی هاوکاری و یه‌کگرتن و
هانابردن له نێو هاوڵاتیاندا جارێکی تر به‌ره‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆی
پێچه‌وانه بکاته‌وه ...! که (ێدام حسین ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی بڕی و تا
ته‌مه‌نی خۆی توانی متمانه له به‌رامبه‌ر خۆیی و له نێوان دراوسێ و
دراوسێدا بکوژێت ).. !
بۆیه دوا جار هێزێک له ده‌ره‌وه هات و بێ متمانه‌یی خه‌ڵکی له
به‌رامبه‌ر ڕژێمی به‌عسدا قۆزته‌وه و ئه‌م بنه‌مایه‌ی کرده دروستکردن
و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی ده‌ستی هانابردن به‌رامبه‌ر به هێز و
به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆی ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ڕێگای ئه‌م
متمانه‌وه سنوره‌کان ببڕێت و بێته ناو ئه‌م وڵاته‌وه ، وه توانی تا
ئاستێکی دیار و به‌رچاو ببێته فریادڕه‌سێکی متمانه پێکراو ، له‌لای
زۆربه‌ی حیزب و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته و تا ئێستا بتوانێت بمێنێته‌وه .
Kamaran91@gmail.com
|