٣٠\٥\٢٠١٠
کاتیک مرۆڤی زانا
و خاوه‌ن هزر و ئه‌ندێشه ده‌کوژرێ خۆشه‌ویستی و جوانیی ده‌کوژرێ.
هۆمه‌ر بانه‌یی
پیامی کۆتره سپیه‌کانمان : ژماره 1
کاتیک له لایه‌ن خوداکانه‌وه بوته‌کان دێن ئه‌و ده‌م ژیان ده‌مرێت زه‌وی
ئشک ده‌بێت، گوڵ هه‌ڵده‌پروکێت مروڤ هه‌ڵده‌واسرێت و کاتیک بوته‌کان
تیکده‌شکینرێت تاریکبینانی کوێر و ئه‌حمه‌ق تیکده‌شکینرێت و قین و
نیفره‌ت ده‌کوژرێت ئه‌مجا گوڵ و سه‌وزه و خۆشه‌ویستی و جوانیی، جیهان
له خۆ ده‌گرێت.
تا ئه‌و ڕاده له‌م قه‌ساوه‌ت و په‌ستی و بێ ئه‌خلاقییه تووڕه و وه‌ره‌سم
که واچه‌ند ڕۆژیکه ده‌ستم ناچیته هیچ شتیک که چه‌ند دێرێک بنووسم و
بڕێک باسی ئازاری دڵم بکه‌م :
له خه‌م و په‌ژاره‌ی 5 گریلا 5 خۆشه‌ویستی گه‌ل 5 خه‌باتکاری ریگای
ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا بوم که به شیوه‌یکی خائینانه و سیخوری و
ناجوۆانمیرانه ده‌رمان خوۆاردو کران که خه‌به‌ریکی دڵته‌زینیکی ترم
به کرده‌وه‌ی په‌ست و نامه‌ردانه بیست .
ئامانجی ئه‌و پنج گریلایه که داوینی دالاهو ده‌رمانخوۆارد کران و ئه‌و
پنج تیکۆشه‌ره‌ی که له سیداره دران و کاک حیکمه‌ت ده‌میر کاک ئحسان
و کاک فه‌سیح و..... چی بوو ؟ ئامانجیان ئازادی بوو : ئازادی نه بۆ
تاکه که‌سی کۆمه‌ڵگا ،به‌ڵکو بۆهه‌مو جه‌ماوه‌ریکی به‌رینی کۆمه‌ڵگا
بۆ پیک هینانی کۆمه‌ڵگایکی عادل و دادپه‌روه‌ر که یکیان له شار و
یکیان له شاخ گیانی خۆیان بۆ به‌خت کرد . شیوه‌ی ژیانی تیکۆشانی مه‌ده‌نییان
و تیکوشانیان له شاخ و له زیندان ده‌رگایکی نوۆی و به‌ڵگه‌یکی
نوۆییان له خه‌بات و تیکۆشان و خۆراگری بۆ ئازادی کرده‌وه . ئه‌م خه‌باتکارانه
سه‌ره‌رای شکه‌نجه‌ی تاقه‌ت پروکین له فکرو په‌ره‌پیدانی چالاکییه مه‌ده‌نیه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگابوون و روداوه‌کانیان ته‌عقیب ده‌کرد . کاتیک به گرتنی
ماموستا فه‌رزاد ریکخراوه‌ی مافی مروڤی کوردوستان بی سه‌ر ده‌مینیته‌وه
به دۆستیکی شۆرشگیری پیشنیاری هاوکاری کردن له گه‌ڵ چالاکانی مافی
مرۆڤی ئێران (مجموعه فعالین حقوق بشر ایران )ی پی ده‌کات و جه‌ختی له
سه‌ر ئه‌وه کردوۆه که نابی هه‌ر بۆ خۆمان بدوێین ده‌بی هه‌مو لایه‌نه‌کان
ناچار بکه‌ین که گوێمان لێ بگرن چۆنکه ئه‌وان له چاو چنۆکی ترسی مه‌رگ
و پاراستنی ژیانیان تیپه‌ر ببوون ، بۆ مرۆڤ، خۆشه‌ویستی، و ئازادی
دڵیان له ده‌ریا دابوو .
ئه‌ۆ ئه‌شکه‌نجانه‌ی که هیچ مرۆڤیک نا‌توانیت ته‌سه‌وری بکات ئه‌ویش
به شیوه‌ی جوراوجۆر و به ماوه‌ی زیاتر له ساڵ بۆ نمونه خوشکه
شیرین که زیادتر له ساڵیک له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی چۆرواجۆر ده‌ستاو ده‌ستیان
پێ کرد ئه‌و سته‌مه‌ی که له خیاڵی مرۆڤدا نیه به سه‌ر ئه‌م به‌سزمانه‌یاندا
هینا خوشکه شیرین به عاله‌می ئاشکرا گریلا بوۆه بڵام به خاتری
هاوریکانی هه‌رگیز ئیعتراف ناکات به یکیک له هاورییانی ده‌ڵیت : ده‌بی
له‌م ڕووباره تێپه‌ڕین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوراویش بین و تێپه‌ڕین، هه‌تا
سه‌رکه‌وتن . کاک فه‌رزاد 16مانگ ئشکه‌نجه کرا سه‌ره‌رای ئه‌وه هه‌ر
له فکری هه‌ڤاڵانی خۆیه‌تی باس له‌وه ده‌کات که به هه‌ر شیوه‌یه‌ک
ده‌بێت گیانی هه‌ڤاڵانی له وێنه‌ی شیرین، عه‌لی، زه‌ینه‌ب و فه‌رهاد
بپارێزێت . به‌یانی ئیراده و خۆراگری ئه‌م لاوانه و گۆیای ئیراده‌ی
ئینسانی ئازاده‌یه ! که له له ژیر ده‌ستی دوژمن و له دژوارترین هه‌ل
و مه‌رجدا چالاکی بۆ ئازادی ده‌که‌ن . تیکۆشانیان له کاتی مه‌رگیان
به ژه‌هر و به سیداره هه‌ر بۆ ئازادییه . زیندان نه‌تنیا نا‌توانیت
بی ده‌نگیان کات به‌ڵکو ده‌رگای ئاسن و دیواری پۆڵایی و به‌رزی ئه‌وین
تیک ده‌شکینن و نامه‌کانیان ده‌نیرنه ده‌ره‌وه که باسی ئیش و ئازاری
خۆیان و گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن باسی چه‌مکی برخۆدانیان ده‌که‌ن . خۆ
راگری و مروڤایه‌تی ئه‌م هه‌واڵانه له سه‌ر هاو زیندانییه‌کانی تریش
کارگه‌ر ده‌بن له زیندانیش ده‌بن به ماموستا. بۆ نمونه زیندانیکی
فارس به ناوی مه‌جیدی ته‌وه‌کولی ده‌ڵیت : فه‌رها چیای قه‌ندیل عه‌لیش
سێمبۆلی خۆراگری و فه‌رزاد بۆ خۆی نه‌ته‌وه‌یکه .
هه‌ڤاڵ شیرین له نه‌خوێنده‌وارییه‌وه ده‌ست پی ده‌کات به دژی سیسته‌می
باوک سالاری و دواکه‌وتووی عه‌شیره‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌بیته
سێمبۆلی ژنیکی به ئه‌مه‌ک له گۆره‌پانی شۆرش .
ئه‌و 5 گریلایه که ناجوۆانمیرانه ده‌رمان خوۆاردیان کردن و ئه‌و 5
تیکۆشه‌ر و خه‌باتکاره‌ی که که خودایانی په‌ستی و ره‌زاله‌ت له
سیداره‌یان دان و تاویک له پیش ئه‌مان ئه‌و دوو لاوه کاک ئحسانی فه‌تاحییان
وکاک فه‌سیحی یاسه‌مه‌نی که اعدام کران و له پیش ئه‌مان کاک حه‌سه‌ن
حه‌کیم ده‌میر که هه‌ردوو قاچی سه‌رمای بردبوو بریبویانه‌وه له‌و په‌ری
قه‌ساوه‌ت و بیشه‌رمی که فه‌قه‌ت تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی و نوکه‌ره
کانیێتی چاویان پی هه‌ڵنه‌ده‌هات و له خۆێ له سیداره‌یان دا .
چونیه‌تی شه‌هید کردنی ئه‌م په‌پولانه که سێمبۆلی عیشق و خۆشه‌ویستی
و جو‌ۆانی و وینه‌ی مه‌زهه‌ری ئینسانییه‌ت بوون هه‌ر هه‌مویان هه‌ڵگری
په‌یامیک بون بۆ هه‌مو زوڵم لیکراوانی جیهان به تایبه‌ت بۆ گه‌لی ره‌نجده‌ری
کورد بۆ گه‌نجه‌کان و لاوانی گه‌لی کورد که دامه‌زرینه‌ری دونیایکی نه‌وینن
،دونیای سبه‌ینێ ،دونیای خۆشه‌ویستی و جو‌ۆانی جه‌لادانی په‌ست پنج په‌پوله‌ی
بێگه‌رد باشتره بڵیم پنج کۆتره سپی بی گوناح و برسی چۆن له خوۆاردن
مانیان گرتبوو،و بریندار‌و بێ هیز له هۆده‌کانیان دێننه‌ده‌ر به
کریگیراوان له حالیکدا لوتیان لێ فش و بایان له خۆ کردبو و پییان
وابوو ئیستا ده‌گرێن و لییان ده‌پارینه‌وه :کاک فه‌رزادی که‌مانگه‌ر
یه‌کێک له‌و 5 گیراوه سیاسیانه‌ی که بڕیاره له سیداره بدرێت، چه‌ند
دانه شۆکۆڵاتی پێبووه ته‌عارفی ده‌کات به‌و سه‌ربازانه‌ی له‌وێ
بوون،دیه‌وی پییان بڵیت ئیمرۆ رۆژی ئازادییه ئیمرو جیژنمانه ئیمرۆ
ڕۆژی شیرینی خوۆاردنمانه ده‌بی هه‌مومان شیرینی بخۆین فه‌رمون ! فه‌رمون
! سه‌ربازان له خه‌جاڵه‌تیان سه‌ر داده‌خه‌ن . فه‌رمانده‌کانیان واق
ده‌مینن و ده‌په‌شۆکین زیندانه‌کانیان به دیواری به‌رزو ئستوریانه‌وه
به موحافیزه و کونترولی ده‌ستگای جۆراوجۆر به که‌وت و زنجیر و شه‌لاق
و کابل و شۆکی ئلکترۆنییه‌وه و هه‌مو ئه‌بزاریکی ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی
و رۆحی و به هه‌مو سوکایه‌تی و بی حورمه‌تیه‌کانیانه‌وه‌و نه‌ره‌نه‌ر
و فش کردنی خۆیان به هه‌مو جۆره سیلاح و سه‌ربازه‌کانیانه‌وه که
به دژی ئه‌م پنج په‌پوله‌ی گه‌لی کورد بکار هینراوه ! ده‌بینن چه‌نده
بی بایخ و بی کارگه‌رن که چه‌نده داماو و بی چاره و بی که‌ڵکن و
رزاله‌ت و سوکایه‌تی خۆیان له چاو وزه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ربازه‌کانی
خۆیاندا ده‌بینن . له ئه‌وپه‌ری داماویدا بی حورمه‌تی ده‌که‌ن به
کوتره‌کانمان بۆ ئه‌وه‌ی که ئاخرین هیزو قینی خۆیان بنوینن که‌وت و
زنجیر له قاچ و ده‌ستیان ده‌که‌ن و به‌ره‌وو کوشتارگا ده‌یان به‌ن تا
لانی که‌م چاو ترسینیکی سه‌ربازه‌کانیان پی کردبیت بڵام ڕۆڵه‌کانی گه‌لی
کورد ئه‌م ئاره‌زوۆه‌یشیان به باد ده‌ده‌ن و ده‌ڵین زنجیره‌کان له ده‌ست
و پیمان وه‌که‌ن ئیمه خۆمان ته‌نافه‌که ده‌خه‌ینه ملمان و سه‌نده‌ڵیه‌که‌یش
ده‌ترازینین. ته‌وهینیان پی ده‌که‌ن په‌پوله‌کانی ئیمه‌یش سرودی ئه‌ی
شه‌هیدان ده‌خوۆێنن ئه‌وانیش ده‌نه‌ڕینن که (خفه شوید ، خفه شوید)
په‌پوله‌کان دروشم ده‌ده‌ن و جه‌لادان سوکایه‌تی به میله‌تی کورد ده‌که‌ن
کۆتره‌کانی ئیمه‌یش سرودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵینه‌وه به کریگیراوانی
داماو تاقه‌تیان نامینیت به په‌له به بی هیچ مه‌راسمیکی ته‌شریفاتی
حه‌وایان ده‌ده‌ن و سه‌نده‌ڵییه‌کانیان ده‌ترازینن . ده‌بینریت که به
سه‌ر زاریانه‌وه‌یه که ده‌ڵین کورد زیندوۆه و پنج کۆتر هه‌ڵده‌فرن
بۆ ئاسمانی ئازادی و په‌یام بۆ میله‌تی کورد ده‌به‌ن یه‌کیان بۆ ڕۆژهه‌ڵات
یکیان بۆ باکور یکیان بۆ باشور یکیان بۆ ڕۆژئاوا ویکیان بۆئیران هه‌تا
به‌لوچ ئه‌مجا هه‌ر چوۆاریان پنج کۆتره‌که‌ی شاخ ده‌بیننه‌وه هه‌مویان
پیکه‌وه به سه‌ر ئاسمانی شینی کوردوستاندا ره‌قس و موسیقا و ئاوازی
ئازادی و سه‌ربه‌ستی برخۆدان ده‌خوۆینن وبه سرودی شه‌هیدان شانۆ ده‌گێرن
.
له به‌رامبه‌ر تۆفانی نادادوه‌رییه‌کان دا، سه‌ریان نه‌چه‌مانده‌وه.
ئه‌وان سه‌ریان به سێداره سپارد، تا خۆ به ده‌ستی ڕه‌زاڵه‌ته‌وه نه‌ده‌ن.
هه‌ر وا که ماموستا فه‌رزاد بۆ خۆی نوسیبوی دیواره‌کان بۆیان گیراونه‌وه
که بۆ گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی ڕووناکایی، ده‌ست و لاقمان گه‌ره‌ک نییه.
ئه‌وا خۆت و هاوریکانت خۆتان به سه‌ر چاوه‌ی ڕووناکی گه‌یاند و دڵتان
دا له ده‌ریا ئاهورامه‌زدا هاته سه‌ر زه‌وی و له جیاتی مه‌رهه‌می جی
شه‌لاق و کابله‌کان، به‌هێزترین و ئاهووراییترین سروودی خۆی بۆ خوێنده‌وه
و ئیوه‌ی خۆشه‌ویست سمبۆلێ به‌رخۆدان سه‌ربڵیند و سه‌ر‌فه‌رازی له
ئامیز گرت و بانگه‌وازی په‌ڵه هه‌وره‌کانی کرد که به سه‌ر زه‌ویدا
فرمیسک بڕیژن و له جیاتی ئیوه هه‌زاران هه‌زار گوڵی شیرین به‌یان
لاله وسومبول و نه‌سته‌رین سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌پشکوێن.
گه‌ل دیته خروش جه‌وانان ده‌هاژین دایکان راده‌چن زه‌وی ده‌له‌رزیت
نفرینی گه‌ل به ئاسمان ده‌گات هه‌وره‌کان له‌م په‌ستییه ئاڵۆز ده‌بن
چه‌خماق و بروسکه لێ ده‌ده‌ن به گرمه‌یان ئاسمان و زه‌وی ده‌له‌رزینن
گه‌ل هاوار ده‌کات جه‌لادان ئه‌ی خودایانی بی که‌رامه‌ت ئیمه هه‌مومان
شیرین وفه‌رهاد و فه‌رزادو ده‌میر و عه‌لین و.......
ئه‌م به‌ریزه مه‌زنانه به ئه‌وپه‌ری خۆراگری و فیداکاری و بۆیرانه
پیامیان دا به گه‌لی کورد بۆ یکیه‌تی وبه خوۆینی خۆیان هه‌مبه‌سته‌گی
گه‌لانی ئیران له گه‌ڵ گه‌لی کوردیان پیک هینا و ڕه‌هه‌ندێکی تایبه‌تی
و نوۆییان به یه‌کریزی و یه‌کده‌نگی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێران و هه‌موگه‌لانی
خه‌باتکار دا. میله‌ت به تیکرا به دژی داگیرکه‌رانی کوردوستان . ڕۆژی
ماته‌مه‌نی) مان (گرتنی سه‌رانسه‌ری و هاو به‌سته‌گی مللی ڕاده‌گه‌ینن
و پیمان ده‌به‌ستن که تۆڵه‌ی کۆتره بی گوناحه‌کانیان که به بی
تاوان په‌ر په‌ریان کردن وه‌سینن ، خه‌ڵکی کوردستان له باکور له زۆر
شاری وه‌ک ، وان و ستانبوڵ و گه‌ڤه‌ر ڕێپێوان کرا و ته‌نانه‌ت خه‌ڵک
هێرشیان کرده سه‌ر سنووری " سێرۆ" ی ئورمیه و له دژی ڕژیمی ئێران
درووشمیان گوته‌وه. ته‌نانه‌ت له شاری جه‌لال ئابادی ئه‌فغانستان ده‌نگی
ناره‌زایه‌تییان به‌رز کرده‌وه بار‌و بارگای سته‌مگه‌رانیان و زوحاکی
زه‌مانه به له‌رزه ده‌رهینا و ئفسوسیان خوۆارد که به‌م نه‌زانی و
گه‌وجییه‌بونه هوی به تین کردنی هه‌رچی زیادتری جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازی کورد له چیاکانی مه‌ریوان و پیرانشار هێزی پارتیزانی گه‌لی
کورد پژاک هیرشیان کرده سه‌ر مۆڵگه‌ی جاش و پاسدار . و زۆربه‌ی
ڕێکخراوه‌کانی هه‌رێمی و جیهانی له وێنه‌ی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ یه‌کیه‌تی
مامۆستایانی ئوروپا لێدوانیان دا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و چه‌ندین
کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌م هۆیه‌وه به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان ته‌رخان کرد
. سته‌م گه‌ران ده‌بینن که مه‌رگ و نابودی خۆیان نزیک خسته‌وه و باش
ده‌زانن که کۆشکی سپی و ئانکارا و دیمیشق به هیزی ناتویانه‌وه
ناتوانن یارمه‌تییان بده‌ن .ئه‌و ڕۆژه دوور نییه.
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌کانی گه‌لی کورد : ئه‌ی قاره‌مانان ، ئه‌ی ڕینوۆێنه‌رانی
خه‌باتی نوۆی گه‌لی کورد، سپاستان ده‌که‌ین له‌و هه‌مو به‌رخۆدانه‌تان
سپاس له‌و ڕاویستاویه‌تان و بوویریتان ئه‌ی بنه ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی
گه‌لی کورد سه‌ره‌خۆشیتان لیی ناکه‌م به‌ڵکو پیرۆز باییتان لی ده‌که‌م
که ڕۆڵه‌ی ئاوا چالاک و به ئه‌مه‌کتان په‌روه‌رده کرد هه‌روا که
دایکی شه‌هید فه‌رزاد وتی ئیوه گوڵتان په‌روه‌رده کرد و پێشکه‌ش به
گه‌لی کورد وکۆمه‌ڵگای ئینسانیتان کرد چه‌ند به‌جه‌رگه ئه‌و خوشکه‌ی
که ده‌ڵێ: "سه‌ره‌خۆشی له ئێمه مه‌که‌ن، پیرۆزبایی له گه‌لی کورد
بکه‌ن." دایکان و باوکان وخوشکان و برایانی شه‌هیده مه‌زنه‌کانی گه‌لی
کورد ڕۆڵه‌کانی ئیوه نه‌مردون له ژێر دروشمی شه‌هیدان نامرن به‌ڵینتان
ده‌ده‌ینی که گه‌لی کورد له ژێر دروشمی شه‌هیدان نامرن ریگه‌یان به‌ر
ناده‌ین و ئه‌و مانیفیسته‌ی که نوسیویانه تا سه‌ر ده‌یبه‌ین ،با
بزانن دژمنان خه‌یاڵیان خاوه ئه‌وا هه‌زاران هه‌زار شیرین ، فه‌رهاد و
فه‌رزاد و عه‌لی و.ده‌میر.....سه‌ریان هه‌ڵداوه و ئاماده‌ی رێ پێوانی
ریگه‌یانن . ئازیزان ئیوه مه‌رگتان له به‌ر چاوی ئیمه‌دا سوک کرد و
ته‌لیسمی زیندانه‌کانتان شکاند ئیتر ناتوانن به‌ری ده‌نگمان بگرن .
ئیوه پیتان وتین که چۆن خه‌بات بکه‌ین و ئه‌م بوۆاره تا سه‌رکه‌وتن
بپیوین .بۆت نوسیبوین که له گه‌ڵ فه‌رزاد قووبادی ( هه‌ورام ژیان )
به‌ڵێنتان دابوو که ئه‌گه‌ر هات و له ڕێگای ئازادی دا هه‌ر کامه‌تان
زووتر شه‌هید ببێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌تان نه ته‌نیا خه‌م نه‌خوات، به‌ڵکوو
به درێژه‌دانی ڕێگای یه‌کتر، وڵام بده‌ینه‌وه و ته‌نیا یه‌ک ڕسته
بڵێین: " سه‌فه‌ر خۆش هه‌ڤاڵ " ئه‌وا ئیمه‌یش به تو ده‌ڵین سه‌فه‌ر
خۆش هه‌ڤاڵ.
به بیستنی په‌یامه‌که‌تان که دڵتان دا به ده‌ریا و سه‌رتان له دار
، گه‌ل هاته جۆش هه‌ر له دوشه‌مه‌وه خه‌لک ماته‌مینی گرتنی و به‌ره
به‌ره مانگرتنیان ده‌ست پی کرد له ڕۆژی سیشه‌ممه‌وه مان گرتن زوربه‌ی
شاره‌کانی کامیاران و سنه و مه‌ریوان و سه‌قز و مه‌هاباد و شنۆی له
خۆ گرت ئه‌مجاره‌یش هه‌ر خه‌لکه که رچه ده‌شکینیت و فه‌رمانده و
رابه‌ری خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی گه‌لی کورده و ریکخراوه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیان له خه‌و ڕاچه‌ند که‌وتنه ڕاووتوویژ له گه‌ڵ یکترین ترس
دایگرتن که خه‌لک ده‌زانن که ئه‌م گومبه‌زه گه‌ورانه
هه‌مبانه‌که‌یان چی تیدایه .که هه‌ر چه‌ند له باری
ئیده‌ئۆلۆژییه‌وه ئیختیلافیان نییه و شه‌ریان له سه‌ر کورسی و
پاره‌یه تاویک ئه‌مه‌یان خسته‌لاوه و که‌ڵکیان له وحده‌تی که‌لیمه
وه‌رگرت . رۆژی پنجشه‌ممه‌یان دابین کرد که خۆیان به مانگرتنی
سه‌رانسه‌ری گه‌لی شۆرشگیری کورد گرێ بده‌ن . من به‌ش به حالی خۆم به
هه‌مو ریکخراوه مقه‌ر نشینه‌کانی کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات پیرۆز بایی
ده‌ڵیم که هه‌ر چه‌ند ریگه‌ێکیان بۆ نه‌مابو دوۆای 31 ساڵ بۆ
یه‌که‌مین جار خۆیان له گه‌ڵ خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی گه‌لی ره‌نجده‌ری
کورد ریکخست . ئیستا جه‌وهه‌ری یه‌ک که‌وتنه‌که‌یان ئشک نه‌بوبۆه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی پیش یه‌کتر نه‌که‌ون به په‌له هاتنه سه‌ر سایت و
تله‌ویزیۆنه‌کانیان و به خۆیانا هه‌ڵدا که ئه‌وه ئه‌وه‌ڵ ئیمه بوین
که پیشنیاری پشتگیری کردن له مانگرتنی کوردوستانی ڕۆژهه‌ڵاتمان
ڕاگه‌یاند ئه‌ویتریان وتی نا ئه‌وه من بوم ڕۆژی دووایی له بیریان
ده‌چیته‌وه یان له بیر خویان ده‌به‌نه‌وه و ڕاده‌گه‌یینن که 90 له
سه‌ر سه‌دی خه‌لکی کوردوستان جوۆابی بانگه‌وازه‌که‌ی ئیمه‌یان بۆ
مانگرتنی سه‌رانسه‌ری دایه‌وه. به‌ڵی ده‌ڵین ده‌ریا تۆغیانی کردووه و
لافاوی له رۆبارو شیوه‌کان وه‌ڕی خستوۆه ئه‌ۆ ده‌م گۆلاو ده‌ڵیت
ئه‌وه من بوم .
تازه به سایت و تله‌ویزیونه‌کانی خۆیشیان قانع نابن و له رقی یه‌کتر
هۆمه‌نیان هینا بۆ سه‌ر سایت و ڕاگه‌یاندنه‌کانیتر و به بی هیچ
مولاحیزه‌یک به شاخ و باڵی یکیه‌تی بون هاتنه خوۆاری و تاریف و
ته‌مجید و کارگه‌ربونی یه‌کیه‌تییان باس کرد هه‌ر مرۆڤیک بی‌بی‌سی سه‌ری
سور ده‌مینی ئیدامه‌ی ئه‌مه له ژماره‌که‌ی داهاتودا باسی ده‌که‌م با
نوسراوه‌که‌م زۆر دڕیژ نه‌بیت .
خالیکیتر که زۆر بۆ من جێ سه‌ر سوڕینه‌ره جا نازانم به ئه‌نقه‌سته
یان به سه‌هوو ده‌بیت ئیستا باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی که
بابه‌تیان نوسیوه به تایبه‌ت چالاکانی سیاسی وله قسه و باسه‌کان
ووتوویژه‌کانیان له میدیا ، به غه‌یری خوشک و به‌راده‌ریک نه‌بیت که
دیومه هیچکه‌س باسیک و ناویک له پژاک نابا له حالیکدا پژاک تنیا
ریکخراوه‌ی خه‌لکیه ، زیندو فه‌عال و کارئامه‌ده چ له شاخ ، چ
له‌شار ه چ له دێ له ناو خه‌لکی زه‌حمه‌تکیشانی کوردوستانی ڕۆژ
هه‌ڵاته که کوماری ئیسلامی وه‌ره‌ز کردووه و به دوۆای ده‌رمان
خوۆاردو کردنی 5 گریلای گه‌ل و له سیداره دانی 4 تیکۆشه‌ری مه‌ده‌نی
هیرشی کرده سه‌ر مۆڵگه‌کانی جاش و پاسداره‌کانی ڕژیم و زه‌ربه‌یکی
کارگه‌ری لیدان، کۆماری ئیسلامی په‌شۆکان و به‌کوماری جه‌نایه‌ت و
سیداره‌ی حالی کرد هه‌ره‌شه‌کانی گه‌لی کورد به جیدی بگریت ، گه‌لی
کورد به خه‌باتی مه‌ده‌نی و له کاتی پیویست به خه‌باتی چه‌کداری
ئزمونه‌که‌یان ده‌پاریزن و پییان ڕاگه‌یاندن که گریلاکانی گه‌لی کورد
له هه‌مو شار‌و دێ و شاخ وچییایک ئاماده‌ی فیداکارین و خه‌باتی
مه‌ده‌نی گه‌له‌که‌یان ده‌پاریزن و هه‌ر ده‌ست دریژییکتان بی جوۆاب
نامینیته‌وه . بڵام هیچ که باسی پژاک ناکریت ناویشی نابه‌ن ڕاستی
هۆیه‌که‌ی چییه ؟ پیتان وایه ده‌ست نیشان ده‌کرین که ئه‌ندام یان
لایه‌نگری ریکخراوه‌یکن ؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه بۆ خۆتان ده‌یان
سه‌فحه‌تان ره‌ش کردووه‌ته‌وه و ده‌ڵین : ئه‌ندام و لایه‌نگیری
ریکخراوه‌یک هیچ جورمیک نییه فه‌قه‌ت کۆماری ئیسلامی و راسیسته‌کان
پییان جورمه ! ده‌ی ڕاستی هۆیه‌که‌ی چییه ؟ ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه
که پیتان بڵین ترۆریست ؟ پیتان وایه که پژاک ترۆریسته ؟ ده‌ی که
وایه ئه‌ۆ 5 گریلایه که به خیانه‌ت ده‌رمان خوۆارد کران و ئه‌و 4
تیکۆشه‌ره مه‌ده‌نییه‌ی که له سیداره دران ده‌بیت تروریست بن ؟
ئاخه‌ر خۆ ئه‌م 9که‌سه و کاک حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر و کاک فه‌سیح
..... و ده‌یان ڕۆڵه‌ی گیان به‌ختکراویتر هه‌ر هه‌مویان په‌روه‌رده و
لایه‌نگری پژاک و پ‌ک‌ک بوون .
ئه‌م شۆرشگیرانه له ئفکار و تزه‌کانی رابه‌ری مه‌عنه‌وی گه‌لی کورد
عبدولله ئوجه‌لان ده‌رسیان وه‌رگرتوۆه کاک فه‌رزاد له یکیک له
نامه‌کانیا ده‌نوسیت : کوردبون راستیه‌کی تاڵه و هه‌ڵاتنله‌و
راستییه‌یش نامه‌ردی . ئه‌مه گوفته‌ی به‌ریز ئاپویه یان له رابته
له گه‌ڵ ریکخراوه‌ی مافی مروفی ئیران به دۆستیکی له ده‌ره‌وه‌ی
زیندان جه‌خت له سه‌ر ئه‌مه ده‌کاته‌وه و ده‌ڵیت : که نابی هه‌ر بۆ
خۆمان بدوێین ده‌بی هه‌مو لایه‌نه‌کان ناچار بکه‌ین که گوێمان لێ بگرن
ئه‌مه‌یش گوفته‌ی به‌ریز ئاپویه له دیدار له گه‌ڵ پاریزه‌رانی و
ریکخراوه کوردییه‌کان به تایبه‌ت ریکخراوه‌کانی باکور ئامۆژگاریان
ده‌کات سه‌ره‌رای ئه‌وه ماموستا فه‌رزاد براکه‌ی به ناوی شیرزاد
گریلای پژاکه وپیش گرتنی چه‌ندین جار له چیاکانی که‌له‌ڕه‌شی سلماس و
له چیاکانی شاهۆ ده‌چیت بۆ دیداری براکه‌ی و گریلاکانی پژاک . ماموستا
فه‌رزاد که له سه‌مه‌د تیپه‌ر بوو و بوۆه سه‌مه‌دی گه‌لی کورد له
سه‌ده‌ی 21 و خوشکه شیرین و کاک علی وکاک فه‌رهاد له چ گووارا تیپه‌ر
بوون و بونه چ گوۆارای نه‌وینی گه‌لی کورد ئه‌مانه هه‌مویان له
مه‌کته‌بی به‌ڕیز عبدولله ئوجه‌لان بون که گه‌لی کورد شانازییان
پیوه‌ده‌کات و هه‌روابه‌ریز ئاپۆ که به گه‌له کۆمه‌که‌ی
ده‌وڵه‌ته‌ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان گیرا ئه‌وا 12 ساڵه له زیندانی
ئیمرالییه و مه‌زهه‌ری راوستانی و و برخۆدانه . به‌ریز ئوجه‌لانیان
به خاتری ئه‌وه‌ی که ڕابه‌ری پ کا کایه نه‌گرتوۆه به‌لکو به هۆی
بیروبۆچونه‌کانی که به دژی نیهادی سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانییه
گرتویانه. ئوجه‌لان کۆمه‌ڵ شناسیکی پسپۆر و پروفسۆر وفیلسوفی مه‌زنی
شۆرشگیری سه‌ده‌ی 21 که له مارکس تیپه‌ر بووه باوکی مه‌کته‌بی
ئینسانییه‌ت و مروڤایه‌تی و عیشق و خۆشویستییه ئاپ‌و ریگا چاره‌ی
مه‌سئله‌ی کورد و زوربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و وڵاتانی
ئامریکای لاتینی دیوه‌ته‌وه ئاپوو نوسه‌ریکی مه‌زن چالاک ، توۆانا و
لی هاتوۆه و چه‌ندین کتیبی به نرخی نوسیوه . لازم ناکات من یان تۆ
له گه‌ڵ ئفکاری ئه‌و به‌ریزه بین ئه‌م که‌سانه زیڕو گه‌نجینه‌ی به
نرخی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌تن ده‌بیت وه‌ک گلێنه‌ی چاو بپاریزرین سبه‌ی
ئفکارو گوفته‌کانی ئوجه‌لان له لایه‌ن دانشمه‌ندانی جیهانه‌وه
ده‌که‌ویته به‌ر لێ کۆڵینه‌وه وله زانکوکان بیروبۆچونه‌کانی و رێ
چاره‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری گیر‌و گرفتی کۆمه‌ڵگا له زانکۆکانی جیهاندا
ده‌رس ئه‌دریته‌وه . ئه‌مه جێ شانازییه بۆ گه‌لی کورد. من نه
ئندامی پ ک کا و نه ئندامی پژاکم . بڵام من پیم وایه یان نه‌نوسین و
ئه‌گه‌ر ده‌نوسین موۆه‌زه‌فین ڕاستییه‌کان بنوسین و به که‌رامه‌ته‌وه
بنوسین و ده‌بی بی به‌زه‌یانه قه‌له‌م ڕۆ که‌ینه ناو کون و
که‌له‌به‌ره‌کان وبه نوکی قه‌ڵه‌م برینه‌کان وه‌کولێنین و
باشییه‌کانیش به نوکی قه‌ڵه‌م وه‌رازینین . ئه‌گه‌ر نوسین هه‌ر بۆ
نوسین بیت من پیم بیکه‌رامه‌تییه و ئه‌گه‌ر له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی
بنوسین من پیم ڕه‌زاله‌ته . من به‌ۆ ریگایه‌یدا ده‌روم که پیم
دروسته له پیناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌م جا چه‌ند که‌س یان چه‌ند
کۆلکه رئکخراوه چی ده‌ڵین با بیڵین من بۆ گه‌له ره‌نجده‌ره‌که‌م
ده‌ژیم و بۆ گه‌له خه‌باتکاره‌که‌م که بۆ ئازادی و بۆ کۆمه‌ڵگایکی
دادپه‌روه‌ر تیده‌کۆشێت ده‌مرم .
گریلاکانی پژاک : هاورییانی ئیوه هاوخه‌باته‌کانتان به ئه‌و په‌ری
به‌رخودان راوستاوی و باور و ئیمانیکی پۆڵایین و ئه‌وپه‌ری خۆشه‌ویستی
به مرۆڤ و به‌شمه‌ینه‌تان بۆ ئازادی بۆ پچرینی به‌ندو پیوه‌نده‌کان
ته‌واوی نیزامی ولایه‌تی فقیه پاریزه‌رانی جه‌هل و سه‌رمایه‌یان به
هه‌مو هیزیانه‌وه به ته‌نگ ده‌رهیناوه پیرۆز باییتان لێ ده‌که‌ین
ئیوه هه‌موتان په‌روه‌رده‌ی یه‌ک مه‌کته‌بن هه‌ڤالانی ئیوه
سه‌لماندیان که ریگه‌تان نه‌زه‌راتتان ، ئیستراتیژی و تاکتیکتان
دروسته هه‌ر بویه هاورییانتان سیما و ره‌ۆتیکی نوۆییان به یه‌کریزی
و یه‌کده‌نگی گه‌لی کورد و گه‌لانی ئێران و هه‌موگه‌لانی خه‌باتکار دا.
هاورییانی ئیوه ترسی گرتن ترسی ئشکه‌جه و ترسی له سیداره‌دانی له
دڵی هه‌زاران هه‌زار کچ و کوڕی کورده‌واری داروخان . گه‌لی کورد
توۆانیویتی خه‌باتی چه‌کداری و خه‌باتی مه‌ده‌نی پیکه‌وه گرێ بدات .
چه‌کی ئیوه چه‌کی پاراستنه ،چه‌کی پاراستنی ژیانه چه‌کی پاراستنی
شۆرشه‌که‌مانه له کاتی هیرش کردنی زورداران بو سه‌ر ژیان و ده‌ست
که‌وته‌کانمانه چه‌کی پاراستنی که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌مانه ئیمڕۆ
خه‌باتی گه‌له‌که‌مان زۆر شکۆدار به‌ره‌و پیش ده‌روات هه‌ر بویه
دژمنانمان خۆ که‌وتون و گه‌له‌کۆمه‌که‌مان لێ ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌ته زل
هیزه‌کانیشیان به یارمه‌تی هیناوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که‌وتونه‌ته
فروفیڵ لیمان و هه‌وڵیانه له ته‌ریقی ئه‌وانه‌وه‌ی که زه‌مینه‌ی
کلکه سوته‌کێیان هه‌یه خه‌باته‌که‌مان شه‌ق که‌ن بڵام دژمنان خیاڵیان
خاوه ئیمڕۆگه‌لی کورد زیاتر له هه‌موکات یه‌کگرتوتر و به
ئیراده‌تره گریلا خۆشه‌ویسته‌کانی گه‌لی کورد ئیوه هیوا و ئومیدی
گه‌لی کوردن . ئازیزان ئیوه پیشاهه‌نگی ئه‌م کاروانن ، ئیوه
پاریزه‌رانی راستینی ئه‌م خه‌باته‌ن . جا وه‌رن با هه‌مومان ده‌ست
بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌کتر و له هه‌مو ڕووباره‌کان تێپه‌ربین
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قوڕاویش بین ده‌بی تێپه‌ربین تا سه‌ر که‌وتن بڵی تا
سه‌رکه‌وتن . ئازیزان فه‌رمون ده‌ستم بگرن با بڕۆین به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن
.
27\5\2010
|