کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟
مه‌لا ره‌شاد کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، که لێپرسراوێک پێنج زه‌وی و شه‌ش و هه‌فت و ده وه‌رده‌گرێ وه که‌سێکی وه‌ک نه‌جات عه‌بدولواحێد که یاریزانێکی دێرینی هه‌ولێره کرێچیه له مه‌لائۆمه‌ر.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌وکاته‌یه، دوازده ملیار دۆلار دێته خه‌زێنه‌ی حکومه‌تی کورد به‌لام نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه دیاره و که‌م تریش.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌وکاته‌یه، مرۆڤه‌هه‌ژاره‌کان چه‌ند کار ده‌که‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند نابن به‌هۆی نه‌هه‌نگه هاورده‌کان.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌وکاته‌یه، که که‌باب و تکه‌فرۆشه‌کان به لێشمه که‌باب ده‌فرۆشنه مفته‌خۆره‌کان و مرۆڤه نووسه‌ر و ڕۆشه‌نبیره‌کان به‌مانگ بگره به‌ساڵ ده‌میان به که‌باب ناکه‌وێت.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌وکاته‌یه، که ئێران و تورکیا سنووره بێ پاسه‌وانه‌کانی کوردستان بۆردومان ده‌که‌ن خه‌ڵکانێک له که‌رکوک له مه‌خمور له خانه‌قین له.له.له.قه‌ره‌بوو(ته‌عویز) وه‌رده‌گرن.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، که ڕۆژانه ئێران و تورکیا .کوردوستان بۆردومان ده‌که‌ن وه مێرخاسان کاریان ئه‌وه‌یه له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیان نیشانمان ده‌ده‌ن.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، که مامۆستایه‌کی به‌رێز خۆی له کوڕه لێپرسراوێک تووڕه ده‌کا، لێپرسراوه ئه‌فه‌ندی به خۆی و پێچکه‌بزنه‌که‌ی به‌ره‌و قوتابخانه‌ی مامۆستا ده‌چێت بۆ سه‌رکوتکردن و ریسواکردنی مامۆستای به‌ڕێز.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، ده‌بینین چه‌ند سه‌د ترومبێلێکی پیکاب دێت بۆ فرۆشیارانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئازووقه‌ی خه‌لکی هه‌ژار بگوازێته‌وه به‌لام له بیست پیکاب زیاتر ناگاته ده‌ستی فرۆشیاره‌کان و ئه‌وانی تر هه‌مووی بۆ هه‌ڤاڵه‌کانی شاخن.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، که هه‌زار و دوو سه‌ت قوتابخانه‌مان پێویسته و هه‌زار میگاوات کاره‌بامان ده‌وێ، دوو هه‌زار کیلۆ مه‌تر زێرابمان ده‌وێ. ده‌چن بۆ کلیپێکی سه‌رنه‌که‌وتووی ته‌مه‌ن پێنج رۆژیی ده هه‌زار دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن.
کاتێک ناهه‌قیی ده‌بینین؟ ئه‌و کاته‌یه، ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه ده‌بینین و هه‌زار ناهه‌قیی تریش ماوه. جوامێران به هه‌قی ده‌زانن.
ئه‌ڵمانیا kak_malay_roma@hotmail.com
|