کـاتێـک قـین و
رقلێبوونـەوە دەبێتە بابەتی نووسن،
نووسین
پەیامی خـۆی لە دەست دەدات.
- وەلامێک بۆ هیوا رەش -
دلشاد خدر
ئێمەی شیوعیەکانی کوردستان هەموومان بەرێزوە دەمانروانییە تێکوشان و
هـەلوێستەکانی کـاک هیوا رەش. تا ئاستێکی زۆر لەگەل ئازارەکانی ئەم
بەرێزە هاو ئازاربووین، بەلام کاتێک ناوبراو بییەوێت بۆ رزگاربوونی لە
ئازارەکانی خۆی ئازاری هاورێیانی تر بدات، ئەوە لەلای ئێمە دەچێتە
خانەیەکی تر و بـە تێگەیشتنێکی تر لـە ئازارەکانی دەگـەین. زۆربەمان
رەخنەکانی کـاک هیوا رەشمان لـەسەر حزب و هەلوێستەکـانی وەک رەخنەیەکی
دروست کـەر دەخۆیندەوە، بەلام کاتێک نووسنەکانی بچێتە خـانەی تەشهیر بە
تێکوشەرانی نیو حزب، ئەوە پێش ئێمە دەبێت خۆی دەست نیشانی ئەو خانەیە
بکات کە لە پێناویدا دەنووسێت. چونکـە هەموومـان دەبێت سنووری نووسینی
رەخنە لـە نووسین جنێو و تەشهیر جیا کەینەوە، نەوەک نەدەتوانین خـزمەت
بە ئامانجەکانمان بکـەین و خۆینەریش لێی تێکـەل دەبێت ئایا ئەم نووسینە
لە پێناو چی نوسراوە. ئەو کاتیش نوسین تەنیا دەبێتە ئامرازی بۆ خۆ خالی
کردنەوە لە رق و قینەکانمان کە زۆرجاران کەسایەتی خۆشمان پێ ناشیرین
دەکەین.
بـەرێزم ئەم نووسینەی جەنابت لـە ژێر ناوی ( ژێرپەنجەی (ئەبوە) کان و
مـردنی لـەسەر خۆی حزبی شیوعی) کـە تێدا ناوزەدی کـۆمەلێک هاورێیانی
سەرکـردایەتی حـزبی شیوعیت کردوە و بە ترسنۆک و فێلبازت ناوزەد کردوون،
بەلام بـەداخەوە ئازارێکی زۆری کۆمەلێک هاورێ ئەم تێکوشەرانت داوە، کـە
لە نزیکەوە ئاگاداری هەلویست و ئازایەتی و خاوێنی ئەم تێکوشەرانن، کـە
بەداخەوە هەندێکیان لە ژیان نەماوەن و لە جیاتی باسی هەلویستە
قارەمانەکانیان بکەین تۆ هاتووی بە بێ وەیژدانی بە ترسنۆک و فێلبازیان
ناوزەد دەکەیت، مـن نامەوێت ببمە پارێزەری هیچ کـام لـەوانە، بـەلام بۆ
مـن ئازارێکی زۆرە کـە کەسێک بیەوێت لـە ژێر ناوی رەخنە، کـەسانێک
هەموو تەمنیان لـە تێکوشاندابێت بـە ترسنوک و فێلبازیان لـە قەلـەم
بدات!!! بەرێزم کـەسێکی وەک هـاورێ ئەبو سیروان کە جەنابت ناوت هێناوە
بە درێژای تەمەنی لـە تێکوشاندابووە بـە چ ویژدانێک بـە ترسنوک و
فیلبازی ناوزەد دەکەیت!!!!! دەزانی ئەگەر ئەم سیفەتانەی تێدابوایە!!!!
کـام شوێن شوێنی دەبوو!!!! کـۆری خـەبات و تێکوشان یان نیو باوەشی
رژێمی بەعس !!!بەچ لوژیکێک کەسی ترسنوک ژیانی تێکوشان و شاخ
هەلدەبژێرێت بۆ چەند سالێکیش نا بەلکو بۆ چەندین دەیە!!! لـە مێژوی
تێکوشانیشی نـە دوژمنانی حزبەکەی و نە دوژمنانی خودی خۆی نەیانتوانیوە
بەم سیفەتانە ناو زەدی بکەن کە جەنابت کردووتە. ئەگەر هاورێ ئەبو
سیروان کـەسێکی ترسنۆک و فێلباز بوایە!! وەک هەمـوو کـەسێک دەیتوانی
بـەنووسینی پاکـانەیەک بۆ بەعس لە شارەکان لەگەل مال و منالی ژیانیێکی
خۆش بباتە سەر، ئایا بـەعس رازی نەدەبوو!!! یان ویژدان و ئازایەتی ئەم
تێکوشەر ئەمەی قبول نەبوو، دەزانیت هـاورێ ئەبو سیروان ئەو کـاتەی بە
چەکی کیمایی لە بارەگایەکانی حزب درا، ئـەوەیش وەک پێشمەرگەکانی حزب،
بەم چەکـە بـە سەختی بریندار بوو، بەلام دیسان گورەپانی تێکوشانی چول
نەکرد!! دەزانیت هاورێ ئەبوو سیروان دەیان سال لە شارەکان بە نهێنی
ژیاوە و سەرکردایەتی رێکخستنە نهێنیەکانی حزبی کردوە و بـەم کارەشی ملی
خۆی لـە چەقۆ خشاندوە، دەزانیت هـاورێ ئەبو سیروان لەگەل ئەوەی بەم
دوایانە نەخۆشی دلی هـەبوو بەلام سەنگەری بەرەنگار بوونەوەی رژێمـی
بەعسی چول نەدەکـرد، ئـەگەر کـەسێک ترسنۆک و فێلباز بێت بـەم شێوازە
هەلسوکەوت دەکات لەکاتیکدا دەرگای ژیان لە ئەورۆپا بۆ ئەو لەسەر پشت
بوو!!!!!
من تەنیا پرسیاری ئەوە لـە جەنابت دەکەم دەبێت کـەسانێکی ترسنۆک و
فێلباز رێگا بدەن کورەکانیان لە مەفرەزە شەرکەرەکانی خاورەوە بن و
شەهید ببن!! دەزانی هاورێیان ئەبوو سەلیم و ئەبوو سەرباز کە جـەنابت
بەترسنوک و فێلبازیان نـاو زەد دەکەیت، هـەردووکیان کـورەکانیان لە
پێشمەرگایەتی و لـە مـەفرەزەکـانی خوارەوە شەهید بـوون!!!!! کـام لـە
سەرکـردەکانی پارتەکـانی تر کـورەکـانیان لـە پێشمەرگایەتیدا شەهید
بووە!!!! کـە تۆ بەم نووسینە دەتەوێت ئازایەتی و راستگۆییان ناو
لێبەنێت!!! دەزانی هەندێک لە وانەی جەنابت نـاوت هێناون زیاتر لـە
دەسالان لـە زیندان ژیانیان بەسەر بردووە ئـامادە نـەبوونە پاکـانە بـۆ
رژێمەکان بکـەن. بەراستی ئەم نووسنەی جەنابت بێ جگە لە بێویژدانی
دەچیتە ئەو پرۆژەیەی کـە ئەمرۆ لـەلایەن کـەسانی بێ ویژدان بەرێوە
دەچێت، کـە دەیـانەوێت مێژوی هـەمـووان وەک یەک نیشاندەن، تا کـۆمەلانی
خەلـکی کـوردستانیش نـەتوانی تێکوشەر و خائین لێک جیاکاتەوە .
ئەم وەلامەشمان بۆیە بە پێویست زانی، چونکە دیسان ئازارێکی زۆرە بۆ
ئێمە کەسێکی وەک کاک هیوا رەش کە مێژویەکی لە تێکوشان لە نێو حزبدا
هەیە، بەبێ پێزانین نووسینەکان بچێتە خانەی پرۆژەی شێوانـدنی مێژوو و
نـاوزەد کـردنی تێکوشەرانی نیو حزب. کـە هەرگیز ئێمە ئـەوەمان لێ
چـاوەروان نەدەکرد و هەموو کاتەکان بە کەسێکی دلسوزی حزبمان دەزانی.
dlshad31@hotmail.com
|