١٥\٨\٢٠١٦
کاتێک سیاسەت
دەگەنێ!

عەبدوڵا ساڵح
سروەعەبدولواحد پەرلەمەنتاری عیراق لەسەر
لیستی گۆڕان لە دیدارێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی
NRT كوردی ڕەخنەی لە مەسعود
بارزانی گرت کە سیاسەتی چەواشەکاری بەکار دێنێت بەتایبەت لە مەسەلەی
ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، و چەند جار دووبارەی کردەوە کە ئەو
بابەتەی تەنیا بۆ موزایەدەی سیاسییە.
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە قسەکانیداچوارچێوەی گوتاری سیاسی ئەمڕۆی
لەکوردستان باوە، نەبەزاند و وەک پەرلەمانتارێک بیرو بۆچونی خۆی باس
کرد.
لەوەڵامی ئەو ڕەخنەیەی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتارێکی پارتی ھاتە
دەنگ و دوور لە ھەموو یاساو ڕێسای سیاسی ئەوەی کە ئێستا لەناو حیزبە
کوردیەکاندا باوە، وەدوور لەھەموو جەدەل و کێشمەکێشێک تۆمەتی " ڕەوشتی
" بۆسروەداتاشی کە تەنانەت باس کردنیشی قێزەونە.
جیا لەوەی من ھاوڕایسروە بم یان نا، جیا لەوەی ئەم ڕەخنەیەیدەچێتە
چوارچێوەی کێشە قوڵەکانی ئەمڕۆی نێوان پارتی و گۆڕان یان نا،
وەڵامدانەوەکەی پەرلەمانتاری پارتی بە ئەوپەڕی زەبونی دەخوێنمەوە، ئەم
جۆرە لە وەڵام دانەوە، ڕاستیەکمان بۆ دەردەخا کە ئەحزابی سیاسی کوردی و
بەتایبەت پارتی چ تێڕوانینێکی ھەیە بۆ ژن وە چۆن لە چوارچێوەی ئەم
حیزبەدا بیری گەندەڵی پیاو سالاری و بە کەم زانینی ژن ڕوکنێکی سەرەکی
بەرنامەو بۆچونەکانیانە.
پێشێلکردنیکەرامەتی ئینسانیژنانبە ھێنانەوەی تۆمەتی ئەخلاقیبۆیانلە
وەڵامی باس و جەدەلیسیاسی دا، جیا لەوەی لەسەرەوە باسم کرد، پەیامێکە
بۆ ھەموو ئەوانەی لێرە بەدواوە نیازی ڕەخنەیان ھەیە لە سیاسەتەکانی
پارتی، بەتایبەتی ئەگەر ڕەخنەگرژن بێ، چ وەڵامێکیحازر و ئامادە
چاوەڕێیانە.
ئەمڕۆ گەندەڵی، لە سایەی سیاسەتی ئەحزابی کوردی، نەک تەنیا بەشی زۆری
چمکەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە، بەڵکو باس و جەدەلی سیاسیشی وا ھێناوەتە
ئاستێکی نزم کە زیاتر لە جنێوی لاکۆڵان دەچێ.
دەڵێن خۆراک بۆ ئەوەی نەگەنێ خوێ ی پێدا دەکەن بەڵام کە خوێ گەنی ئیتر
چی!
١٣\٨\٢٠١٦
a_salih11@hotmail.com
|