٩\٩\٢٠١٥
كاتێ كورد مێژوو
له‌بیر ده‌كا مێژووش له ناخیدا ونی ده‌كا!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
- به‌شی
چوار -
تاكه نه‌یاری مێژوویی كورد چ له ئه‌مڕۆ و چ له داهاتوودا ته‌نیا و
ته‌نیا كولتوور و زمان و ده‌سه‌ڵاتی فارسه! له‌هه‌ر شوێنه نه‌ته‌وه‌ی
كورد و بزووتنه‌وه‌ی كورد تووشی ڕۆخان و داڕمان بووبێتنه‌وه ده‌ست و
بیروهزری فارسی له‌پشت بووه. له‌هه‌ر شوێنێ سه‌ركرده‌كانی كورد مه‌ترسی
له‌سه‌ر ژیان و گیانیان هه‌بووه ئه‌وه بێگومان فارس كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی
له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌و ترسه هه‌بووه و به گرینگ‌ترین هۆكاری له‌نێوچوونی
سه‌ركرده و هێز و وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت.
له‌پاش كوده‌تای فارسه‌كان به‌سه‌ر ئیمپراتووریی میدیا و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كورد و زاڵبوون به‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
كولتووریی كورد ئیتر مێژووی سیاسیی كورد له‌پاش ئه‌و ڕووداوه هه‌میشه
به‌ده‌ست نه‌بوونی سه‌ركرده‌ی لێهاتووه‌وه ناڵاندووێتی. ئێمه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی
مه‌زن و خاوه‌ن هێز و تیژبیرمان نه‌بووه كه بتوانێت ئاره‌سته‌ی سیاسیی
ڕووداوه‌كان بگۆڕێت و كاریگه‌ری مه‌زن له‌سه‌ر پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
دابنێت و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن و خاوه‌ن هێز و هه‌ژموون دابمه‌زرێنێت، كه‌واتا
ئه‌و كۆمه‌ڵه سه‌ركرده بلیمه‌ته كه له ڕه‌وتی مێژووی پانسه‌د ساڵی
ڕابردوو له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا هه‌ڵكه‌وتوون قه‌د نه‌یانتوانیوه
هێزی جه‌ماوه‌ریی وه‌گه‌ڕ بخه‌ن و ببنه خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی
له‌نێو گه‌ل دا. هه‌میشه تاییبهتمهندیی سه‌ركرده‌ی مه‌زن ئه‌وه‌یه
كه گه‌له‌كه‌ی له بنده‌ستیی ڕزگار بكات و كیانێك بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ڕێك بخات، كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خاوه‌ن هه‌موو تاییبهتمهندییهكی
به‌ده‌وڵه‌تبوون بووه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی قه‌د نه‌یانتوانیوه ئه‌و
ده‌وڵه‌ته ساز بكه‌ن و ئه‌و قۆناغه دژواره تێپه‌ڕێنن. هاوكات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه كورد له ڕه‌وتی مێژوودا هه‌میشه له به‌شێكی گرینگ له
كهلهمانگی میزوپۆتامیادا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست و بڕیارده‌ر بووه، به‌ڵام
قه‌د هه‌وڵی بۆ ئه‌وه نه‌داوه كه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی گشتگیر بكات و وه‌ك
دیاكۆی مه‌زن هێزه‌كانی بچووك یه‌كبخات و ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن سه‌رله‌نوێ
پێكه‌وه بنێت. هه‌رچه‌ند له پاش كووده‌تا به‌سه‌ر ئیمپراتووریی مێدیا،
كورد خاوه‌ن هێز و پێگه بووه و دامه‌زراوه‌ی دهوڵهتییشیان له
چوارچێوه ناوچه و شارهدهوڵهتدا هه‌بووه، به‌ڵام قه‌د جارێكی دیكه
وه‌ك ئیمپراتووریی مێدیا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی پان و به‌رین نه‌بوونه و
قه‌د سه‌ركرده‌ی مه‌زنی وه‌ك دیاكۆ تێیاندا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه. ئه‌مه‌ش
بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه فارسه‌كان له ڕه‌وڕه‌وه‌ی
مێژووی كورددا له‌سه‌ر بیروهزری مرۆڤ و سه‌ركرده‌ی كورد دایانناوه.
ئه‌م كاریگه‌رییه نه‌رێنییه هێنده قووڵ و به‌ربڵاوه كه تاكوو هه‌نووكه‌ش
وزه و تۆی چالاكی بزووتنه‌وه‌ی كوردی له‌هه‌موو پارچه‌كان نه‌ك هه‌ر
سڕ كردووه، بگره خستووێتییه ژێر ڕكێڤ و كاریگه‌ریی به‌ربڵاوی خۆی،
ئه‌مه له كاتێك دایه كه فارس خۆی كهوتووهتهژێر كاریگه‌ریی
كولتوور و زمانی هندێك له ناسنامه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه وه‌ك زمان،
كولتوور و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیی. كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
توانیوێتی مهزنسالاریی خۆی به‌سه‌ر به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه
بپارێزێت. له‌و پێوه‌ندییه‌دا كورد وه‌ك هێزێكی گرینگی ناوچه‌كه چ له
ڕابردوو و چ له ئه‌مڕۆدا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هزر و كولتوور و
ناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و ئیستاش كه كورد
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ناسراوه و ڕۆڵی پڕ باییخی له شه‌ڕی دژبه
هێزێكی تیرۆرستی وه‌ك داعش هه‌یه كه‌چی دیسان له‌ژێر هه‌مان كاریگه‌ریی
و هه‌ژموونخوازیی فارس دایه. به‌ڵام دۆخی ده‌وڵه‌تی فارس له سووریه
له شه‌ڕی دژبه داعش ئاڵۆزه و نه‌یتوانیوه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و هێزه‌دا
خۆڕاگربێ و پارێزگاریی له بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بكات، كه‌چی
كورد وه‌ك لایه‌نێكی براوه‌ی شه‌ڕ له‌دژی داعش دیسان له‌ژێر هه‌ژموونی
ده‌وڵه‌تی فارس دایه. ئه‌مه به واتای ئه‌وه دێ كه كه‌سایه‌تیی
مرۆڤی كورد چ سه‌ركرده و چ تاكی ئاسایی نێو كۆمه‌ڵگا له‌ژێر هه‌مان
كاریگه‌ریی مێژوویی فارس‌دا خول دهخوهنهوه و بگره ئه‌گه‌ر له
فارسیش پێش بكه‌وێت دیسانه‌وه به‌دوای فارس ده‌كه‌وێت. ڕزگاربوون له‌و
كولتوور و هه‌ژموونه نه‌رێنییه پێویستی به به‌رخۆدانی هزریی كوردیی
هه‌یه كه بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر هه‌ڵته‌كێنێت و
بناغه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوونی كولتووریی، سیاسیی، نه‌ته‌وه‌یی و زمانیی وه‌ك
بنه‌مای ئاسۆ بۆ داهاتوو جێگیر بكات. ئه‌مه به سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی
هزر بۆ كولتوور له كۆمه‌ڵگای كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی مێژووی كورد له سه‌ره‌تای مێژوو و ده‌سپێكی گه‌شه‌سه‌ندنی
مێزوپۆتامیا و كۆمهڵهچیاكانی زاگرۆس به خیانه‌تی فارسه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی
كورد ده‌سپێ ده‌كات و له‌و كاته‌وه تاكوو هه‌نووكه كورد به چه‌شنگه‌لی
جیاواز و له قۆناغی تاییبه‌ت و دۆخی دژوار و له هه‌ورازی به‌رزونزمدا
و له ڕه‌وتی مێژووی كۆن و نوێ‌دا له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی
فارس‌دا چه‌وساوه‌ته‌وه. فارسه‌كان هه‌میشه ده‌ڵێن كورده‌كان ساوێلكهن،
دڵپاك و بێخهشن، ئه‌مه وته‌یه‌كی ئاسایی نییه كه به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێك
به‌زماندا بێته‌ئاراوه، ئه‌مه كۆمه‌ڵێك ڕووداوی گرینگی مێژووی كورد و
مێزوپۆتامیا و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی بچووك له‌خۆ ده‌گرێت كه
پێویستیان به كۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ هه‌یه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی و فه‌لسه‌فی
له پشت و كۆبه‌ندی ئه‌و وته‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان زوو باییخ
و گرینگیی ڕووداوه‌كانی مێژوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خیانه‌تیشیان لێكرابێ
له‌بیر ده‌كه‌ن و پتر خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ڕووداوی نوێ و له‌گه‌ڵ
دۆخه‌كاندا خۆ ده‌گونجێنن و هه‌وڵ بۆ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و دۆخه
ناده‌ن كه تێیدا ده‌ژین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی
كورد و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌واندا نه‌بێت. فارسه‌كان ده‌زانن كه دووژمنی سه‌ره‌كیی
مێژووی كورد و قۆناغه‌كانی سیاسیی ئه‌مڕۆی كورد فارسه، به‌ڵام زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆری نه‌ته‌وه‌ی كورد فارس به نزیكترین نه‌ته‌وه له كورد
پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ڕاز و نهێنیی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و وته‌یه كه
ده‌ڵێت كورده‌كان دڵپاك و بێخهلوخهشن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و وته‌یه
ته‌نیا له‌نێو فارسهكاندا باوه و به كورد ده‌ڵێن، له‌نێو تورك و عه‌ره‌بدا
ئه‌م وته‌یه ئاسه‌واری نییه!
______________________________
بەشی
سێ:
www.emrro.com/katekurdmeju3.htm
بەشی
دوو:
www.emrro.com/katekurdmeju2.htm
بەشی یەک:
www.emrro.com/katekurdmeju1.htm
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|