٥\٢\٢٠١٠
کاته‌لانه‌کانیش نه‌ته‌وه‌ن و سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت.

هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
رۆژی 15.12.09 پارێزگاری هه‌رێمیsand pere de Torello ی هه‌رێمی Seelen
له ژێر ناونیشانی << کاته‌لۆنه‌کان رووبه‌رووی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا ده‌بنه‌وه
>> راگه‌یاندنێکی له رۆژنامه‌ی Die Welt ی ئه‌ڵمانیدا بڵاوکرده‌وه.
Jordi Fäbrega ی پارێزگار له خۆشی و شادییه‌کی بێ سنووردا ووتی که‌وا
له 165ناوچه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌دا که دانیشتوانی نزیکه‌ی700000 هه‌زار
که‌س زیاتره به رێژه‌ی 95% دانیشتوانه‌که‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن . ئه‌م هه‌نگاوه‌شیان له پرۆسه‌یه‌کی
ده‌ستووری به ناوی ریفه‌راندۆمی سیمبۆڵیدا ئه‌نجام داوه. هیواداره
له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووشدا 25.4.2010 شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک به‌رسلۆنه
و گێرۆنا و لێریده‌ن به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن. گه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ران
له %30 که‌متر بێت وا ریفه‌راندۆمه‌که‌یان سه‌رناگرێت. وه‌ک ده‌زانن
%95 خه‌ڵک له‌گه‌ڵ بڕیاری سه‌ربه‌خۆییدایه.
ناوبراو ده‌ڵێ : ئێمه به‌دوای که‌مترین ده‌ستاوێژ و ده‌ره‌تاندا ده‌گه‌رێین
له پێناوی سه‌ربه‌خۆییماندا. فابرێگا وه‌ک سه‌رۆکی پلاتفۆڕمی کاته‌لانی
و هه‌ڵسووڕێنه‌ری پرسی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و کاره‌ی به‌لاوه وه‌ک هێزێکی
سیمبۆڵی و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک وایه. ریفه‌راندۆمه‌که‌شیان له‌ژێر
دروشمی {{ ئایا کاته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆ بێت }} ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامانج
دانانی سنوورێکه بۆ ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکانی مه‌درید. شایانی باسه که‌وا
پاره و خه‌رجی دنگده‌رانی ریفه‌راندۆمه‌که له‌سه‌ر باربووی خه‌ڵکی
خۆیان بووه ، چونکه حکومه‌تی مه‌درید نارازی بووه له‌م هه‌نگاوه.
هه‌رێمی کاته‌لان 4/7 ملیۆن دانیشتوانێتی و ده‌ڤه‌رێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی
ئیسپانیایه پشت به ئابووری خۆی خۆیان ده‌به‌ستن و ئه‌رکی هه‌رێمه
هه‌ژاره‌کانی ئیسپانیایان که‌وتۆته سه‌ر شان. ئه‌م هۆکاره‌ش لای کاته‌لانه‌کان
به فشار و دادۆشین له‌لایه‌ن مه‌دریده‌وه دادانرێت.
یه‌کی له به‌ناوبانگترین سه‌رکرده‌ی ئاڵابه‌ده‌ستی سه‌ربه‌خۆیی کاته‌لان
سه‌رۆکی یانه‌ی وه‌رزشی به‌رسلۆنه Joan Lapora یه که هه‌میشه
دروشمی << کاته‌لانه‌کان یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن و ، ئێمه پێویسته ده‌وڵه‌تی
خۆمان هه‌بێت >> بڵند ده‌کاته‌وه. ناوبراو ویستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستبه‌جێی
هه‌یه و به‌رده‌وام له باکووری رۆژهاڵاتی ئیسپانیا گه‌شت ده‌کات و
پروپاگه‌نده‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کات و له‌لایه‌ن سکرتێری گشتی یانه‌ی به‌رسلۆنه‌شه‌وه
Joan Oliver به گه‌رمی پشتیوانی لێده‌کرێت.... ئۆلیڤه‌ر ده‌لێت : ئێمه
ئیسپانی نین و هه‌موو هانده‌رانی تۆپیپێی یانه‌که‌یان ئاڵای << ئێمه
ئیسپانی نین >> ده‌شه‌کێننه‌وه و زۆریش پێیان خۆشه بۆ جامی جیهانی
2010 له باشووری ئه‌فریقا تیپی ناسیونالی خۆیان به‌شداری بکات .
سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان ده‌یانه‌وێت له مه‌ودایه‌کی کورت‌دا کێشه‌که‌یان
له‌گه‌ڵ مه‌درید دا یه‌کلا بکه‌نه‌وه به‌وه‌ی کاته‌لۆنیا له‌گه‌ڵ
ئیسپانیا بمێنێته‌وه یان سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌مه‌ش ساڵی داهاتوو بۆ هه‌موو
لایه‌ک روونده‌بێته‌وه.
کاته‌لانه‌کایش وه‌ک باسک و گالیسییه‌کان له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی
مێژووی ده‌وڵه‌تی ئیسپانیادا به تایبه‌ت سه‌رده‌می حوکمی فرانکۆ دا
رووبه‌رووی چه‌وسانه‌وه و راوه‌دوونان بوون و زمانی کاته‌لانی زیانی
پێ گه‌شتووه و ناوی شار و شارۆچه‌کانیان گۆڕدراوه .
ئه‌م هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆییه‌ی کاته‌لانیا له کاتێکدایه حکومه‌تی مه‌درید
به توندی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه و پێی وایه نا ده‌ستوورییه و ریفه‌راندۆم
ده‌بێت ناوه‌ند پێی هه‌ڵسێت و هه‌تا هه‌نووکه ئه‌مانه به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
جیاواز له ئیسپانیا دانیان پێدا نه‌نراوه . له‌م میانه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانی
کاته‌لانیا له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی زاپاتێرۆی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی
ئیسپانیادا له ئاڵۆزیدایه. دادگای ده‌ستووری له مشتومڕی ئه‌وه‌دایه
ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی که پێش سێ ساڵ ئه‌م ستاتووه‌ی وه‌رگرتووه کاته‌لانه‌کان
به نه‌ته‌وه به ره‌سمی بناسێت .
شایانی باسه شێوه‌کاری به‌ناوبانگی جیهانی سه‌لڤادۆر دالی و چه‌ندان
که‌سایه‌تی دیکه‌ی ئیسپانی رۆڵه‌ی کاته‌لانیان.
من بۆ ئه‌م باسه سه‌رنج له چه‌ند خاڵێک ده‌ده‌م ، که دوای خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌که لام ورووژا .
کورد به هه‌موو پێوه‌رێک نه‌ته‌وه‌یه و خاوه‌نی چه‌ندین حیزب و
رێکخراو و داموده‌زگایه به په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تێکی هه‌رێمیشه‌وه
و سه‌دان تیپ و یانه‌ی وه‌زشی و گروپی هونه‌ری و یه‌کێتی نوسه‌ران و
کۆمه‌ڵه‌ی جۆراوجۆره‌وه ، که‌چی به‌و گه‌رموگوڕییه پرسی سه‌ربه‌خۆیی
نیشتمانی تێدا نابزوێت یاخود سه‌ڵاتداره‌کان رێی بزواندنی لێده‌گرن .
خۆ گه‌ر بشبزوێت وا حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به‌ر له دوژمنان به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌که‌ن . ئیمه سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌که‌شمان تا ئێستا خاوه‌نی وتارێکی
نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و تۆ نییه ، ئینتیمای ساده‌ترین تاکی کورد به‌لای کورد
دا راکێشێ و هێزێکی مه‌عنه‌وی تێدا بێت بێته جێی سه‌روه‌ری ئێستا و
مێژوو . سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌مان سه‌ری له به‌غدا و چاوی له تاران و
قاچی له ئه‌نقه‌ره و ده‌ستی له دیمه‌شقه و رسته‌یه‌کی به‌سوودی
کوردانه‌ی رانه‌گه‌یاندووه. سه‌رۆکی هه‌رێمیش تا قسه‌یه‌ک به قازانجی
کوردایه‌تی ده‌ڵێ ، حه‌وت جار هه‌ست و نه‌ستی کوردایه‌تی بریندار ده‌کات
و ریسی خه‌ون و ئاواته‌کانی کورد ده‌کاته‌وه به‌خوری به‌رده‌ستی
داگیرکه‌ران.
بارودۆخی به‌شه‌کانی دیکه‌ی نیشتیمان له‌و به‌شه‌ی باشوور باشتر نییه.
باکور به‌ده‌ست ئیراده‌ی دیلێکه‌وه ده‌ناڵێنێ و له رۆژهه‌ڵات حیزبه‌کانمان
هێشتا له پێشبڕکێی ئێرانچێتی ماندوو نه‌بوون و رۆژئاواش وه‌ک هه‌میشه
بۆته قوربانی هه‌موو قوربانییه‌کانی دیکه.
له‌مه‌ش زیاتر ... راستی و گرنگی ئه‌م مه‌یله‌ی کاته‌لانییه‌کان بۆ
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ناسیونالی خۆیان ، ئه‌و هه‌قیقه‌ته ده‌سه‌لمێنێته‌وه
که ویست و داوای سه‌ربه‌خۆیی قه‌ت نامرێ و هێز نییه له به‌ینی به‌رێت.
دیموکراسیش چه‌ند سیسته‌مێکی شارستانی و دروست بێت ، هێشتا ده‌سته‌به‌ری
که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌ندروست ناکات بۆ نه‌ته‌وه‌کان . به واتایه‌کی دیکه
تێری داخوازی نه‌ته‌وه‌یی ناکات . به‌تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان
و ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌دا ده‌ژین و بونیان له‌به‌رده‌م
هه‌ڕه‌شه‌ی جیدیدایه.
گه‌لێکن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه پرسی نه‌ته‌وایه‌تی له ئه‌وروپا دا
چاره‌سه‌ر بووه و چیدیکه سه‌ر هه‌ڵنادات ، وه‌لێ رۆژانه کێشه‌کان له
ده‌وڵه‌تانی فره نه‌ته‌وه‌دا تا بێت گه‌وره‌تر ده‌بن و به‌ره‌و ته‌قینه‌وه
ده‌چن . به‌لژیکا و ئینگلیستان و ئیسپانیا و... له ئیمڕۆدا نموونه‌ی
زیندووی وڵاتانی خاوه‌ن کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یین و تا سه‌رزه‌مینی ئێره‌ش
له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کسانی و وه‌ک یه‌کی و به‌رژه‌وه‌ندی پارێزی نه‌خشه‌رێژ
نه‌کرێته‌وه ، دروشم و داخوازی نه‌ته‌وه‌یی له بن نایه‌ت .
ئه‌وانه‌شی له کوردستان ده‌هۆڵی دڕا‌و ده‌کوتن و لایان وایه سه‌رده‌می
داوای نه‌ته‌وه‌یی باوی نه‌ماوه و سیاسه‌تی داگیرکه‌رچێتی به واقعی
ده‌زانن و به هه‌موو هێزیانه‌وه له‌دژی کوردایه‌تی ده‌وه‌ستنه‌وه ،
خه‌یاڵیان خاوه و خۆیان ریسوای مێژوو ده‌که‌ن .
کورد نه‌ته‌وه‌یه‌که و خاکی به‌سه‌ر چه‌ندان ده‌وڵه‌تۆکه‌ی داگیرکه‌ردا
دابه‌شکراوه . ویستی سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
و هێنانه‌دی ئاواتی خانی و حاجی قادر و ملیۆنه‌ها په‌شێوی ئیمڕۆ هه‌رگیز
ناله‌قێ و هه‌ر پێی ده‌گات.
sokse@gmx.de
|