په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٨\٢٠٢١

کاتێك منداڵە نەوجەوانەکان

دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی دایکان و باوکان.

گەشاوە         


کاتێک تۆ دەتەوێ بە هەموو بوونتەوە، لەژێر پەردەی مۆدێربوون و پێشکەوتندا خۆت دەشاریتەوە، لەسەر سەکۆی شانۆ بەدەیان سیناریۆی مرۆڤبوون نمایش دەکەی، هەر ئەوکات، دژە مرۆبوون بەیان دەکەی. مەبەستم ئەو ژن و پیاوانەیە کە منداڵ دروستدەکەن و دەشیانەوێ لەژیانی تایبەتی خۆیاندا بژین لەپێش بەناو هاوسەرو هەروەها منداڵەکانیانەوە! ئەم دیاردەیە بۆتە مۆدە لە ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی، پێش بەناو هاوسەرەکەت بیرت لە منداڵەکانت کردەوە چ کارەساتێکی دەروونییان رووبەڕوو دەکەیتەوە؟ بیرت لە ڕووخانی کەسایەتی ئەندامانی خێزانەکەت کردوە یان چێژ بووە هۆی ئەوەی هەموو ئەولایەنانە وەلابنێیت و بێ ترس ئەوە بکەیت کە بە بۆچونت نیشاندانی ئازادی و ڕۆشنبیریتە لەسەر حسابی منداڵەکانت پێش هەموو کەس!! بە بۆچوونی من هەرچیت دەوێ ئازادی بیکە بەڵام کاتێک جەسورانە بڕیاری وەلانانی خێزانەکەت دابێ بە جیابوونەوە زۆر شەرەفمەندانەترە وەک لەم گەمە نەگریسەی کە زۆر کەسی پێوە ماندوودەکەن و دەسوتێنن... بۆیە هەمیشە دەیڵێم و دەیڵێمەوە هەرکەس منداڵی بوو مەرج نییە ناوبانگی دایک و باوکی پێ ببەخشرێت چون بەخشینەوەی ئەو نازناوە زۆر لەم جۆرە مرۆڤانە ناگرێتەوە بەداخەوە.


کاتێ چێژ باڵادەست دەبێت، ئەوەی بیری لێناکرێتەوە منداڵە نەوجەوانەکانن بەتایبەتی لە و خێزانانەی رەوشتیان داڕماوە و نە دایک دایکە لەبەر دۆستەکەی و نە باوکیش باوک لەبەر کار و چوونە دەرەوەکانی، ئەمەش دەبێتە هۆکاری سەرەکی درووست بوونی بۆشاییەکی گیانیی کە ژنەکان دەکاتە ڕاوچی ئەو پیاوانەی کە دەبنە هەڵگری هەست و نەستیان چون خودی خۆشیان لە بۆشاییەکی گیانیی بەزۆر دروستکراودا دەژین.


لە کاتێکدا منداڵێکی نەوجەوان، بە کردەوەکانی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی ناپاکیی بەامبەر ئەوی دی کردوە دەزانێ چ کارەساتێک ڕوودەدات، دوور لە ناوناوبانگ و کۆمەڵگا. دەبێتە برینێک هەمیشە خوێنی لێ دەچۆڕی بە تایبەتی لە گۆمەڵگای کوردیدا و هەمیشە پیاوەکان چێژ و سەرکەوتنیشی تێدا بەدی دەهێنن.


برسێتی بۆ سێکس مرۆڤەکان دەکاتە دڕندەترین جانەوەر گەر نەتوانن بەسەر هەستیاندا زاڵبن، لەوەیە بڵێن سێکس وەک خواردن وایە بەڵێ هاوڕام بەڵام نەوسنیی بۆ سێکس شتێکی دیکەیە بە بڕوای من، هەر ئەوەشە وای لە هەندێ تاکی کۆمەڵگا و بەتایبەتی دەستەبژێرەکان کردوە بکەونە ژێر هەژموونی برسێتی نەک راستگۆیی. نەفس گەر بیگری مشتێکە و بەری دەی دەشتێکە. ئازادیی و ئازایەتی رۆشنبیریی لەوەدا نییە کە بەدگومانی بکەی جا چ ژن بێ چ پیاو.

 

مرۆڤەکان گەر دڵنیابن لە هەنگاوێک کە بە دروستیی ناویانە، هەرگیز ناتوانن خۆیان بشارنەوەو بێ دەنگیی لێبکەن.. هەموو مرۆڤێک بەرپرسیارە لە هەڵهێنانی هەنگاوەکانی جا رووە و ئەرێنیی یان نەرێنییەکان بێ لە ژیاندا. هەرگیز هەنگاوێ مەنی لە پاشدا ببێتە هۆی پشیمانیی! چونکە جێگای ئەو پەشیمانییە وەک برینێک لە ناختا هەڵدەکۆڵرێ ئەگەر بە ڕووکاری دەرەوەشتەوە یان بە هیچ شوێنێکتەوە نەمێنێ دڵنیابە بە قووڵیی بەسەر گیانتەوە دیا دەبێ و دەمێنێتەوە.

 

لەندەن
ماڵپەڕی گەشاوە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک