كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ..
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ، داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ركوێیه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه بن ..له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تۆرانیه‌كان، له تارانی ئاخونده‌و له دیمه‌شقی ئه‌سه‌دو، ته‌نانه‌ت به‌به‌غدای پایته‌ختی مه‌رگوو سێداره‌ی دوێنێ ی به‌عس و ئێستای مالیكی و هه‌ڤاڵانی ئه‌بی به چۆكا بێن...؟؟
كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ، فڕۆكه‌كانی توركیای دراوسێی باشترین نموونه‌ی دیموكراسی ، ئه‌وه قسه‌ی من نیه به‌ڵكوو قسه‌ی مامه‌یه ئاخر تۆزێ ویژدان مامه گیان؟ هه‌رئێستا زیاتر له‌ده‌هه‌زار به‌ند كراوی سیاسی هه‌یه‌و به‌پێی دوا ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌سه‌دا شه‌ستی ئه‌و به‌ند كراوانه‌ی كه‌ئازاری جه‌سته‌یی ده‌درێن كوردن!!
فڕۆكه‌كان هه‌رچه‌ند دراوسێمانن به‌ڵام بۆردوومان ئه‌كه ن و قوتابخانه‌و گوندوو مه‌ڕو ژن و...هتد شه‌هید ده‌كه‌ن..
بۆردومانه‌كه‌ی توركیا ئاسایشی هه‌رێم ناشێوێنێ...چونكه خۆمان ببورن ده‌سه‌ڵات ڕێگای پێ داون..
به‌ڵام كۆمه‌ڵێ ڕۆژنامه نووس كاتی ده‌یانه‌وه‌ێ هه‌ر هێچ نه بێ وێنه‌ی شوێنه بۆردومانه‌كه بگرن ئاسایشی هه‌رێم ده‌شێوێنن!!
ئه‌وه‌ی له‌م ده‌ڤه‌ره ده‌گوزه‌رێ پێـم وانیه له هیچ شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه گوزه‌رابێت، داگیر كه‌ر ده‌تكوژێت و تۆش وه‌ك قوربانی نه‌ك هه‌ر مافی به‌رگری له‌خۆ كردنت نیه به‌ڵكوو دۆست و لا‌یه‌نگیریش بۆیان نیه ده‌نگت بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه..
كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ مالیكی به‌ره‌و ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌نقه‌ره به‌ره‌و به‌غدا ئه‌فڕی..هه‌ردووكیان دێن و له بابه گوڕ گوڕ ده‌نیشنه‌وه..په‌ڕوباڵی مه‌لی ١٤٠ ده‌كه‌ن و به‌ر‌پرسه گه‌نده‌ڵ و ترسنۆكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش پێش خۆرئاوا بوون به‌ره‌و سلێمانی و هه‌ولێر سه‌ریان ئه‌خه‌نه‌وه ناو گه‌ڵ و له‌باڕێك و مه‌یخانه‌یه‌كی شارا شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌یان له‌گه‌ڵ كۆنه ئه‌نفالچی و جاشێكی سه‌رده‌می به‌عسا به‌ش ده‌كه‌نوو جرتێكی گه‌وره بۆ كه‌ركوك و خانه‌قین وشه‌نگارو..هتد لێ ده‌ده‌ن.
كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ .. جێگری یه‌كه‌م ئه‌ر‌كانی سوپای توركیا به‌په‌له ده‌گاته به‌غداو نوێنه‌رانی سه‌رانی كورد به‌په‌له خۆیان ده‌گۆڕن و خۆشترین بۆن له‌خۆیان ده‌ده‌ن وله‌پێشوازی جه‌نابیا ڕاده‌وه‌ستن ، به‌ڵام جه‌نابی جێگر له‌ده‌رگایه‌كی تره‌وه بۆی ده‌رئه‌چێت و ڕاده‌سپێرێ به‌هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان بڵێن، به‌وه‌ی نییه گه‌مارۆی ئابووری و ڕاگه‌یاندیان خستۆته سه‌ر قه‌ندیل ، به‌وه‌ی نییه هه‌موو ئه‌و ئه‌شكه‌وت و سه‌نگه‌رانه‌ی گه‌ریلاكانیان بۆ ده‌ست نیشان كردووین ، هێشتا له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی ئێمه هیچتان نه‌كردووه تابتوانن له‌پێشوازیه‌كه‌مدا ئاماده‌بن!؟
كاتێ قه‌ندیل سه‌نگه‌ر ده‌گرێ.. ئه‌بێ داگیر كه‌رمان بمرێ.. ئه‌بێ نۆكه‌ری بن بڕ بێ.. دانیمارك ٢٢ \ ١ \ ٢٠٠٨
|