کاتی ئه‌وه هاتووه
که سه‌رانی ته‌قلیدی کورد
بڵێن
ئاگره سووره له‌خۆم به‌دور بێت.
کۆچه‌ر
به‌دوادا که‌وتنی هه‌ڵوێستی سه‌رکردایه‌تی کورد له لێدوانه‌کانیاندا
ده‌رده‌که‌وێت که شێوه‌یه‌ک له پایدۆزکردنی خوی شیریان تا دێت ئاشکرا
تر ده‌رده‌که‌وێت. له‌و نێوه‌دا نه‌وشیروان موسته‌فا له‌وه ده‌چێت سه‌رقافڵه‌چی
بێت له داماڵینی خۆی له هه‌ر کورتهێنانێکی سه‌رکردایه‌تی کورد دا
به به‌ناو ره‌خنه‌گرتنه‌کانیه‌وه له‌و سه‌رکردایه‌تیه که
خۆی زۆر ده‌مێک نابێت به‌شی شێری هه‌بوه تیایدا. بۆچی به‌ڕێزی ره‌خنه‌گر
نه‌بوو له بوونی شه‌ره‌کانی ناوخۆ‌و له‌شکرکێشیه‌کانی رۆم‌و عه‌جه‌مان
بۆسه‌ر خاکی کوردستان. بۆ خۆی ئاسانکاری نه‌کرد بۆ پرۆسه‌ی ریفراندۆم
وه‌یان بۆچی هه‌رزوو رای نه‌گه‌یاند که سه‌رکردایه‌تی کورد‌و 5 نوێنه‌ره‌که‌یان
له به‌غدا کڵاویان له سه‌ر کورد ناوه له مه‌ر دا ڕشتن‌و به‌ره‌سمی
ناساندنی سنوری کوردستان. ئایا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆده‌یکات
و ده‌ری ده‌بڕێت مانای تۆپینی دووشه‌ش نیه له‌ده‌ستیاندا له‌گه‌مه که‌یاندا
له‌گه‌ڵ لگاو چیه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی قوم و تاران. ئه‌وانه‌ی که
محه‌لیان نه بوو له ئیعرابداو به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد خه‌مڵیویانکردن
له‌سه‌ر حسابی دۆزی کورد.له‌هه‌موو ئه‌وکاتانه‌شداو و دواتریش خۆی سه‌رکرده‌بووه
له په‌مپدانی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداربوون شان به‌شانی جه‌ندرمه‌ی
تورکیا له شه‌ڕ دژی په‌که‌که ( که بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت نوێنه‌ری
باکوری کوردستانن ئیتر به هه‌ر جۆرێک بن که ئێوه لێیان تێ گه‌یشتوون).
ئه‌مه جۆرێکه له شان ته‌کاندن له‌و تۆزه‌ی شانتانی خوارکردوه.
هه‌ر چوار حیزبه‌که‌ی کوردستانیش وه‌ک ئه‌هل که‌هف به‌ئاگا هاتوون ده‌یانه‌وێت
کوروزانه‌وه‌ی خۆیان له‌ده‌ست سه‌رکردایه‌تی هه‌ردوو زلهێز پارتی
و یه‌کێتی ده‌ربخه‌ن به ئامده بوونیان به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی
هاوبه‌ش، قادر عه‌زیز سکرتێری زه‌حمه‌تکێشان ده‌ڵێت؛ زه‌حمه‌تکێشان و
کۆمه‌ڵ و سۆسیالیست و یه‌کگرتوو که
چوارحیزبه‌که‌ی ناو په‌رله‌مانن له کوردساتان به‌نیازن به‌یاننامه‌یه‌ک
له سه‌ر گه‌نده‌ڵی دام‌و ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ربکه‌ن به‌مه‌به‌ستی
چاکسازی و پاکسازی. قادر ئه‌زیز دیسان له لێدوانێکی تری‌دا ده‌ڵێت وه‌زعی
هه‌رێم له ئاڵۆزیدایه‌و له سایتی سبه‌یدا
هاتوه ده‌ڵێت:
(له‌كوردستان، حیزب له‌سه‌روو
یاسا‌و په‌رله‌مانه‌وه‌یه‌و بڕیار له‌مه‌سه‌له‌كاندا ته‌نیا به‌ده‌ست
یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه).
ئه‌ی به‌رێزی چه‌ند وه‌خته له کوێ نووستوه. یان دیاره ئه‌ویش ده‌زانێت
کاتی شانی خۆ خاڵی کردنه‌وه‌هاتوه‌و ده‌یانه‌وێت بڵێن؛ ئاگره سوره له
خۆم به دووربێت. یان ئه‌مانه تا ئێستا جه‌ماعه‌تی ئه‌شه‌ندوبیللا
بوون به‌ڵام نازانین بۆتا ئێستا وا به په‌له نه‌بوه له ته‌رحه‌کانیدا.
له‌رێگای رۆژنامه‌ی هاوڵاتیشه‌وه نوری تاله‌بانی به‌رائه‌تی خۆی باسده‌کات
که چۆن کاتی خۆی به‌گوێیان نه‌کردوه که به‌پێی یاسا‌و ئیداره‌کۆنه‌کانی
ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی نه‌هاتوون کوردستان به‌رێوه به‌رن ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
''
پێشنیازێكم خسته به‌رچاوی چه‌ند به‌رپرسێك به‌وه‌ی قانوونی
حوكمیزاتی كاری بكرێت تا قانوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت. ئه‌و پێشنیازه
بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی كوردستان گونجاوبوو ''
له سایتی هاوڵاتیه‌وه.
ئه‌و یاساناسه به‌ڕێزه‌ی ناو په‌رله‌مانی
عێراق ده‌یه‌وێت هۆی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه. به‌بێ ئه‌وه‌ی
شه‌رم و ئابروو بیگرێت که ئه‌وه ئیداره‌یه‌کی
سه‌رکوتگه‌ر بووه به‌ته‌واوی یاساکانیه‌وه.
ئێستاش که گه‌نده‌ڵی ره‌ونه‌قی هه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
عێراق و کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستورو یاسا یه‌ی که فه‌رهه‌نگی به‌عس
هه‌وێنی بوه به‌رێوه ده‌برێته‌وه، به‌رێزت وه‌ک یاسا ناسێک ده‌بوایه
ته‌رحێکی مۆدیرنت هه‌بوایه بۆ ئیداره‌ی کوردستان نه‌ک شیوه‌ن
و رۆرۆت بۆ فه‌رهه‌نگی به‌عس بکردایه
به نیازی شانخاڵی کردنه‌وه له به‌رکه‌وتنی نه‌فره‌تی مێژوو.. ئه‌وه‌ش
یه‌کێکه له‌و دوو پڕۆژه یاسایه‌ی که پشتگوێخراوه به‌قه‌ولی خۆی که
ناویشی ناوه
(زینده‌به‌چاڵكردنی دوو پڕۆژه ده‌ستووری ئاماده‌كراو بۆ هه‌رێمی
كوردستان!)
که خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی گازنده‌کردنه‌که‌ی تێده‌گات که
ئه‌و راز‌و گله‌ییه‌ی له دلسۆزیه‌وه نیه بۆ دۆزی کورد به‌ڵکو له
دوایی قسه‌کانیدا به‌راشکاوی ده‌ری ده‌خات که ده‌یه‌وێت تۆزی سه‌ر
شانی بته‌کێنێو چاوی خه‌ڵکی کوردستانی پێکۆره‌بکات که ده‌ڵێت:
''
گۆێ شڵ نه‌كردن بۆ
راوبۆچوونی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار له‌بواری دارشتنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور
كارێكی باش نییه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان و
بۆ دواڕۆژی. پاشه‌ڕۆژی ناوچه‌ی كه‌ركوكمان له‌به‌رچاوه به چ
قۆناغێكی مه‌ترسیداردا گه‌یشتووه، ئه‌و هه‌لاَنه‌ی بوونه
دروستبوونی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره، با له دارشتنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری
هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ی نه‌كرێنه‌وه ''
له‌هاوڵاتی وه‌رگیراوه.
ئێستا ده‌زانین بۆچی پێشبڕکێی شان خاڵیکردنه‌وه ده‌ستی پێکردوه ئه‌وه‌تا
به‌ئاشکرا ده‌بینن نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌یه‌وێت بێتاوانی خۆی
نیشانبدات له‌به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی داسه‌پاوو به‌رئه‌نجامی له‌ده‌ستدانی
فرسه‌تێکی زێڕین له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورده‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شبینن
که هه‌ردوو سه‌رۆکی پارتی و یه‌کێتی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا
بێ وه‌ڵام ماون به‌تایبه‌ت له دوای چۆڵکردنی قه‌ره‌ته‌په‌و ته‌نگژه‌ی
خانه‌قین. جارێک تاله‌بانی ده‌ڵێت بارگرژیه‌کانی نێوان هه‌رێمو ناوه‌ند
گوایه راگه‌یاندنه‌کان گه‌وره‌یانکردوه به‌ڵام له‌ولاوه بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێم سه‌د ده‌ر سه‌د پێچه‌وانه‌ی تاله‌بانی شه‌خسی خۆی ده‌ڵێت؛ قه‌ره‌ته‌په
فت.
به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه ئه‌گه‌ر ناوه‌ند لیوایه‌ک بنێرێت ئێمه دوو
لیوا ده‌نێرین و ده‌شڵێت ده‌زگای سوپای ئیراق ده‌ستی به وه‌لانانی
کورده‌وه‌ناوه(بارزانی باسی له ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش
كرد و وتی:
''
كێشه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سنووره چونكه ئه‌وان پێیانوایه ده‌بێت سنووری
هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنه‌بێت كه رژێمی رووخاوی پێشووی عێراق
دایناوه، به‌ڵام ئه‌وه جێگه‌ی قه‌بوڵكردن نییه و كشانه‌وه‌ی هێزی
كوردستانیش له قه‌ره‌ته‌په كارێك بوو روویدا، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر
عێراق هێزه‌كانی ره‌وانه‌ی هه‌ر شوێنێك بكات له ناوچه دابڕاوه‌كان ئه‌وا
ئێمه‌ش هێزه‌كانمان ره‌وانه‌ی هه‌مان شوێن ده‌كه‌ین، گه‌ر ئه‌وان
لیوایه‌ك ره‌وانه بكه‌ن ئێمه دوو لیوا ره‌وانه ده‌كه‌ین''.
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ماده‌ی 24ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی:
'' ئه‌و پیلانه‌ی 22ی
ته‌مموز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا بڕیارێك بوو بۆ
تێكدانی ره‌وشی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان
و دژی كورد و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌داین ئه‌و مافانه‌ی به‌هێز لێمان زه‌وتكراوه به جێبه‌جێكردنی
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وه‌ریان بگرینه‌وه نه‌ك به خوێن رشتن،
بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی 140 بێت ئه‌وا ئێمه
ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ناسنامه‌ی كه‌ركوك بۆ
ئێمه گرنگه نه‌ك پۆسته ئیدارییه‌كان بۆیه ده‌بێت ناسنامه‌ی كه‌ركوك
دیاری بكرێت ''.-
له سایتی سبه‌ی-ه‌وه وه‌رگیراوه.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئێستا خۆت ئه‌نجامگیریت لاده‌ستگیر ده‌بێتو ده‌زانیت
که سه‌رانی کورد‌و حیزبه‌کانیان چۆن هه‌ریه‌که به‌جۆرێک پاساو بۆخۆیان
ده‌که‌ن تا ئه‌و راده‌یه‌ی لێدوانه‌کانیشیان هاوئاراسته نین‌و به‌تاڵکه‌ره‌وه‌ی
یه‌کترن له‌وه ده‌چێت کاتی ئه‌وه‌یان هاتبێت که هه‌ریه‌که‌یان ده‌سته
چه‌وره‌که‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا بسڕیت و بڵێت من نه‌بووم ئه‌وبوو
وایکرد...له وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به سپاردنی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان به ئه‌جه‌لێکی نادیار‌و ناله‌بار که نه‌خوازراوه له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
|