١٦\٣\٢٠١٣
کاتژمێرێک لەگەڵ
خۆم.

پەری رەش
١
با هەر چواردەوریشم
هەمووی مرۆڤ بێ
بەمن چی
کە هەر تەنیابم.
٢
وەک کەشتیەکی ون
وێڵم بە دوای کەنارێ.
٣
ئەمەوێ
لە شەقامەکانی شار
منداڵیی خۆم بدۆزمەوە
تا پێی بڵێم
جارێکی تر جێم مەهێڵە
بێ تۆیی پیری کردم.
٤
ماندووم لە شەوە تاریکەکان
بمبەرەوە سەرەتای رێ
با سنوورەکانی
خۆر ببڕم.
٥
نازانم تۆ خەریکی چیت ؟؟
تاقەتم نەماوە
ئەوەندە بەدیار خۆمەوە
دانیشم.
٦
خۆشبەختیی قومێک
ژەهربوو
کە خواردمەوە
بە هێڵنجێک
دامەوە
بە سەر
و سیمای خۆیا
ئاخر تاڵ بوو تاڵ.
٧
واتێدەگەم
ژیان لە کەشتییەکی
بەتاڵ دەچێت
دەریاش لە موسافیرێکی
تووڕە.
٨
ئەمویست پیاسەیەک بکەم
بەشەقامە تەزیوەکانی شار
پاییزم دی ئەگریا.
٩
ئولفەتم پێتەوە گرتوە
گەر نەشیەیت
هەر چاوەڕوان دەبم
چ موعتادبوونێکە..؟
١٠
فێرە گریانت کردم
بەڵام فێرت نەکردم
چۆن ژیر ببمەوە.
parirash2010@hotmail.com
|