١٢\٦\٢٠١٠
کات و شوێن له
شۆڕشی سۆسیالیستیی.

دارا ئه‌حمه‌د
هیچ بیرمه‌ندێکی هزریی و فه‌لسه‌فیی نییه له
جیهان - جگه له‌وانه‌ی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانیان
ناتوانن راستییه‌کان بدرکێنن - دان به‌وه‌دا نه‌نێ که سۆسیالیزم
له‌پاش له‌به‌ریه‌کهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی وه‌ک
قۆناغێک که باشترین یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ
ده‌ستپێده‌کا، به‌ڵام سه‌رمایه‌دارییش هه‌روا به ئاسانیی و به‌بێ
شۆڕش خۆی ناداته ده‌ست - جا ئه‌و شۆڕشه هه‌ر جۆر و شێوه‌یه‌ک
به‌خۆوه بگڕێ -، دیاره هه‌ر شۆڕشێکیش به تایبه‌تییش شۆڕشێک که وای
لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چه‌وسێنه‌ری پڕ له جه‌ور و سته‌م
وه‌ر‌گۆڕێ بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی یه‌کسان و پڕ له خۆشگوزه‌رانیی و
ده‌ستبه‌کاربوون بۆ له‌نێوبردنی چه‌وسانه‌وه جۆربه‌جۆره‌کان و
وه‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌کان... ده‌ستنیشانکردنی کات و شوێنی
هه‌ڵگیرسانه‌که‌ی کار و کرده‌یه‌کی فره هه‌ستیار و چاره‌نوسسسازه.
هه‌ڵبه‌ته لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌کجار زۆر هه‌ڵده‌گرێ
و پانتاییه‌کی فراوانی گه‌ره‌که، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌کی
کورت و ساده له‌و باره‌یه‌وه بدوێین.
شۆڕشی سۆسیالیستیی به‌و پێیه‌ی ده‌بێته
گۆڕانکاریی و وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ و مه‌زن بۆ گشت باره‌کانی کۆمه‌ڵ..
پێشبینییکردن و ده‌ستنیشانکردنی کات و شوێنی هه‌ڵگیرسانه‌که‌ی کار و
بڕیارێکی هێنده ئاسان و ئاسایی نییه، چونکه کۆمه‌ڵێک نیشانه و
دیارده‌ی تێکچڕژاو و په‌یوه‌ندداره به یه‌که‌یه‌وه و پێویسته به
شێوه‌یه‌کی زانستیی و هونه‌رییانه لایه‌نه بابه‌تیی و خودییه‌کانی هه‌ڵبسه‌نگێندرێن
و زۆر به هووردیی و دووربینانه ده‌ستی بۆ ببردرێ؛ سه‌ره‌تا پێویسته
سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی (سه‌رهه‌ڵدان و پاراستن و درێژه‌پێدان)ی
ئاماده و رێکخرابێ.. هه‌روا نه‌خشه‌یه‌کی پێشنیارکراوی ئاکام و ده‌ره‌نجامه‌کانیشی
بۆ دارێژدرابێ ئه‌نجا به باوه‌ڕبه‌خۆبوونێکی چه‌سپاو - خۆڕاگرانه و
بێ دووڵیی - بڕیارێکی چاره‌نوسسازانه له‌سه‌ر هه‌ردووکیان بدرێ؛ له‌سه‌ر
کاتێکی گونجاو و دیارکراو(بۆ دایسانی یه‌که‌م ترووسکه‌ی شۆڕش) و له‌سه‌ر
شوێنێکی له‌بار و دیارکراو (جا ئه‌و شوێنه ووڵاتێکه یا ناوچه‌یه‌که
یا سه‌راسه‌ری جیهانه).
کات و شوێن بۆ شۆڕشی سۆسیالیستیی شتێکی ئاماده‌کراو یان یه‌ده‌گێکی به‌رده‌ست
و دانراو نییه تا هه‌ر کاتێک ئاره‌زوو بکرێ ده‌ستی بۆ ببردرێ و به‌کاربهێندرێ،
هێشتا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتپێکردن و کار راپه‌ڕاندنێکی نوێ خۆی
ده‌نوێنێ و ئه‌زموونێکی هێنده زۆری نییه تا چه‌ندین رێوشوێنی ئه‌و
کاره کرده‌ییه ساغ بببێته‌وه و دیارده و ئه‌نجامی ئاشکرا و به‌رجه‌سته‌ی
هه‌بێ و له چه‌ندباره‌کردنه‌وه‌یدا سه‌رپێییانه ته‌ماشا بکرێ و به
شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌رێبخرێ.
هه‌رچه‌نده ئه‌زموونی هه‌ردوو شۆڕشی کۆمۆنه‌ی پاریس و ئۆکتۆبه‌ری
سۆڤیه‌تیی کۆمه‌ڵێک په‌ند و وانه‌ی چاکیان له دوای خۆیانه‌وه جێهێشت
له‌و رووه‌وه به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌ی کات و شوێن دیارکردنه هێشتا له ئه‌زموون
دایه و به ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردنی هه‌ڵه و که‌موکوڕییه‌کانی
ئه‌و دوو شۆڕشه‌ش ناتواندرێ هێڵێکی روون و ئاشکرای بۆ بکێشرێ و جێگه‌ی
بڕوا و متمانه بێ، چونکه له لایه‌ک بزاڤی کۆمۆنیستیی له‌وان کاتاندا
دووچاری کۆمه‌ڵێک کوێره رێچکۆڵه ببوو و هه‌ر له‌نێو ئه‌وانیشدا به‌وه
گه‌یشت بڕیاری کات و شوێن دیارکردنی هه‌ردوو شۆڕش بدرێ و پاشانیش به
ته‌واویی به لاڕێدا
بچن .. له لایه‌کیدیش ئێستا ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ
به‌سه‌ر ئه‌و دوو شۆڕشه‌دا تێپه‌ڕیوه و گه‌لێک گۆڕانکاریی و دیارده‌ی
نوێ هاتوونه‌ته ئاراوه.
جا لێره‌دا که دیارکردنی کات و شوێن بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش هێنده
گرنگ و پڕ بایه‌خ و چاره‌نووسساز بێ ئه‌وا له‌سه‌رده‌می ئێستا بۆ
بزاڤێکی نوێی کۆمۆنیستیی هه‌ر ته‌واو ئاڵۆز و پڕ کێشه‌یه، چونکه له
لایه‌ک ده‌بێته بزاڤێکی تازه‌سه‌رهه‌ڵداو و چه‌شنی نوێی نێو بزاڤی
کۆمۆنیستیی به‌لارێداچوو و شکستخواردوو.. له لایه‌کیدیش له کاتێکدا
له‌دایک ده‌بێ که سه‌رمایه‌داریی چه‌ندین رێوشوێنی به‌کارهێناوه بۆ
خۆنوێکردنه‌وه و درێژه‌دان به رژێمه‌که‌ی و له باری ئێستاشیدا ته‌واو
بۆگه‌ن بووه و له دڕندانه‌ترین باردا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ هه‌روا له
به‌رامبه‌ر داڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش باس له کۆتاییپێهانی کۆمۆنیزم
ده‌که‌ن و پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌مریی و هه‌رگیز له‌گه‌شه‌نه‌وه‌ستاویی
سیسته‌مه‌که‌یان ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش به هۆی ئه‌و
هه‌موو گۆڕانکارییه بابه‌تیی و خودییانه له سه‌ر ئاستی تێکڕای جیهان
و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ژیان
و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵ له درێژایی ژیانی سیسته‌مه‌که‌یان ناچار بوونه
هوورده هوورده ده‌رفه‌ت بده‌ن بنه‌مایه‌کی ئه‌وتۆ دابمه‌زرێ که
بتواندرێ سیسته‌مێکی سۆسیالیستیی له‌سه‌ر ئاوا بکرێ.. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه
بزاڤی یه‌کسانییخوازیی و کۆمۆنیستیی له‌نێو چینه چه‌وساوه‌کان هه‌میشه
له چوونه‌سه‌ر و قاڵبوونه‌وه‌دا بووه ته‌نانه‌ت له‌و دواییانه‌ش که‌ڵه‌گایی
رژێمی سه‌رمایه‌داریی نه‌یانتوانیوه بزاڤی کۆمۆنیستیی رابردوو که هیچ
رێکخراوێکی ئه‌وتۆ یان هێزێکی به‌رانگارییشی نه‌ماوه به‌و شێوه‌یه
کارکه‌نار و سه‌رکوت بکا که هیچ رۆلێکی نه‌مێنێ له‌سه‌ر گۆڕانکارییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و نه‌خشه رامیارییه‌کان، هاوکات له باری ئێستادا
ته‌می سه‌ر به‌لارێداچوونی بزاڤی کۆمۆنیستیی رابردوو به ته‌واویی ره‌ویته‌وه
و یه‌کسانییخوازان رێگه‌چاره و هێڵی تازه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه و زۆر
به که‌موپوختیی کار ده‌که‌ن و هه‌نگاوی گه‌وره ده‌نێن.
هه‌ر له چوارچوه‌ی ئه‌و بارودۆخانه و ره‌خسانی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد.. ئێستا هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی
سۆسیالیستیی له‌جاران پتر له‌بارتر و گونجاوتره و پێویسته هه‌ر ئێستا
ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ئێستایه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ده‌بێ
بای هێنده کۆمۆنیستانێک په‌یدا بووبن که هێزێکی هه‌مه‌لایه‌نیان تێدا
بێ بۆ هه‌ڵگیرساندن و پاراستن و درێژه‌پێدانی شۆڕش .. دیاره ئه‌و هێزه‌ش
له ئێستادا بوونی نییه.. به‌ڵام به راگه‌یاندن و ده‌ستبه‌کاربوونی
بزاڤێکی کۆمۆنیستیی راشکاو و پشت ئه‌ستوور به جیهانبینیی نوێ و له‌دایکبووی
نێو که‌لتووری ره‌سه‌نی کۆمۆنیزم ده‌تواندرێ ئه‌و هێزه به زوویی وه‌ده‌ستبهێندرێ،
هه‌روا نابێ ئه‌وه بکرێته مه‌رج و بڕیاری پێشوه‌خت که ده‌بێ شۆڕش له
ووڵاتێک یا ناوچه‌یه‌ک یا سه‌راسه‌ری جیهان هه‌ڵبگیرسێندرێ به‌ڵکه له
هه‌ر شوێنێک توانا و پێداویستییه‌کانی هه‌ڵگیرسان په‌یداکرابێ و توانای
پاراستن و درێژه‌پێدانی ئاواکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆسیالیستیی نه‌خشه‌یه‌کی
به‌رنامه‌ئامێزی زانستیی و هونه‌ریی بۆ کێشرابێ ئه‌وا پێویسته ئه‌و
شۆڕشه له‌وێ ئه‌نجام بدرێ .. به‌ڵام هه‌گیز شۆڕشی سه‌راسه‌ریی جیهانیی
له هی ناوچه‌یه‌ک و هی ناوچه‌یه‌کیش له هی ووڵاتێک چاکتر و سوودمه‌ندتره
بۆ ئاینده‌ی سۆسیالیزم، سه‌ره‌نجام دیارکردنی کات و شوێن بۆ شۆڕشی
سۆسیالیستیی به گوێره‌ی (چه‌ند و چۆن و چیه‌تیی)ی هه‌ڵسانه‌سه‌رپێی
کرێکاران و چینه زه‌حمه‌تکێش و بێبه‌شه‌کانی کۆمه‌ڵ و بڵاوبوونه‌وه و
ته‌شه‌نه‌کردنی هزری کۆمۆنیستیی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ که ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه
ماوه‌یه‌کی که‌م یان زۆر بخایه‌نێ به‌ڵام بێگومان هه‌ر دێته پێش و
گرنگیش ئه‌وه‌یه که تا پێنه‌گه‌یشتبێ ده‌ستی بۆ نه‌بردرێ.
١٠\٦\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|