١٣\٧\٢٠٢١
کات و شوێن لە
چیڕۆکی منداڵان.

رەزا ساڵح
کات
و شوێن، دوو رەگەزی بنەڕەتین لە چیڕۆکی منداڵاندا، ناکرێت فەرامۆش
بکـرین، چونکە بەبێ کات و شوێن، لێکـدانەوە بۆ رووداوەکان ناکـرێت، گەر
بە کات و شوێنی دیاریکراوەوە نەبەسترێنەوە. هەر بەرهەمێکی ئەدەبی
منـداڵان، بە تایبەتیش چیڕۆک بۆ منـداڵان، کـات و شـوێـن پشتگـوێ
بخـات، نا پەسەنـدی و ناتـەواویی پێـوە دیـارە. ئەمەش ئـەوە دەگـەیەنێت
کە ئـەرکی کـات و شـوێن لە نـووسینی چیڕۆکی منـداڵانـدا، دروستکردنی
ئەو وازانیـنەیە لە لای خوێنەر، کە ئەوەی دەیخوێنێتەوە، لە راستییەوە
نزیـکە یا بەشـێکە لـێی.
ئەو چیڕۆکنووسەی کە دەیەوێت چیڕۆک بۆ منداڵان بنووسێت، دوای ئەوەی
بیرۆکە و شـێوازی نـووسـینی چیڕۆکـەکەی لە بیـر و هـۆشـیـدا گـەڵاڵـە
دەبـن. پێویسـتە بـیر لە دیاریکـردنی شوێـن و کـات بکاتەوە. وەک
دەروازەیەک بۆ نمایشکردنی رووداوەکـان.
پێناسەی شـوێن لە چیڕۆکـدا:
شوێن ئەو چوارچێوەیەیە کە رووداوەکان تێیدا روودەدەن و کەسایەتییەکانی
چیڕۆکەکە تێیدا دەبـزوێن بۆ ئەوەی جـووڵەی کات و ئەو گـۆڕانە دەربخـات
کە بەسەر شــتەکـانی خەڵکـیدا لەو شوێنەدا دێـن. کە وشەگەلێکی لەم
وجـۆرە وشـانە دەبیـستین، گوزارشـت لە شـوێـنـێکی دیـاریکـراو دەکـەن،
بـۆ نمـوونە: (ژوور، مـاڵ، کـۆڵان، گـەڕەک، پـۆل، قوتابخـانە،
پەرتـووکخـانە، سەیـرانگا، باخچـە، کـێـڵگە، گـونـد، شـەقـام، شـار،
زەوی، دەریـا، ئاسمان، ئەسـتیرە، جـیهـان، کوردستان، نیشـتمان، ئامـەد،
کۆبـانی، کەرکووک، سـنە، چـوارچـرا،...هـتـد).
جـووڵـەش لە شـوێنـێکـدا نەبێـت روونـادات.
شـوێـن جـێگایـەکی هـەستپـێکـراوی نەگـۆڕە، کە دەکـرێـت مـرۆڤ بـە هـۆی
ئەنـدامـە هەستییەکانییەوە، هەستی پێ بکات و ئەو شتانە ببینێت کە لەو
شوێنە دان. لە بوونەوە تا هـەتـایە، لە نێـوان مـرۆڤ و شـوینـدا،
پەیـوەنـدییەکی دانەبـڕاویی هەمیشەیی هـەیە.
شـوێـن رەگـەزێکە لە رەگـەزەکـانی بنیادنـانی چیڕۆکی منـداڵان. کە
رووداوەکـان لێـیدا روودەدەن و کەسایەتییەکان لێـیدا دەبـزوێن. شوێن
رۆڵی دیمەنەکانی پشتەوەی شانۆش دەبینێت. شوێن رۆڵـێکی سەرەکیشی لە
درخستنی ناوەرۆکی چیڕۆک چی کۆمەڵایەتی بێـت یا پەروەردەیی و سـیاسی
بێـت. لەوانـەشە نووسـەری چیڕۆکی منـداڵان، شـوێن بکات بە پێشەکی بۆ
چیڕۆک و درێژەی پێ بدات، بۆ نموونە (لە گوندێکی قەشەنگ و جـوانی
کوردسـتان دا) یا ( لە گـۆڕەپـانی چـوار چـرا، لە شـاری مەهـابـادی
پایتـەخـتی کۆمـاری کوردستان دا،... هـتد).
پێناسەی کـات لە چیڕۆکـدا:
کـات ئەو ماوەیـەیە، کە رووداوەکانی چیڕۆکە تێـیدا روویـان داوە یا
روودەدەن. کاتەکە رابردوویەکی دوور یا نزیک بێت، یا لە ئێستای
رانەبردوودا روودەدەن، یا لە داهاتووی نەهاتوودا رووبـدەن. کاتیش شتێک
نییە کە بە چـاو ببینرێـت یا بتـوانین دەستی لێبدەین. ناتوانین بە
ئەندامە هەستییەکانمان هەستی پێ بکەین، بەڵکو بە بیر و هۆشمان هەستی
پێدەکەین. یا لە رێی شوێنەوار و ئەو خەسڵەتانەی کە هەیانە: بۆ نموونە:
شەو تاریکە، رۆژ روونـاکە، لە زسـتاندا بەفـر و بـاران دەبـارێـت و
ساردە، هـاوین گـەرمە، بەهـاران گـژ و گیان دەبـوژێتـەوە. پایـزان
گـەڵای دارەکان دەورێـن. ئەگـینا نە شـەو و رۆژ و نە زســتان و هـاویـن
و بەهـار و پـایـز بە چـاو نایـان بیـنـین. نمـوونەیـەکی تـر:
ئێـمە هـەست بەجـووڵەی چـرکەژمـێری کاتـژمـێرەکـانمان دەکـەین، بەڵام
بـەو وردیـیە هـەسـت بە جـووڵـەی کـاتـژمـێرەی "سەعـاتـژمـێرەکەی"
کـاتـژمێرەکـانمـان نـاکـەین.
کـات رۆڵـێکی گـرنـگی لـە ریـزبـەنـدیی بنیـادنـانی رووداوەکـان و لە
دیـالـۆگی نێـوان کەسایەتییەکانی چیڕۆکـدا هـەیە. کە منـداڵان لـێی
تێـدەگـەن.
چیڕۆکنووسی چیڕۆکی منـداڵان، چەنـد بە توانا و باڵادەست و
لیهـاتـووبێت، چەنـدیش چیڕۆکەکەی چیڕۆکێکی سەرکەوتوو بێت. کات خۆی
بەسەریـدا دەسەپێنێت. ئەوە کاتە رادەی جیـاوازی و باڵادەسـتی
چیڕۆکنـووسەکە لە نـووسـینی چیڕۆکـدا دیـاری دەکـات. کە تـا چەنـد
تـوانیـوێتی لە هـونەری نـووسـینی چیڕۆک بـۆ منـداڵان سەرکەوتـووبێـت.
چیڕۆکیش ئەوە لە چیڕۆکنووس دەخوازێـت، کە بە شێوازێکی لـۆژیکی و
ریزبەنـدی و پەسەنـد و شیاو رووداوەکانی چیڕۆکەکانی بۆ منـداڵان
بنووسێت و ریزبەنـدییان بکات. بێ ئاڵۆزی و بێ گرێ و گۆڵـبن، چونکە
منداڵان حەز بە بیرۆکەی قورس و مانا ناڕوون ناکەن. کەواتە ریزبەنـدی
کات پێویستە لە چیڕۆکی منـداڵان. تا منداڵان لە خوێندنەوەیان یا بە
گوێگـرتنیان لە رووداوەکانی تێبگەن و خـۆشی و چـێـژیان لێـوەربگـرن.
کاتێک کە نـاوی کـات دەهـێنین، وشەگەلـێکی وەک ئەم وشـانە دێتـە بیـر و
خەیـاڵـمان: (چـرکەیەک، کاتژمێرێک، بەیـانی، ئێـوارە، رۆژ، شـەو،
بەهـار، هـاوین، زستان، پایـز، رابردوو، ئێستا، داهاتـوو، پـێرار،
پـار، ئەمسـال، ساڵانی داهـاتـوو، سەدەیەک،...هتد).
بێگومان زۆربەی چیڕۆکەکانی منداڵان، رووداوگەلێک دەگێڕنەوە، کە
کۆتاییان هاتوون. بۆیە نووسەرانی چیڕۆکی منداڵانیش بە زۆری (کرداری
رابردوو) بەکاردەهێنن، چونکە لە بارەی رووداوێکەوە دەنووسـن، کە
کۆتـایی هـاتووە. بۆ نموونە:" منـداڵەکە ویستی وەکو باڵنـدەکـان
بـفـڕێـت" کـرداری "ویـستی" گوزارشتە لە ئارەزووی منـداڵەکە کە بە هـۆش
و خەیاڵیدا هـات. ویستی کردارێکی رابردووە، کە باس لە رووداوێک لە
رابردوو دەکـات و کۆتـایی هـاتـووە. کەواتە چیڕۆکنووس ناچـارە کە
رووداوێـک نمایـش بکات، کە تێپەڕیوە و کۆتایی هـاتووە. بە بیرۆکەیەکی
جـوان منداڵان دەگەڕێنێتەوە بۆ جـیهانی منـداڵی، واتا منـداڵان
رووداوێـکی کۆتـایی هاتـوو دەخـوێننەوە یا دەبـیستن. بێ ئـەوەی کە
بتـوانن هـیچ شـتێک لە رێـڕەوی رووداوەکـانی چیڕۆکەکە بگـۆڕن.
تەنانەت چیڕۆکخـوانی چیڕۆکە فـۆلکـلۆری و مـیللییەکـانیش، بە
پـەرگـرافی " هـەبـوو نـەبـوو" دەست بە گـێڕانەوەی هـەقـایەت و
چیڕۆکەکـان دەکـەن. کـرداری" هـەبـوو" جەخـت کـردنە لەسـەر واتـای
کـۆتـایی رووداو دەکـاتـەوە.
هـەنـدێ جاریش چیڕۆکنووس، بۆ پێشاندانی بەردەوامی رووداو لە رابردوو و
ئێستادا، وا چیڕۆکەکەی دەنووسێت یا دەگـێڕێتەوە، کە رووداوەکە کۆتـایی
نەهـاتووە تا ئێستای رانەبـردووش درێـژەی هـەیە. زۆر بە کەمیـش، هەنـدێ
جـار هـاوسەرگـیری لە نێـوان رابـردوو و رانەبـردوودا دەکـرێـت بۆ
گەیـشتن بە داهـاتـوو. ئەمەش زۆر بە کـەمی لە کورتە چیڕۆکدا روودەدات.
بەڵام دەکرێت لە رۆماندا زیاتر رووبدات. چونکە لە رۆماندا ماوە و
کاتێکی زیاتر بۆ رووداوە زۆرە تێکهەڵکـێشەکانی هەیە و کـاری
پاڵەوانەکانیش تـازە دەبـنەوە لەوانەشە رووداوەکان لە رۆمانـدا،
پانتاییەکی شـوێنی زیاتـر بگـرنەوە.
بەڵام (کرداری رانەبردوو) لە چیڕۆکی منـداڵاندا بەکەمی بەکار
دەهـێنرێت. بۆ نموونە:
"منـداڵەکە دەیـەوێت وەکـو باڵـندەکـان بـفـڕێـت" کـرداری "دەیـەوێـت"
گـوزارشـتە لە بیرۆکەیەک کە هـێشتا لە کـاتی پێکهـێنان و بیرکردنەوە و
ئامادەیی دایە، کە کـردارەکە رووی نـەداوە. لە کاتی رابـردوودا نووسەر
دەتـوانێت کۆتـایی بۆ ئـەم کاتـانە دابنێت و چیڕۆکەکەی بە ئەنجـام
بگەیەنێت. بەڵام لە کاتی رانەبردوودا، چیڕۆکنووس ناتـوانێت کۆتایی بۆ
چیڕۆکەکەی دیاری بکات. چونکە کردارە هـێشتا جێگـیر نەبـووە و لە کاتی
تـاقـیکـردنەوە و پێکهـێـنان دایـە. بۆ نموونە:"مام بەختیار دەیەوێت
مـینای کچی ببێت بە پزیشک"هـێشتا نازانرێت کە مینا دەبێت بە پزیشک یا
نا، چونکە هێشتا خوێندکارە.
کـات لەگـەڵ شـوێـن و جـووڵـەدا، سـیانەن و تەواکەری یەکتریـن. گەر
جـووڵە نەبێت، ناتـوانین هـەسـت بە کـات بـکەین. لە سووڕانـەوەی زەوی
بە دەوری خـۆیـدا، رۆژ و شەو پێکـدێـن. لـە سـووڕانـەوەی زەوی بـە
دەوری خـۆردا، چـوار وەرزەکەی سـاڵ، زستان، بەهار، هاوین، پایز پێکدێن
لەگەڵ خەسڵەتەکانی هـەر وەرزێک لە وەرزەکان.
کەواتا کات بە دوای جـووڵەدا دێت و لە ئەنجامی جـووڵەدا کات دێتەدی.
جـووڵەش لە شـوێنـێکـدا نەبێـت روونـادات. نمـوونـەیـەکی تـر لەسـەر
کـات، کـاتی خـوێنـدنەوە:
"کـاتی خوێنـدنەوەی چیڕۆکـێک، مەبەست لـەو مـاوەیـەیە کە بە
خـوێنـدنەوەی ئـەو چیڕۆکە بەسەر دەبرێـت. چەنـد فاکتەرێک ماوەی
تەواکـردنی خوێندنەوەی چیڕۆکەکە دیـاری دەکەن، وەک: قـەوارەی ئەو
پەرتـووکـەی کە چیڕۆکـەکەی تێـدایە، قـەوارەی لاپەڕەکانی، قـەوارەی
پیتەکـانی چاپکـردنی، شـێوازی نووسەر، ئامـانجی چیڕۆکەکە، دۆخی هـۆشی و
بیرکردنەوە و دەروونی خوێنەر، کارتێکردنی دەرەوەی کە بە دەوری
خـوێنەرەوەیـە. هەمـوو ئەم فـاکتەر و کارتێکـردنانە، کاریگەرییان
لەسـەر خوێنـەر و مـاوەی خوێنـدنـەوەی چیڕۆکـەکەدا هـەیە.
لە هەموو بارێکـدا، کـات و شـوێـن رۆڵێکی گـرنگیان هـەیە لە ریـزبەنـدی
و بنیاتنانی رووداوەکـانی چیڕۆکی منـداڵان. منـداڵان لە میانەی کـات و
شوێنەوە لە رووداوەکانی چیڕۆکەکـان تێـدەگـەن.
بۆیە پێویستە چیڕۆکنووسانی چیڕۆکی منـداڵان، بە جـوانی و بە وردی بیـر
لە کات و شـوێـن و لە ریـزبەنـدیکـردنی رووداوکـان بـکـەنەوە.
١٢\٧\٢٠٢١
- سوێد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|