٢٠\١٢\٢٠١٠
که
باران هات.

شوان حه‌سه‌ن
ئه‌و شه‌وه خوا
چیڕۆکی چاره‌نووسی
منداڵێکی ده‌نووسیه‌وه
شه‌یتانیش له ژێره‌وه ده‌یخوێنده‌وه
*
* *
نیگارکێشێک له ئاسمان راده‌ما
هه‌وره‌کانی ده‌هێنا و ده‌برد
تا باوێشک به تابلۆیه‌ک بدا و
چاوه‌کانی به ئارامیی له گیرفانی بخه‌ون
*
* *
سه‌رچه‌فێکی ئه‌رخه‌وانی کاتژمێری زین ده‌کرد
به‌ره‌و کاتێکی شه‌لالی خوێن
*
* *
په‌نجه‌کانم پڕ له هه‌نگوین ببوون و
مه‌مکتیان ده‌بڕی
*
* *
با چه‌پکێک بۆنی له سینه‌دابوو
به شێنه‌یی رێی ده‌کرد
*
* *
چۆله‌که‌یه‌کیش ووشه‌ی گرمۆڵه ده‌کرد و
درزێکی له ڕۆژگاری من ده‌کرد به هێلانه
*
* *
له‌پڕ باران داباری و
هه‌رچی هه‌بوو
که‌وته ژێر زه‌وی.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
خوا و ناوهێنانی.
دوایی ناردنی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌م بۆ دۆستێکم گله‌یی لێکردم له
په‌یوه‌ندییه‌ک که بۆ ناوی شتێک ده‌به‌م که باوه‌ڕم پێی نییه. چ
پێویست ده‌کا مێشکی نه‌وه‌ی نوێی پێ بۆگه‌ن بکه‌ین. ده‌بێ ئه‌و وشانه
له فه‌رهه‌نگ دانه‌مینێن، کۆمه‌ڵێک وشه‌یتر که ده‌کرێ هه‌موویان ناو
بنێین هێرش، به‌س له روانگه‌ی بیروڕای ئازاده‌وه به ئارامیی به
دیاریانه‌وه دانیشی.
گوتم:
با سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌ک بۆ خوا بکه‌ین.
گوتی:
شتێک بوونی نه‌بێ پێناسه‌ی بۆ چییه.
گوتم:
ئه‌گه‌ر بڕیارت دابێ
گوێنه‌گری ئه‌وه بابه‌ته‌که به رسته‌ی (تۆ له‌سه‌ر هه‌قی) داده‌خه‌ین.
هه‌ستم کرد بڕیاره‌که‌ی منی به هه‌ند وه‌رگر ت و ئارام بوو.
گوتم:
ئێستا له ئه‌ورپا زۆر شت هه‌ن ده‌زانن بوونی نییه.. به‌س کراون به
به‌شێک له فانتازیایی منداڵ، وه‌ک بابه نوئێل و ئه‌جنده و جادووکه‌ر
و به‌ده‌یا ن شتی تریش که سه‌رچاوه‌کانیان راستی به منداڵ ناگه‌یه‌نن.
به‌س ئه‌وان توانیویانه جیهانێکی خۆش بۆ منداڵ درووست بکه‌ن. تۆ
سه‌یری گه‌لانی سه‌ر زه‌وی بکه جه‌ژن و ئه‌هه‌نگه‌کانیان یا
په‌یوه‌ندیی به ئه‌فسانه هه‌یه یا به دین.
گوتی:
تۆ دوورم ده‌که‌یته‌وه له هۆنراوه‌که‌ت.
گوتم:
باشه خوا و شه‌یتان له‌و نووسینه گه‌مه‌یه‌که به نزیککردنه‌وه‌ی
دوو وێنه.. ئه‌من نه‌هاتووم باسی بوون و نه‌بوونیان بکه‌م، تۆ بێنه‌به‌ر
چاوی خۆت له دینه‌که‌ی ئێمه خوا چاره‌نووسی که‌سه‌کان ده‌نووسێ و
شه‌یتانیش له ژێره‌وه ده‌یانخوێنێته‌وه. چ گه‌مه‌یه‌کی سه‌یره ئه‌گه‌ر
توانیبم وێنای بکه‌م. له فه‌رهه‌نگدا خوا گوزارشت له هێزێکی له‌بن
نه‌هاتوو ده‌کا. ده‌کرێ بۆ فه‌نتازیا سوودی لێوه‌رگری. ده‌زانی زۆربه‌ی
که‌سه‌کان هاوده‌مێکی خه‌یاڵیان هه‌یه له ته‌نیایی ده‌یدوێنن و ئه‌من
و تۆش هه‌مانه. ژیان بێ شته روحییه‌کان وشک و بێ مانایه. ژیان دوو
لای ته‌رازوو نییه چاکه و راستی بخه‌یته لایه‌ک و خراپه و هه‌ڵه‌ش
له لایه‌که‌یتر. ئێمه هه‌موومان زۆر جار که بێ هیوا ده‌بین
به‌رامبه‌ر به ژیان و ده‌سه‌ڵات حه‌ز له بوونی خوایه‌ک ده‌که‌ین، که
مرۆڤ له وێرانکاریی بپارێزێ و نه‌یهێشتبا ترس دامه‌نی زه‌وی هه‌ڵته‌کێنێ
و هه‌موومان خۆشمان ده‌ویست. نه‌ک ئه‌و خوایه‌ی که باسی ده‌کرێ و
ئێمه شه‌ڕ له پێناوی پاراستنی ئه‌و ده‌که‌ین و داواشمان لێده‌کا
لێیبپاڕێینه‌وه و نوێژ و رۆژییشی بۆ بگرین.
گوتی:
ئه‌من ئازادم له دین و له‌و شته روحییانه‌ی که باستکرد، چونکه
روحیش له بڕبڕه‌ی پشتی دین دروست ده‌بێ و ده‌کرێ وێنه‌ی جوانتر له
شته بینراوه‌کان دروست بکه‌ین.
گوتم:
ئه‌من نازانم کێ ئه‌وه دیار ده‌کا کامه وێنه له کامه وێنه
جوانتره گه‌ر نیشاندان نه‌بێ. واپێده‌چوو له‌یه‌ک نه‌گه‌یشتبین به
رسته‌ی (به هه‌ر حال) کۆتاییمان به په‌یوه‌ندییه‌که هێنا.
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|