۴\١\٢٠١٠
به‌دواچوون:
کێ به‌رپرسه له
ڕه‌وینه‌وه‌ی گیانی خۆڕۆشنبیرکردن
له نێو چه‌په‌کانی کوردستاندا؟

ئاسۆ بیاره‌یی
حیزبی شیوعی کوردستان، که تائێستاش خۆی به‌میراتگری
چه‌په‌کانی باشوور کوردستان ده‌زانێت، ئه‌و ڕه‌وت و به‌رنامه‌ڕیزیه‌ی
که له ناو چه‌په‌کانی کوردستان هه‌بوو، چۆکی پێهێنا، به‌رنامه‌یه‌ک
که شیوعی و مارکسیه‌کان و هه‌ندێ لایه‌نی دی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی
کوردستان، به‌هره‌یان لێوه وه‌رده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی له کێشه دژه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا به‌کاری به‌رن. خۆڕۆشنیرکردن یان خۆ هوشمه‌ندکردن
یه‌کێکه له‌و ئامێرانه‌ی که هه‌موو مرۆڤێک پێویستی پێیه‌تی بۆ بره‌وبردن
و تێگه‌یشتن له ژیانی ڕۆژانه‌ی.
جاران به‌گشتی و به تایبه‌تی له نیو عێراق و کوردستاندا وا باو بوو،
که ئه‌گه‌ر یه‌کێک که‌مێک ئاگایی هه‌مه‌لایه‌نی له ئه‌جه‌نده‌کانی
ژیان هه‌بووایه، خه‌ڵک به چاوی چه‌په‌وه سه‌یری ده‌کرد. له دۆخی ئه‌مڕۆدا،
هاوکێشه‌که تا ڕاده‌یه‌کی دیار گۆڕاوه و لایه‌ن و کارئه‌کته‌ری دی له
دایک بوون، لێره‌دا باسی فاکته‌ره ده‌رکییه‌کان ناکه‌م.
لاوازی هه‌ڵوێستی چه‌پ و شیوعی له کێشه ڕۆژه‌ڤ و شه‌قامیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی، نه‌بوونی ڕه‌نگ و بوونی چالاکی هاوڕیان و گیانی چه‌پ، وه‌ک ته‌واوکه‌ری
هێزه‌کانی بزوێنه‌ره‌کانی دی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، وای کردوه‌وه که
ده‌وارێک نه‌بێت که چالاکوانانی چه‌پ خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه. پاشکۆیی
حیزبی شیوعی کوردستان و هه‌ڵته‌کبوونی له دوای ڕووداوه‌کان و گه‌نده‌ڵیه‌کانی
هه‌ندێ زلهێز، به تایبه‌تی له هه‌ژده‌ساڵی دواییدا، مۆرانه‌ی له
ڕاگره گرنگه‌کانی ئه‌و حیزبه داوه.
دابه‌زینی ئاستی هوشیاری و نزمی خۆڕۆشنبیرکردن له نیوان سه‌رگشتی
هاوڕیانی ناو حیزبی شیوعی کوردستان به چه‌ند شێوه له نێو جه‌سته و
قه‌باره‌ی ئه‌و حیزبه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه:
- له‌وانه داڕمانی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندی ئه‌و حیزبه و ئاستی لاوازی
ڕۆشنبیری ئه‌و کادیرانه که له ناو ڕاگه‌یاندن و میدیای ئه‌و
حیزبه‌دا ماون و ده‌رنه‌چوونیان له گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکاریه خێرایانه‌ی
که ئه‌مڕۆ سه‌رتاپای ژیانی گرتووه‌ته‌وه.
- سستی یان کوێربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندی ئه‌و
حیزبه، که جاران، ته‌نانه‌ت له خه‌باتی شاخدا، کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی
هوشیاری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه بوون و داهێنانیان پێ ده‌به‌خشین.
بڕاونه سایتی (ڕاگه‌یاندنی ئازادی) که تاقانه سایتی ئه‌و حیزبه‌یه
و که ئاستی نوێکردنه‌وه زۆر لاوازه. هه‌روه‌ها بڕوانه هه‌فته‌نامه‌ی
ڕۆژنامه رێگای کوردستان له هه‌مان سایت.
نه‌مانی که‌ناڵه‌کانی خۆڕۆشنبیرکردن و گوێ نه‌دانی ئه‌و حیزبه به‌و
پرۆسه‌یه (خۆهوشیارکردنی هاوڕێیان)، له زمانی ڕه‌خنه و ئاخافتنی هه‌ندێ
هاوڕێ و که‌ناڵی میدیایدا له وه‌ڵامدانه‌وه و ده‌ربڕیندا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه. که به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار هێنده نزمه که له قاڵبی
جنێودان و تاوانبارکردنی لایه‌نی ڕه‌خنه‌گر زیاتر تێپه‌ڕ ناکات،(بڕوانه
وه‌ڵامه‌کانی هه‌ندێ ڕه‌خنه له سایتی سه‌ربه‌خۆ)*.
که‌واته حیزبی شیوعی کوردستان به‌رپرسی یه‌که‌مه له دابه‌زینی
ئاستی هوشیاری ڕێکخراوه‌کانی حیزب بۆ به‌کاربردن و به‌کارهینانی ئه‌و
بیردۆزه زانستیانه که پێوه‌ستن مارکسیزمه‌وه، که پێویستن بۆ
پێشخسنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. بۆ؟ چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، ئه‌و حیزبه
خۆی به میراتگری شیوعی و چه‌په‌کانی کوردستان داده‌نێت و هه‌موو گه‌مه‌کان،
له مه‌ڕ چه‌پ و ڕێکخراوه‌کانی، به‌هی خۆی ده‌زانیت، هه‌رچه‌نده له
ڕابه‌ریدا، به تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هه‌ره‌سێکی ته‌واوی
هێناوه. له هه‌مان کاتیش‌دا پرۆژه‌یه‌کی چالاکردنه‌وه‌ی هه‌نووکویی به‌پیی
ڕۆژه‌ڤی سیاسی له‌ده‌ستدا نییه که کاره ڕێکخراوه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی
تۆکمه بکاته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که ماون له گه‌ڵیدا ته‌نها
به‌جه‌سته شیوعین و به‌بیرو باوه‌ڕ له‌وێ نین، کاره‌کانیان له کارێکی
کاتی کارمه‌ندێک تێناپه‌ڕن، بۆیه حیزب ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی له سه‌ر زوه‌ی
رودانی ڕوداوه‌کان نه‌ماوه و هه‌شبێت لاوازه.
باشوری سوێد
28 - 12- 2009
|