٧\۴\٢٠١٠
کێ به‌رپرسه له
شکستیه‌کانی حیزبی شیوعی کوردستان؟

گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
حیزب وه‌ک کایه‌یه‌کی سیاسی له ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا ئامرازێکه بۆ گه‌شتن
به ئامانجێک. ئه‌و ئامانجه‌ش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌ی چینایه‌تی
دیاری ده‌کرێت .
گه‌رئه‌و ئامرازه واته ئه‌و حیزبه به چاکی هه‌ڵگری په‌یامه‌که نه‌بێت
و نه‌توانێت خه‌بات له پێناوی هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه بکات و له
گۆره‌پانی سیاسه‌تدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی جه‌ماوره نه‌بێت که له‌ده‌وری
کۆبوونه‌وه‌ته‌وه،ئیدی بوونی ئه‌و حیزبه ده‌که‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له کوردستاندا ژماره‌یه‌کی زۆر حیزب په‌یدابوون
که پێشتر له سه‌رده‌می شاخدا بوونیان نه‌بووه، بڕێک له‌م حیزبانه
به هۆی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینێک یا توێژێک یا مه‌زهه‌بێکیان ده‌کرد
و گوزارشتیان له خواسته‌کانیان ده‌کرد، مانه‌وه‌و به‌رده‌وامیه‌تی
خۆیان سه‌لماندو بوونه ژماره‌یه‌کی گرنگ له گۆڕه‌پانکه‌دا ، بڕێکیش
له‌و حیزبانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونیان زه‌رووره‌ت
نه‌بوو خۆری تێکۆشان و وجودیان زوو ئاوابوو . حیزبی شیوعی کوردستان که
درێژکراوه‌ی حیزبی شیوعی عیراقه له کوردستان، له سه‌رده‌می خه‌باتی
شاخدا به‌شێکی کارا بوو له بزافی ڕزگاریخوازی میلله‌ته‌که‌مان، کۆمه‌ڵێک
سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردی له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تیدا تۆمارکردو کاروانێک
له شه‌هیدی پێشکه‌ش کرد. دوای ڕاپه‌ڕینیش وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر
به‌گوڕوتینه‌وه هاته‌مه‌یدان.به‌هۆی دڵسۆزی وده‌ستپاکی ئه‌ندامانیان و
دووریان له دزی ئاودیوکردنی سامانی میلله‌ت و نه‌بوونی گه‌نده‌لی له
ڕیزه‌کانیاندا بوونه مایه‌ی ڕێز‌و خۆشه‌ویسی خه‌ڵکی کوردستان . دیاره
هیچ حیزبێک ناتوانێت بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌سه‌ر نه‌به‌ردی و ئه‌مجادی
ڕابردوو بژی،ئه‌وانه ده‌بنه به‌شێک له مێژوو ، بۆیه ئیدی گه‌ره‌ک
بوو له‌سه‌ر حیزبی شێوعی له‌گه‌ڵ ڕۆژدا بژی و به ووردی مامه‌له
له‌ته‌ک گۆڕانکاریه‌کاندا بکات و خوێندنه‌وه‌ی زانستی پێبێت بۆ واقیعه‌که‌ی
کوردستان . لێ به به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ره‌وه که خوڵقاوی ده‌ستی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌یه‌تی،
ئه‌و حیزبه مه‌زنه خاوه‌ن جه‌ماوره پڕ شکۆداره وه‌ک گه‌ڵاڕێزانی
دره‌ختی به‌ر وه‌رزی پایز ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری رۆژ له دوای ڕۆژ له
داکشان و پوکانه‌وه و دابه‌زیندا بوو تا گه‌شته ئاستێک له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا
بوونی یا نه‌بوونی به‌م دۆخه‌ی ئێستای هیچ مانایه‌ک نابه‌خشێت و خاڵیه
له کاریگه‌ری.فاکته‌ره‌کانی لاوازبوونی حیزبی شیوعی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا
چڕ ده‌که‌مه‌وه.
*ته‌سلیم بوون به سیاسه‌تی یه‌که‌یتی و پارتی و ڕازیکردن وڕه‌چاوکردنی
هه‌ڵوێستیان له هه‌موو هه‌نگاوێکدا، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی
و ئیمتیازاتانه‌ی به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزب دراوه
له لایه‌ن یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه.
* نامۆبوون به جه‌ماوه‌ر ،ئه‌ویش به هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زۆربه‌ی
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی له جه‌ماوه‌ره‌وه‌و نه‌بوونی کۆنتاکت له گه‌ڵیانداو
خزانه نێو باره‌گاکانه‌وه ، به‌مه‌ش له حیزبێکی جه‌ماوه‌ریه‌وه
بووه حیزبێکی مه‌کته‌بی وشک و بێ به‌رهه‌م.
* داکۆکی نه‌کردنی سه‌رسه‌ختانه‌و بوێرانه له جه‌ماوه‌ری توڕه‌و
ناڕازی له هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار.
* بێ هه‌ڵوێستی یا بوونی هه‌ڵوێستی کز‌و شه‌رمنانه به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی،
به‌هه‌دربردنی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت،ناعه‌داله‌تی و زۆر حاڵه‌تی
نادروستی دیکه به جۆرێک که هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵات سه‌غڵه‌ت بکات.
* کاڵبوونه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته چینایه‌تیه‌که‌ی وه‌ک حیزبێکی نوێنه‌ری
چینی کرێکار‌و چه‌وساوه‌کان، که له‌زۆر حاله‌تدا هیچ جیاوازیه‌ک له
نێوان ئه‌م حیزبه‌و حیزبه بۆرژوازیه‌کاندا هه‌ست پێنه‌ده‌کرا.ئه‌مه‌ش
زیاتر له هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رکردایه‌تیدا به‌رچاو ده‌که‌وێت.
* گوێنه‌دان وپشتکردن له‌خانه‌وانده‌ی شه‌هیدان ،پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
،هاوڕی کۆچکردوه‌کان ، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی ناعه‌داله‌تی و نابه‌رامبه‌ری
له مووچه و ئه‌رزه‌و زۆر شتی دیکه‌دا . ناڵێم له‌م ڕوه‌وه هیچ نه‌کراوه
به‌ڵام هه‌رگیز له ئاستی پێویستدا نه‌بووه.
* دووره‌په‌رێزی و که‌م ده‌رکه‌وتنی هاوه‌ریانی سه‌ره‌وه له میدیای
کوردی‌دا، به‌جۆرێک گه‌ر هاورییانی حیزب به‌راورد بکرێت له گه‌ل ده‌رکه‌وتنی
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستاندا ئه‌وا ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی که‌مترین ده‌رکه‌وتنیان به‌رده‌که‌وێت.هاوڕی
زیره‌ک کمال{که‌به‌رده‌وام له میدیاکاندا ئاماده‌بوونی هه‌یه} و جار
وباریش هاورێ بابی تارای لێده‌رچێت ئیدی ئه‌وانی دیکه ساڵی جارێکیش
له هیچ میدیایه‌کدا ده‌رناکه‌وه‌ن ، ته‌نها لێکدانه‌وه‌ش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته
ڕاکردن و ترسه له‌و پرسیارانه‌ی ئاراسته‌یان ده‌کرێت.
*نه‌بوونی میدیایه‌کی ئه‌کتیڤ و سه‌رچڵ و مۆدیرن، ئه‌وه‌ی هه‌یه بی که‌ڵک
، نه‌وێر، دواکه‌وتووله هه‌موو ڕویه‌که‌وه [به‌هه‌مووبه‌شه‌کانیه‌وه]
،به‌خۆرێک بۆ هه‌ردێڕی، په‌یڤێک، گرته‌یه‌ک ده‌بێ حساب بۆ هه‌ردوو
حیزبه‌که بکات نه‌کا ببێته هۆی زویربوونیان.ئه‌م میدیایه وای
لێهاتووه که زۆرێک له دۆستان و هاورییانیش متابه‌عه‌ی ناکه‌ن و بۆته
مایه‌ی گاڵته‌و به‌زه‌یی.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پیدا ئه‌م فاکته‌رانه بوونه هۆی ئه‌و دابڕان و
قیرانه گه‌وره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رتاپای حیزبی گرتووه‌ته‌وه ، ئاکامه‌که‌شی
ئه‌و شکستیانه‌بوو که له‌هه‌ردووهه‌ڵبژاردندا حیزب دروێنه‌ی کرد.
دیاره له دونیای سیاسه‌تدا شت به‌رامبه‌ر به‌شته یا هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر
به هه‌ڵوێسته ، بۆ نمونه گه‌ر حیزبی شێوعی ئاوڕ له جه‌ماوه‌ر نه‌داته‌وه‌و
پێشه‌نگی داخۆزیه‌کانیان نه‌بێت و گوزارشت له ئازاره‌کانیان نه‌کات ،ئیدی
به چ لۆژیکێک داوایان لێده‌کات ده‌نگیان پێبده‌ن؟ بێگومان له حاڵه‌تی
ئه‌وهادا ئه‌و حیزبه شایانی سزایه ئه‌ویش به نه‌دانی ده‌نگ پێی.
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆبوونه‌وه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی
به‌ده‌ستی هێنا ده‌نگی تووڕه‌و ناڕازی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی
کوردستان بوو، گۆران زیره‌کانه توانی له بۆته‌ی پرۆسێسێکدا کۆیان
بکاته‌وه‌و بیکاته هێزیک به‌رامبه‌ر به دووحیزبی ده‌سه‌لات و ده‌سه‌لاتی
پێ ڕابچڵه‌کێنێت.خۆ گه‌ر سه‌رکردایه‌تی حیزب سه‌رکردایه‌تیه‌کی بوێر‌و
لێهاتوو بوایه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناڵێم هه‌مووی لێ به‌شێکی باش و به‌رچاوی
ده‌بوونه جه‌ماوه‌ری حیزب. ئایا سه‌رکردایه‌تی حیزب له خۆی پرسیوه چ
هونه‌رێکه چ سحرێکه بزووتنه‌وه‌یه‌ک له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا به‌و
شیوه‌یه بێته مه‌یدان و شه‌قام بشڵه‌ژێنێت و ئه‌و گشت کورسیه به‌ده‌ست
بهێنێت؟له‌ولاشه‌وه حیزبێکی خاوه‌ن مێژووی پرخه‌باتی76 ساله به خێر‌و
سه‌ده‌قه کورسیه‌ک له په‌رله‌مانی کوردستان به‌ده‌ست بهێنێت ، یا له
خۆیان پرسیوه چی پاڵ به دۆست و لایه‌نگران و تاراده‌یه‌ک برێک له‌ئه‌ندامی
حیزبه‌وه ده‌نێت که ده‌نگی خۆیان بده‌ن به لایه‌نه‌کانی دیکه و نه‌یده‌ن
به حیزب ؟ ئایا هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کیان بۆ ئه‌مانه هه‌یه یا ته‌نها
به‌پاساوێ نالۆژیک ده‌یانه‌وێت پینه‌ی بکه‌ن؟
سه‌رکردایه‌تی حیزب ناتوانێت نکولی له‌و قیرانه هه‌مه لایه‌نه بکات
که له مێژه جه‌سته‌ی حیزبی ته‌نیوه و به‌ره‌و داڕزان ده‌یبات، ئه‌مه‌ش
به ڕوونی له شکستیه‌کانی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردندا به زه‌قی ڕه‌نگی دایه‌وه.
به‌رپرسیاریه‌تی یه‌که‌م و سه‌ره‌کیی ئه‌م قه‌یرانه ته‌نهاو ته‌نها له
ئه‌ستۆی خودی سه‌رکردایه‌تیدایه ، ئه‌وه باجی بێده‌نگییانه ئه‌مرۆ
حیزب ده‌یدات، گه‌ره‌که دانی پێدا بنێن ، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر پاساوێکی
دیکه قابلی قه‌بوڵکردن نیه.
بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی حیزب هێشتا بوار ماوه‌و کات له‌به‌رده‌ستایه.ئه‌ویش
له ڕێگه‌ی کارکردن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی ئاورته {ناوه‌خت} له
زووترین ده‌رفه‌تدا.که تێیداسه‌رکردایه‌تی حیزب پێ له هه‌ڵه‌کانی خۆی
بنێت و به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. هاوکات سه‌رکردایه‌تیه‌کی
جه‌سوورو شۆڕشگێر جڵه‌وی حیزب بگرێته ده‌ست و سیاسه‌تێکی تۆکمه‌و
واقعی و درووست دابڕیژرێت ،تا له ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵبدرێت حیزب بگه‌ڕینرێته‌وه
بۆ پێگه‌ی ڕاستی خۆی که ئامێزی جه‌ماوره .دابڕان له جه‌ماوه‌ر یانی
دابڕان له ژیان ،جه‌ماوه‌ر داینه‌مۆی حیزبه بۆیه گه‌ره‌که ئه‌و
داینه‌مۆیه سه‌رله‌نوێ بخرێته‌وه کار.
حیزبی شیوعی به‌شێکه له واقعی کوردستان ، وه‌ک پێداویستیه‌ک و نوێنه‌ری
چینی هه‌ژارو چه‌ورساوه مانه‌وه‌ی له گۆره‌پانه‌که‌دا گرنگه، به‌لام
نه‌ک به‌م شێوازه‌ی ئێستای به‌ڵکه به میتۆد و سیاسه‌تێکی نوێ که
گوزارشت له چینی چه‌وساوه‌و جه‌ماوه‌ری به‌شخوراو بکات. ڕاسته ئه‌مڕۆ
جه‌ماوه‌ری حیزب زویرو دووره په‌رێزن ،به‌ڵام گه‌ر ویست و ئاره‌زووله
ئاردابێت و حیزب به خۆیدا بچێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه‌و
ڕه‌خنه‌کرانه بۆسیاسه‌تی ڕابردووی خۆی بکات ،من له‌و باوره‌دام جه‌ماوه‌یش
ئاماده‌یه لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوی هه‌لبداته‌وه.
هاوڕێ دلسۆزه‌کان، هاوڕێ دابراوکان، دۆستان و خه‌م خۆرانی حیزب، به‌ر
له‌وه‌ی حیزب له لێواری مه‌رگ نزیک ببێته‌وه، بۆ ڕیزگرتن له دیرۆکی
پرسه‌روه‌ری ، بۆ به‌رزراگرتنی کاروانی شه‌هیدان ، بۆ به‌فیڕۆ نه‌دانی
خه‌باتی هه‌زاره‌ها ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی حیزب، بۆبه‌رخوردان
و خۆراگری تێکۆشه‌ره‌کانمان له زیندانه‌کانی به‌عسی فاشیدا له
ڕابردوودا با پێکه‌وه تێ‌بکۆشین بۆڕزگارکردنی حیزب ، بۆ ژیانه‌وه‌ی
حیزب ،حیزب پێویستی به‌هه‌وڵ و توانای هه‌موومان هه‌یه و چاوه‌ڕێی
هیممه‌تی ئێمه ده‌کات، ده‌با ئێمه‌ش ئه‌و ئه‌رکه گرانه بگرینه ئه‌ستۆ
.
سه‌رنج/ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌م نارد بۆ ڕۆژنامه‌ی{ ریگای
کوردستان} زمانحالی حیزبی شیوعی کوردستان ،مه‌خابن بڵاویان نه‌کرده‌وه.
|