په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٢\٢٠١٩

کێ بەرپرسە لە خوێنڕشتن؟


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


لە سەرەتای مانگی ئوکتۆبەرەوە ( تشرینی یەکەم) ی رابردوو رۆژانە خوێنی خۆپیشاندەران لە بەغداو شارەکانی باشووری عێراق ئەرژێت و خۆپیشادەران داوای ئەنجامدانی چاکسازیی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی ئەکەن و بۆ دەستەبەرکردنی دەرفەتی کارو ژیانێکی شایستە بۆ سەرجەم ھاوڵاتیان و دوور لە گەندەڵی و بەشبەشێنەی حیزبایەتی بەتایبەتی حیزبە ئیسلامییە شیعەکانی دەسەڵات.


گەرمەی خۆپیشاندان لە بەغداو شارەکانی ناوراست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە، واتە { بەغدا، نەجەف، کەربەلا، بابل، دیوانییە، ناسرییە، موسەننا کوت ، عیمارە و بەسرە} و، خۆپیشاندەران داوای چاکسازیی و نەھێشتنی بێکاری و دابینکردنی ھەلی کار ئەکەن و، دروشمی سەرەکییان دژ بە گەندەڵی ودزیی و پارە خواردنە ولە کاتێکدا ــ ٣٠ تا ٤٠ % ی ــ خەڵکی عێراق لە ژێر باری ھەژاری و نەداری ئەژین، بەرپرسان بە تایبەت سەرۆکی حیزبەکان ودستوپەیوەندەکانیان( خزم و خوێش، وەزیر، ئەندام پەرلەمان) تا دوێنی نان نەبوو بیخۆن ولەمرۆدا بوون بە ملیادێرو خاوەن موڵ و ماڵ وتەلارو سامانی بێ ھاوتا.


تەمەنی زوربەی خۆپیشادەران لە ٢٥ ساڵ بەرەوخوارەو، کەمیان ئاگادری ناخۆشی مەینەتی رۆژانی حیزبی بەعسی عەرەبین و، ئەم گەنجانە پەیوەست نین بە ھیچ حیزبێکەوەو، دوور لە بەرژەوەندی حیزبی و تایفەگەری خوپیشاندان ئەکەنودەسەڵاتدارانی عێراقێش ( ھێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و سوپاو حەشدی شەعبی) بۆ سەرکوتکردنیان زیاد لە پێویست و بە شێوەیەکی درندانە ھێزیان بەکارھێناوەو، لە ھەموو لایەکەوە تەقەیان لێئەکرێت و شەھێدو برینداریش لە ھەڵکشاندایە و، بەرپرسانی حکومەتی عێراقیش پەنا ئەبەنە بەر درۆو دەلەسەو فرت و فێڵ گوایە نازانن کێن ئەوانەی تەقە لە خۆپیشندەران ئەکەن و، بۆ ئەوەی درۆکەیان سەربگرێت و راستییەکان بشارنەوە دەزگاکانی راگەیاندنیان داخستووەو خەتی ئێنتەرنێتیان بریوە.


زوربەی خۆپیشاندەران شیعەن و ھاوار لە دژی حیزبە شیعەکانی خاوەن دەسەڵات ئەکەن و بە دەنگی بەرز ئەڵێن ئەو حیزبانە گەندەڵن و لە گەندەڵیدا نقووم بوون و، لە ئێستادا بۆ بەربەرەکانی راپەرینە مەزنەکەی گەلی عێراق میلیشیاو چەکدارەکانیان خستووەتەکارو، بە فیتی رابەرانی حیزبە ئیسلامییەکانی شیعە کونسلخانەکانی ئێرانیان لە کەربەلاو نەجەف سووتاندو ئەو کارەیان خستەپاڵ و ئەستۆی خۆپیشاندران و، بەو بیانووە ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی دەستیان واڵاتر بوو بۆ تەقەکردن و بەو ھۆێەش ژمارەیەکی زۆر شەھیدو برینداری لێکەوتەوە بە تایبەت لە ناوچەی سنەک لە بەغدای پایتەخت.


تا ئێستا زیاتر لە {٤٠٠} شەھیدو ١٥ ھەزار بریندار ھەیەو، ئەو کردەوانەش تاوانە دژ بە مرۆڤایەتی وتاوانی چینۆسایدەبەرامبەر بە خەڵکی بێدەسەڵاتی راپەریوو، لەلایەن بەرپرسانەوە پەردە پۆش ئەکرێن و، لە راگەیاندندا بە تەموومژی باسیان لێوە ئەکرێت بۆ شاردنەوەی راستییەکان.


خۆپیشاندەران داوا ئەکەن : بەبێ منجەمنج سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەھدی و حکومەتەکەی دەستلەکار بکێشنەوەو برۆن و، حکومەتێکی نوێ پێکبھێنرێت، حکومەتێکی خاوەن توانای نێشتمانی وپردەسەڵات بێت بۆ ئەوەی پێش ھەموو شتێک عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزێرانی قاودراو فەرماندەی گشتی ھێزە ‌چەکدارەکانی سوپای عێراق بداتە دادگا چونکە بەرپرسی یەکەمەو چی کوژراوو بریندار ھەیە لە ئەستۆی ئەوە.


حکومەتی نوێ بتوانێت داخوازییە رەواکانی گەڵ و خەڵکی راپەریوو خۆپیشاندەران لە پێش ھەموو کارێک یاسای ھەڵپژاردن و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی نوێ بێنێتەدی و، بەرلەمانی عێراق ھەڵبووەشێنێتەوە ( زوربەیان بە فێڵ و تەزویر بوونە بە ئەندام) و، ھەروا ئەو حکومەتە نوێیە بتوانێت ھەرچی بەرپرس و تاوانبارو تەقەکەرو بکوژ ھەیە راپێچی دادگا بکات و، ئەبێ پەرلەمانی عێراقیش گوێ رایەڵ بێت بە داخوازییەکانی گەل بە مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەدەنی دیموکراسی بتوانێت دادپەروەری کومەڵایەتی زامن و پەیرەو بکات و، کۆتایی بە دەستێوەردانی دەرکی بێنێت و عێراق نەبێتە گۆرەپانی جەنگ لە نێوان ئەمریکاو ئێران و، لێرەدا پێویستە ئاماژە بە رۆڵی ئەندامە دەستپاکەکانی پەرلەمان بدەێن و ھەڵوێستیان لە بارەی خۆپێشاندانەکان بەرز برخێنین.


ئەرکی سەرەکی حکومەتی نوێ و داخوازییەکانی خۆپیشاندەران رۆڵ و دەستیوەردانی وڵاتانی دەوروبەر نەھێڵێت بەتایبەت لە ئێستادا دەستی ئێران ببرێت و، رێگا بە قاسم سلێمانی و پاسداران نەدات ئارەزوومەندانە ھاتوچوو نەکەن و، ئەبێ زۆر بە وریایی رەفتار لە گەڵ ئێران بکرێت و، بەرپرسانی ئێران بە ئاسانی دەستبەرداری عێراق و حیزبە وابەستەکانیان نابن و، نابێ ریگا بە ئەمریکا بدرێت بارەگاو بنکەی سەربازی لە سەر خاکی عێراق دابمەزرێنێت و، بوونی تورکیا لە سەر خاکی وڵات نەمێنێت.


حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی و حیزبە شیعەکان کە زوربەیان سەر بە ئێرانن بە ئاسانی دەست لە نازو نیعمەت و ئیمتیازات و دزی وسامانی کۆکراوەیان ھەڵناگرن و خۆپیشاندەران داوا ئەکەن لێپێچینەوەی ورد لە گەڵیان بکرێت و زوز بەزوو بدرێن بە دادگا.


ھێزە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران لەمانەی خوارەوە پێکھاتوون: یەکێتیەکانی کرێکاران ، مامۆستایان، قوتابیان و، کۆمەڵەی ئافرەتان و جوتیاران و رێکخراوەکانی کومەڵگەی مەدەنی و ھێزە ئیسلامییە میانرەوەکان و، لەم ھەفتانەی دووایەداو لە وتاری ھەینی عەڵی سیستانی گەورە مەرجەعییەتی شیعەکان داوای کردووە حکومەت بچێت بە پێر داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و، ھەر ھەموویان لە گەڵ راپەرینە مەزنەکەن و، رەوتی سەدریش لە پێشدا زۆر بە گەرمی لە گەڵ خۆپیشادەران بوو، لەم دووایەدا رابەرەکەی موقتەدا سەدر تووشی رارا بووەو، کەس سەری لێدەر ناکات و پێیەکی لە عێراقەو ئەوی تریان لە ئێرانەو، ھەست ئەکات کەمە کەمە خەڵکەکەی لێی دوور ئەبنەوەو لە ژێر فشاری ئێراندایەو، لە خوارووی عێراق سەرۆک خێڵ و عەشایەرەکان بوونەتە کۆڵەکەی خۆپێشاندەران.


بارودۆخی عێراق مەترسیدارەو، ئەگەر وڵاتان بە تایبەت زلھێزەکان و نەتەوە یەکگرتوەکانفشار نەخەنە سەر حکومەتی قاودراوی عادل عەبدولمەھدی و پەرلەمانی عێراق" بارودۆخەکە گرژو ئاڵۆزتر ئەبێت و، لەمرۆدا پیلانی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی ئاوات و تیکۆشان و خوێنی خۆپیشاندراننەیەتەدی و، بەلایەکی تردا ببرێت و، ئێران بە ئاشکرا خوێ کردووە بە خاوەنی عێراق و ، تورکیا لە رێێ چڵکاوخۆرەکانی و بەرەی تورکمانی وبوونی بنکەکانی لە ناو خا:ی ھەرێم وعێراقداو، عەرەبستانی سعودی وھەندێ لە وڵاتانی کەنداو لە رێێ دامودەزگای ھەواڵگیری و بە یارمەتی و ھاتوو چۆی بەعسێیەکان خەریکی پیلان دارەشتنن، بۆیە ئەرکی سەرشانی نوسەران و رۆشنبێران و رۆژنامەنووسان و کەسانی پاک و خاوەن شەرەف و خەڵگی تێکۆشەرە کردەوەی ئەو وڵاتانە شەرمەزارو رێسوا بکات.
سوپای عێراق لە ساڵی لە ٢٣/٥/٢٠٠٣ بە فەرمانی( حاکمی عەسکەری ئەمریکا) پۆل بریمەرھەڵوەشاو، لە ٨/٨/٢٠٠٣ ھەر بە فەرمانی پۆلبریمەر سوپایەکی دامەزراند ( سوپای عێراق لە درۆستبوونەو تا ئێستا) دژ بە خواستی گەلەو، سوپا نوییەکەی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ لە سەرھەڵدانی داعش تێکچووو، ئێستا لاوازە و، لە باتی سوپا خەشدی شەعبی رۆڵی زیاترەو سەرکردەکانی سەر بە ئێرانن بۆیە خۆپیشاندەران داوا ئەکەن ئەم حەشدە نەمێنێت.


بەپێ دستوۆی عێراق سەرۆک کۆمار سەرۆک وەزیران دا ئەنێت و، بەرھەم ساڵح لە گەڵ حیزبەکان و فراکسۆنەکانی پەرلەمان و نوێنەری خۆپیشاندەران کوبووەوەو، تا ئێستا کەسی دەستنیشان نەکردووەو لە ژێر فشاری ئێران و حیزبە شیعەکانە ئەمە لە لایەک ولە لایەکی ترەوە خۆپیشاندەران بەردەوام ئەبن لەخۆپیشاندانەکانیان‌و ئامانجیشیان دەست لەکارکێشانەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەیە، کە لەدروشمەکانیان بەڕوونی داوای ئەکەن.


ھەرێمی کوردستان لە دوورەوە چاودێری بارودۆخی عێراق ئەکات و،بیدەنگە بەرامبەر بە خوێرشتن و کوژران و بریندارکردنی ھەزاران گەنجی عێراق و، ئەو گەنجانە خاوەنی ھەر ئاین و مەزھەب و نەتەوەیەک بن مرۆڤن و، پێویستە بیدەنگی بە فەرمی پشکێنێت و،پەلە بکات لە چاکسازی و گەندەلکاران وبەعسییەکان و موستەشار جاشەکان و تاوانباران وبکوژانی خەڵکی ستەم دیدەی کوردستان لە پرۆسەکانی ئەنفالی چەپەڵ کە لەلایەن دادگاکانەوە ناویان ئاشکراکراوە بدرێن بە دادگاو چیتر داڵدەی ئەوانەو خیانەتکاران نەدرێت و، بە فەرمی داوا لە تورکیا بکرێت ھێزو بنکەکانی بباتەوەو، ھەوڵ بدرێت قوتابخانە و زانکوکان سەر بە تورکیاو کۆمپانیاکانی دابخرێن و، بایکۆتی کالای تورکی بکەن و، چارەسەر بۆ بژێوی ھاوڵاتیان بە تایبەت ھەژاران وکەم ئەندامان و زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگە و ، کێشەی زەویی و خانوبەرەو تاپۆ بدۆزنەوەو یارمەتی حیزبەکانی کوردستانی رۆژھەڵات و رۆژئاوا زیاد بکەن و ، واز لە چاوسوورکردنەوە بە تایبەت بەرامبەر بەو حیزبانەو رۆژنامەنووسان بێنن و، جێی خۆیەتی بڵێن ریگا بەو حیزبانە بدرێت چالاکی لە دژی دوژمنان بکەن..


سەرکردەی حیزبە ئیسلامییەکانی شیعە پشت ئەستورن وترسیان نییە و ئێران لە ئێستادا بەرگری لەو سەرکردانە و پارەو سامانیان ئەکات و" ئەگەر وەرچەرخانێک لە بارودۆخی عێراق رووبدات ئەوا نوری مالکی و عەمار حکیم و ھادی عامری و ئەوانی تر بەرەو ئێران ئەکەونەرێ و، کۆماری ئێسلامی داڵدەیان ئەدات.
وەزیری بەرگری عێراق نەجاح ئەلشەمەری ئەڵێت لایەنی سییەم تەقە لە خۆپیشادەران ئەکات و خەڵک ئەکوژێت و، ناوی کەس ناھێنێت و، مەبەست لە لەلانی سێیەم ئێرانە بەڵام وەزسری بەرگری دەستنیشانی کردووە بەڵام لە ترسی حیزبەکانی شیعە وپلەو پایەکەی ترس دایگرتووەو لاڵە و، خەڵک ئەپرسێت ئەگەر وەزیری بەرگری نەزانێت لایەنی سێیەم کێیەو، بۆ دۆزینەوەی ئەو لایەنە روو لە کێ بکەن و، راگەیاندنەکەی وەزیری بەرگری چەخت لە گەندەڵی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی ئەکات و، جێی شەرمەزاری و روورەش و رێسوان.

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک