٢٧\٢\٢٠١١
کێ به‌رپرسیاره؟!

قادر سه‌مه‌د
زۆریان به ده‌سه‌ڵات ووت، زۆریان خۆپیشاندان کرد، زۆریان مانیان گرت،
زۆریان هاوار کرد زایه‌ڵه‌یان گه‌یشته قووڵایی ئاسمان، زۆریان بانگی
ده‌سه‌ڵات کرد که سه‌ردانی ژوورێکی تاریک و ساردی به‌شه‌ناخۆیه‌کانی
زانکۆ و په‌یمانگاکان بکات، زۆریان ئه‌م ده‌سڵاته بێهووده‌یی کردن
نیشتمانیان چۆڵ کرد، زۆریان ئه‌پاڕانه‌وه بۆ بڕێک پاره بۆ چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشیه‌کانیان ، زۆریان که‌مئه‌ندام بوون له گۆشه‌یه‌کی په‌راوێزی
ژایاندا له‌بیرچوونه‌وه، زۆریان خه‌ونه‌کانیان بووه سووتماک و خۆڵه‌مێش،
زۆریان له شه‌ڕی نه‌گریسی بڕاکوژیدا شه‌هید کران، زۆریان...زۆریان....هتد
به‌داخه‌وه ئه‌وان گوێیان نه‌گرت، چاویان نه‌بینی، گاڵته‌یان پێ ئه‌کردن
و پێکه‌نینیان به حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌هات.
ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه زۆریان پێکردین ئاه یاران له دروست
بوونیانه‌وه هه‌ر داخ و ئازار ئه‌خه‌نه دڵی ئه‌م میللته‌وه، له
درووست بوونیانه‌وه من و براکه‌م ئه‌ده‌ن به‌شه‌ڕ، شه‌ڕی دڕاوسێکان،
شه‌ڕی گه‌ڕه‌که‌کان، شه‌ڕی شاره‌کان، شه‌ڕی ناوچه‌گه‌رێتی، شه‌ڕێ
سۆرانی و بادینی، ئه‌مانه دروستاین کرد ئێمه‌ش هه‌ر بێ ده‌نگ بووین،
هه‌ر هێمن و ئارام بووین، هه‌ر خۆمان خوارده‌وه سه‌رمان سپی بوو
پیربووین و خه‌ون و هیواکانمان مرد ئه‌وان هه‌ر باکیان نه‌بوو.
ئاوا ئه‌مڕۆ بوراکانی په‌نگخواردووی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی پڕ خه‌م و عه‌زابه‌ی
ناخی میلله‌ت ته‌قیه‌وه و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بانگی حه‌ق و
ئازادی له سه‌رای ئازادی شاردا درا، ئێستا میلله‌ت ئه‌و داخ و ئازاره
به‌خۆپیشاندان ئه‌خاته ناخ و جه‌سته‌ی ئه‌و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانه،
ئه‌بێ ئه‌وانیش بیچێژن و بزانن چ غه‌در و خیانه‌تێکیان به‌رامبه‌ر به‌و
میلله‌ته کرد و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای
خۆیان به‌کارهێنا وایان لێ کردین ڕقمان له حوکمه‌ت و په‌رله‌مان بێت
که خۆمان هه‌ڵمانبژارد، یاران له‌بیرتانه له ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌دا
به‌چ دڵ و هیوایه‌که‌وه هه‌موو به‌ره‌و پیری ئه‌و سه‌رکرده‌و ڕابه‌رانه
چووین جوانترین و گوڵ و نێرگزی ئازادیمان پێشکه‌ش کردن به‌داخه‌وه سه‌د
حه‌یف و مه‌خابن گوڵی ئازادی ئێمه‌یان خسته ژێر پێ ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و
تۆوی بێهووده‌یی و بێزاری و بێداریان له ناخی تاک به تاکی ئه‌م میلله‌ته‌دا
چاند، ئێستا ده‌سه‌ڵات چی بکات؟!!! بڵاوه به‌خۆپیشانده‌ران ناکرێت که‌س
ناچێته‌وه ماڵه‌وه شه‌قام و کوچه کۆڵانه‌کان چۆڵ نابن، ئه‌مه ئه‌نجامی
ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حکومڕانی ئێوه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌تان دڵخۆش
و ئاسووده بکردایه خه‌ڵکی خۆیان ئاماده ئه‌کرد بۆ سه‌یرانی ئه‌م
ساڵی نه‌ورۆز نه‌ک بۆ خۆپیشاندان له دژی ئێوه.
kadirsamad@yahoo.co.uk
|