

هاوڕێم
شته‌کانی عاشق
گریان نیهبهدوای سێبه‌ری ماچ و
سه‌مای ئاگر
شته‌کانی عاشق
لێخورینی ئۆتۆیه
که‌بیر له‌گۆڕینه‌وه‌ی ماچ ئه‌کا
نه‌وه‌ک گێڕ گۆڕین
برادهرهسهرخۆشهکه( ههندۆ)
فڕین به‌سه‌ر سه‌مای عاشق
ته‌ئه‌مولی خودا نیه
بۆ ته‌قینه‌وه‌ی شه‌نگه
به‌سه‌ر شه‌هوه‌تی باڕوتهکانی خودا
به‌لکو فه‌نابوونه له‌نێو ئه‌و دیوارانه‌ی
زه‌مه‌ن له‌سه‌ر خیابانه‌کانی
مه‌سجی (م س ن) و
خۆ شه‌که‌تکردنی ( موهه‌ند ) ه
لهبهسهفهر کردنی راموسانی نێو کۆشک
له شانۆی دوکه‌ڵدا
من کهئادهمیانهماچم دایهتۆ
هاوڕێم
رۆیشتن بوو
به‌سه‌ر پردی
به‌شێک له‌عه‌قل
به‌شێک له‌جه‌سته
به‌شێک له‌سۆز
که‌من پۆڕتمهنی
شعرم
دایه‌ده‌ست نه‌نووسین
کرنوشی حه‌رفه‌کان بو
ده‌رۆزه‌کردنی وشه
ئاخر هاککردنی هه‌سته‌کان
به‌ر لهتێکئاڵان بو
نه‌وه‌ک خۆ مهلاسدان
له‌سزای خودا
ئاخر که‌من
مه‌ساسه‌ی کوڕی ئه‌وم مژی
وام ده‌زانی
F4
و
Strg
کردنه‌وه‌ی په‌نچه‌ره‌یه‌کی وهنهوشهیهبهر له‌ئینته‌ر
له‌داخستنی ئه‌و رێگایه‌ی ههمیشهشتاوه
بۆ گه‌یشتن
بهکراوهترین ماچ
که‌ویستم مردن له‌نووستن جیابکهمهوهبۆ عاشق و
غروری عشق بده‌مه‌ده‌ست گۆچانی چاوه‌ڕێیی
شێتی به‌سه‌ر ته‌مه‌نی دوکه‌ڵ دابه‌ش بکه‌م و
سێبه‌ری خوا
له‌هزری ئه‌و عاشقانه‌ی
دوای یه‌که‌م ده‌ستگرتن چ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات
بیشارمه‌وه
من له‌ئاگردانی ئه‌و بێوهمێردانهفێربووم
ده‌ست به‌سه‌رداهێنانی پشیله
زۆر جیاوازتره
لهبهتاڵکردنهوهی توڕه‌یه‌کانی ناوقه‌د
وامئه‌زانی
هه‌ڵگرتنی قورئان له‌گیرفانی چه‌پی کابۆیهکهم
مه‌مکی ژنه‌که‌م
له‌ئازادی نه‌زه‌ڕی خوا ده‌پارێزی
نه‌وه‌ک
لهچیتهلی پڕته‌قاڵی هاوس ئارست
که‌پێم ده‌ڵێ
ببوره
سۆنه‌ره‌کانی رابردوو ناتگهینێتهگومان
که‌تۆ زگت له‌ژنی خودا پڕه
نه‌شته‌رگه‌ری روحت
ناتگهینێتهپراگ
ئاخر له‌ودیو هه‌ناسه‌کانی شه‌نگه
من لهکۆخهی
مێژوویه‌کی ته‌نیایی و تیرۆرستانی
راستگۆیی به‌دی ئه‌که‌م
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
وه‌کو
منی زگچووی دوای کۆلێرهنیه
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
له‌یه‌خه‌ی رابردوو بوو
بۆیهژنهکهی له‌خه‌و به‌ئاگای دێنا
تۆ نا‌توانیت پاڵه‌وانی چیرۆکی ئه‌و خودایانهبیت
که‌ئه‌و نه‌زانێت
ئه‌وه‌ی کڕنۆشی بۆ ده‌بات
گومانه
نه‌وه‌ک ئه‌و مه‌عشوقه‌ی تاڵان کات
هه‌ناسه‌کانی من
وه‌ک ههناسهتریفهیهکانی تۆ نیه
من ئێستا ده‌مه‌وێت
ئێستا مانا بدهمهئافتهر
هه‌ناسه‌کانی تۆ
گۆڕینه‌وه‌ی ماچ
له‌گه‌ڵ موعاناتی خودا
هه‌ناسه‌کانی تۆ
ره‌هابوونی میزکردنهلهبن دیواره‌کانی به‌هه‌شت
هه‌ناسه‌کانی ئێره
گهڕانهلهباخهگشتیهکاندا
به‌دوای یه‌کێ
تاڵانت کا و
ترسیشی له‌سه‌ر ره‌ش بوونه‌که‌م نه‌بێ
چاوشارکێی پهڕهسێلکهکانمان بۆ بگێڕێته‌وه و
باسی گه‌مه‌ی پاساریه‌کانی ئه‌وێش نه‌کا
جارجاره‌ش زۆر به‌هێواشی
ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه
نه‌وه‌ک کوڕه‌که‌م جاسوسیم له‌سه‌ر بکا
هه‌ناسه‌کانی من
بهسودفهلێم تێده‌گا و
پرسیار له‌وون بوونم ناکا
ئاخر هاوڕێم
هه‌ناسه‌کانت له‌وێ کۆڕسی تێکه‌ڵ بوونی ده‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌کانی
ئێمه
هه‌ناسه‌کانی من
جگهلهبۆنی دوکه‌ڵ هیچیتری لێنایه‌ت
هه‌ناسه‌کانی ئه‌و
بۆتهبۆنی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌یانه‌وێت له‌باوه‌شی مێرده‌کانیان بۆنی
سێکسیان لێنێت
هاوڕێم
شه‌نگه‌بی نه‌وه‌ک هه‌موو رۆژێ
هه‌موو ساتێ ئه‌تناسێته‌وه
ئه‌گه‌ر خۆی له‌گێلی نه‌دا
ئه‌و له‌ناو رهنگهئارامهکاندا خۆی ونکردووه
بۆیهلهنێو رهنگهتاریکهکانیدا خۆی ناناسێته‌وه
ئه‌و کچی تاریکستانی رۆشه‌نه
له‌باخچه‌ی ته‌ماشا
سه‌یری روناکی ده‌کا
سه‌فه‌ر ته‌جروبه‌ی عاشقهبۆ ده‌سگیرانه‌که‌ی
ئاخۆ پلێتی کام فڕۆکه‌یه
له‌ئاسمانی ئه‌ودا
داره‌کانی که‌نار ده‌ریا ته‌نها توڕه‌بوون ده‌زان و
له‌ته‌جروبه‌ی وشکایی تێناگه‌ن
ته‌نها له‌خۆ خشاندنی شه‌پۆڵ
بهموماڕهسهدهزانن
هاوڕێم
ده‌ریا نایه‌وێت کچه‌که‌ی بداتهکهنار
بۆیهتهعاروف له‌نێوان زه‌وی و هه‌وردا
ره‌حه‌ت بوونی ئاسمانهبهباران
جه‌سته‌ی دوێنێ وه‌کو ئه‌مڕۆ نیه
ماچه‌کان
ئێستا به(س م س ) ئهگۆڕدرێنهوه
ماچهتێنوهکهی منیش
به‌ر له‌ده‌ساڵ
به‌ڕێگاوه‌یه
هێشتا
هه‌ر پێینهگهیشتوه
ئێمهلهو فێر بووین
ههمیشهیهقینهکان به‌پرسیار ببینین و
گومانه‌کانیش بهووڵام
تاکهپرسیاری من له‌نێو ئه‌و سوخمانهوهوێڵه
به‌لێوه‌کانم دهیانکهمهوهو
نایانناسمه‌وه
براده‌ر
زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ
له‌ته‌ڕی ئه‌و ژنهدایه
به‌یانیان به‌ئاگات دێنێت
بۆ حه‌شامه‌تی بزر بوون به‌ڕێت ئه‌کا
خواش لهبێئیشی فه‌رامۆش ناکا
ئه‌وه‌ی له‌تاریکی عشق بنووساێتهوه
وه‌ک گوڵهبهڕۆژهفڕۆشهکان روناکی ده‌به‌خشێته
دوێنێ
یاخی بوونی ووشه‌کانیش له‌تۆ
قه‌هری حه‌رفه
له‌کیبۆردی سێکس
من بارانت بهئیمێلی نغرۆ بوون له‌گومان
بۆ ده‌نێرم
که‌بۆت جیا نه‌بۆوه
ئه‌وا فۆنتی ژنهێنان دابگره
ئه‌و ئاگردانهش
لهبهفربارینی رابردوو گه‌رمی نه‌کردیه‌وه
بڕۆ
جه‌هه‌نه‌میانه سێکس له‌گه‌ڵ داهاتوو بکه‌و
به‌ره‌ش سواری پاسه‌کانی ( با ) ش مه‌به
بیر له‌گریانی ئاویش مه‌که‌وه
له‌و شوێنانه‌ش دامه‌به‌زه
که‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین توڕه‌بوون
پاڕانه‌وه‌یه.
ئه‌لمانیا
20ی
9ی
2008
Rawej_herani@yahoo.de
|