|
١٦\٨\٢٠١٠ کێبڕکێی - تۆ نموونه‌ی - له سه‌ته‌لایتی کۆڕه‌ک.
ره‌زا شوان
به‌ڵام به داخه‌وه تا ئه‌مڕۆش بوار و بارودۆخێکی له‌باری ئه‌وتۆمان بۆ منداڵه‌کامان نه‌ڕه‌خساندووه،که بتوانن به ته‌واوی گوزارشت له هه‌ست و سۆز و بیر و بۆچوونی خۆیان بکه‌ن و، له جیهانی وه‌نه‌وشه‌یی پڕ له خه‌ونی سه‌وزییان، به‌کام و مه‌رامی دڵیان چێژ و تام له هه‌ره‌تی منداڵیان وه‌ربگرن و ئۆخه‌ی بکه‌ن.. تا ئه‌مڕۆش هۆیه‌کانی گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی به‌هره و حه‌ز و تواناکانیانمان بۆ دابین نه‌کردوون و به ته‌واوی نه‌بووینه‌ته خه‌مخۆر و هانده‌ر و پاڵپشتیان..ئه‌وه‌نده‌ی له هۆڵی دروستکردنی کۆشکی چه‌ند نهۆمیداین نیو هێنده خه‌ریکی بنیاتنانی نه‌وه‌ی داهاتوومان نین.
راڵف بۆس ده‌ڵێ: " تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وامده‌زانی که ناوم ـ ده‌مت داخه ـ یه. " منداڵ پێویستی به خۆشه‌ویستی و ئازادی و چاودێری و به ڕێزگرتن وفێرکردن و تاقیکردنه‌وه و ڕێنمایی هه‌یه.؟
دیجۆن ڕاسکن ده‌ڵێ: " ئه‌گه‌ر که‌مێک خۆشه‌ویستی به منداڵ ببه‌خشیت ، به‌رانبه‌ر به‌و خۆشه‌ویستیه‌ت سوودێکی زۆرت ده‌بێت .".
ماوه‌یه‌که نیازم وابوو که گله‌ییه‌ک له که‌ناڵه ئاسمانییه کوردییه‌کان بکه‌م، که تا ڕاده‌یه‌ک منداڵانیان پشتگوێخستووه و بایه‌خ به به‌هره و چالاکییه‌کانی منداڵان ناده‌ن و ئه‌و بابه‌ت و ماددانه‌ی هه‌شیانه هێنده دووباره‌بوونه‌ته‌وه منداڵانی کورد لێیان وه‌رستبوونه و تامیان لایان نه‌ماوه. ته‌نها ماوه‌ی منداڵان له که‌ناڵی کوردسات نه‌بێت که له ئاستێکی زۆر باش دایه‌و ئه‌و بابه‌ت و به‌رنامانه‌ی بۆ منداڵان پێشکه‌شی ده‌که‌ن زۆر به‌سوودن چ وه‌کو تێکست یا له ڕووی ئاواز و موزیک و زمان و هونه‌رییه‌وه، له‌گه‌ڵ حه‌ز و ئاره‌زوو و خواستی منداڵان دایه ، شایانی باسیشه به‌شی زۆری ئه‌و پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆشش و ماندووبوونی برای هونه‌رمه‌ندمان کاک " فوئاد مه‌ولانای " که زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی منداڵانی ئه‌م که‌ناڵه له ڕووی هونه‌ری و ڕاهێنانی منداڵه‌کان، له ئاماده‌کردنی به‌ڕێزیانه ،ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین و هیواداریشین که سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی بابه‌تی تازه‌تر و چالاکی باشتربێت بۆ منداڵان کوردمان..چونکه هه‌ندێ له بابه‌ته‌کانی ئه‌م که‌نا‌ڵه‌ش بۆ منداڵان زۆر دووباره ده‌کرێنه‌وه.
وا دیاره که‌ناڵی کۆڕه‌ک تی ڤی هه‌ستیان به‌م ڕاستیه کردووه و ده‌یانه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک منداڵه به‌هره‌مه‌نده‌کانمان له ئامێز بگرن و بوارێکیان بۆ بڕه‌خسێنن تا به‌هره و توانا و ئاره‌زووه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و، ببنه هانده‌ر و پاڵپشت و ڕێنماییان بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره‌کانیان.. بێگومان به‌هره و توانا و زیره‌کی و بلیمه‌تی منداڵانی کورد، ئه‌گه‌ر له منداڵانی گه‌لانی تر زیاتر نه‌بێت ئه‌وا که‌مترنیه. له ڕۆژانی هه‌ردوو هه‌ینی ڕابردوودا ـ ٦ و ١٣ی ئه‌م مانگه‌دا له کۆڕه‌ک تی ڤی.. له‌ژێر ناوی ـ تۆ نموونه‌ی ـ کێبڕکێیه‌کی گۆرانی وتن له نێوان نۆ منداڵی به‌هره‌مه‌ندی زۆر جوان و ڕوح‌سووک و خوێن گه‌رم وشیرین ڕوخسار، سێ کچ و شه‌ش کوڕدا سازکرا ، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موو منداڵه‌کان زۆر به توانان هه‌ر هه‌موویان ده‌نگخۆشن ، ئه‌گه‌ر پشتگیریان لێبکرێت ده‌بنه هونه‌رمه‌ندی لێهاتوو و داهاتووی گه‌له‌که‌مان، ناهه‌قی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیش ناگرم ، که دامابوون و به کێیان بڵێن تۆ ده‌نگخۆشترینی و تو نموونه‌ترینی.؟ چونکه ده‌نگی هه‌ر یه‌که‌یان تام و چێژی خۆی هه‌یه.. زۆر ده‌ستخۆشی له خۆشکه "ئه‌ڤین ئاسۆ" خاوه‌ن بیرۆکه‌ی ئه‌م کێبڕکێیه و هه‌ردوو پێشکه‌شکه‌ری سه‌رکه‌وتووی و ده‌م به‌خه‌نده و به پێکه‌نینی ئه‌م کێبڕکێیه، خاتوو"به‌یان عومان و سامان" ده‌که‌ین، زۆر ده‌ستخۆشیش له تیپی موزیک به تایبه‌تیش مامۆستا "هه‌ڵبه‌ستی " که‌مانجه‌ژه‌نی به‌توانای ڕاهێنه‌ری منداڵه‌کان ده‌که‌ین و،تا ده‌گاته هونه‌رمه‌ند کاک" ئارامۆ"ش. زۆر ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینیش له‌دایک و باوکی منداڵه چاوگه‌شه‌کان ده‌که‌ین که به ڕاستی ئه‌مانیش نموونه‌ی دایک و باوکانن، چونکه نه‌ک هه‌ر نه‌بوونه‌ته کۆسپ له‌ڕێی به‌هره و ئاره‌زووکانی منداڵه‌کانیان، به‌ڵکو بوونه‌ته پاڵپشت و هانده‌ره‌شیان بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره‌کانیان..
پڕ به دڵ حه‌زده‌که‌ین درێژه به‌م کێبڕکێیه بدرێ و، هیوای سه‌رکه‌وتن وپێشکه‌وتنی بۆ ده‌خواین. بێگومان به سه‌دان منداڵی به‌هره‌مه‌ندی ترمان له هه‌موو بواره‌کاندا هه‌یه ، پێویسته به‌هره و تواناکانیان بقۆزینه‌وه و ببین به هانده‌ر و یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتیان. له‌م ڕووه‌شه ته‌له‌فزیۆنه کوردییه‌کانمان ده‌توانن ڕۆڵێکی باش ببین به ئاماده‌کردن و پێشکه‌شکردنی به‌رنامه و چالاکیی هه‌مه‌ڕه‌نگه‌ی به سوود به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌یه‌کی پسپۆر له بوواری په‌روه‌رده‌کردنی منداڵاندا. من ئه‌م پێشنیارانه‌م ده‌خه‌مه به‌رده‌م ستافی ئاماده‌کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی کێبڕکێی" تۆ نموونه‌ی ":
یه‌که‌م: ئه‌گه‌ر کرا ئه‌و گۆرانی و سروودانه هه‌ڵبژێرن که بۆ منداڵ و تافی منداڵی ده‌گونجێن و له دنیای خۆیانه‌وه نزیکن..با له ئێستاوه نه‌چنه ناو گورانی ئه‌وینداریه‌وه .ئه‌گه‌رچی منداڵ زۆر به به‌رائه‌ت و دڵپاکییه‌وه ئه‌و گورانییانه ده‌ڵێنه‌وه..هه‌ر وه‌کو مامۆستا هه‌ڵبه‌ستیش وتی ،مه‌به‌ستی ئه‌وان زانین وهه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌نگ و وتنی منداڵه‌کانه نه‌ک تێکستی گۆرانییه‌کان.
دووه‌م: له دوا هه‌ڵسه‌نگاندندا سێ منداڵ به " تۆ نموونه‌ی "هه‌ڵبژێرن،واته یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م .به‌ڵام خه‌ڵاتیش به هه‌موو به‌شداربووه‌کان بده‌ن.
سێیه‌م: با کێبڕکێکه هه‌ر بۆ هونه‌ری گورانی وتن نه‌بێت، به‌ڵکو کێبڕکێی موزیکژه‌نین له نێوان منداڵانی به‌هره‌مه‌ندی موزیک ژه‌ن و. له نێوان تیپه هه‌ڵپه‌ڕکێکانی منداڵان و، کێبڕکێی هۆنراوه و په‌خشان خوێندنه‌وه ـ ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌کان و په‌خشانه‌کان له نووسینی مندڵه‌کان بن باشتره ـ مه‌به‌ست جوان خوێندنه‌وه جوان پشکه‌شکرنه. ده‌شتوانن کێبڕکێیه‌ک بۆ ئه‌و منداڵانه سازبکه‌ن که له جمناستیک ،تایکۆاند، کۆنفۆ..هتد به‌توانان.
چواره‌م: هیوادارین منداڵانی ناوچه داگیرکراوه‌کانیشمان " که‌رکوک ـ کفری ـ خانه‌قین ـ تووزخورماتوو "ش فه‌رامۆش نه‌که‌ن.
پێنجه‌م: وا قوتابخانه‌ش ده‌کرێته‌وه.من به جوانی ده‌زانم،که بۆ تۆمارکردنی پرۆفایل و ئاره‌زووه‌کانی ئه‌و منداڵه به‌هرمه‌نده ، سه‌ردانی قوتابخانه‌که‌شی بکه‌ن و ڕای یه‌ک دوو مامۆستا و یه‌ک دوو قوتابیی هاوڕێشی وه‌ربگرن.. دووباره‌ش ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه ده‌که‌م ، که خه‌مخۆر و پاڵپشت و هانده‌ری ئه‌م کوردیله به‌هره‌مه‌ندانه‌ن. شایانی ڕێز و سوپاسن. _______________________________
*
ره‌زا شوان: سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی
کورد / نه‌رویج.
|