٤\٧\٢٠١٢
که‌بوودوه‌ند به
ته‌نیا جێ مه‌هێڵن.

ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
پتر له مانگێکه محه‌ممه‌د سه‌ددیقی که‌بوودوه‌ند مانی له خواردن
گرتووه و زیندانوان و به‌رپرسانی ڕێژیمیش که‌مترین ئاوڕیان له
داواکارییه‌کانی نه‌داوه‌ته‌وه. ئێستا گیانی که‌بوودوه‌ند له مه‌ترسیی
جیددیدایه و لایه‌نگران و دۆستان و خه‌مخۆرانی ئه‌و و مرۆڤایه‌تی ئه‌ژنۆی
خه‌میان بۆ گرتووه‌ته باوه‌ش. ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی هاوپێوه‌ندی و هاوده‌ردی
له‌گه‌ڵ که‌بوودوه‌ند و به‌ڕێوه‌چوونی ڕیزه چالاکییه‌ک له‌ده‌ره‌وه
ونێوخۆی وڵات‌دا له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رچه‌نده جێگای ڕێز و ستایشه، به‌ڵام
له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی وا دژه‌مرۆڤانه و دژهکوردانهدا کاریگه‌ر
و شوێندانه‌ر نه‌بووه و نابێت.
ئه‌مه بۆ جارێکی تریش ده‌یسه‌لمێنێت که لاساییکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی
خه‌باتی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ورده‌کاری و
تایبه‌تمه‌ندیه‌کان، سه‌رکه‌وتوو نییه‌و ته‌نیا خۆ خه‌ڵه‌تاندن و به‌فیڕۆدانی
کات و وزه‌یه. ئه‌وانه‌ی له گرتنه‌پێشی خه‌باتی ئاشتیخوازانه و
دوورله توندوتیژیدا گاندی ده‌که‌ن به نموونه و سه‌رمه‌شق، به‌داخه‌وه
هه‌موو جیاوازی و وێکچوونه‌کانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه و دژبه‌ره‌کانیان
له‌به‌رچاو ناگرن و ده‌یانه‌وێت کتومت شته‌که کۆپی بکه‌ن نه‌ک سوودی
لێوه‌ربگرن.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا که مه‌هاتما گاندی له هیندوستان سه‌رقاڵی کار و خه‌بات
بوو و خه‌ریکی ڕێکخستن و خۆسازدان و پێکهێنانی رێفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی
بوو له وڵاته‌که‌یدا، جووه‌کان له ئوروپا له‌گه‌ڵ قڕکردن به‌ره‌وڕوو
بوونه‌وه و کاره‌ساتی هۆڵۆکۆست له دژی ئه‌وان ئه‌نجام درا. گاندی که
بڕوای قووڵی به ساتیاگراها وه‌ک زاراوه‌یه‌کی گوجاراتی که ته‌عبیر له
خه‌باتی ئاشتیانه و ناتوندوتیژی ده‌کات، وتی جووه‌کان ده‌یانتوانی به
په‌یڕه‌وکردنی ساتیاگراها پێش‌گیرییان له‌و هۆڵۆکۆسته کردبایه. ئه‌و
وتی ساتیاگراها ده‌توانێت دڵی ڕه‌قی زاڵمه‌کانیش نه‌رم بکات. سه‌باره‌ت
به‌و وته‌یه‌ی گاندی زۆر که‌س له جووه‌کان نامه و سه‌رنج و تێبینی
یان بۆ نووسی و له ڕۆژنامه‌که‌یدا بڵاوی کرده‌وه، به‌ڵام له هیچ
شوێنێک گاندی نه‌یتوانی ڕوونی بکاته‌وه چۆن و به چ شێوازێک
ساتیاگراها له به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قییه‌کانی هیتله‌ردا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی
هه‌بوو. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که کۆپیکردن سه‌رکه‌وتوو
نییه.
داگیرکه‌ری هیندوستان و دژبه‌ری هیندییه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زنی وه‌ک
بریتانیا بوو که لانیکه‌م پابه‌ندی ئه‌و قانوون و ڕێوشوێنانه بوو که
خۆی داینابوون؛ به‌ڵام دژبه‌ری ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگ
نزمی به‌دڕه‌وشته که ته‌نانه‌ت پابه‌ندی قانوون و شه‌ریعه‌ت و ئایینی
خۆیشی نییه. ماوه‌ی ٣٢ ساڵه قانوونی بنگه‌هیی
بۆخۆی نووسیوه و په‌سه‌ند کردووه به‌ڵام جێبه‌جێی نه‌کردووه. دۆست و
یار و هاوکار و هاوباوه‌ڕه‌کانی خۆی زیندانی و قه‌تڵوعام کردووه و هیچ
باکی نییه! هه‌ربۆیه ده‌ڵیم خه‌باتی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ وه‌ها دوژمنێک
به‌م که‌ره‌ستانه و به‌م شێوازه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌گه‌ر مه‌حاڵیش
نه‌بێت زۆر چه‌توونه.
٣\٧\٢٠١٢
عهبدولواحیدی خه‌نده‌ڕه‌ش
|