کێ بوو هه‌ڵه‌بجه‌ی وێران کرد؟!
مه‌لا ره‌شاد
ده‌مه وێ پێشه‌کیه‌ک بنووسم پاشان خوێنده‌ڤانی هێژا بکه‌م به دادوه‌ر(حه‌که‌م)، زۆر چاک ده‌زانم که ئه‌م بابه‌ته زۆر گران له‌سه‌رم ده‌که‌وێت و زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵک باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن. به‌ڵام که بیرمه‌ند بیرمه‌ند بوو نابێت له وه‌لامی خه‌لک سازش بکات. خه‌ڵک له باشووری کوردوستان وا گۆش کراوه ده‌بێت و ده‌بێت ته‌نیا به ڕاگه‌یاندنه‌کانی حیزبه‌کان باوه‌ڕ بکه‌ین؟
به ته‌بیعه‌تی حاڵ ئه‌وه‌یش جێگای هه‌ڵوێسته‌یه، بۆ باوه‌ڕ به راگه‌یاندنی شوێنانی تریش نه‌که‌ین ؟
خۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی له کوردستان هه‌ن مه‌رج نییه سه‌د له سه‌د ڕاست بێژن؟
به‌ڵآم ئه‌وه‌ی جێگای داخه که شت تێپه‌ڕ ده‌بێت ئه‌وجا درک به ڕاستیه‌کان ده‌که‌ین بێ گومان کورد گوتویه‌تی: (پاشی تڕێ خه‌بشه‌ی بڕێ). له‌کاتی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی بارزانیه ئه‌نفال کراوه‌کان دا گوێمان لێ بوو جه‌نابی سه‌رۆک چۆن دانی نا به‌وه‌ی که بۆیه به خێرایی سه‌دام له سێداره درا بۆ ئه‌وه‌ی نهێنیه زۆره‌کانی لای بوو بیبات بۆ ژێر گڵ وه هه‌ر وایش بوو؟پاشان بووه باسی دیوه‌خانان. ئه‌وه نمونه‌یه‌که له سه‌دان نمونه.
هه‌روا شتێکی تریش ماوه ئه‌وه‌یه که من ریکلام ناکه‌م بۆ به‌عس و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دادگایه‌ی که ئێستا عه‌لی کیمیاویی و براده‌ره‌کانی تێدا دادگایی ده‌کرێن. له په‌تی سێداره ده‌ربازیان ببێ. خوێنه‌ری هێژا ئومێده‌وارم به‌دڵێکی نه‌ته‌وه‌یی لێم وه‌ر بگرن .
کێ بوو هه‌ڵه‌بجه‌ی وێران کرد؟
1- له 15/3/1988کاتێک خه‌لک به لێشاو ده‌یانه‌وێ ڕابکه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه کاری پاسدار چییه ناهێڵێت خه‌ڵک ڕا بکه‌ن ئه‌وه نه‌ک بڵێن قسه‌ی به‌عسیه‌کانه باوه‌ڕم پێ بکه‌ن له خودی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌م بیستووه له سه‌ده‌هایان نه‌ک یه‌ک و دوو.
2- د. قاسملوو بۆ رۆژی دواتر له‌گه‌ل<محمد صالح الصید> بێژه‌ری به‌ناوبانگی بی بی سی له‌نده‌ن به ته‌له‌فۆن و به شێوه‌یه‌کی زیندوو گفت‌و گۆیان ده‌کرد پرسیاری پێش کۆتایی له د.قاسملوو ئه‌وه بوو کێ له هه‌ڵه‌بجه‌ی داوه له‌وه‌لام دا وتی ئێران، به‌ڵگه‌کانی د. قاسملوو یه‌کجار به هێز بوون، یه‌ک له‌و به‌ڵگانه که ئێرانیش له رۆژهه‌ڵاتی کوردوستان چه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه.
3- جۆری کیمیاوییه‌که له‌گه‌ل ئه‌و جۆره‌ی که له‌بالیسان و شێخ وه‌سان درا جیاوازیان یه‌کجار زۆره من له 29/10/1988دا که‌وتمه نه‌خۆشخانه 4 مانگی تێدا بوم به‌هۆی رووداوی ماشێن.به‌چاوی خۆم هه‌ردوو برینداری هه‌ڵه‌بجه‌و بادینانم بینی ئه‌و کیماوییه‌ی که له بادینان به‌کارهاتبوو زۆر جیاوازیی هه‌بوو له‌گه‌ڵ کیمیاویی هه‌ڵه‌بجه له سوتاندن و هه‌و کردنی سیه‌کان و کاریگه‌ریه‌کانی تریش.
4- من ساڵی 1998گه‌یشتمه ڕۆما سێ ساڵ و نیو له‌وێ مامه‌وه زۆر خه‌ڵکم ناسی له کورد عه‌ره‌ب تورک فارس وه خه‌ڵکی تریش که‌سێک هاته ڕۆما ئێرانی بوو.. فارس بوو ناوی ئاغای مه‌جیدیی بوو تاکو دواڕۆژی من له رۆما مام ئه‌ویش له‌وێ مابوو ئاغای مه‌جیدی فڕۆکه‌وان بوو هه‌ر له‌کاتی شاه تاکو ساڵی 1998که له ئێران هه‌ڵاتبوو پاش ئه‌وه‌ی بووین به براده‌ر زۆر نهێنی خۆی بۆ باس کردم من یه‌کیان باس ده‌که‌م بۆ ئه‌م بابه‌ته پێویسته. مه‌جیدیی وتی ساڵی 1987 کاتێک له ئه‌رکێک ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ر ئاسمانی (باکووری عێراق) بۆ فرۆکه‌خانه‌ی ورمێ خودی وه‌زیری هێزی ئاسمانی ئێران که ناوی (موحسین ڕه‌فیق دۆست)ده‌بێ له‌وکات داوا له له ئاغای مه‌جیدیی ده‌کات به‌په‌له ئه‌رکێکی تر ئه‌نجام بدا بۆ سه‌ر ئاسمانی کوردستان کاتێک نه‌خشه‌که به ئاغای مه‌جیدیی نیشان ده‌ده‌ن ده‌ڵی ئه‌وه شوێنی پێشمه‌رگه‌یه من چۆن بچم بۆردومانی بکه‌م ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌وه کاری تۆ نییه ئه‌و پرسیاره بکه‌ی ئیتر ده‌بێ به تۆبزیی بچی.. ئه‌و له‌به‌ر ترسی گیانی خۆی ده‌چێ به‌لام سوێندی خوارد گوتی من چه‌که‌کانم له دووری خه‌ڵک فڕی دا، گوتی له‌ترسی خوا ئه‌و کاره‌م کرد له‌دوور فڕێم دا. داخۆ چه‌ند ئاغای وه‌کو ئاغای مه‌جیدیی هه‌مان داوی لێ کرابێت؟
ئه‌رسه‌لان بایز له بابه‌تێکی له کوردستانی نوێ شتێکی هاوشێوه‌ی نووسیوه کاتێک دوو فڕۆکه‌ی یه‌کجار گه‌وره‌ی بینیووه له ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی که له ڕابوردوو فڕۆکه‌ی وای نه‌بینیووه، چی له ڕه‌نگ چ له ده‌نگ چ له قه‌باره و چ له چه‌که‌کانیان.
5- من له ساڵی 1995له مه‌ریوان بووم بینیم چۆن ئێران هاوکاری پارتی ده‌کات له مه‌رزی دزڵی بۆ مه‌رزی باشماخ و چ جۆره یارمه‌تیه‌ک ده‌دات به پارتی و به چاوی خۆم بینیم له مه‌رزی ده‌ربه‌ندیخان چۆن جه‌بار فه‌رمان ی دا به یه‌کێتی و چۆن هاوکاریی یه‌کێتی ده‌کرد تاکو فلیمه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌که‌ی پێنجوێنی به هه‌ردوو لا نه‌کرد نه‌وه‌ستا .. سه‌یر بکه‌ن چۆن کوڕی کوردی به کوشت ده‌دا، من نامه‌وێ کۆنه برینان بکولێنمه‌وه به‌ڵام به ده‌یه‌ها نمونه‌ی له‌و جۆره‌م لایه .
کورد ده‌مێکه گوتویه‌تی چی بای بێت چی باران هه‌ر له به‌فرێ که‌م ده‌کات.
خوێنده‌ڤانان ئه‌گه‌ر زیاتر نمونه بێنم ده‌ترسم بکرێم به (خه‌ت مائیل) ده‌نا ده‌یان نمونه‌ی ترم پێیه به‌ڵام با ورده ورده زه‌مه‌ن شته‌کان ئاشکرا بکات ئه‌وکاتیش شتی تر باس ده‌که‌م.
ئه‌ڵمانیا mala_rashad@hotmail.it
|