کێ د.عه‌بدولستار تاهر شه‌ریف (1935 ــ 2008) ی کـــوشـــت؟
فـه‌هـد گـــرده‌وانــی
نووسه‌ری کۆچکردوو { له ئاداری 2008 کوژرا} ئه‌و دوو به‌رگه بیره‌وه‌ریانه‌ی به‌ناوی {ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یادداشت)1971 ــ 1935 به‌رگی یه‌که‌م /چاپی یه‌که‌م که‌رکوک 2005 ئه‌مه‌یان 214 لاپه‌ره‌یه} و { ململانێ له‌گه‌ڵ ژیاندا (یادداشت)1983 ــ 1971 به‌رگی دووه‌م /چاپی یه‌که‌م که‌رکوک 2007 ئه‌وه‌شیان 266 لاپه‌ڕه‌یه. خسته به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد}. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ، شێخ سه‌تار خۆی وا نیشان ده‌دات که دژی به‌عس و داروده‌سته‌که‌ی بووه و له‌سه‌ر کوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری له حوکم لادراوه . شیخ سه‌تار هه‌تا رۆژی هه‌ڵاتنی بۆ کوردستان واته ساڵی 1995 هه‌ر له‌کن به‌عس بووه و بۆخۆی ژیانی رۆژانه‌ی له به‌غدا به‌ڕێ کردووه .جا چۆن له‌گه‌ڵ به‌عس تێک چووه و له‌گه‌ڵ کێ تووشی ناخۆشی بووه ، یا ره‌نگه هه‌ستی کردبێت موخابه‌رات یا حیزبی به‌عس یا ئه‌من یا ده‌زگای تر له‌ناوی به‌رن و ئه‌ویش خۆی رزگار کردووه له ده‌ستیان . نه‌وه‌ک بکوژرێت و له‌ناوی به‌رن ، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت شێخ جه‌باری برای بووه قوربانی ده‌ستی موخابه‌رات و ئه‌ویش له‌و ترسه هه‌ڵاتووه و به‌غدای به‌جێ هێشتووه، ره‌نگه ئه‌مه‌مان بۆ روون بکاته‌وه له به‌رگه‌کانی تری یادداشته‌کانی ئه‌گه‌ر بێت و به‌رگی بیره‌وه‌ری یه‌کانی روناکی ببینن به‌بێ ده‌ستکاری و شێواندنی ناوه‌رۆکیان . له کوردستان خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کان به‌تایبه‌تی ده‌یانزانی شیخ سه‌تار له‌گه‌ڵ فازل به‌راک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من و سه‌دام حسین و گه‌لێکی تر له رژێمی به‌عس په‌یوه‌نددار بووه و له‌دژی مه‌لامسته‌فای بارزانی و شۆڕشه‌که‌ی له به‌غدا حیزبی شۆڕشگێران{الثوری} دروست کرد ، که زۆربه‌یان پیاوی رژێم و نۆکه‌ری به‌عس بوون .هه‌روه‌کو خۆی له‌و دوو به‌رگه‌ی بیره‌وه‌ری یه‌کانی ناوی گه‌لێک له ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی بردووه که سه‌ر به موخابه‌رات و ئه‌من و به‌عس بوون . شیخ سه‌تار گه‌لێک زانیاری شاردراوه‌ی برده ژێر گڵ و گه‌لێک ناوی زیندووی ئاشکرانه‌کرد که ئه‌مڕۆکه له هه‌رێمی کوردستان وه‌کو سوارچاک هاتینه مه‌یدان و خۆیان کردووه به ده‌مراستی نیشتمان په‌روه‌ران . به‌داخه‌وه شێخ سه‌تار به‌ده‌ستی کورد کوژرا و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار واته پارتی و یه‌کێتی به‌رپرسیارن له کوشتنی .له شاری که‌رکوک له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و دوو زلحیزبه تێڕۆڕ کرا. هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش پۆلیس بکوژی یان بکوژانی ده‌ستگیر نه‌کردووه و به ره‌سمیش هیچ زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی کوشتنه‌که‌ی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه . له چاوپێکه‌وتنه‌کانیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی [رۆژنامه] و گۆڤاری [لڤین] و سایتی [جه‌ماوه‌رنیوز] به ئاشکرا و به‌بێ په‌رده قسه‌ی به هه‌ردوو زلحیزب ده‌گووت . ئه‌وانه‌ی زیاتر باسیان کراوه مامجه‌لال و یه‌کێتی نیشتمانی و مه‌لامسته‌فا و پارتی دیموکراتی کوردستانه که ببووه ره‌خنه‌ی شێخ سه‌تار پێش ئه‌وه‌ی کۆتایی به ژیانی بێت . گاڵته‌ی به‌و دوو حیزبه ده‌هات و له باسی جاشایه‌تی خۆی له‌وان به وه‌ته‌نی تر زیاتر داده‌نا . شیخ سه‌تار گه‌لێک ناوی ریز کردووه و باسیان ده‌کات . بۆ خۆی ده‌ڵێ : له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له حیزبه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان به په‌رده لادان له‌سه‌ر هه‌ندێ له ڕووداوه‌کانی مێژووی کوردستان و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستێتی ئه‌و ڕووداوانه دڵگیر ببن...ل5ب2. بۆ ئه‌وه‌ی رێگای خوێندنه‌وه له خوێنه‌ر نه‌گرم با خه‌ڵک بۆخۆی لاپه‌ڕه‌کان هه‌ڵداته‌وه و سه‌یری ئه‌و دوو به‌رگه‌ی بیره‌وه‌ری کۆچکردوو بکات . که‌سانی خۆفرۆش و جاسووسه‌کان ناویان دیاره . جگه له ناو هێنان و باسکردنی جاسوسه‌کان . شێخ سه‌تار له یادداشته‌کانی نهێنی یه‌کی تری ئاشکرا کردووه ئه‌ویش کوشتنی سه‌رۆکی پێشووی جه‌زائیر [هه‌واری بومیدیان]ه له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێن. له لاپه‌ڕه181 نووسیویه‌تی : ئه‌وه‌ی زۆر نهێنیه‌له‌م رێک که‌وتنه‌ی نێوان شای ئێران و سه‌دام حسین به به‌شداربوونی سه‌رۆک کۆماری جه‌زائیر هه‌واری بومیدیان به ته‌ره‌فێکی سێیه‌م ، نهێنییه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو ئه‌مریکا به رێگای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هێنری کیسنجه‌ر عه‌رابی ئه‌م رێکه‌وتنه‌ی شا و صدام بوو ، تا ڕاده‌یه‌ک کیسنجه‌ر له یه‌کێ له نووسینه‌کانی ده‌ڵێ چه‌کێکی زۆرمان بۆ مه‌لا مسته‌فا حازرکردبوو به ڕێگای ئێرانا بۆی ڕه‌وانه بکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو کۆبوونه‌وه‌که‌ی شای ئێران و صدام گه‌یشتنه ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی جه‌زائیر ، بۆیه پاشان ئه‌و چه‌کانه‌مان بۆ لوبنان نارد . به‌هه‌رحاڵ ماسه‌له نهێنیه‌که ئه‌وه‌یه صدام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیه داپۆشێ و سه‌رنگومی کا ، هه‌واری بومیدیان سه‌رۆک کۆماری جه‌زائیری داوه‌ت کرد بۆ به‌غدا و (شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی) ده‌رخوارد دا ئه‌و شه‌ربه‌ته ژه‌هری {زه‌رنیخی} تێکرابوو ، دوای چه‌ند مانگێ بومیدیان تووشی نه‌زیفی ده‌ماغی ده‌بێ و بۆ یه‌کێ له نه‌خۆشخانه‌کانی موسکۆی ده‌به‌ن و هۆشی له خۆی نامێنێ و سه‌رۆکی کۆماری سوریا به‌مه‌ی زانی و سه‌فه‌ری مۆسکۆی کرد بۆ ئه‌وه‌ی شتێ تێ‌بگا به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌میدیان نه‌هاته‌وه هۆش خۆی هیچ تێنه‌گه‌یشت . به‌م جۆره صدام حسینی قه‌ومی و وه‌ته‌نی له‌به‌ر چاو جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب توانی ئه‌م نهێنییه بشارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبار نه‌کرێ به‌وه‌ی رێکه‌وتنه‌که‌ی (الجزائر) له چێشتخانه‌ی واشنتون ئاماده کراوه {المطبخ الامریکی}. ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵکی ره‌نگه تازه بێت . ده‌رباره‌ی باری ئابووری خۆی دیاره ئه‌وه‌نده پاره‌دار نه‌بووه بۆیه کتابه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌رکی که‌سانی تر چاپ کردووه. بۆخۆشی ئاشکرای کردووه که له رێگای سه‌رانی یه‌کێتی گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان . شێخ سه‌تار جاران له‌سه‌ر لیستی مامجه‌لال ده‌ژمێردرا و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هێز بوو ، به‌ڵام به‌ر له کوشتنی باسی مامجه‌لالیشی ده‌کرد و ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌کردووه . ئه‌و تێکچوونی نێوانه‌ش تازه ده‌بێت مامجه‌لال بۆمان ئاشکرا بکات . بۆ ناسینی جاسوس و خۆفرۆش و به‌کرێگیراوانی کورد و زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی لایه‌نه شاردراوه‌کانی په‌یوه‌ندی دار له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس ، کوشتنی شێخ سه‌تار زیانێکی گه‌وره بوو .
8/6/2008 ستۆکهۆڵم
|