٤\٣\٢٠٢٠ (..........).
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
دهنگێک لە نێو ژاوهژاوی نێرهکاندا کەژاڵ ئیبراھیم خدر، بە نموونە.
دەقەکانی کەژاڵ، ھەڵگری
جۆرێک لە بیرکردنەوەن کە ناکرێت لێی بێدەنگ بین. لەبەرایی دەقەکانیدا،
ھێور ھێور بەسەر زمانی شیعردا سەرکەوت. گشت میھرەبانییەکانی ژنی خستە
دووتوێی زمانی شیعرەوە. ھەربۆیە خوێنەر ھەست بەو ھێمن و ئارامییەی
دەقەکانی دەکات. بەشێک لە دەقەکانی پاچڤە کراونەتە سەر زمانەکانی
عەرەبیی و فارسیی و ئینگلیزی. ئەمەش بۆ خۆی جێگەی دڵخۆشییە بۆ زمان و
ئەدەب و شیعری کورد، کە خاتوونێک دەقەکانی بە زمانە جیاوازەکان
دەخوێندرێنەوە. جێگەی داخە ئەم قەڵەمە ھێمن و ئارامەی شیعر، زۆر زوو
ماڵی شیعر و ساباتی ئەشقی جێھێشت. بەڵام بەردەوام لە نێوماندا وەکو
شالوورێک بۆمان دەخوێنێت.
(دەوەن مەعروف)
١
|