په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠١٧

کەژاڵ ئیبراھیم خدر بە سەردەمێکی بارمتەکراودا تێدەپەڕێ.

 

 

   هیشام ئەلقەیسی

وەرگێڕانی: شەرمین عەبدوڵا


کەژاڵ ئیبراھمم خدر.. فەرشی رۆح رادەخات ،شاعیر عەشقێکی رەواو دەروازەیەکی کراوەی ھەیە , لەسەردێرە شیعرەکانیدا کەمەست وکەیلن , تابلۆکان لاردەبنەوە، ھەموو ساتێک ھێرشمان بۆ دەھێنێت و، ئازاری خۆشەویستی بەگوێماندا دەچرپێنێ و،نائومێدی یادگاریەکان دەدرکێنێ ، بەرامبەر بەجیھانێک کە بەتینی سۆزەوە دەدرەوشێتەوە ، کەژاڵی شاعیر راستگۆیی و بەخشندەیەکی روونی لێ ھەڵدەقوڵێ و،بەشەکان لەنێو نوسراوە دیاریکراوەکانیدا دەناسرێ ھەر وەک چۆن لە مانای کۆتایی پێھێنانی دڵ دەڕوانێ:
 

(دڵم ھەمیشە پشکۆیە
خۆشەویستی دەناسێنێ
تەمەنی عەشق درێژە
ھەر ڕۆژێک بێ
دەبێتە چرای رووناکی و
خەونی ئاسوودیش دێنێ (١).


لە ئیقاعی ھێمنانەیدا رستەکان دەخرێنە پاڵ فرەوانی چەقۆکان ، ئەو بەنەریتە نێوخۆیەکانەوە سزا دراوە ، وامان لێدەکات بەپێی چۆنیەتی کاریگەری گەرمی کەش وھەوا و، وێنەکان وبەھێزی نیگاکان لەگەڵیدا رابێین:
(لەخەونمدا بووم بە ئاشنای
دەریای خۆشەویستی فرمێسک و
شەیدای سێبەری ئاسمان و
کۆشکی گوڵێکی ھەڵوەریوو،
بووم بە ھاورێی نەمامێکی ھێشوو گرتوو
بۆ دیواری باخچەیەکی چارەنووس و
رەنگینی پێشوازی ، پەشۆکاوی
گەردەلوولی، رۆحی ئەو) (٢).

ھەر بۆیە خوێنەر لەودەریایەی کە لاپەرەکانی و وێستگەخوێناویەکەی تێدا دەگەڕێنێتەوە وێڵ دەبێت.
(کە ئاشنات بووم
بەبێ ئاگر گڕم گرت و
لەژێر پێتا توامەوە
ھەر زوو زانیم
کانگای عەشق و خۆشەویستی
بە عشقێکی زۆر شێتانە
لە ناختدا گیرسامەوە) (٣).


لەکاتێکدا لەبەرزەبرو زەنگی دوورەدەستی، ئازارەکان بەسوێ دەبن ، یاخود لەسەر شێوەی ئەو رەگانەی کە بە پرسیاروخۆشەویستیەوە لێوان لێون ، بەڵام خەیاڵە جوانەکان روونیەکی زۆر پاک وبێگەردیان لێ دروست دەبێت ، ئارامی ھەستەکانی تێدا ئازاد دەبێت ، مەبەست لە مەترسیە پێزانراوەکان وا دەکات کە لە نێوان رۆشنایی شیعرو نێوان ئەو پەیڤانەی مانەوەو و بێگەردی لەباوەش دەگرن گوزەربکات:
(گوڵیت وەک شەونمی بەر بەیان
زەوی دڵی خۆی خۆش دەوێت
بەشەرمەوە پێدەکەنێت
ماچی لێوت سپێدەیەکی گەش
دڵیشت خونچە چرۆیەکی ئەرخەوان) (٤).


شاعیربەشەیدایی لەو داوەتە رۆمانسیە کراوەیەدا دەمێنێتەوە لەدوای ئەو ھەموو کڵپەیەی کە رێڕەوەکانی سوتاند ، تەنھا ژیان وگەواھی پاکانەی دەوێت ، ھەربۆیە رەنگی شیعر وشێوازو وێنەکەی و ھەڵقوڵاوی شیعریی یەکەی ، جیاوازیەکی چالاکی لەوەرگرتن ونیشانەکانی بینراوو نەبینراو پێ دەبەخشێت ، کەبۆ ماوەیەکی درێژ لەدڵدا ھەڵدەکەنرێت:
(ھەوری سپیت
دڵت شەونمی بەیانەو
جوانی ژیان دەنوسێتەوە
ھەندێک جاریش
بەسەر لاشەی پێر لەئازاری مندا
رەنگاو رەنگیت) (٥).


ئەگەربەزمانی ترسەوە قسەبکات ولەخەمەکانی خاوبێتەوەو ئارەزوویەکانی نەشارێتەوە ، ئەوا ڕۆمانسیەتێکی یاخی لەنێو نەنگی خەیاڵیدا گوزەر دەکات، وایلێدەکات خوی پێوە بگرێ و گڕگرتوو وکراوە بێت ، ھەموو ساتێک لەنێوان ھیواکان ودەنگەکاندا گەشت دەکات ، بێدەنگی تێدەپەڕێنێ وبەھەڵواسراوی دەمێنێتەوە :
(لەسەر کانی گوندەکەتان
نوێژم دەکرد
شێخێک بەلامدا تێپەڕی
ووتی :کچم ھانێ برماڵ
نوێژەکەتی لەسەر بکە
ئەو نەیزانی بەرماڵی رۆحم راخستووە
نوێژەکانی عەشقت دەکەم) (٦).


نیشانەی کاری رابردوو ورانەبردوو بە ئاشکراو بەقوڵی دەمێنێتەوە ، لە بەرامبەر پرسیارو سەیرکردن وپەشیمانی جوڵەیەک زیاد دەکرێ ، ئەوەش چێژێکی تایبەت بە شیعرەکە دەدات و ئەزموونی مرۆڤایەتی رێکوپێکی تێیدا ھەڵدێ ، بەروونی ئاسودەیی لە سوێیەکانی شاعیردا دەبینرێ:
(دەیان جار چوومەتە وەرزی تەنھایی
دڵی باخێکی بەجێماوی پڕئەسرین و
گۆڕستانێکی بێ باڵندەو
تریفەی شەونمی مانگ و
کیژۆڵەیەکی بێ ناونیشانم دیووە
دەیان جار بەنێو پایزی
عەشقێکی تاریکدا راگوزەر بووم
کەمەرگی خۆیان لەنێوو
شەپۆلە سەرشێتەکانی دەریادا بینیووە) (٧).


پەنا بردنی شاعیر بۆ چۆنیەتی قسەکردن بەیەکێک لەھۆکارەکانی خاڵیکردنەوەی شێوازی راپەڕاندنی خود دادەنرێت ئەوە لەلایەک ودروستبونی بازنەکانی ھەستە رۆشنەکان کەلەگەڵ سایکۆلۆژیەتدا کۆک دەبن لەلایەکی دیکەوەیە ، لێرەدا راستگۆییە ھونەریەکەی دەگاتە بەرزترین ئاستی ھەستە بەرزەکان:
(ئەگەر شەیدای عەشق نەبام
ھێندە سەیرم نەدەکردی
گەر تامەزرۆی حەزەکانی ناخت نەبام
ھەرگیز پەنجەم ماچ نەدەکردی
دەتۆ وەرەوە
ببە بە چرای روناکی دڵم
ببە مانگە شەوی ژیانم
لەناخمدا بشۆرەوە ھاژەی روباری خەم و
بەفری سەر پێڵوی چاوانم) (٨).


کەواتە خەمەکانی شاعیر لەدروستبوونیەوە ھەڵدەقوڵێ ، لەبەر ئەوەی سەلماندنەکان تێکەڵی و پەیوەندیە قوڵەکان ئاشکرا دەکات ، بەپێی ئەو وشانەی ھەستی پێ دەکات , ھەر بۆیە خەمەکانی ئەو وەکو ھەموو خەمێکی ئاسایی نیە ، لەرێگەی رێڕەوی وەئاگاھێنانەوە ولەمیانەی دەربڕینێکی توندو وەرگرێکی ناخامۆشیەو ولەرێی رووبەڕووبونەوە وبەیەک گەیشتنی دروستکراوەوە ئەو تێھەڵکێش دەبێت وبەروویدا دەکرێتەوە:
(لەیەکەم دیداری تۆوە
من قەرزاری ھەورو زەویم
ھەور ھات رێگەی نیشاندام
زەوی بۆنی خۆڵی تۆی پێناساندم) (٩).

_____________________________

پەراوێز:
١- ھۆنراوەی "تاریکی شەو و پەنجەرەی عیشق".
٢- ھۆنراوەی" دڵۆپێک لە شەونم وھەڵوەرینێک لەپەڕەی گوڵ".
٣- ھۆنراوەی "پرووشەکانی عیشق".
٤- ھۆنراوەی "کۆتری ئاشتی دڵتم پێ بسپێرە".

٥- ھۆنراوەی "کۆتری ئاشتی دڵتم پێ بسپێرە" .
٦- ھۆنراوەی "نوێژ".
٧- ھۆنراوەی "نیشتمانێک لە ئەرخەوان".

٨- ھۆنراوەی "تاریکی شەو و پەنجەرەی عیشق".

٩- ھۆنراوەی "پرووشەکانی عیشق".

سەرچاوە: (ئەلناقد ئەلعێراقی).

www.alnaked-aliraqi.net/article/21906.php

 

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک