٢٠\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر:
من
جیاواز لە ده‌نگەکانی تر.. زۆر لەسەرخۆ دەنووسم.. من
دەتوانم
تاڤگه‌یەک لە رووبار دروست بکەم، گوڵی وشە بدەم لە قژی
رەنگی بەهار.
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر: کە دەنووسم هەمیشە بیر لە ئازارەکانی ناخی خۆم
دەکەمەوە، ئەو ئازارانەی کە هەمیشە وەک دیوەزمەیەک بە دوامانەوەیە، من
لە شیعردا هیج کاتێک خۆم نەکردۆتە دێوانەک بە دوای عەشقدا وێڵ بم،
بەلکو ئەوه شیعرە منی بەو دەردە بردووە، کە بتوانم عەشق پێناسە بکەم و
جوانییه‌کانی ژیانی پێ ببەخشمەوە، لە شیعردا بەشیکی ژیان دەنووسمەوە
ئەو بەشەی ژیان جوانتر دەکا، زۆر جار بووە ویستویانە دەنگ و رەنگی
شیعرم لە گه‌روومدا وشک بکەن، ئەو ئەستیرانەی کە خۆم خەونیان پێوە
دەبینم و دەمەوێ شەوەزنگیان جوانتر بکەم.. ویستویانە مانگیش نەبینم؟
کە شیعر دەنووسم گه‌ڵای پیته‌کانیش دەکەمە رستەیەک تاکو لەدایکبوونیکی
نوێ بنووسمەوە بۆ ئەوەی خوێنه‌ر بزانێ ئەم ژیانە بەشی ئەوەندەی تێدایە
کە شیعر بکەینە تابلۆیەک بۆ بێدارانی رۆژ و شەو.
لە ئەدەبدا دنیایەک جوانیی هەیە؛ زەردەهەڵگه‌ڕان و وەرین هەیە، رەشەبا
و ساماڵ هەیە، ئەستیرە و مانگ هەیە، چه‌وسێنه‌ر و چه‌وساوە هەیە،
زامدار و بێ نەوا هەیە.. من هەموو ئەمانە دەکەمە بەرچنه‌ی شیعرەکانم
بەڵام بە شێوەیەک کە دەنگی ژنانه‌ی تێدا بەرجەستە بکەم. من جیاواز لە
ده‌نگەکانی تر.. زۆر لەسەرخۆ دەنووسم.. کانیاوێک ده‌گێڕمەوە کە
سەرچاوەکەی روون بێ لە بیری مندا، بۆ شیعر رق و تۆڵه‌کردنەوە نییه..
من دەتوانم تاڤگه‌یەک لە رووبار دروست بکەم، گوڵی وشە بدەم لە قژی
رەنگی بەهار، من ناتوانم چاوەکان نەبینم کە چه‌ند فرمێسکیان رشتوە..
ناتوانم ژانی ئەنفال و زامی هەڵه‌بجە و قەلادزی و کوچه و کۆلانەکانی
ژیان نەبینم و بە شیعرێک هەستی خۆمی بۆ دەرنەبڕم.
ئەوەی شیعر بە ئێمه‌ی دەیبەخشێ تەنها خۆشەویستییه.. ئازارەکانی رۆحە
تاکو ئاسوودەیی ببەخشینەوە، کاتیک زه‌نگێکی لەناکاو خۆی بە ماڵه‌کەمدا
دەکا دەبێ هەست و هۆشم بخەمە کار بۆ ئەوەی ئەم ژیانە لە چه‌ند دێریکدا
پێناسە بکەم.
من ئەدەب و رۆشنبیریی بە جوانیی تەماشا دەکەم لە ناخی خۆمەوە،
هەرچه‌ندە ئەم بوارە ئەوەندە دەستی غەدری پێگه‌یشتووە بەڵام لە
ئەنجامدا ئەوەی گرەوەکە دەباتەوە هەستە جوانەکانە، من ناتوانم بە شیعر
وشەی ناشیرین بخەمە دیوانەکانمەوە و بیخەمە بەردەستی خوێنه‌ر و سبەینێ
لە چاڵێکدا بیشارنەوە، ئەوەی خوێنه‌ر ئاسوودە بکا من گوڵی وشەکانمی
پێشکه‌ش دەکەم، ناچمه بەردەرگای هیج کەسیک تا دەستم بگرێ و
بەشانوباڵمدا هەڵدا، ئەوەی من دەینووسم خەمی ژن و چه‌وسانەوە و دزیی
پیاوسالاریی و دابونەریتە کۆنەکانە.. هەناسەی هەموو ئەو کیژۆڵه و کوڕە
خێرلەخۆنەدیوانەیە کە دەستی قەدەر جوانییه‌کانیانی لێ تاڵ کردون.. بۆیە
شیعری منیش ئازارەکانی ئەوانی کردۆتە ماڵێک بۆ من تاکو بە چه‌ند پارچه
شیعرێک پێناسەی خۆشەویستیی خۆمیان بۆ دەرببڕم، ئەوەی شیعر پێی بەخشیم..
ئەم ده‌نگەی ئێستایە، ئەوەی ئەدەب پێی بەخشیم.. ئەم خۆشەویستییه‌ی
ئێستایە.. هەرچه‌ندە بەردەوام ئازارەکانی کۆمەڵگا بە شوێنمه‌وه‌ن.
ماڵپه‌ڕی
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
|