په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٩\٢٠١٣

 کەژاڵ ناوێک!


تەحسین عوسمان - دارا


کەژاڵ وەرە راستیمان پێ بڵێ.. بە فیتی کێ وات کرد و کێ ئەو زەقنەبووتەی دەرخوارد دای تا بەو جۆرە قێزەونە بڕشێیتەوە؟ کە سەیری دەموچاو و قژ و لێوە ئاڵە سەرنجڕاکێشەکانت دەکەم لەوە ناچی هێندە دەمپیس و دڵڕەش و گەمژە و داخ لەدڵ بی!! تۆ دەزانی تۆ نەک تەنیا تاوانت دەرهەق بە شەهیدانی کارەساتەکەی پشت ئاشان ئەنجام داوە، کە بە فیتی سەدام حسین کۆمەڵێ چەتەی ئەو کاتە بە رابەرێتی نەوشیروان ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێڕاقیان بە دیلێتی لە خوێن گەوزاند، تۆ گورزێکی ئەوتۆشت لە گۆڕانی سەردەم وەشاند کە لەمەودوا نەتوانێ لەبەری راست بێتەوە و لەسەر پاکانی بوەستێ هێندە کاس و گێژ و وێژت کرد! ئیتر کێ هەیە لەمەودوا دەنگ بە گۆڕان بدا کە کاندیدێکی وەکو تۆ دڕندەی هەبێ؟! بۆ نموونە من جاری پێشوو دەنگمدا بە گۆڕان بەڵام ئەمجارە ئەگەر، تا کات بەسەر نەچووە، گۆڕان حاشا لە جانەوەری وەکو تۆ نەکا ئەوا، نەک هەر دەنگی من، بەڵکو دەنگی هەزارانی وەکو من بۆ لایەکیتر دەچێ. کەژاڵ دە پێمان بڵێ کێ هانیدای ئەو تاوانە، لە پێشدا دژی گۆڕان، ئەنجا دژی شەهیدانی پشت ئاشان ئەنجام بدەی کە زۆر بێ شەرمانە بە "جاش" ناوت بردوون! خۆ منیش ئەو کاتە لە پشت ئاشان بووم کەژاڵ.. جا بە قسەی تۆ بێ منیش ئێستا جاشێکی کۆن و زیندووم!!


گوێ بگرە داپێت بڵیم.. من لە ژیانمدا جاشایەتیم بۆ کەس نەکردووە و فلسێک چییە قەرزاری کەس نیم! سەرەڕای پێشمەرگایەتی و ماندووبوونێکی زۆر و خەباتێکی سەختی نەپساوە لە دژی بەعسدا من تەنانەت شوێنێکی حەسانەوەشم نییە کە سەردانی هەولێر، ئەو شارەی تیایدا لەدایک بووم، دەکەم. بۆ؟ چونکە من، هەروەکو گوتم، لەوە رانەهاتووم جاشایەتی بۆ کەس بکەم! با زۆر دوور نەڕۆم و جارێکیتر بێمەوە سەر خاڵە سەرەکییەکە و بپرسم: پێمان بڵێ تۆ ئەم جاشایەتییە، دژ بە گۆڕان، بۆ کێ دەکەی؟ تۆ، دوای ئەم کارە قێزەونەت، هی ئەوە نی بە داوای لێبووردنێک لێتخۆشبین! تۆ تەنیا بۆ ئەوە دەشێی گۆڕان توێڕیت بکا! من ئومێدم زۆرە، گۆڕان، نەک وەک نەوشێروان، بەڵکو وەک ئەوانەی لە پەڕلەمان داکۆکیی لە مافی بەشخوراوان دەکەن، ئەم داوایەی من پەسند بکەن و تۆ بدەنە دادگا کە تاوانت دەرهەق بە شەهیدان ئەنجام داوە و ناوی گۆڕانیشت زڕاندوە!


سەرنج: من بۆیە بەم شێوەیە وەڵامم داویتەوە چونکە تۆ هیچ بوارێکت بۆ هیچ دابونەریتێک نەهێشتۆتەوە.. هی ئەوە نی رێزت لێبگیردرێ! من بەرد بە بەرد دەکەم!

 

ماڵپه‌ڕی ته‌حسین عوسمان

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک